
گفتوگۆی چەترپرێس لەگەڵ سەلام ناوخۆش سەبارەت بە زمانی ستاندارد
سه‌لام ناوخۆش: ده‌سه‌ڵات جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، زارێك له زاره‌كان بكات به‌ستاندارد
سه‌لام ناوخۆش، شاره‌زا و پسپۆڕی بواری زمان له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی “چهترپرێس”دا باسی له گرنگی زمان و دروستنه‌بوونی زمانی ستاندار(یه‌كگرتوو) ی كرد و رایگه‌یاند: ئێستا ئێمه مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونمان تێدا، كه‌چی هێشتا ده‌وڵه‌تمان نییه. زمانی ستاندار له ده‌وڵه‌ت گرنگتره، چوونكه هه‌ر زمانه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌مووی كۆبكاته‌وه. وه بهشیاویشی ده‌زانێت دیالێكتی ناوه‌ڕاست بكرێته زمانی ستاندارد (فه‌رمی)، چوونكه مه‌رجی ستانداردبوون (فه‌رمیبوون) ی تێدایه.
چه‌تر: گومان له‌وه‌دا نییه، كه زمان ناسنامه و كۆڵه‌كه‌ی رووحی بوونه. هه‌ر زمانه گوزارشت له كه‌سایه‌تی تاك و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه ده‌كات. زۆر جار ده‌وترێت به‌شێك له زمانه‌كانی جیهان مردوون و به‌تێپه‌ڕبوونی كات پوكانهتهوه و قسهكهریان نه‌ماوه، ئه‌مه پرسیاره‌كه‌یه واتا چۆن زمان ده‌مرێت؟
– به‌ڕاستی زمان له زۆر شت‌دا له مرۆڤ ده‌چێت. چۆن مرۆڤ قۆناغی هه‌یه، وه له كۆتا قۆناغیشدا ده‌مرێت، كه ئه‌مه قه‌ده‌ری خۆیه‌تی، كه ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك بمرێت. به‌هه‌مان شێوه‌یش زمانیش وایه. بۆ نموونه زۆربه‌ی زمانانی جیهانی پێشوو، كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌بووه، زمانێكی وه‌ك (لاتینی) له (ئه‌وروپا) پێشتر زمانی (ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئیتالی) ئه‌وان هیجیان نه‌بوونه، به‌ڵكو زمانی (لاتینی) زمانی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و كه‌نیسه بووه. به‌ڵام كاتێك له سه‌رده‌می بوژاندنه‌وه كه پێده‌وترێت (رێنساس) كه (رێنساس)،یان له‌سه‌ر زمانی (لاتینی) كرد. (ئه‌وروپا) پێشتر به‌یه‌ك نه‌ته‌وه ته‌ماشا ده‌كرا، پێت شه‌رم بوو یه‌كێك بڵێت” من ئیتاڵیم، من فه‌ڕه‌نسیم” تا دوایی، به‌ڵام له سه‌رده‌می (رێناس) دا وای لێهات به‌ڕاستی یه‌كێك ده‌یوت” من فه‌ڕه‌نسیم، من ئیتاڵییم)” به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا بره‌وی به زمانی خۆی ده‌دا. ئه‌مه وای لێهات به‌كارهێنانی زمانی لاتینی به‌ره‌و نه‌مان رۆیشت. ئیتر ئه‌و زمانه به‌ڕاستی به‌ره‌و مردن رۆیشت. خاڵێكی تری زمان مردن زمانی ( سۆمه‌ری، بزماری، رۆمانی) وه‌ربگره كه ئه‌مانه هیجیان له ئه‌مڕۆدا نه‌ماون. ساڵانه، یان چه‌ند ساڵێك جارێك له (یونسكۆ) لیستێك ده‌رده‌كه‌ن به ناوی (ئه‌و زمانانه‌ی مردوون). بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و زمانانه چۆن ده‌مرن، نه‌وه‌ك مردنی وه‌ك مردنی ئێمه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان ئه‌و زمانه به‌كاربهێنن. ئێستا له وڵاتێكی وه‌ك (هندستان) ئه‌وه‌نده‌ی، كه گرنگی به زمانی (ئینگلیزی) ده‌ده‌ن هێنده گرنگی به زمانی خۆیان ناده‌ن. بۆیه چه‌ند ساڵێكی تر یان چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تر به‌مشێوه‌یه بڕوات ئه‌وا بێگومان زمانی (هندی) ده‌مرێت. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌روادی فیلمهكۆنهكانی (هندی) و فیلمهنوێیهكانیان بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین فیلمهكۆنهكانیان به زمانی (هندی) یه، به‌ڵام فیلمهنوێیهكانیان زمانی (ئینگلیز) یان به‌سه‌ر دا زاڵه. واتا زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان به زمانی (ئینگلیزی) قسه ده‌كه‌ن. زمان بێجگه له‌وه‌ی ناسنامه‌ی رۆشنبیری كه‌سه‌كانه. ئه‌و دیارده‌یه وای لێده‌كات زمانی خۆی، كه جاران چۆن یه‌كێك لای شه‌رم بوو كه خه‌ڵكی (كه‌لار) یان (هه‌ولێر)ه، زمانی خۆی به‌كاربهێنێت. ناجار ئه‌و زمانه‌مان به‌كار ده‌هێنا كه ئه‌مڕۆ شیعری پێده‌وترێت. وه‌ك پَشتریش له مێژووی شیعری كوردییدا كه شیعری (كلاسیك) هه‌ر به ئه‌م زمانه‌ی ئه‌مڕۆ نووسراوه.
چه‌تر: ده‌وترێت هه‌موو زمانه‌كانی جیهان له‌یه‌ك ئاستدان، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ زمانێ له زمانێكی تر كه‌متر و زیاتر نییه، باشه ئه‌ی چی زمانه‌كان له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریی و كه‌ره‌سته و یه‌كه زمانی و فه‌رهه‌نگ لێك جیا ده‌كاته‌وه؟
– له رووانگه‌ی (بونیاتگه‌ری)، كه رێبازێكه له رێبازه‌كان ده‌ڵێت” هیچ زمانێك ساده نییه، هیچ زمانێكیش به‌هێز نییه، هه‌موو زمانه‌كان وه‌ك یه‌كن” ئه‌گه‌ر زمانی (ئینگلیزی) به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین هه‌مووی له (فۆنێم، مۆرفێم، وشه، رسته) پێكهاتووه. كه هه‌موو زمانه‌كان له‌مه‌دا وه‌ك یه‌كن. به‌ڵام دیارده‌یه‌كی تر هه‌یه، وا ده‌كات، كه زمانه‌كان لێك جیاده‌كاته‌وه راده‌ی بهكارهێنهرهكانێتی. له هه‌موو ئه‌وروپای ( رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات) دا ئه‌گه‌ر زمانی (ئینگلیزی) بزانیت. ئه‌وا ئیشه‌كانت به‌باشی جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام زمانه‌كانی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه. ئه‌مه‌یش له‌وه‌وه هاتووه، كه زۆربه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ به زمانی (ئینگلیزی) یه، وه گفتووگۆكانیش له ئه‌مڕۆدا له (یوئێن) به زمانی (ئینگلیزی) یه، كه‌واتا هه‌ژموونی زمانی (ئینگلیزی) وای كردووه له زمانی( ئیسپانی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی) جیابكرێته‌وه. وشه‌كانی زمانی (ئینگلیزی) له پێشدا نزیكه‌ی (پێنجسه‌د) وشه بووه، به‌ڵام ئێستا وشه‌كانیان زیاتر له (ملیۆنێك)ه.
چه‌تر: له ئه‌مڕۆدا كورد خاوه‌نی زمانێكی ستاندار نییه، تا بتوانێت زارێك له زاره‌كان هه‌ڵببژێرێت و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر داموده‌زگانی حكومه‌تدا. ئه‌مه بۆچی؟
– ئێستا ئێمه مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونمان تێدا، كه‌چی هێشتا ده‌وڵه‌تمان نییه. زمانی ستاندار له ده‌وڵه‌ت گرنگتره، چوونكه زمانه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌مووی كۆبكاته‌وه. ئێستا زمانی (ئینگلیزی ) چه‌نده‌ها زاری هه‌یه. به‌ڵام زاری (له‌نده‌ن) كه كاتی خۆی هه‌ڵبژێدراو بوو به ستاندارد. وه له نێو عه‌ره‌به‌كان زمانی قورئان بوو به ستاندارد. به‌ڵام له به‌شی (باشووری كوردستان) سیاسه‌ت تێكه‌ڵی زمان بووه واتا ئێمه ئێستا به هیچ جۆرێك ناتوانین ئیش له‌سه‌ر زمانی ستاندارد بكه‌ین، ئێمه چه‌ند كابینهمان هه‌یه كه‌چی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه زمانێكی فه‌رمی پێك بهێنن. ده‌سه‌ڵات جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، زارێك له زاره‌كان بكات به‌ستاندارد، ئیتر مه‌رج نییه، ئه‌و زاره (هه‌ورامی) یان (بادینی) یان هه‌ر زارێكی تر بێت.
چه‌تر: ئه‌ی ده‌وترێت ( ئاین) و (به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان) هۆكارن بۆ دروستبوونی زمانی ستاندار. كورد خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه, ئه‌ی بۆچی له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌یتوانی زمانی ستاندارد پێك بهێنێت؟
چه‌تر: بۆ مه‌سه‌ی زمانی ستاندارد كورد بییانویهك ده‌دۆزێته‌وه، كه ئاینمان نییه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئاینی ئیسلام وه‌ربگرین به نموونه ئه‌وا ده‌بینی (%90) ی ئیسلامه. ئه‌ی ئیتر بۆچی به ئاینی خۆمانی داده‌نێین. ئه‌م رێژه له هه‌ر وڵاتێكدا بێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه خه‌ڵكه‌كه ئه‌و دینه‌ی هه‌یه. زمانی (ئافێستا) و (ئینجیل) كه خه‌ڵك زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام له راستیدا ئه‌مانه هیجیان كوردی نیین. له هه‌موو سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م ئاینانه نه‌ته‌وه‌یین و تایبه‌ت به نه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای (ئینجیل) بكه‌ین به پێی ده‌قی قورئان هاتووه كه تایبه‌ته به جوله‌كه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای (ئا‌ڤێستا) یش بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ی، كه ئیسلام بگاته (ئێران) و ده‌وروبه‌ری له (331) پێش میلاك (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) هه‌رچی (ئا‌ڤێستا) هه‌بوو هه‌موویانی سوتاند، كه‌واتا پێش ئه‌وه‌ی (هه‌زار) ساڵ ئیسلام بگاته (كوردستان) و (ئێران) له‌و كاته (ئا‌ڤێستا) نه‌مابوو ئهگهرئاسمانیش ببوایه. ئا‌ڤێستا جارێكی تر له سه‌رده‌می (ساسانییه‌كان) نووسرایه‌وه. وه‌ك چۆن ئاینی (ئینجیل) خۆی ئاسمانییه. بۆیه ئاین مه‌رج نییه بۆ دروستبوونی زمانی ستاندارد. ده‌توانین بڵێن ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، یان بارودۆخێكی سیاسی وای لێده‌كات. ئه‌و شته‌ی كه كه‌م قسه‌ی لێكراوه پلانی زمانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه په‌یڕه‌و بكه‌ین رێگایه‌كی ئه‌وه‌نده دیموكراسییانه بۆ پێكهێنانی زمانی ستاندار؟
چه‌تر: پلانی زمان چییه و چۆن ده‌بێت؟
– پلانی زمان (پێنج) قۆناغه، زارێك له زاره‌كان هه‌ڵده‌بژێدرێت، بۆیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرن ده‌بێت تایبه‌تمه‌ند ببن به زمانه‌وه. ده‌بێت زانا و پسپۆڕ ببن له بواری زماندا كه بزانن كام زار ده‌وڵه‌نده له زاره‌كانی تری زمانی كوردی. دواتر ده‌بێت موتوربه‌ی بكه‌یت. ئه‌م زارانه ئه‌گه‌ر بێیت له ئاستی (وشه‌سازی) یه‌وه، ده‌كرێت وشه‌یه‌كی زۆر له زاره‌كانی تر وه‌ربگرین و موتوربه‌ی بكه‌ین. قۆناغێكی تر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت رۆڵی تێدا ده‌بینێت ده‌بێت پلانه‌كه جێبه‌جی بكات. كۆتا قۆناغیش ئه‌وه‌یه كه راپرسییه‌ك به خه‌ڵك بكرێت تا بزانرێت ئه‌و زاره‌ی هه‌ڵبژێدراوه رازی ده‌بن پێی یان نا. بۆیه ده‌بێت له ئه‌مڕۆدا پلانی زمانی جێبه‌جێ بكه‌ین.
چه‌تر: ئێستا كوردانی باشوور به دوو زمانیی (جووتستاندار)ی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه و ته‌ناته‌ت له كهناڵهراگهیاندهكانیشدا ئه‌م حاڵه‌ته به روونی هه‌ستی پێده‌كرێت. . ده‌پرسین ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پێك هێنانێكی زمانێكی یه‌كگرتوو (ستاندارد)، یان هۆكاری سیاسی و حیزبی له پشته‌وه‌یه؟
ده‌توانم بڵێم یه‌ك نه‌ته‌وه له هه‌موو جیهاندا نییه، كه دوو ستانداردی هه‌بێت، له باشووری كوردستاندا خه‌ڵك به هه‌ڵه له مه‌سه‌له‌ی زمانی ستاندارد گه‌یشتووه. وا ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر زارێك كرایه ستاندار زاره‌كه‌ی تر ده‌بێته پله (یه‌ك) و پله (دوو)، یان پله (سێ) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانییه. فه‌رمیبوون، یان نیشتمانیبوون، یان ستانداردبوون له ته‌نیا له قۆناغێكی په‌روه‌رده‌دایه، ئه‌و كتێبانه‌ی كه له په‌روه‌رده‌دا هه‌یه هه‌مووی به ئه‌و زمانه بنووسرێته‌وه كه هه‌موومان له‌سه‌ری هاوڕاین. ئه‌وه پێده‌وترێت زمانی ستاندارد. ئینجا كه زمانه ستاندارده‌كه پێكهێنرا ئاساییه هه‌ر كه‌س به زمانی ناوچه‌ی قسه بكات. زمانی ستاندار قسه‌ی پێناكرێت، به‌ڵكو پێده‌نووسرێت. بۆیه زۆر ئاساییه هه‌ركه‌س له به زمانی ناوچه‌كه‌ی خۆی شیعر، یان رۆمان بنووسێت. ئه‌وه‌ی گرنگه كه پێشتریش باسم كرد ئه‌وه‌یه كه له داموده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌دا ده‌بێت یه‌ك زمان هه‌بێت.
چه‌تر: محه‌مه‌دی مه‌لا كریم له باره‌ی دروستووبوونی زمانی كوردییه‌وه ده‌ڵێت ” ده‌بێت رۆژگار ئه‌و زمانه دروستبكات” ئه‌م قسه‌یه‌ی كاكه حه‌مه‌ی مه‌لا كریم ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت زمانی ستاندارد به رێكه‌وت دروست ده‌بێت، تۆ ئه‌م بۆچوونه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
– ئه‌م رۆژانه شتێكی زۆر سه‌یرم خۆێنده‌وه كه ئهندامپهرلهمانێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له عه‌ره‌ب ,گوتی” كورد ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌توانێت ده‌وڵه‌تێك دروستبكات، ئه‌وا له ئاینده‌دا هه‌رگیز ناتوانێت ده‌وڵه‌ت دروست بكات” من رێزم بۆ كاكه حه‌مه‌ی مه‌لا كریم هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه من شتێك ده‌ڵێم ره‌نگه پێچه‌وانه‌ی كاكه حه‌مه بێت. له په‌رله‌مانی عێڕاق نووسراوه “ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران” من ئه‌وه‌نده‌ی، كه له عه‌ره‌به‌كان گه‌یشتبم ئه‌وانه‌ی دهسڵاتدارن. سبه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان زۆر بێت لێمان ده‌پرسن كام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بیكه‌ینه (سۆرانی) ، یان (بادینی) یان بیكه‌نه (هه‌ورامی) ئه‌وكات سه‌دان كێشه‌ت بۆ ده‌دۆزنه‌وه. من باوه‌ڕێكی ترم هه‌یه ئه‌و شوێنانه‌ی پێده‌وترێت ناوچه‌جێناكۆكه‌كان واتا ئه‌و ناوچانه‌ی له كوردستان دابڕێندراون له كوردستان. نه به‌شه‌ڕ و نه به سیاسه‌ت ئه‌و ناوچانه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵام به زمان ده‌توانین ئه‌و زمانانه بگه‌ڕینینه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و كاسانه‌ی كه له‌وێ دانیشتوون، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بن به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیین به كوردی قسه ناكه‌ن. تووركمانێك، یان عه‌ره‌بێك به كوردی قسه ناكات، به‌ڵام كورده‌كه ئاماده ئامادیه به كوردی قسه بكات. واتا ده‌توانین به ئه‌م شێوه‌یه ناوچه دابڕێندراوه‌كان بگه‌ڕینینه‌وه.
چه‌تر: ده‌وترێت ده‌زگای ئه‌كادیمیای كوردی ده‌زگایه‌كی ئیفلیجكراوه لایه‌ن حیزبه‌وه و وه‌كو پێویستیش كاره‌كانی خۆی نه‌كردووه. به باوه‌ڕی تۆ ده‌بوو كاری ئه‌كادیمیا چیی ببوایه و چی به ئه‌نجام بگهیانبایه؟
– سه‌ره‌تا پێویسته، ئه‌وه بزانین كه ئه‌كادیمیای كوردی تایبه‌ت نییه به زمانه‌وه، به‌ڵكو به‌ناو له مێژوو و كولتوور و زمانی كوردی قسه ده‌كات، به‌ڵام زمان مهسهیهكی ترسناكه. تا ئێستا دوو جار ئه‌كادیمیای كۆنفراسی له‌باره‌ی زمانی ستاندارده‌وه به‌ستووه به‌هیچ جۆرێك نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك، چوونكه ئه‌ندامانی كۆنفراسه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون كه زمانی یه‌كگرتوو دروست بێت. پێیان شه‌رم زارێك ههڵبژرین و بیكه‌نه زمانی ستانتدار. بۆ نموونه قسه‌كه‌رانی دیالێكی ژوروو ته‌نیا له كوردستانی باكووردا (20) ملیۆن قسهكهریان هه‌یه. له كوردستانی باشووریشدا نزیكه‌ی (شه‌ش) ملیۆن قسهكهریان هه‌یه. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دیالێكی ژوروو بسه‌پێنین به‌سه‌ر دیالێكته‌كانی تری زمانی كوردییدا. له ساڵی (1923) وه تا ئێستایش دیالێكتی ژوروو نه‌بووه‌ته زمانی په‌روه‌رده. واتا (90) ساڵه ئه‌م زمانه‌مان هه‌یه. له‌سه‌رده‌می (شێخ محمووده) وه دیالێكی ناوه‌ڕاست به‌شێك بووه له په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له مالپه‌ڕی چه‌تر پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه
پڕۆفایل:
1- سه‌لام ناوخۆش به‌كر، له ساڵی (1966) له دێی (زێبارۆك) سه‌ر به پارێزگای (هه‌ولێر) هاتووه‌ته دنیاوه.
2- له ساڵی (1987) ه‌وه ده‌ستی به‌نووسین له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا كردووه.
3- هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی (30) كتێبی له بواره جیاجیاكانی (فه‌رهه‌نگ، هزر، زمانه‌وانی، مێژووی سیاسی، وه‌گێڕان) بڵاوكردووه‌ته‌وه.
4- ئێستا پڕۆفیسیۆری یاریده‌ره له زانكۆی (سه‌لاحه‌دین) و له هه‌مان كاتیش‌دا خوێندكاری دكتۆرایه له به‌ریتانیا.
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا- چهترپرێس