وانه‌ی گرنگ له ڕووداوه‌كانی ئایاری ١٩٦٨ له فه‌ره‌نسا…
بیره‌وه‌ری ٤٠ ساڵه‌ی (١٩٦٨-٢٠٠٨) ڕاپه‌رینی ئایاری ١٩٦٨ ی فه‌ره‌نسا……
نووسینی: تۆنی كلیف….
ئیلهام و ئاگاداركردنه‌وه….
سۆسیالیسته‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئیلهامیان له ڕووداوه‌كانی فه‌ره‌نسای ئایاری ١٩٦٨ وه وه‌رگرت. خۆپیشاندانی خوێندكاران و داگیركردنی زانكۆكان كه له ڕۆژانی ١٠، ١١ ی ئایار – كه ناسراوه به شه‌وی Barricades ڕوویدا، له گه‌ڵ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان هه‌زاران خوێندكار به یارمه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاره لاوه‌كان و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی لاتین له گه‌ل CRC – پۆلیسی دژه ئاژاوه- كه سه‌ركه‌وتوانه زاڵ بوون به‌سه‌ر خۆپیشانه‌كان دا.
پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا كه لایه‌نگری یه‌كی به هێز و به‌ربڵاوی له‌پشته‌وه بوو، له دژی چالاكی یه‌كانی خوێندكاران بوو تاكو (شه‌وی باریكهیدز)، لێره‌وه ئیتر بڕیاریان دا كه باشترین ڕێگا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌ی ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانه ده‌ست گرتنه به سه‌ر رابه‌رایه‌تی یه‌كه‌ی دا. سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمۆنیست و فیدراسێونی نه‌قابه‌ی CGT به هیوای ئه‌وه بوون كه مانگرتنێكی یه‌ك رۆژه و خۆپیشاندان ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه. له به‌ر ئه‌وه بانگه‌وازی مانگرتنێكی یه‌ك رۆژه‌یان كرد بۆ ڕۆژی ١٣ ی ئایار، وایان چاوه‌رێ ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش وه‌ك مانگرتنه‌كانی پێشووتر مانگرتنێكی كۆنترۆل كرا‌و بێت. به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چووبوون . كرێكارانی سه‌ربازگه ئه‌م سه‌ره‌تایه‌یان قۆسته‌وه بۆ درێژه پێدان به مانگرتنه‌كه. له ١٤ ی ئایار دا كرێكارانی (سود ئاڤیاسۆن) له شاری نانت بانگه‌وازی مانگرتنێكی بێ سنووریان دا و كارخانه‌كانیان داگیر كرد. بۆ ڕۆژی دوایی واته له ١٥ ی ئایاردا Renault –Cleon داگیر كرا، له ١٦ ی ئایاردا مانگرتن و داگیركردن سه‌رانسه‌ری كارخانه‌كانی ڕینۆی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش مانگرتن و داگیركردنی هه‌موو كارخانه ئه‌ندازه‌یی دامه‌زراوه‌كانی دروست كردنی سه‌یاره و فڕۆكه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، له ١٩ ی ئایار شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له خووڵه كه‌وتن شانبه‌شانی خزمه‌تگوزاری یه‌كانی پۆست و تێلێگراف، خزمه‌تگوزاری یه‌كانی میترۆ و پاس له پاریس دا په‌كیان كه‌وت. مانگرتن كانه‌كان و پاپۆره‌كان و فرۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی فه‌ره‌نسای گرته‌وه. له ٢٠ ی ئایار مانگرتن بوو به گشتی و ١٠ ملیۆن كرێكاری له خۆ گرت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌رگیز له‌وه‌وپێش مانیان نه‌گرتبوو چوونه ناو مانگرتنهكهوه. سه‌ماكه‌ران، یاریزانانی فوتبۆل، ڕۆژنامه‌نووسان، ژنانی كۆگاكان و ته‌كنیكاران هه‌موویان به‌شداربوون. ئاڵای سوور هه‌موو شوێنه‌كانی كاری رازاندبووه‌وه.
له خۆپیشاندانی ڕۆژی ١٣ ی ئایاردا یه‌ك ملیۆن كرێكار و خوێندكار به‌شداریان كرد. دیگۆلی سه‌رۆك به ته‌واوی بێ پشت و په‌نا مایه‌وه كاتێ له ڕۆژی ٢٤ ی ئایاردا بانگه‌وازی كرد بۆ ڕیفراندۆمێك نه‌یتوانی ته‌نها دوكانێكی چاپكردن له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسادا بدۆزێته‌وه بۆ چاپكردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی كاتێكیش به ناچاری په‌نای برد بههر چاپخانه‌كانی به‌لجیكا بۆ چاپكردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، كرێكارانی به‌لجیكا بۆ ده‌ربڕینی هاوپشتی له گه‌ڵ برایانیان له فه‌ره‌نسا داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه. له ٢٥ ی ئایاردا دیگۆل فه‌ره‌نسای به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ك له سه‌ربازگه فه‌ره‌نسی یه‌كانی ناو ئه‌ڵمانیا بدۆزێته‌وه.
له ٢٧ ی ئایاردا ڕابه‌رانی سه‌ندیكاكان ڕێكه‌وتننامه‌ی (گرۆنێل) یان مۆركرد كه له باره‌ی چاككردنی باری ئابووری كرێكارانه‌وه بوو- وه‌كو به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی لانی كه‌می كرێكاران به ڕێژهی٣٥٪ – به‌مه‌ش كۆتایی به مانگرتن هات و باڵی ڕاستره‌و هه‌لی بۆ ره‌خسا و كه‌وته كاركردن. له ٣٠ ی ئایاردا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی باڵی ڕاستره‌و به‌ڕێخرا. پۆلیس ده‌ستی به سه‌ر وێستگه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن دا گرت و كۆتایی به داگیر كردنی كارخانه‌كان له لایه‌ن كرێكارانه‌وه هێنا و هێرشیشیان ده‌كرده سه‌ر هه‌ر خۆپیشاندانێكی به‌رده‌وام، سه‌رئه‌نجام دوو كرێكار و خوێندكارێكی قوتابخانه‌شیان كوشت.
خوونه‌ریتی نه‌وه مردووه‌كان وه‌كو مۆته‌كه‌یه‌ك خۆی به مێشكی زیندووه‌كانه‌وه هه‌ڵواسیوه (ماركس)
له سه‌روبه‌ندی بزاوتنی ڕوو له پێشی كرێكاران پاشماوه قورسه‌كه‌ی ستالینیزم هێشتا هه‌ر هه‌ست پێكراو بوو. كرێكارانی فه‌ره‌نسا ئه‌مه‌كێكی زۆریان هه‌بوو بۆ پارتی كۆمۆنیست، سه‌رباری هه‌ر شتێك … نه‌وه‌یه‌ك له كرێكاران له لایه‌ن ئه‌م پارته‌وه خوێنده‌وار كرابوون و ڕاهێنراوبوون. ده‌سه‌ڵاتی پارتی كۆمۆنیست به سه‌ر كرێكاراندا له‌م ڕووداوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: كاتێ سوپاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به سه‌ر سوپای ئه‌لمانیادا سه‌ركه‌وتن، پاریس له لایه‌ن ماكی Maqui وه ڕزگار كرا، ماكی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ره‌نگاری بوو له لایه‌ن پارتی كۆمۆنیسته‌و ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرا. كرێكارانی چه‌كدار كۆنترۆلی پاریس یان كرد. له كۆتاییشدا مۆریس سۆرێ سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا له مۆسكۆ گه‌رایه‌وه پاریس و بانگه‌وازی بۆ ( یه‌ك پۆلیس، یه‌ك سوپا، یه‌ك ده‌وڵه‌ت ) دا. ئه‌و پۆلیسه‌ی كه سۆرێ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات هه‌مان ئه‌و پۆلیسه‌یه كه له سه‌رده‌می جه‌نگدا هاوكاری نازییه‌كانی ده‌كرد. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش كرێكارانی پاریس قسه‌كانی (سۆرێ) یان قه‌بووڵ كرد و چه‌كه‌كانیان دانا.
له ئایاری ١٩٦٨ دا كاركردنی پارتی كۆمۆنیست تاڕاده‌یه‌كی زۆر جه‌ماوه‌ری بوو. پێشتر ئاماژه‌مان به‌و ملیۆن كرێكار و خوێندكارانه كرد كه له پاریس دا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ڕابه‌رانی پارتی كۆمۆنیست نه‌یان ده‌ویست كرێكاران و خوێندكاران تێكه‌ل به یه‌ك ببن. له به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكاران دوور بوون له كاریگه‌ری پارتی كۆمۆنیست. ئه‌وان بیروباوه‌ڕه سیاسیه‌كانیان زۆر تر به لای باڵی چه‌پی پارتی دا ده‌شكایه‌وه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ڕابه‌رانی پارتی كۆمۆنیست پشتێنه‌یه‌كیان له ٢٠ هه‌زار پاسه‌وان ڕێكخست بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی كرێكاران له ڕیزی خوێندكاران. هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان به داگیركردنی كارخانه‌كان دا كه له‌م بواره‌شدا ڕۆلی بیروكراتی یانه‌ی پارتی كۆمۆنیست و نه‌قابه‌ی CGT له به‌رچاوه: ٨٠ -٩٠ ٪ ی كرێكاران نێردرانه‌وه ماڵه‌وه، له به‌ر ئه‌وه له داگیركردنهكاندا ته‌نها كه‌مایه‌تی یه‌ك چاڵاك بوون. ئه‌و كرێكارانه‌ی چوونه ماڵه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یان له ده‌ست دابوو به‌شداری گفتوگۆكردن بكه‌ن له سه‌ر تاكتیكهكان و ستراتیژییه‌ت، كه ئه‌مه‌ش دڵی بزووتنه‌وه‌كه پێك ده‌هێنێت.
مانگرتنه‌كان كۆمیته‌ی خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام له لایه‌ن كرێكارانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون، به‌ڵكو سه‌ندیكاكان دیاری یان كردبوون. بۆ ئاسان كردنی كاری كۆتایی هێنان به مانگرتنه گشتی یه‌كه به كرێكارانی یه‌كێ كه كارخانه‌كانیان راگه‌یاند كه‌وا كرێكاران له كارخانه‌یه‌كی تردا چوونه‌ته‌وه سه‌ركار….ئه‌م تاكتیكه‌ش له زۆر شوێن دووباره‌كرایه‌وه. له به‌رئه‌وه‌ی هیچ هێڵێكی په‌یوه‌ندی كردن له نێوان كارخانه‌كان دا نه‌بوو سه‌ربه‌خۆیی له‌وانه‌ی سه‌ندیكا، ئه‌م تاكتیكه سه‌ر گرت.
شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ له ڕوسیا
بۆ تێگه‌یشتن له‌و ناكۆكیانه‌ی له هۆشیاری كرێكاران دا هه‌بوو له فه‌ره‌نسا ئایاری ساڵی ١٩٦٨، له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ ی ڕوسیا باشتر ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌و شۆڕشه‌ی كۆتایی به تزاریزم هێنا. پۆلیس به‌ته‌واوی توانه‌وه، كرێكاران له هه‌موو شوێنێك له شوراكان دا خۆیان ڕێكخست، له سوپاشدا كۆمیته‌كانی سه‌ربازان سه‌ری هه‌ڵدا.
لینین له‌و كاته‌دا "ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه" ی وه‌كو حاله‌تێكی زاڵ به سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا پێناسه كرد. ڕاسته شوراكان به‌هێز بوون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر شوراكان حكومه‌تی كارسازی بۆرژوازی هه‌بوو. ڕاسته كۆمیته‌كانی سه‌ربازان هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا جه‌نه‌ڕاڵه‌كان سوپایان به‌رێوه ده‌برد. ڕاسته شوراكان خولیای ملیۆنان كه‌سی بۆ ئاشتی ده‌رده‌بڕی ، به‌ڵام جه‌نگی ئیمپریالیستی هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ڕاسته كۆمیته به‌هێزه‌كانی كرێكاران له هه‌موو كارخانه‌یه‌ك هاتنه كایه‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌موو كارخانه‌كان موڵكی سه‌رمایه‌داران بوو. ڕاسته ملیۆنان جوتیار له شوراكاندا ڕێكخرابوون، به‌ڵام هێشتا ئاغا‌كان ئهك مه‌تری چوار گۆشه‌یان له زه‌وی یه‌كانیان له ده‌ست نه‌دابوو. ڕابه‌رانی شوراكان- مه‌نشه‌فی یه‌كان و سۆسیالیسته شۆڕشگێره‌كان – پشتگیری یان له حكومه‌ته بۆرژوازی یه‌كه و سیاسه‌ته‌كانی ده‌كرد.
شۆڕشی شوبات دابڕانێك بوو له ڕابردوو، به‌ڵام دابرانێكی ناته‌واو، ناكۆكی یه‌كان له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و هۆشیاری ملیۆنان خه‌ڵك به ده‌ركه‌وت.
شورای پترۆگراد دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ ی سه‌رنج راكێش بوو، به‌ڵام له لایه‌ن بهڵشهفیكهكانهوه ڕابه‌رایه‌تی نه‌ده‌كرد و باڵی ڕاست به سه‌ریدا زاڵبوو. بۆ ملیۆننان كه‌س كه تا دوێنی لایه‌نگری یان له تزاریزم ده‌كرد – نه‌مانی تزاریزم و وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و چه‌پ – هه‌روا سانا نه‌بوو یه‌كسه‌ر ڕووبكه‌نه به‌ڵشه‌فیزم و له جێی ئه‌وه بوونه لایه‌نگری ڕاستره‌وه‌كان- مه‌نشه‌فیزم و سۆسیالیسته شۆڕشگێره‌كان، چه‌ندین هه‌فته و مانگ له خه‌باتی درێژ خایه‌ن پێویست بوو بۆ به‌ڵشه‌فیه‌كان تا شوراكانی پترۆگراد و مۆسكۆ به ده‌ستبهێنن- كه ئه‌مه‌ش له ئه‌یلولی ١٩١٧ دا هاته‌دی. ئێمه لێره‌دا ئه‌و بواره‌مان نی یه جیاوازی ڕووداوه‌كان له نێوان شوبات و تشرینی یه‌كه‌مدا بخه‌ینه‌ڕوو. به‌لام ڕێره‌وی به‌ڵشه‌فیه‌كان هه‌روا ته‌خت نه‌بوو، كاریگه‌ری به‌ڵشه‌فیكه‌كان له سه‌ر پترۆگراد ڕوو له زیادبوون بوو هه‌تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران. له سه‌ره‌تای مانگی تهمموزوه درانه دواوه، پارت به پراكتیكی نایاسایی كرا و چاپخانه‌كانی تێكشكێندران و لینین ناچاركرا ڕوو بكاته حه‌شارگه و ترۆتسكیش زیندانی كرا مانگی ته‌موز – هه‌روه‌ك ترۆتسكی نووسیویه‌تی – مانگی به‌دناوكردن بوو، بڵاوكراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی هستیرییانه (لینین) یان وه‌كو سیخوڕێكی ئه‌لمانی تاوانبار كرد. وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ڕاست بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕاستره‌وه‌كان باوه‌ڕیان به خۆیان پته‌وتر بێت. له ٢٧- ٣٠ ی ئابیشدا جه‌نه‌ڕال كۆرنیلۆڤ ی سه‌ركرده‌ی ڕوسیا كوده‌تایه‌كی به‌رپاكرد. گه‌ر بهاتایه سه‌ربكه‌وتایه ئه‌وا ووشه‌ی فاشیزم ووشه‌یه‌كی ئیتالی نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو ڕوسی ده‌بوو. له زیندانه‌وه ترۆتسكی به‌رگریكردنی له پترۆگراد گرتبووه ئه‌ستۆ له به‌رامبه‌ر كۆرنیلۆڤ دا. شكستی كۆرنیلۆڤ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ره‌و پێش چوونی به‌ڵشه‌فیزمی به گوڕتر كرد.چه‌ند ڕۆژێك له دوای ئه‌مه به‌ڵشه‌فیكه‌كان زۆرینه‌یان له شوراكانی پترۆگراد و مۆسكۆ به ده‌ست هێنا و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواتر شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵگیرسا.
شۆڕش كاری شه‌و و ڕۆژێك نی یه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه كرێكاران ده‌بێ له بیروباوه‌ره زاڵه‌كانی بۆرژوازی دابڕێن، به‌ڵام ئه‌م دابڕانه له شه‌و و ڕۆژێكدا نایه‌ته‌دی. بۆ سه‌رده‌مانێك هۆشیارییه‌كی ناكۆك له نێو كرێكاراندا سه‌رهه‌ڵده‌دات. گومانی تیانی یه دروشمی (زه‌وی، نان، ئاشتی – هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیك بۆ شوراكان) كه له لایه‌ن به‌لشه‌فیكه‌كانه‌وه به‌رز كرابووه‌وه یه‌ك دروشمی جیگیر بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی جوتیاران ده‌بێته‌وه كه داوای زه‌وی ده‌كه‌ن ڕووبه‌رووی ملیۆنان برسی ده‌بێتته‌وه كه پێویستی یان به نانه. ڕووبه‌رووی ملیۆنان كه گیرۆده‌ی جه‌نگ بوون. به‌ڵام بۆ سه‌رده‌مانێكیش كرێكاران ده‌یان ووته‌وه كه (باشه گومانی تیا نی یه ئێمه زه‌ویمان ده‌وێ ده‌بێ چاوه‌رێ ی كۆتایی هاتنی جه‌نگ بین و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات و زه‌ویمان بداتێ). گومانی تیا نی یه ئاشتی مان ده‌وێت به‌ڵام با له سه‌ركه‌وتوانی جه‌نگ ئه‌و كاته ئاشتی به ده‌ست ده‌هێنن.
پارتی بهڵشهفیك له ئازاری ١٩١٧ دا ٢٣ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بوو، لایه‌نگرانیشی به ڕێژه‌ی ٢ ٪ له شوراكاندا و لێره‌شه‌وه خاڵێكی ده‌ست پێكردنی به‌هێزیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕووه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
بۆ پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا ئه‌ڵته‌رناتیڤه چهپڕهوهكه له ڕووی ژماره‌وه بچووك بوو، سه‌رجه‌م ژماره‌ی ترۆتسكی یه‌كان له فه‌ره‌نسا له ئایاری ١٩٦٨ دا ٤٠٠٠ هه‌زار كه‌س بوو. ژماره‌ی ماوییه‌كان هه‌روا بوو. ئه‌وه زۆر له‌وه كه‌متر بوو كه بتوانن به‌ره‌نگاری ستالینی یه‌كانی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ترۆتسكی یه‌كان ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌بوایه ئه‌وا ده‌یانتوانی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له خۆپیشاندانی ١٣ ی ئایاردا قسه بۆ یه‌ك ملیۆن كرێكار و خوێندكار بكه‌ن و پێیان بڵێن ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن تا ئه‌و ته‌وقه بشكێنن كه بیست هه‌زار پاسه‌وان دروستیان كردبوو. ده‌ست پێشخه‌ری له ده‌ست خۆیاندا بێت. ده‌یان توانی قسه له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی مانگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای كۆمیته‌ی پاشكۆ بگرێته‌وه. ده‌یان توانی په‌یوه‌ندی له نێوان كارخانه‌كان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیروكراسی كه توانایاندا نه‌بێت سیاسه‌تی ( په‌رت بكه، تاكو حوكم بكه‌یت) به كاربهینێت و بۆ ئه‌وه‌ی باس له كۆتایی هێنانی مانگرتنه‌كه بكات.
ڕووداوه‌كان له پێشوازی ئایاری ١٩٦٨
ته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری له داهاتوودا كارێكی له چاره‌نه‌هاتوو. گومانیشی تیدا نی یه كه كه‌س ناتوانێ به‌وردی پێشبینی ئه‌وه بكات كه‌ی ئه‌مه ڕووده‌دات، سه‌رباری هه‌موو شتێك – سێ هه‌فته به‌ر له شۆڕشی شوبات – لینین قسه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك سۆسیالیستی گه‌نج له سویسرا ده‌كرد و وه‌سف و شیكردنه‌وه‌ی بۆ شۆڕشی ١٩٠٥ به‌وه كۆتایی پێهێنا كه له‌وانه‌یه ئه‌و گه‌نجانه شۆڕشی ڕوسیا ببینن به‌ڵام نه‌وه‌ی كۆن كه ئه‌ویش یه‌كێك بوو لێی ئه‌مه نابینن، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له شۆڕش (له ٧ ی شوباتدا) لینین به‌م شێوه‌یه بۆ هاوڕێ كه‌ی (ئه‌نیسا ئارمه‌ند) ده‌نووسێت: (دوێنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو (كۆبوونه‌وه‌كه شه‌كه‌تی كردم، باری ته‌ندروستیم باش نه‌بوو سه‌رم ده‌هێشا و پێش ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌م جێ هێشت) ئه‌گه‌ر بیزانیایه دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر شۆڕش ده‌ست پێده‌كات، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه نیگه‌رانی خۆی ده‌رنه‌ده‌بڕی.
خاڵی وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كان هه‌رگیز پێشبینی ناكرێت، له به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ئاشكرا، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ مێژوو له سه‌رخۆ ڕێی ده‌كرد، له ١٠ یان ٢٠ ساڵدا ته‌نها گۆڕانێكی زۆر بچووك ڕووی ده‌دا…له پڕێكدا، له ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كدا گۆڕانی گه‌وره‌ی وا ڕووده‌دات كه چه‌ندین نه‌وه به خۆیانه‌وه نه‌دیووه.
ناكۆكی یه‌كانی ناو سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ زۆر له‌وانه‌ی ساڵی ١٩٦٨ توندتره. ساڵی ١٩٦٨ گه‌یشته كۆتایی درێژترین ته‌قینه‌وه له مێژووی سه‌رمایه‌داری دا. له ١٩٧٣ به دواوه (ركود) ێك به‌دوای ئه‌وی تردا دێت. ناجێگیری سه‌رمایه‌داری له هه‌موو كاتێك زیاتره. چه‌وسانه‌وه و دڵنیانه‌بوونی كرێكاران، ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه. ته‌قینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره مه‌حاله ڕووده‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه به سه‌ركه‌وتنێكی پرۆلیتاریانه كۆتایی بێت، پێویستی بوونی پارتێكی شۆڕشگێر له گشت كاتێك زیاتره. سه‌رجه‌م كرداره خۆبه‌خۆیی یه‌كانی كرێكاران وه‌كو هه‌ڵم وایه و پارتی شۆڕشگێریش وه‌كو پستونێكه. پستون به ته‌نها شتیكی بێ كه‌ڵكه. هه‌ڵمیش به ته‌نها په‌رش و بڵاو ده‌بێته‌وه و بێ ئه‌نجام ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ سه‌ركه‌وتنێكی پرۆلیتاریانه مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌رایه‌تی زۆر گرنگه….بۆیه ئایاری ١٩٦٨ ده‌بێ هه‌م ئیلهام به‌خش و هه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ش بێت.