خه‌باتی چه‌كداری له‌قه‌ندیل به‌رده‌وام ده‌بێت
بیرمه ره‌خنه‌ی زۆر له په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان ده‌گیرا به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره دروستبكات وهه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئازاد بكات. بێگومان په‌كه‌كه ئه‌مه ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌یه‌تی، به‌لام ته‌كنیك وهۆكاره‌كان وئاراسته‌كانی جودا بوون. په‌كه‌كه‌ش ده‌زانێت ناتوانێت چوار ده‌وڵه‌تی هه‌ستیارو ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بروخێنێت وپه‌یماننامه‌ی سایكس بیكۆو لۆزان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و هه‌ر چوار پارچه بكاته‌وه یه‌ك پارچه‌و یه‌ك ده‌وڵه‌ت. به‌لام ئه‌وه‌ی كرا دواجار یه‌ك پارچه‌ی كوردستان دروست بوو، راسته له‌روی جوگرافی وجیۆپۆله‌تیك ناتوانین كوردستانی گه‌وره دروست بكه‌ین، به‌ڵام له‌روی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، هۆشیاری، زمان، كو‌لتور، رۆشنبیری، ئه‌ده‌بی، گوتار، ئه‌خلاقی، یه‌كترناسین، په‌یوه‌ندی، ئابوری، زانستی، خوێندن وخوێندكاران…هتد، ده‌توانین كوردستانی گه‌وره دروست بكه‌ین، ئه‌دی ئه‌وه كوردستانی گه‌وره نیه رۆڵه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ریزه‌كانی په‌كه‌كه خه‌بات ده‌كه‌ن؟ ئه‌دی ئه‌وه كوردستانی گه‌وره نیه له‌باشورو رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوا وباكور هه‌موان داوای ئازادی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن، ئه‌دی ئه‌وه كوردستانی گه‌وره نیه دوو ملیۆن كورد له‌یه‌ك شاری كوردی كۆده‌بنه‌وه‌و نه‌ورۆز پێكه‌وه ده‌كه‌نه‌وه. پێم وایه ستراتیژی كوردستانی گه‌وره‌و كردنه‌وه یه‌كپارچه سه‌ركه‌وتوو بووه‌و سۆزی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی وكوردی وكوردستانی له‌نێوان هه‌ر چوارپارچه‌كه به‌ته‌واوی دركی پێده‌كرێت وهه‌بوونی دیاره..بۆیه په‌كه‌كه فه‌زلی گه‌وره‌ی مێژوویی خۆی به‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ده‌بیات وئه‌خلاقه ناسیۆنالیسته به‌هێزه‌ی دروست كرد له‌ناو پارچه‌كانی كوردستان، هه‌ر دروستكردنی چوار هێزو لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجه‌لان وكاریگه‌ری گوتاری باكور له‌ناو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆخۆی دروست كردنی كوردستانێكی گه‌وره‌یه؟ دیاره حزب وهێزی باشور‌و رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوای كوردستانیش هه‌ن باش له‌سه‌ر سیاسه‌ت ومافی چاره‌ی خۆنوسین وخه‌باتی هه‌ر چوارپارچه ئه‌ركی خۆیان رێكخستووه‌و ته‌نانه‌ت باجیشیان داوه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یه‌ك بوونێكی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره‌یه؟.
ئێستا په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان له دۆخێكی مێژوویی زۆر هه‌ستیاردان، باكوری كوردستان چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی لێده‌كرێت، توركیاش له‌ناو قوڵایی گۆڕانكاریه‌كه‌یه‌و ئه‌نكه‌ره‌و ئامه‌د پێكه‌وه‌ن. لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م دیوێك باس بكه‌م له‌خه‌باتی گه‌لی كورد له‌باكوری كوردستان، ئه‌ویش خه‌باتی چه‌كداری وهه‌بوونی گه‌ریلاكانه له‌شاخه‌كانی كوردستان وقه‌ندیل. چاودێران پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئاشتی سه‌ربكه‌وێت ئیدی چه‌كه‌كان بێ ده‌نگ ده‌بن وئیدی سیاسه‌ت دێته مه‌یدانه‌كه، ئه‌وكاتیش په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت و له‌شاخه‌كان دێنه‌خواره‌وه؟ به‌لام من لێره‌دا بۆچونێكم هه‌یه وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسم كرد ئه‌ده‌بیاتی په‌كه‌كه كوردستانی گه‌وره‌یه، كچ كوڕی هه‌ر چوارپارچه له‌ناو په‌كه‌كه‌ن، سه‌ركرده‌ن، گه‌ریلان وله‌ناو بریاری ئه‌م پارته‌ن. بۆیه چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه بێ ده‌نگ نابن، تاوه‌كو پارچه‌یه‌كی كوردستانی له‌ژێرده‌ستیدا بێت. كه پێم وایه رووه‌و ئێران ده‌ڕوات..له‌م ماوه‌یه‌دا ئۆجه‌لان گوتی ساڵی 2010 ئێمه وه‌كو ئێستا له‌گه‌ل توركیا له گفتوگۆبووین، پرۆسه‌كه باش ده‌چووه پێش به‌ڵام ئێران هات وتێكیدا..؟ ئێمه ده‌زانین جه‌نگی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵا توركیایه، توركیاش ئه‌ندامی ناتۆیه، ئه‌مریكا زۆر زۆر كۆمه‌كی توركیا ده‌كات له جه‌نگی په‌كه‌كه، ئه‌مریكاو ئیسرائیل وتوركیا نه‌یاری ئێرانن، توركیا له‌سه‌ر میراتی عوسمانی دوژمنی ئێرانی سه‌فه‌ویه.. ناكۆكی زۆر قوڵیان هه‌یه، بۆیه په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرا به‌وه‌ی ئێران هاوكاری ده‌كات، یان ده‌یانگوت په‌كه‌كه له‌به‌ره‌ی ئێران وسوریاو نه‌یارانی ئه‌مریكاو توركیایه له‌ناوچه‌كه.. بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له‌توركیا چاره‌سه‌ربكرێت وئاشتی سه‌ربكه‌وێت، ئیدی په‌كه‌كه به‌ره‌ی جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی له‌كۆڵا ده‌بێته‌وه‌و پێم وایه له‌جێگای هه‌موو بنكه‌و باره‌گاو شوێنێكی سه‌ربازی په‌كه‌كه، هێزه‌كانی پژاك جێگیر ده‌بن وبه‌هه‌زاران چه‌كداری په‌كه‌كه كه ئێستا روی چه‌كیان له‌توركیایه، ئه‌وكاته رویان چه‌كیان له ئێران ده‌بێت، سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه توركیا خۆی ده‌بێته هاوكاری قه‌ندیل وله‌جیاتی بۆردومانی قه‌ندیل بكات له‌وانه‌یه داوا بكات كۆمه‌ك بنێرێت بۆ قه‌ندیل..ئیدی ئه‌مه‌یه حساباتی سیاسی وگۆڕانكاری له‌سیاسه‌ت..؟ ئه‌گه‌ر توركیا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مریكاو ناتۆ به‌حساباتی خۆیاندا ده‌چنه‌وه‌و گوتاری سیاسی ئه‌وانیش ده‌گۆڕێت،له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ناتۆ‌و توركیا‌و په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا ستراتیژی ئێران نایه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم گریمانه‌یه‌و نازانم بۆچونی دیكه چۆنه‌و خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ش هه‌یه‌و روداوه‌كانی داهاتووش زۆر شت ده‌گۆڕێت، قه‌ندیل گه‌ریلاكانی لێ ده‌مێنن، به‌ڵام به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا. ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی ومایه‌ی هیوایه ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا په‌كه‌كه موساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر كوردستانی بوون وخه‌باتی خۆی نه‌كردووه له‌سه‌ر هیچ پارچه‌یه‌ك وكۆمه‌كی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه ئومێدم هه‌یه له‌وه‌ی ستراتیژی كوردستانیمان باش بڕواته پێشه‌وه.