ئانێ ی مێرووله …. نووسینی/سوزان هوود
ئانێ مێرووله بیریكرده‌وه ,من پێویستیم به یارمه‌تی نیه!كاتێك شاژن داوایلێكرد هه‌ندێك یاریده‌ده‌ر ببات و بۆ خواردن بگه‌ڕێت.به‌ڵام ئانێ به‌ته‌نیا له شاره مێرووله‌كه چووهدهرێ……
1
باڵنده‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاوبرسی ڕێك له ته‌نیشتیه‌وه نیشته‌وه,ئه‌و جۆره‌ی كه بۆ نانی به‌یانیان حه‌زی له خواردنی مێرووله‌یه.
ئانێ ووتی(چۆنی ,باڵنده!)
2
باڵنده‌كه كتوپڕ پرسیاریكرد(ئه‌وه تۆ نه‌بوویت داوای یارمه‌تیت ده‌كرد؟)
ئانێ ووتی (یارمه‌تی؟) (كێ داوای یارمه‌تی كردووه؟) و به‌په‌له خۆیكرد به‌ناو دهوهنهكاندا.به خێرایی له ده‌نوكی باڵنده‌كه ڕایكرد.
3
ئانێ به گردێكدا سه‌ركه‌وت تابزانێت ئایا ده‌توانێت هه‌ندێك خواردن بدۆزێته‌وه.كاتێك گه‌یشته لوتكه‌ی گرده‌كه,تێگه‌یشت كه ئه‌وه گرد نه‌بوو –ئه‌وه بۆق بوو!
بۆقه‌كه ووتی : (ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م؟) و زمانه درێژه‌كه‌ی ده‌رهێنا.
ئانێ ووتی: (نه‌خێر سوپاس,)چووه خواره‌وه ووتی: (یارمه‌تیم پێویست نیه.)
خێرا خۆیكرد به‌ناو كلۆری دارێكی ووشكدا .
4
ته‌نها وێنه‌یه
5
ناوه‌وه تاریك بوو,به‌ڵام ئانێ توانی ته‌نها جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی تووكنی, گه‌وره ببینێت كه له‌سه‌ر تۆڕه لینجهكه دانیشتبوو.
6
جاڵجاڵۆكه‌كه به‌چرپه ووتی(ده‌ترسم كه‌س گوێ ی لێت نه‌بێت كاتێك هاواردهكهیت و داوای یارمه‌تی ده‌كه‌یت له‌ناو كلۆره دارهكهمدا.)
ئانێ قسه‌ی قووتدا و ووتی(یارمه‌تی؟ كێ یارمه‌تی پێویسته؟من ته‌نها به‌ناو ئێره‌دا تێده‌په‌ڕیم.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ,هه‌ڵخلیسكاو به‌ره‌ودواوه كه‌وته‌خواره‌وه چووه ده‌ره‌وه‌ی كلۆره داره‌كه.
7
ئانێ بیریكرده‌وه ووتی ئه‌وه نزیك بوو!باشتروایه خێرا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شاره مێرووله‌كه.
به‌ڵام پاشان ,ئانێ بۆنێكی خۆشی بۆ هات.
له‌سه‌ر په‌نجه ی قاچ و به‌ناو گیا درێژه‌كاندا دوای بۆنه‌كه كه‌وت ….
8
….له‌وێش خواردنی به‌جێماوی سه‌یرانی دۆزیه‌وه كه به‌شی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی مێرووله‌كان ده‌كات.ئانێ سه‌ری سووڕمابوو ووتی(به‌ڵام چۆن خۆم به‌ته‌نها هه‌ڵیان بگرم بۆماڵه‌وه.
9
له‌و كاته‌دا گوێ ی لێ‌بوو,(ئانێ! ئانێ! تۆ له كوێیت؟) ئه‌وه ده‌نگی هاوڕێكانی شاره مێرووله‌كه‌ی بوو.ئه‌بێت شاژن ئه‌وانی ناردبێت تاكو ئه‌م بدۆزنه‌وه.
10
ئانێ بانگی كرد(ئهوهتهم لێره,)
یه‌كێك له مێرووله‌كان كاتێ چوونه‌سه‌ره‌وه ووتی: (سوپاس بۆ خودا كه تۆ سه‌لامه‌تیت!)
ئانێ ووتی : (من باشم,به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م پێویستیم به هه‌ندێك یارمه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م خۆراكه.)
مێرووله‌كان ووتیان (ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت پێویست بوو ته‌نها داواكردنه )
11
كهڕۆیشتنهوه بۆ ماڵه‌وه شاژن ووتی (ئیشێكی باشتكرد ئانێ..)
ئانێ ووتی (نهم ده‌توانی به‌بێ یارمه‌تی هاوڕێكانم ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م.)
12
شاژن ووتی(هه‌موو یه‌كێك پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه ئێستا و دواتریش,له‌ڕاستیدا,من ئێستا پێویستیم به یارمه‌تی هه‌یه-بۆ خواردنی ئه‌م هه‌موو خواردنه!)
ئانێ ووتی: (ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ته‌نها داواكردنه!) ئانێ ئه‌مه‌ی ووت و له‌گه‌ڵ مێرووله‌كانی تردا ده‌ستیانكرد به چه‌تاڵ لێدانی خواردنه‌كه.
به‌رگی دواوه
ئانێ ی مێرووله
ئانێ مێرووله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه كه یارمه‌تی له هیچ كه‌سێكه‌وه ناوێت.
به‌ڵام كاتێك شاژن ده‌ینێرێت بۆ كارێك ئانێ بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌نانه‌ت مێرووله سه‌ربه‌خۆكانیش یارمه‌تی یان پێویسته له هاوڕێكانیانه‌وه ئێستا و دواتریش.
……………………كۆتایی…………………….
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزی یه‌وه/ئازاد ته‌ها عه‌لی
07703588357 e-mail :azadtaha2010@gmail.com