نووسه‌ر و ته‌نیایی … داستان بەرزان
(جه‌ی دی سالنجه‌ر) یه‌كێكه له نووسه‌ره ته‌نیا و گۆشه‌گیره‌كانی دونیا، ئه‌و له ڕێگه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كه‌مه‌وه توانیوویه‌تی ناوێكی جیهانی بۆ خۆی دابین بكات، كه ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ده‌ستی هه‌بووبێت له به‌رهه‌مهێانی نووسه‌ینه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌دا ئه‌و ڕۆحه ته‌نیا و گۆشه‌گیره‌ی بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌م نووسه‌ره باكی به نووسین نه‌بووه، هه‌رگیز خه‌ونی ئه‌وه نه‌بووه به هۆی نووسینه ناو و ناوبانگ ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر نووسه‌رێكی ڕاسته‌قینه، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو نووسه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ونی ناوبانگی هه‌بوو خه‌می نووسنی نه‌بوو، ویستی له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه داهاتی ده‌ستبكه‌وێت و پێی بژی، ئه‌وا ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه ون ده‌كات و ڕه‌نگه له ئه‌نجامیشدا ببێته شتی دیكه نه‌ك نووسه‌ر.
هه‌ر كاتێك نوسه‌ر كه‌وته هه‌راو زه‌نای ژیانی ڕۆژانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌و فراوانبوون ڕۆیشتن، برینه‌كانی خۆی بیرده‌چێته‌وه كه هۆكارێكن بۆ نووسین، له‌وێوه ونبوونی خود دێته ئاراوه، به ونبوونی خودێكی ڕه‌سه‌ن یاخود خۆبوونێكی په‌تیش یه‌كێك له مه‌رجه گرنگه‌كانی نووسین ون ده‌بێت. چونكه نووسین به‌رهه‌می ته‌نیایی و گۆشه‌گیرییه نه‌ك فه‌وزا و هه‌را، كه‌سی نووسه‌ر برینێكی هه‌یه و مه‌به‌ستییه‌تی له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌رێكی كاتیش بێت، خه‌ونی نووسه‌ر ناوبانگ ده‌ركردن نییه، هێنده‌ی ده‌یه‌وێت بزر نه‌بێت.
نووسه‌ره گرنگه‌كان ته‌نیا و گۆشه‌گیره ڕاسته‌قینه‌كانن، ئه‌وان چێژ له ته‌نیایی و گۆشه‌گیریی وه‌رده‌گرن و پێی سه‌رمه‌ستن، ته‌نیایی به‌شێكه له بوونی ئه‌وان، گۆشه‌گیرییان خۆجیاكردنه‌وه نییه له خه‌ڵك، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڵهاتن له ژاوه‌ژاوی ژیان، نووسینیش بۆ ئه‌وان كرده‌یه‌كی سروشتییه، نه‌ك زۆر له خۆكردن.
ڕۆمانی (پاسه‌وانێك له مه‌زرا) یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی جه‌ی دی سالنجه‌ر كه له ڕێگه‌یه‌وه توانی ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكات، بایه‌خی ئه‌م ڕۆمانه له جیهاندا گه‌یشتۆته ئاستێك كه له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه قسه و باسێكی زۆری له‌سه‌ر كراوه.
هۆڵدن كاراكته‌ری سه‌ره‌كی و گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه نمونه‌ی هه‌رزه‌كارێكی یاخی و هه‌ڵهاتووه له سیستم، سه‌ركێشییه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی ئه‌م كاراكته‌ره هه‌ر زوو وه‌رگر سه‌رسام ده‌كات، ئه‌ندێشه‌ی په‌رته‌وازه و ڕقی ئه‌و له دابه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوو سیفاتی مرۆڤی مۆدێرنن، كه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له دیالۆگ و ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه به‌ریت.
وه‌ك خوێنه‌رێك هه‌میشه چێژم له‌و ڕۆمانانه بردووه كه كاراكته‌ره‌كانی جۆرێك له شێتی و بێباكییان تێدایه به‌رامبه‌ر شته‌كانی ده‌ورووبه‌ریان، لێدانی هۆڵدن به زمانێكی تا ڕاده‌یه‌ك میللی و خاكه‌ڕایی له هه‌ندێك بابه‌تی ڕۆتینی وه‌كو سڵاوكردن و كۆمه‌ڵێك ئیش كه بۆ ڕزامه‌ندكردنی به‌رامبه‌ر پێی هه‌ڵده‌ستین و له ڕاستیدا ئاره‌زووی خۆمان نین هێڵێكی گاڵته‌جاره كه له‌م ڕۆمانه‌دا كاری پێكراوه.
بۆ ئێمه‌یه‌ك كه زیاتر به زمانی كوردی ده‌خوێنینه‌وه وه‌رگێڕانی وه‌ها كارێك جێگه‌ی بایه‌خه، كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن (ژووان جلال)ه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕدراوه و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوسه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ده‌بوو له مێژه ئه‌م جۆره كارانه له به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئێمه‌دا هه‌بوونایه.
تێبینی: ئه‌م نووسینه یه‌كێكه له نووسینه‌كانی گۆشه‌ی (كۆمێنت) له هه‌فته‌نامه‌ی (نسێ).