
به‌یانی یه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
به‌یــــانی یه،به‌یـانی یه
هه‌موو شت پڕله جوانی یه
ئه‌وه‌تانێ ئێمه‌ی منداڵ
ده‌ممان پڕ له گۆرانی یــه
***
چۆله‌كه‌كان ده‌جـــریوێنن
له سه‌ر داری حه‌وشه‌و باخا
شه‌ماڵیش به شنه شـــن دێ
به سه‌ر كێ‌و ولوتكهی شاخا
***
تیشكی خــۆریش به نیانی
ده‌ڕژێته ئامێزی ســـروشت
زه‌رده‌خه‌نه‌ش وه‌ك په‌پووله
ده‌نیشێته سه‌ر لێوی گشــت
***
ئاسۆش ڕوونه و ڕه‌نگی زێڕین
به ڕوومانا دهنـــــهخشێنێ
په‌پووی دۆســتی تاریكایی
به ڕونـــــــاكی ده‌خنكێنێ