Skip to Content

Wednesday, May 29th, 2024
ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بخه‌وم ….جویس مانسور

ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بخه‌وم ….جویس مانسور

Closed
by April 1, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

ده‌مه‌وێت 

نه‌رم نه‌رم

له‌گه‌ڵت بخه‌وم

پرچه‌كانم بئاڵێن له‌ هه‌موو روخسارت و

ببنه‌ بالیفت.

ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆ بخه‌وم

پشت بكه‌ینه‌ پشتی یه‌ك

به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یك بده‌ین بۆنی جیایی لێبێت.

به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكه‌ین په‌رێشانمان بكات

به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانمان درۆ بكه‌ن..

 

گیانه‌كه‌م

ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆ بخه‌وم

روبكه‌ینه‌ یه‌كتر و غه‌رقی عاره‌ق بین

ده‌مه‌وێت به‌نه‌رمونیانی جه‌سته‌مه‌وه‌

قاچه‌كان توشی له‌رزین بكه‌م

به‌ نه‌شئه‌یه‌كی شێتانه‌وه‌ 

بتخه‌مه‌ ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی خۆم

به‌ ماچه‌كانت، جه‌سته‌م چه‌كوش باران كه‌یت

منیش

له‌خۆشیا بمرم….

                                                                                                                      ”  جویس مانسور”

                                                                                                           ” وه‌رگێرانی : نه‌به‌ز گۆران ” 

جویس مانسور. به‌ ئه‌سڵ جوله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی میسره‌ و له‌ ساڵی ( 1928)  له‌دایك بوه‌و. پاشان ده‌چێته‌ به‌ریتانیا و پاریس.  یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ سوریالیه‌كانی ساڵانی رابردوو.و خۆشی زۆر له‌ ژێر سوریاله‌كانی پاریسدا بوه‌. له‌ته‌مه‌نیدا (16) كتێبی شیعری و شانۆنامه‌ی نوسیوه‌.  له‌ ساڵی (1986) به‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تان كۆچی دوایی كرد…

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.