دابڕانی مێژوو له قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگادا
دابڕانی مێژوو قۆناغێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره له میژووی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ، چركه ساتی گواستنه‌وه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو تر كه هه‌موو بواره جیاجیاكانی ژیانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی ده‌گرێته‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا ، كۆی سه‌رخان و ژێرخان و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له نێو سیسته‌می سیاسی‌دا ده‌گۆڕێت ، ترادسیۆنی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گۆڕانكاری گشتگیری به سه‌ردا دێت . ئه‌م پرۆسه‌یه له دۆخێك‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه هاونیشتمانیانی كۆمه‌ڵگایه‌ك زۆر بوێرانه‌و خۆنه‌ویستانه بتوانن پێداویسته‌كانی گواستنه‌وه قبوڵ بكه‌ن . ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا بگاته ڕێژه‌یه‌ك ڕاستی و هه‌ڵه و یارو نه‌یار له یه‌كتر جیا بكاته‌وه ، ئه‌و زانیاریانه‌یان لا گڵاڵه ببێت و له‌و ڕاستیه‌ش تێبگه‌ن كه پیاوانی لاهوتیه‌ت له سه‌روی مرۆڤه‌وه نیین و دووچاری هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ش ده‌بن وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی تر . سه‌ختی ئه‌م ڕێگاو پرۆسه‌یه له‌وه‌دایه ئینسان ده‌كه‌وێته نێو جه‌نگێكی سایكۆلۆژی ڕاسته‌قینه‌وه ، جه‌نگێك ڕه‌نگه پێویست به كار هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌كات ، ته‌نانه‌ت له‌و جه‌نگه‌ش گران تره مرۆڤ به‌رانبه‌ر پیاو گه‌لێكی ده‌یكه ده‌یكات ((ئه‌و جه‌نگه دژ به خوده)) جه‌نگێكه كه مرۆڤ تێیدا ده‌ست به‌رداری باوه‌ڕو ئه‌و ئه‌نگیزه‌و هزرانه‌ی خودی خۆی ده‌بێت كه بیر‌و په‌روه‌رده‌ی لاهوتیه‌ت به‌رهه‌می هانیوه‌و بۆته ڕاستیه‌كی چه‌سپاو جێگر له خه‌یاڵدانی مرۆڤه‌كاندا ،دواجار هۆكارێكه بۆ له خشته بردنی مرۆڤه‌كان ، جه‌نگێكه دژ به‌و پیشه‌سازییه كه مرۆڤ فۆرمه‌ڵه‌و ڕام ده‌كات بۆ گوێڕایه‌ڵی سیسته‌مه دسپۆتیسمه‌كان و كه‌سایه‌تیه دكتاتۆره‌كان و پیاوانی لاهوتیه‌ت ،جه‌نگێكه قوربانی ده‌وێت و ئه‌و بیره ڕه‌هایه‌ش پایه‌ماڵ ده‌كات كه بره‌و ده‌داته جهل و خورافه‌و خۆشباوه‌ڕی لای مرۆڤه‌كان ،له‌و جه‌نگه پیرۆزه‌دا ڕاسیۆنالیزم و بیری زانستی ده‌كرێته سه‌ر مه‌شق بۆ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی ڕوداوو پێشهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی ولات له باتی په‌نا بردن بۆ به كار هێنانی بیری لاهوتیه‌ت و موقه‌ده‌ساتی ئایینی و ئه‌فسانه ، سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به بیری گه‌شاوه‌و پێشكه‌وتوخوازی و هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان ، هه‌روه‌ها دیسان به ڕه‌خنه‌ی بونیاد نه‌رانه‌و ڕاشكاوانه‌و بوێرانه له ترادسیۆن و ئه‌و كولتوره ئێكس پایارانه كه بوونه‌ته هۆكاری چه‌ق به‌ستن و ده‌مارگیری و داخرنی كۆمه‌ڵگا . هه‌روه‌ها سه‌ر له نوێ شرۆڤه كردنه‌وه‌ی بیری لاهوتیه‌ت له ژێر ڕۆشنایی زانستی هاوچه‌رخ و ده‌رپه‌ڕاندنی له نێو كایه‌ی سیاسی و یاسا‌و په‌ره‌رده‌یی و دادوه‌ری و ته‌ریك خستنه‌وه‌ی بۆ كاری تایبه‌تی مرۆڤه‌كان . هه‌ر ئێستا به‌رپرسیاریه‌كی گه‌وره له ئه‌ستۆی ڕۆشنبیرانه بۆ پاكتاو كردنی ئه‌و كێشه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه فكریه هه‌ڵواسراوانه‌یه له نێو كولتورو عه‌قڵی جڤاته‌كه‌ماندا كه سه‌دان ساڵه له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵكه بووه‌و بۆته ڕاستیه‌كی چه‌سپاوو ڕه‌ها ، وه‌كو ماده‌یه‌كی سڕكه‌ر له نێو عه‌قڵ و هۆشی تاكه‌كانی ئه‌م جڤاته‌دا كنه‌ی سڕ بوون و گه‌وجاندن ده‌دات . ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین ئاوا كردنی پرۆسه‌ی ڕێنسانس و دۆخی ڕۆشنگه‌ری و دابڕانی میِژوویی كۆمه‌ڵگاو گواستنه‌وه‌ی بۆ قۆناغێكی تر ، به ته‌نها ڕه‌خنه گردن له ترادسیۆنی لاهوتیه‌ت و كولتوری باو به دیناهێندرێت ، ئه‌مڕۆ به‌های سیاسه‌ت و ئه‌و ئه‌ركه زانست و هونه‌ریه‌ی كه هه‌یه‌تی له پۆڵین كردن و زانینی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاو شێوازی زانستی به‌ڕێوه‌بردن و دابین كردنی پانتایه‌كی فره‌وه‌ان له ئازادی و دیمۆكراسی و دادوه‌ری و ئاسوده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌یان ئه‌ركی دیكه‌ش له ده‌ست داوه . هه‌موو ئه‌و به‌ها ستاتیكانه‌یان له سیاسه‌ت داماڵیوه‌و كردویانه‌ته ئامێرێكی ترسناك و ((لیڤی ئه‌تهان)) ئه‌ژدیها ئاسا وا خریكه كۆمه‌ڵگا لوش ده‌دات ، كایه‌ی زانستی سیاسه‌ت به ده‌ست چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه كه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دكتاتۆریان هه‌یه ده‌یانه‌وێت ڕژێمێكی دسپۆتیسم دامه‌زرێنن و ، بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م وڵاته‌دا حوكمڕانی بكه‌ن . هه‌ر ئێستا له ژێر په‌رده‌ی كایه‌ی سیاسه‌تدا سته‌مكاری به‌رانبه‌ر ئینسان ده‌كرێت ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وه‌كو ئامرازێك به ده‌ست ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌وه هاوتای فكری لاهوتیه‌ت چه‌واشه‌كاری فكری ئاراسته ده‌كات . بیرۆكه‌ی ڕام كردن و دسپلین كردنی جڤاتی كوردستان بۆ فه‌رمانی تاكڕه‌وانه ده‌كه‌نه كولتورو ، ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا بێئیراده و بێده‌نگ بكه‌ن . پیاده كردنی پرۆژه‌ی ڕۆشنگه‌ری و سیكۆلاریزم سه‌خت و دژواره و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ده‌وێت ، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا میژوو ئه‌وه‌ی فێر كردوین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرسه گرنگه مه‌حاڵ نییه . ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به مێژووی خه‌بات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پیاوانی ڕۆشنگه‌ری وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌كو ((ژان ژاك ڕۆسۆو ، فۆڵتێرو ، دیدرۆو ، سپێنوزاو ، كانت و ، هیگڵ و ، جۆن لۆك و، تۆماس هۆبزو ، جۆن ستوارت میل)) و ده‌یان فه‌یله‌سوفی دیكه ، ئومێدێكی گه‌وره‌یه بۆ زیاتر سوور بوونی هه‌وڵ و كۆششی ڕۆشنگه‌ره‌كانی وڵاتی ئێمه له چالاكیه‌كانیان ، مژده به‌خشن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ڕۆشنگه‌ری و سیكۆلاریزم له‌م نیشتمانه‌ی خۆشمان‌دا .