کتێبێکی نوێی ئه‌ریک فرۆم به‌کوردی
” ئه‌ریک فرۆم” یه‌کێکه له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوووفه مه‌زنه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م . کتێبه‌کانی له‌باره‌ی ” مرۆڤ ، سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌نگ و ئاشتی، یه‌کێتی سۆڤێت و ئه‌مریکا، سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم ” یه‌وه، بایه‌خ و گرینگییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی داناوه. فرۆم به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووفه‌کانی تره‌وه، هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای زمانێکی ئاسانه‌وه، په‌یامه فکری و فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی. خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ، کۆمه‌ڵێک کتێبی ئه‌م بیرمه‌نده مه‌زنه‌ی جیهان کراونه‌ته کوردی. له دوایین کتێبی وه‌رگێراوی ئه‌ریک فرۆمدا ، کتێبی ” جه‌وهه‌ری مرۆڤ” که‌له وه‌رگێرانی “ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا” یه. ئه‌م کتێبه قه‌باره‌یه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه، خۆی له 160 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه. ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه به‌سه‌ر 10 ته‌وه‌ره‌ی سه‌رکیدا دابه‌شبووه. که بریتین له : ( ئایا مرۆڤ گورگه یان به‌رخ، مه‌رگدۆستی و ژیاندۆستی، نکرۆفیلی ، بیۆفیلی، شێوازهجۆراوجۆرهکانی توندوتیژی، کلتووری موڵکداری، له‌باره‌ی هونه‌ری بوونه‌وه، نه‌رجسیه‌ت چییه، نه‌رجسیه‌تی تاک ، نه‌رجسیه‌تی کۆمه‌ڵ . ) جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانه‌وه چاپ کراوه.