هه‌ڵبجه‌ی خنكاو … رۆسته‌م خامۆش
Closed
هه‌ڵبجه‌ی خنكاو شاری ئه‌وینم
بۆتۆ ده‌ڕێژم ئه‌شكی خوێنینم
له بیرم ناچێ هه‌رگیز ناوه‌كه‌ت
ئازاری دڵمه ژانی زامه‌كه‌ت
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ی شه‌هیدستانم
بۆ تۆ هه‌میشه دڵ پڕ گریانم
كه‌من ده‌تبینم سیا پۆشی تۆ
ئامێزت بۆته هه‌زاران گڵكۆ
ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م زامی كوردستان
ئازاری دڵا و جه‌سته‌ی نیشتمان
شاره جوانه‌كه‌ی ماڵی هه‌ناسه‌م
هه‌رده‌م میوانی له نێو ئه‌ندێشه‌م