Skip to Content

Sunday, July 14th, 2024
جەدوەلى زەڕب …  نەوزاد بەندى

جەدوەلى زەڕب … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

بە منداڵى ..

 یەکەم تۆپیان بۆ کڕیم و

بە قەراغى قەڵەوێرەکە دڕا ..

ئیتر سیقەم بە دنیا نەما ..

باوکم چەند هەوڵى دا ،

بۆمانى بدوورێتەوە ،

سوودى نەبوو ..

کردمان بە دوو لەتى یەکسانەوە ،

بە دوو کڵاو ..

ئیتر سیقەم بە دنیا نەما …

یەکەم خەونم نەهاتە دى ،

پاسکیلێکى سێ چەرخە بوو ..

یەکەم شیعرم ، بۆ بڵاوکردنەوە نەشیا ..

متمانەم بە دنیا نەما ..

کە بەیانیان ،

جل و بەرگ لەبەر ئەکەین و

پێڵاوەکانمان سوبغ ئەکەین ،

شیعرمان لە یاد ئەچێت و

لە مەدخەلى ماڵەکەمان ،

لەبەرامبەر فڵچەى پێڵاو ،

ج ێ ی ئە ه ێ ڵ ی ن

کە ئێواران ،

سآ – چوار مەنجەڵ خواردەمەنى ،

لە مەتبەخ بەتاڵ ئەکەین و

بە چیلکەیەک 

ئەکەوینە وێزەى درزى ددانەکانمان ،

شیعرمان لە یاد ئەچێت و

لەبەرامبەر مەسینەکەى 

دەبلیو سی ..ج ێ ی ئە ه ێ ڵ ی ن..

ئیتر سیقەم چۆن ئەمێنێ ؟؟

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.