دیمانه له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا
شكستی فیكریی ئیسلامیى
نه‌یتوانی ته‌فسیری ته‌واو له نێوان ده‌ق و كۆمه‌ڵگاكاندا بدۆزێته‌وه.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا: ئاین ده‌بێ ببێته چالاكیی له‌م ژیانه و له‌م جیهانه، نه‌ك ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك بێت بۆ ئاخیره‌ت.
سازدانى:سؤران عةزيز…….
كوردستان راپۆرت: لەو پرسیارەوە دەست پێدەكەم، كۆمەلێ چەمكی وەك (داهینان، خویندنەوەی دەق، هەڵوەشاندنەوەگەرایی) خزاوەتە نێو ئەدەبی كوردیەوە، هەروەك چۆن پێشتر (وجودیەت، چەپگەرایی، ئەدەبی بەرگری) هەبوو، ئەمانەلانی كەم كاری پێكراوە وەكو میتۆدێكی فكری، لەكاتیك دا رەئییەكی تر هەیە دەڵێت كاری پینەكراوە وەكو خۆی؟
١: ئه‌ده‌بی كوردی تا ده‌مێكی دیش به ئه‌ده‌بێ سه‌ر به دونیایه‌كی داخراو ده‌ژمێردرێت. هۆكارزۆرن. یه‌كه‌میان دابڕانی ژیان به مانا گشتییه‌كه‌ی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریی و چه‌مك و تیۆرییانه‌ی كه له رۆژئاواوه ده‌گه‌نه لای ئێمه. ئه‌م ترازانه ته‌نها ئه‌ده‌ب ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌و كهرهسانهش ده‌گرێته‌وه كه ئێمه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كه‌ین. په‌یوه‌ندیمان به سینه‌ماوه، به شانۆوه، به مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت و هتد.
به واتایه‌كی دی، لێكۆڵینه‌وه‌ی تیۆریی هاوشان له گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی ئینسانی كورد له ره‌وت دا نییه. پرسیارگه‌لێكی سه‌یر چه‌ندین ده‌یه‌یه نه‌یانتوانییه‌وه وه‌ڵامی زۆر شتی سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌ریمان بده‌نه‌وه.
چه‌مكی مێتۆد به بێ گۆڕانكاریی له ژێرخانی عه‌قڵیی به‌رهه‌مێكی زانستی لێوه ده‌سگیر نابێت. چونكه مێتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌بێت به چاوێكی بابه‌تییانه سه‌یری بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه بكات، ئه‌م روانینه بابهتییهش مه‌رجه‌كانی خۆی پێویسته تا ببێته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی.
هه‌ر بۆ نموونه، مێژوویی ئه‌ده‌بمان له ژێر رۆشنایی مێژووی ئه‌ده‌بی رۆژئاوا نووسیوه‌ته‌وه. رێباز و قوتابخانه فیكریی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه‌كانی رۆژئاوا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فیكریی دونیای ئێمه‌دا زاڵه. وجوودییهت له رۆژئاوا له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له فه‌ره‌نسا پێگه‌یی و له پاڵ فه‌لسفه و ئه‌و جیهانبینییه‌ی كه له رێگایه‌وه دونیای ده‌خوێنده‌وه، شانۆ و رۆمان و به‌رهه‌می دیكه‌ی ئه‌ده‌بی لێوه په‌یا بوو. ئه‌م تیۆریی و به‌رهه‌مان هه‌ندێكیان گه‌یشتنه لای ئێمه به‌ڵام چ گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌رییان له ژیانی ئێمه هێنایه كایه‌وه؟ هیچ.
له شه‌سته‌كاندا، له رۆژئاوا، بنه‌ماگه‌رایی وه‌كو رێبازێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق له كارا بوو. سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماگه‌رایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می فه‌ره‌نسا، ده‌بێ له‌و مێژووه بگه‌ین تا له بنه‌ماگه‌رایی بگه‌ین. ده‌بێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی دانه‌ر و ده‌ق بگه‌ین تا له زاراوه‌ی " مه‌رگی دانه‌ر" بگه‌ین. كه زۆر جار له ئه‌ده‌بییاتی كوردی دا، به " مه‌رگی نووسه‌ر" ته‌رجه‌مه ده‌كرێت. بنه‌ماگه‌رایی له هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان خوێنه‌ری ئێمه پێی ئاشنا بوو، ئه‌مه له حاله‌تیكدا، كه خوێنه‌ری ئێمه پاشخانی مێژووی و كولتووری نییه تا له كه‌ین و به‌ینه‌كانی بنهماگهریی تێبگات. چۆن له بنهماگهریی ده‌گه‌ین له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بنه‌مای ته‌وای نییه، یا له سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی شلۆق راوه‌ستاوه؟
ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له لای ئێمه، ئه‌ویش زۆرجار میكانیكییانه گه‌شه‌ی كرد، ئه‌ده‌بی به‌رگریی بوو، ئه‌ویش زۆرجار به چه‌ند كلێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه رۆحیان هیشك كرد.
له كۆتایی دا، ئایدیۆلۆژیا یا فیكری رووت ده‌قی ئێمه وشك كرد. ئێستا هه‌وڵێكی جیددی زۆر له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی ده‌قی جیددی.
كاتێك ده‌رگاكانی ژیان به یهكئاڵایی ده‌كرێنه‌وه ئه‌وجا نوقڵانه بۆ ئه‌ده‌بێكی زیندوو لێده‌درێت. تا ئێستا ژیان له كوردستاندا به حهپسخانهیهكی گه‌وره ده‌كات. له‌هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ن له‌و حهپسخانهیه دڵیان خۆشه!!
كوردستان راپۆرت: دەوێرین بڵێین دەقی ئیبداعیمان هەیە كەسیحری ئەوەی تیدابیت لەگەل ئەدەبی دەرەوەی خۆمان بیخەینە تەرازووەوە، وە ئایا ئەدەبی بەراوردكاری خۆی شتیكی مومكینە؟
ئایا كاتێكل فه‌ره‌نسییه‌ك یا ئیتاڵییه‌ك ده‌ق ده‌نووسێت له‌و دیده‌وه ده‌ینووسێت تا له گه‌ڵ ئه‌ده‌بی ده‌وروبه‌ری خۆی دا به‌راورد بكرێت ؟ ئه‌ده‌بی ئێمه ده‌مێك نییه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت. هۆكاره مێژووییه‌كان زۆرن. ده‌قی په‌خشان واته ده‌قێك كه شیعر نه‌بووبێت ته‌مه‌نی ناگاته دوو سه‌ده. كورد هه‌میشه به شیعر باسی خۆی كردووه، به شیعریش هه‌موو شتێك ناوترێت، یا به نیوه‌چڵی باسی خۆی كردووه. له‌م ساڵانه‌ی دوایی، واته له هه‌شتاكانه‌وه نه‌وه‌یه‌ك له رۆشنبیر له نێو كورددا سه‌ریهه‌ڵداوه ده‌ڕوانێته ئاسۆ. مه‌به‌ست له‌و رۆشنبیره‌یه كه به چاوێكی دییه‌وه ده‌ڕوانێته مێژووی خۆی، ده‌ڕوانێته زمان و گرفتهكامی زمان، به چاوێكی ره‌خنه‌وه ده‌ڕوانێته كه‌له‌پوور و ده‌یه‌وێ خۆی له سه‌رجه‌م ئه‌و خڵتانه پاك كاته‌وه كه نه‌وه‌كانی پێشخوی دروستیان كردووه.
بێگومان ده‌قی كۆك و پێگه‌یشتوومان هه‌یه، به‌ڵام كاتی ده‌وه‌ێ كه ته‌رجه‌مه‌ی زمانانی دی بكرێت، ئه‌م كێشه ته‌نها په‌یوه‌ندی به كادیری كوردییه‌وه نییه، به‌ڵكو به كادیرانی زمانانی دیشه‌وه هه‌یه كه هه‌وڵی كوردی فێربوون بده‌ن و ئه‌ده‌بی كوردی ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و زمانانه بكه‌ن. كادیری وهرگێری كوردی ده‌توانێت ئه‌ده‌بی زمانانی دی ته‌رجه‌مه‌ی كوردی بكات، چونكه ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت.
ئهڵمانیزمانێك زیاتر توانای هه‌یه به‌رهه‌مێكی كوردی بكاته ئه‌ڵمانی زیاتر له كوردێك، هه‌روه‌ها كوردزمانێك زیاتر توانای به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌شكێت كه كافكا یا گوێت له ئه‌ڵمانییه‌وه بكاته كوردی. له دونیادا هه‌ر وا ئیش ده‌كرێت. ئیتیسنا هه‌یه.
كوردستان راپۆرت: رەئییەك هەیە دەڵێت بەراوردكردنی هەر ئەدەبێك بەئەدەبێكی تر، بەرهەمی نیە، هەروەك چۆن ئەدەبی ئەوروپی بەبەراورد لەگەل ئەدەبەكانی تر، جگە لەكاریگەری هیچ شتیكی ترئاشكرا ناكات؟
: ئه‌ده‌بی به‌رواردكاری هه‌لومه‌رجی خۆی ده‌وێ و مێتۆدی خۆی ده‌وێ. هه‌موو به‌رهه‌مێك بۆ به‌راوردكاری ناشێت. ده‌كرێ بۆ نموونه مه‌حوی له گه‌ڵ حافیزی شیرازی به‌راورد بكرێت چونكه هه‌ندێجار هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه مه‌حوی شیراز به كوردی ده‌نووسێته‌وه. كارێكی له‌مجۆره تا ئێستا نه‌كراوه.
چی له‌گه‌ڵ چی به‌راورد ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ئیشكالاتی خۆی هه‌یه. شیعری كوردی ساڵانی حه‌فتا له‌گه‌ڵ شیعری به‌رگری فه‌له‌ستینی به‌راورد ده‌كرێت. هیشتا زۆری ماوه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژئاوا له نێو ده‌قی كوردی ره‌نگ بداته‌وه. ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندیی به چه‌مكه فیكرییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به مێژوو و مێژووی كولتووری و سیاقه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هتد هه‌یه. ئێمه ده‌بێ به بێ وه‌ستان بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی دیش بنووسین تا شه‌قڵێكی نوێ، به زمانی كوردی، له سه‌ر ئاستی جیهاندا دێته دی. به ده‌قێك و دوو ده‌ق، به سێ و چوار نووسه‌ری چاك كاره‌كه مه‌یسه‌ر نابێت، چونكه ئێمه باس له مێژووی كولتوور ده‌كه‌ین.
كوردستان راپۆرت: چۆن دەتوانین بەراوردێك لەنیوان هەردووچەمكی نوێخواز و داهیناندا بكەین لەنێو ئەدەبی كوردیدا، لەكاتیكدا ئەمە بۆتە گرێیەكی دەرونی زۆربەی ئەو كەسانەی لەنێو ئەدەبی كوردیدا بەرهەمیان هەیە ؟
زاراوه‌گه‌لێك، له رێگای زمانانی دییه‌وه هاتوونه‌ته نێو ئه‌ده‌بییاتی كوردییه‌وه
هه‌ندێجار تهرجهمهكانیان زۆر ورد نین. نویخواز واته مۆدێرن كه به‌رهه‌می كولتووری رۆژئاوایه و یه‌كه‌م كه‌س بۆدلێر له ئه‌ده‌بدا به‌كاری ده‌هێنێت. پاشان ئه‌م زاراوه ئیشی زۆر له سه‌ر ده‌كرێت و تا ده‌گاته یه‌كێكی وه‌كو فۆكۆ كه به نیسبه‌ت مهدێرنیتێ په‌یوه‌ندی به ههڵوێستوهرگتنهوه هه‌یه له‌مه‌ڕ مۆدێرنیتێ خۆی.
واته چه‌مكی نویخوازیی مه‌به‌ستێك نییه ئینسان، یا ئه‌دیب بیگاتێ، به‌ڵكو هه‌وڵێكی به‌رده‌وامه له دۆزینه‌وه‌ی نه‌نانسراو له كێشوه‌ره نوێیه‌كاندا.
ئایا ئه‌م كێشه‌یه به ته‌واوی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه؟ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به دوو ده‌ق و به دوو نوێخواز نابێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێخواز. ئێمه ده‌بێ پرسیارگه‌لێكی زۆر گرینگ له كۆمه‌ڵگای خۆمان بورووژێنین كه په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و مافه‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه.
كێشه‌ی ته‌ندروستی یه‌كێكه له كێشه جه‌وهه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه. چۆن ده‌توانی مۆدێرن بین له كۆمه‌لگایه‌كی ته‌قلیدی. نویخوازی هه‌ر ئه‌وه نییه گۆران تێی ده‌گه‌یشت، نویخواز هه‌ر ئه‌وه نییه چیرۆكی هونه‌ری بنووسین و قه‌سیده‌ی ئازاد بخوێنیه‌وه. كۆمه‌ڵگای مودێرن سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاده له پرسیار ورووژاندن و بیركردنه‌وه به بێ سانسۆر و ئۆتۆ سانسۆر.
كوردستان راپۆرت: لەگەل هاتنی چەمكی جیهان گەرایی دەرگای بەرووی هەموو شتەكاندا واڵاكرد و نهینی و سحری نەهێشتۆتەوە بۆ دەق، بەپیچەوانەوە رەئیەك هەیە كەجیهانگەرایی هەرچی زیاترشتەكانی كاڵترو بێ بە هاتری كردووە ئەمە چۆن دەبینی ؟
جیهانگیریی سیسته‌مێكی نوێیه كه له سه‌ر بناماكانی ئابووری دا سه‌قامگیر ده‌بێت. له‌م رووه‌وه كاروكاردانهوهی به‌سه‌ر به‌هاكاندا جێده‌هێڵێ. ئێمه به‌رامبه‌ر به گۆڕانكاری گه‌وره‌ین. كاتێك ده‌قێكی وه‌كو هاری پۆته‌ر بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌كو ئه‌وه وایه ئامێرێكی نوێێ مۆبایل بێته به‌رهه‌م، ده‌بێته رووداوێكی جیهانی. به‌ڵام ئایا ئێمه له نێو سیسته‌می جیهانگیریی دا ده‌ژین، یا جیهانگیریی سه‌پاوه‌ته سه‌رمان به‌وه‌ی كه بازارهكانمان له رووی كالای جیهان كراوه‌ته‌وه. ئێمه له نه‌وتی عێراق چیترمان هه‌یه پێشكه‌شی سیسته‌می جیهانگیریی بكه‌ین. ئه‌م راستییه تاڵه به نیسبه‌ت جیهانی عه‌ره‌بییشه‌وه راسته. ئێمه له رووی شارستانییه‌ته‌وه له بوحرانێكی مه‌زندا ده‌ژین.
ئێمه‌مانان كهتووینهته په‌راوێزه‌كانی دونیای پێشكهتووهوه، هه‌ندێجار خۆمان ههڵدهخهڵتین كه له‌وه‌ی پێشكهتووین.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌م راستییانه ده‌قی جوان جوانه. به‌ڵام ئێمه خوێنه‌ری جیدیمان كه‌مه. به ته‌واوی هێشتا فێری خۆینده‌وه نه‌بووینه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه هه‌یه. ده‌بێ قوتابخانه‌كان گرینگییه‌كی زۆر به وانه‌ی خوێندنه‌وه بده‌ن. خوێنده‌وه‌ی ده‌ق به‌ده‌ر له ئایدیلۆژیا و وتای سه‌پێندراوه و ئاراسته‌كراو.
كوردستان راپۆرت: هیلیس میلەر لەكتیبیك بەناوی ئەخلاقیاتی خویندنەوە باس لە ئیلتیزام دەكات بۆخوێندنەوەی دەق، ئایا ئێمە خوینەرێكمان هەیە ئەوەندەی یەخەی دەق بگرێت، ئەوەندە نەپەرژیتە سەركەسایەتی دەق، ئایا دەتوانین چی بكەین ئەم فەرهەنگە بكەینە باو؟
ئه‌م كێشه‌یه‌كی ته‌واوه له كۆمه‌لگای ئێمه. كاتێك ره‌خنه ئاراسته‌ی ده‌قی شاعیرێكی ناسراوی كورد ده‌كرێت، شاعیر خه‌ڵك هان ده‌دات كه دژ به‌و ره‌خنه‌یه شت بنووسرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی له جیاتی وه‌ڵامی ده‌ق به ده‌ق بداته‌وه، شتی ناجۆر ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تی ره‌خنه‌گر ده‌كات. كۆمه‌لگای ئێمه هێشتا پیی نه‌ناوه‌ته قۆناغی ره‌خنه‌ییه‌وه. نه‌ك ته‌نها ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ڵكو ره‌خنه‌ی فیكریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
ئه‌مه‌ش سستی عه‌قڵی كوردی ده‌گرێته‌وه. جا چۆن باس له مۆدێرنیتێ بكه‌ین. مۆدێرنیتێ له سه‌ر كۆڵه‌گه‌ی ره‌خنه به‌نده.
كوردستان راپۆرت: پرسیاریك لەدەرەوەی بابەتەكە هەیە، دەمانەوی پرسی تیرۆر موناقەشە بكەین لەرووی ئەدەبیەوە، لەكاتیكدا ئەم چەمكە تەنها لەنێو كایەی سیاسەتدا كاری پێددەكرێ، گومانیش هەیەكە هەمومان ریكەوتننامەیەكمان مۆركردبیت لەسەر پێناسەیەك بۆ تیرۆر، ئایا چۆن دەتوانین لەروی ئەدەبیەوە لەم چەمكە حاڵی بین؟
با پرسیارێكی گرینگ بورووژێنین : بۆچی تیرۆر له كۆمه‌ڵگای ئێمه سه‌ریهه‌ڵدا. كاتێ ده‌ڵێم كۆمه‌ڵگای ئێمه مه‌به‌ستم له توركیاوه بگره تا مالیزیا هه‌ڵبه‌ته ئه‌م خه‌ته به كوردستان و ئێران و پاكستان و ئه‌فغانستاندا تێده‌په‌ڕێ. بۆچی له‌م جیهانه‌دا كۆمه‌ڵگای دیكه له توانای دا نییه تیرۆر به‌مجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌رهه‌م بهێنێت.
هۆكار زۆرن. به‌ڵام به شه‌رمه‌وه باس له هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین. هه‌میشه به هۆكاری ئابووری گرێ ده‌درێت، به‌شێكی راسته، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی به شكستی فیكریی ئیسلامییه‌وه هه‌یه كه نه‌یتوانی ته‌فسیری ته‌واو له نێوان ده‌ق و كۆمه‌ڵگاكاندا بدۆزێته‌وه. ئینسان حه‌پسی ده‌ق بوو واته حه‌پسی وێنه‌یه‌كی زیهنییه. ئاین كاتێك نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو، چالاك، به‌ختیار دروست بكات، ده‌بێ پرسیار ئاراسته‌ی ئاینه‌كه بكرێت. نابێت هه‌میشه ئینسانه‌كان له نێو وێنه‌یه‌كی زیهنیی حهپسبكرێن و بچووكبكرێنهوه. ئاین ده‌بێ ببێته چالاكیی له‌م ژیانه و له‌م جیهانه، نه‌ك ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك بێت بۆ ئاخیره‌ت.
له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا نووقسانی زۆرن. كه‌س به جیدییه‌وه باس له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكات، كه‌س باس له سیسته‌می په‌روه‌رده ناكات. ئێستاش، سه‌ره‌رای سامانێكی زۆری نه‌وت ده‌رژێته قاسه‌ی بودجه‌ی كوردانه‌وه، قوتابخانه كه‌من و پۆڵه‌كان به سی و چل قوتانی ده‌ئاخنرێن. كاتێك سیسته‌می په‌روه‌رده و سیسته‌می ته‌ندروستی له‌سه‌ر پێی خۆیان ناوه‌ستن، كۆمه‌ڵ به نه‌خۆشیی ده‌مینێته‌وه. نه‌خۆشی له‌ش و نه‌خۆشی زیهن.
تیرۆر له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه گه‌رای خۆی داده‌نێ. كوردستان كاندیدایه ئه‌گه‌ر بێت و ئاوڕ ته‌واو له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌درێته‌وه. تاكو ئێستا كه‌مێك نه‌شوه‌ی ناسیۆنالیستیمان هه‌یه و وه‌كو به‌نج رامادهگرێت، به‌ڵام كاتێك وه‌ڵامه‌كانی ناسیۆنالیستی ته‌نها بۆ چه‌ند سروودێك و چه‌ند گۆرانیی و چه‌ند ههڵپهركێیهك چه‌ند به‌ڵێنێكی دووباره بوو ته‌سك ده‌كرێته‌وه، ده‌بێ ئاگاداری داهاتوو بین و تیرۆر به روومانا نه‌ته‌قێته‌وه!!
تیرۆر پله‌ی زۆره. دوا پله‌ی كوشتن و نه‌فی جه‌سته‌یی ئه‌ویتره. به‌ڵام شه‌ڕه‌كانی براكوژیش به‌شێك بوون له تیرۆر، نه‌بوونی موعاره‌زه‌یه‌كی سیاسی به‌شێكه له تیرۆر، ده‌سبه‌سه‌رگرتنی رۆشنبیریی له پێناو ئایدیۆلۆژیا و له پێناو چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی كورتیش ده‌كرێ بچێته خانه‌ی تیرۆره‌وه.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
. -له ساڵی ١٩٥٧ له كه‌ركووك له دایك بووه.
-قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه.
-قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی له به‌غدا ته‌واو كردوو.
-له ساڵی ١٩٨١ ه‌وه له ئه‌وروپا ده‌ژێت
-چه‌ند ساڵێك درامای له شاری ژنێڤ خوێندووه
-كولێژی ئه‌ده‌بییاتی له فه‌ره‌نسا ته‌واو كرد
-ماسته‌ری له زانستی زمانه‌وانی له فه‌ره‌نسا ته‌واو كردووه
-دكتورای له ئه‌ده‌بی به‌رواردكاری له فه‌ره‌نسا ته‌واو كردووه.
-له پاڵ شیعر، رۆمان و لێكۆڵینه‌وه ره‌خنه‌یی ده‌نووسێ.
-بۆدڵێر و رامبۆ و ئۆكتاڤیۆ پاس ته‌رجه‌مه‌ی كوردی كردووه
-مه‌حوی ته‌رجه‌مه‌ی فه‌ره‌نسی كردووه و له پاریس بڵاوبۆته‌وه
-ئێستا له كۆلێژی ئه‌ده‌بییات، له دانشگای سیوداد ریال له ئیسپانیا مێژووی زمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ده‌بییاتی چاخه‌كانی ناوه‌ند و سه‌رده‌می راپه‌ڕین ده‌ڵێته‌وه.