
ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕان……به‌هزاد حه‌وێزی
– 1-
كاری وه‌رگێڕان له كاره هه‌ره قورسه‌كانی بواری ئه‌ده‌بییه، كارێكه گه‌ر ئه‌سته‌متر نه‌بێ له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسین ئه‌وه ئاسانتر نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ زۆر به دانایی و سه‌لیقه‌و ورده‌كاریه‌وه مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
مه‌به‌ستیشم لێره ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه كاری باشیان لێ رهچاودهكرێ و دهستوپهنجهیهكی ره‌نگینیان هه‌یه له‌و بواره‌دا، نه‌ك خه‌ڵكێكی هه‌ره‌مه‌كی فزولی.
شه‌وێك له یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی(NRT)دیدارێك هه‌بوو له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕ ئازاد به‌رزنجی ده‌رباره‌ی كاری وه‌رگێڕان، كاتێك گوێم دایه قسه‌كان تاراده‌یه‌ك به تێروته‌سه‌لی ئه‌و بابه‌ته‌یان شه‌نوكه‌و ده‌كرد، ئیدی ئه‌و ساته كه‌ڵه‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌یا ده‌ژیت واده‌زانی ئیدی ته‌واو، هه‌موو شتێك وتراوهوكۆتایی هاتووه.
ته‌وه‌رێكی باسوخواسه‌كان له‌نێوان پێشكهشكارو میوان له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی كتێبی(مرۆڤی یاخی)ئه‌لبێر كامۆبوو، كه وه‌رگێڕ ئاماژه‌ی پێداو گوایه نازانم چاپی چه‌نده‌می به‌ڕێوه‌یه.
-2-
پاشكۆی هه‌فتانه‌ی (هزروهونهر)پاشكۆیه‌كه رۆژنامه‌ی (خه‌بات) ده‌ریده‌كات، له (ژماره‌ی36له 8/3/2013هه‌ینی)بابه‌تێكم به‌رچاو كه‌وت له‌لایه‌ن (كاروان حه‌سه‌ن)نووسرابوو به ناونیشانی(وه‌رگێڕانی كوردی و هه‌ڵه‌ڕۆیی) ئه‌و بابه‌ته چه‌ند به‌شێك بوو له‌و به‌شه‌ی سێیه‌م، نووسه‌ر ئاماژه‌ی به وه‌رگێڕانه‌كه‌ی(مرۆڤی یاخی)ئه‌لبێر كامۆ دابوو، دوای به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه ئینگلیزیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن(دلاوه‌ر كه‌ریم) پێی وابوو به‌پێی دوو خاڵ له ده‌قه ئینگلیزیه‌كه وه‌رنه‌گێڕدراوه، به‌لكه له فارسیهكهوه، ئینجا له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌ی ((مهبد ایرانی)) به‌راوردی ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێ(كاك ئازاد له‌م ده‌قه فارسیه‌وه وه‌رگێڕانی كتێبی مرۆڤی یاخی كردووه، چونكه وشه به وشه‌یی فارسیه‌كه وه‌رگێڕاوه ته‌نانه‌ت به”و”شه‌وه، كه به‌هه‌ڵه له دوای فاریزه‌وه نووسراوه…)به‌مه‌ش كۆمه‌ڵه هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی تیا ده‌دۆزێته‌وه‌و هه‌ر له‌رووی وشهورستهوپهرهگرافهوه، ئینجا ده‌یخاته‌روو.
-3-
كه‌واته: مه‌رج نییه وه‌رگێڕی خاوه‌ن ئه‌زموون و كتێبی زۆر هه‌ڵه نه‌كات، كتێبی باشی وه‌رگێڕدراو هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت جا نازانم چاپی چه‌نده‌مینی بێت، ره‌خنه‌م له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و زۆربه‌ی به‌رنامه‌كان ئه‌وه‌یه، كاكی پێشكه‌شكار یه‌كلایه‌نه دێت و بابه‌ته‌كه به گه‌رمی ده‌خاته به‌رده‌م كاكی میوان، ئیدی ئه‌میش وه‌ك خه‌ڵك ئاسا(كه‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه) ته‌نیا خاڵه ئهرێییهكان ده‌خاته‌ڕوو، كاری پێشكه‌شكار مه‌رایی و پیاهه‌ڵگوتن و پیاهه‌ڵدان نییه، ته‌نیا ده‌ستخۆشی و به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوون له دیداره‌كه، به‌لكه ده‌بوایه كه‌سێكی ره‌خنه‌گر تایبه‌تیش به‌و كتێب و وه‌رگێڕانانه‌ی ناوبراو بانگ بكات و ته‌وه‌ره‌كه تاوتو بكه‌ن، وه‌ك دیالۆگێكی رووبه‌ڕوو، ئینجا شتێكی كاریگهروبهسوودو سهرنجڕاكێی لێده‌رده‌چوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر رێككهوتبایه برای نووسه‌ری ره‌خنه‌گری هه‌فته‌نامه‌كه نزیك بوایه له‌و دیداره هه‌رنا له شاشه‌ی تیڤیه‌وه ئه‌وه مسۆگه‌ر زیاتر بابه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر دهكردو خوێنه‌ریش ئاسووده‌تر ده‌بوو.
هه‌ولێر- 10/3/2013