نامه‌یه‌كی عاشقانه …نسێی چاوه‌ڕوانی
گه‌ڵای شاتوویه‌ك له‌چاوه‌ڕوانی شه‌می خه‌ونه‌كانیدا،هێنده نیگای بڕییه ژوانگه‌ی چۆڵ و هه‌وارگه‌ی بێنسێی .له‌چڵه‌كانی دابڕا..به‌ناو ره‌زی خه‌راباتا به‌دوای سێبهرێكدا وێڵه،قومریی ئاواته‌كانی له‌كۆش بنێ،به‌سته بۆ دابڕانی چڵ و هه‌ڵاڵه بڵێ.هێنده دۆڵ و لوتكه گه‌ڕا ،هه‌تا له‌نێو شه‌پۆلی رووبارێكدا به‌ره‌و مه‌نزلگای هێوربوونه‌وه باڵیدا به‌یه‌كاو چه‌ندین تاڤگه‌و شوێنه‌واری نوێی لێ‌بوو،وه‌لێ خۆزگه‌ی به‌و كاتانه ده‌خواست بهچڵێكهوه ده‌شنایه‌وه،پۆله مه‌لی نازدار لانه‌یان له‌ته‌كیا دروستده‌كرد،گۆرانی عاشقانه‌یان بۆ باڵای ده‌چڕی..تازه كار له‌كار ترازا..گولله له‌چه‌ك ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه،ئه‌و گهڵایهش ته‌مه‌نی بێهووده‌ی منبوو .له‌دوای ئه‌و گوڵی لاویم رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ڵده‌وه‌رێ.ئێستا پیرهدارێكی بێسایهم .كه‌م باڵدار رووم تێده‌كه‌ن و بهئاستهمێ به‌ره‌و قیبله‌و خاك نووسامهتهوه ..ئای وێنه‌ی دڵ و نوسینی عاشقانه‌و شیعریان له‌سه‌ر ههڵكۆڵیوم،به‌ژنی كۆمڕم كونڕێژهو به‌رده‌وام نامه‌ی دڵداری و شیعری ناسك لهبهركم نابڕێن.
به‌چی ده‌چێت كه‌هه‌میشه په‌ت لهگهردنبم،بمكه‌نه جۆلانه‌و چڵوپۆم بسووتێنن.من مێژووی نیشتمانێكم شهمهكان سه‌رده‌بڕن و چه‌ندین وه‌لییان گۆڕه‌شاردا،ئیتر له‌كوێ به‌های پیره‌دارێك ده‌زانن كه‌ته‌نها بۆ سووتان دهستبداو به‌ری چه‌ند ساڵه‌ی ده‌ستی جه‌ور كۆتایی پێهێنابێ،ته‌نها هاوڕێم رهگهكانمن كه به‌سنگی خاكه‌وه گرێیداوم و ناهێڵن لێیجیابمهوه.راسته رۆژانێك ئارامگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و چه‌تری سه‌ری رێبواران بووم،به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆم تینووم و دانه‌ی بارانێك نییه،كڵپه‌ی ده‌روونم دامركێنێ، بۆیه شه‌وانه ده‌گریم بۆ به‌دبه‌ختی خۆم و بێمروه‌تی مرۆڤه‌كان ،بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كهوهكوو گوڵ قشتبووم،چه‌ندین هه‌لپه‌رست بۆنیان ده‌كردم و له‌سنگ و په‌رچه‌میان ئه‌دام،به‌ڵام ئه‌مڕۆ بێزراوم ،كه‌س حه‌ز به ژوانم ناكات.ته‌نها گۆرانییه‌ك هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و فێنكی به‌ناخم ئه‌داو كه‌س گوێی لێناگرێ.ئه‌وه‌یه ده‌ڵێم:.
ئای ته‌مه‌نی بێوه‌فایی
ئارامگه‌ی نووری خودایی
له‌نێوانی گڕو مه‌رگا
چۆن نه‌ریتمان بوو به‌ده‌رگا
نه‌ئه‌وه‌تا بكرێته‌وه
نهیادوهری كۆن دێته‌وه
هه‌تا شیله‌ی حه‌زێك بمژین
من نازانم بۆ كوێ ده‌ڕۆین
بۆچی ده‌ژین..؟
ستار ئه‌حمه‌د