Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
گراناز مووسەوی … نووسینی:شوان سەڕڕاج

گراناز مووسەوی … نووسینی:شوان سەڕڕاج

Closed
by March 18, 2013 سینەما

 

 

گراناز ،شاعیری هاوچه رخی ئێرانی بەڕەچەڵەک کورد و دەرهێنەری سینەمایی لە ساڵی ١٩٧٤ لە (تاران)لە دایک بووە.سەرەڕای هۆزان هۆنینەوە و نووسینی رەخنەی ئەدەبی،لە بواری وەڕگێران و نووسینی دەقی فیلم ودەرهێنان ونواندنیش کارایە.یەکەمین فیلمی درێژی بەناو(تارانی من هەڕاجە),(My Tehran For Sale)کە بەرهەمێکی هاوبەشی ووڵاتی ئوسترالیا و ئێران بوو و ساڵێ ٢٠٠٨ لە (تاران)دروست کرا.ئەم فیلمە هەڵبژاردەی رەسمی فیستیڤالی نێودەوڵەتی سینەمایی(تورنتو).رۆتردام،پوسان،لە٢٠٠٩ لە موزەی هونەری هاوچەرخی نیویۆرک نمایش کرا و براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی سەربەخۆ بوو لە ئوسترالیا(Inside Film Awards 09).

ژیاننامە

باوکی گراناز (هاشم موسووسەوی) ئەندازیاری دەنگ بوو لە دەزگای تەلەڤزیۆنی ئێران(جام جم) و دایکی(پەروین چگینی فراهانی)تەکنیکاری رووناکی و ڤیدیۆ بوو لە هەمان دەزگا.

لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی(رازی)ووەرگرتنی بڕوانامەی دواناوەندی، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٥لە کلاسی خوێندنی نواندنی شانۆیی (حمید سمندریان)و(مهین اسکوئی) بەشدار بووە،لە هەمان کاتدا بەردەوام بووە لە سەر خوێندنی دانشگا لە رشتەی(کیمیا)وپاشآن واز لە خوێندن دێنێ و بەرەو ئوسترالیا ،لە گەڵ خێزانەکەی کۆچ دەکا.لە ئوسترالیا،لە دانشگای(فلندرز)ولە قوتابخانەی (فیلم و تەلەڤزیۆن و سینەما)دا لە رشتەی (سینەما)دەخوێنێ و پاشان دکتۆرانامەی لە دانیشگای(سیدنی) بەدەس دێنێ بەناو(جوانناسی سینەمای شاعیرانە) و ئێستا جارناجارلە دانیشگاکانی ئوسترالیا وەک مامۆستا وانە دەڵێتەوە.

گراناز لە مناڵییەوە شیعر دەچڕێ،لە ١٢ساڵەییدا براوەی خەڵاتی شیعری قوتابیانی منطقەی ٣ی(تاران)بوو.لە ١٧ ساڵەییدا یەکەمین بەرهەمی هونەری لە گۆڤاری (آدینە)و(دنیای سخن)و(چاووش) چاپ کردووە و پاشان لە گۆڤاری (دنیای سخن) بە نووسینی رەخنەی ئەدەبی مژوول بووە.

گراناز ،تا ئێستا ٤چوار دیوانی شیعری بڵاو کردووە ،٣لە ئێران و ١لە ئوسترالیا.لەساڵی ١٩٩٨دا،گراناز توانی سەرنجی کۆمەڵگای ئەدەبی ئێران بۆ خۆی راکێشێ بە هۆی چاپ کردنی یەکەمین دیوانە شیعری بەناو(هێڵکاری لە سەر شەو)،شاعیرورەخنەگری بەرجەسستەی ئێران(م.آزاد) لە میان گوتارێکی رەخنەیی لە سەر ئەم بەرهەمە دواییەی گراناز،باسی لە دۆزینەوەی بەهرەی نوێ لە شیعری هاوچەرخ کردووە.لە پاش ئەمە ،گراناز وەک نووسەر لە گۆڤاری(دنیای سخن) دامەزرا.

ساڵی ٢٠٠١ دووەمین بەرهەمی گراناز بەناو(بە پای پەتی تا بەیانی)(چاپ سالی)بڵاو کردەوەکە خەڵاتی یەکەمین دەورەی خەڵاتی شیعری(امید) ی ئێرانی پێ وەرگرت،ئەم دیوانە تا ئێستا چوار جار چاپ کراوە.

بەرهەمی سێیەمی بەناو(گۆرانی ژنی بێ مۆڵەت)لە چاپی(سالی)لە (تاران) ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو بٶوە و تا ئێستا دوو جار چاپ کراوە.

چوارەمین دیوانی بەناو(حافظەی قرمز)لە ئوسترالیا ساڵی ٢٠١٢ چاپ کرا.

تا ئیستا شیعرەکانی گراناز بە چەندین زمانی بێگانە تەرجەمە کراوە لەوانە:ئینگلیزی،پورتوغالی،سویدی،فرەنسی،تورکی و کوردی…هەر وەها ناوبراو یەکێک بوو لە داوەرانی خەڵاتی (والس)ی ئەدەبی ولێکۆلینەوەیەک بە زمانی فرەنسی لە سەر بەرهەمەکانی بڵاو کراوەتەوە.

گراناز لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوە وکۆنگرە ی جیهانی بانگهێشت کراوە،بۆ شیعر خوێندنەوە و گوتارو دادوەری لە ووڵاتانی فرەنسا،ئیتالیا،بریتانیا.ئەمریکا،ئەڵمانیا،ئوسترلیا،سوید،ئیسپانیا،لۆکسمبۆرگ وکەنەدا.

گراناز لە ١٧ ساڵەییدا،لە فیلمی ئێرانی(لە بەر خاتری هەموو شتێک)لە دەرهێنانی (رجب محمدین)ساڵی ١٩٩١وەک ئەکتەرێک بەشداری کردووە،و لە ١٩٩٤ لە فیلمی(شەقامی عیشق) ی هەمان دەرهێنەر .

ئێستا (گراناز) لە ووڵاتی ئوسترالیا دەژی و لە گەڵ نووسەری ئەم دێڕانە برادەرە و هەمیشە خٶشەویستی بۆ میللەتی کورد دەردەبڕێ چونکە دەڵێ من بە ئەسڵ کوردم!! هەر وەها گراناز لە فیلمی(کیسەڵەکانیش دەفڕن)ی (بەهمەن قوبادی) تۆمارکەری نووسینی دیجیتال بووە.

 

نموونەیەک لە شیعرەکانی (گراناز)

 

عاشقانە

 

لە پشت پەنجەرەکەم بایە قوشێک هەیە

چارەی لێ ترش دەکەم

بە سەریا دەقیژێنم

..چاوم تێ دەچەقێنێ

…لاناچێ

بێجگە لە مە هیچی دیکەم پێ نابڕێ..

خۆراوای زستان  و..

بایە قوشێک کە عاشقی من ە

(ئوسترالیا)

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.