Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
ئەمریکادۆستی کورد نیەلەعێراق وبەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیدا وێڵە .

ئەمریکادۆستی کورد نیەلەعێراق وبەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیدا وێڵە .

Closed
by May 8, 2008 گشتی

ئەبوبەکر ئەحمد ســڵێمان………

جەنگی کۆنەپەرستانەی ئەمریکاوبەریتانیالەدژی عێراق ، دوورلەشەرعیەت ویاساوڕێسای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەبیانوی جۆراوجۆر ، لەگەڵ ئەوەشدا کەبوبەهۆی ڕوخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس وسەرهەڵدانی دیاردەکانی سیستمی دیموکراسسی لەم وڵاتەدا ، ئەم جەنگەلەناوەرۆکداجەنگێکی ئیمپریالیستی یانەبو بەمەبەستی دەست بەسەراگرتن وکۆنـترۆڵ کردنی سەرچاوەکانی کەرەستەی خاوی بەرهەم هێنان وبەتاڵان بردنی سەروەتی نیشتیمانی ئەم وڵاتەوڵاوانخوازی لەناوچەکەدا ،ئەم جەنگە بەبیانوی هەبونی چەکی قەدەغەکراولەدژی عێراق ڕاگەیاندرا ، بەڵام لەدوای چەندین ســـــــــاڵ گەڕان  وڵشکنین بەوڵەڕی سەربەستی وئازادانەتائێســـــــــتاش هیچ ئاسەوارێک لەوچەکانە نەدۆزراونەتەوە ، سەرۆکی ئەمریکا لەم دوایانەداباس لەوە دەکات گوایە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زانیاری ناڕاست وهەڵەی داوە سەبارەت بەهەبونی چەکی لەوجۆرەلەعێراقدا ، ئەمریکا بەردەوام دەوڵەتی ئیسرائیل ڵڕ چەک دەکات بەمەبەستی باڵادەست کردنی تەکنەلۆژیایی سەربازی ئەو  وڵاتەبەسەر وڵاتانی عەرەبی وناوچەکەدا وهیچ سانسۆرێکیشی نیەلەسەر بەرنامەی چەکسازی ئیسرائیل .     
 
ئەمریکا بۆخۆی خاوەنی مەترسی دارترین وبەهێزترین چەکی کۆمەڵ کوژیە ، چەندین جاریش ئەوچەکانەی لەدژی مرۆڤایەتی بەکارهێناوە ، بەتایبەتیش لەدژی خەڵکی هەردوشاری {هێرۆشیماوناکازاکی}وتائێستاش دەوڵەتی ئەمریکاگەورەترین سەرچاوەی هەڕەشەیەلەسەرکۆمەڵگای بەشەریەت ، ئەمریکالەڕێگای سیاسەتی دیماگۆگیانەوبەمەبەستی باڵادەستی ئیمڵریالیستی یانەی خۆی لەسەرتاسەری دونیاوبەبەهانەی لەناوبردنی تیرۆریزم وڵشتیوانی لەدیموکراسی ، ژیانی تەواوی مرۆڤایەتی وکۆمەڵگای بەشەریەتی لەسەرتاسەری دونیاداخستۆتەمەترسی ونائارامی یەوە .                     
پەلاماری ناشەرعیانەی هەردو دەوڵەتی ئەمریکاو بەریتانی بۆسەرعێراق ، ئەگەرچی بوبەهۆی لەناوبردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی سەدام حسێن ولەئەنجامی ئەوئاڵوگۆڕانەشدا فرسەتێکی ناکامڵ وفەزایەکی ناڕۆشنی سیاسی سەبارەت بەدەرکەوتن وسەرهەڵدانی بنەماکانی دیموکراسی بۆخەڵکی عێراق وبەتایبەتیش فرسەتێکی مێژوویی بۆئەحزابی قەومی لەکوردستان هێنایەکایەوە ، لەگەڵ هەموئەمانەشدا پێویستە ئەوڕاستی یەبزانین کەئەوەی ئەمڕۆلەعێراق دەگوزەرێت سەبارەت بەدامەزراندنەوەی دەوڵەتی ئایندەی ئەم وڵاتە ، ئەوزاعی سیاسی عێراق بەتەواوی لەژێرکۆنترۆڵی ئەمریکادایەولەم شانۆگەریەسیاسی یەدا دەوڵەتی ئەمریکا لەڕێگای دۆستەکانی خۆیەوە لەعێراق داشەکانی دەباتەڵێشەوە ، پێشگرتن لەهەنگاوەکانی چەسپاندنی دیموکراسی ڕاستەقینەبەڵێی ئوسوڵ وڵێوانەکانی سیستمی دیموکراسی سەردەم وبەڕێژەی زۆرایەتی دەنگی ئەحزابی سەرکەوتوی هەڵبژاردنەکان وهێنانەکایەوچەسڵاندنی سیاسەت ومەبدەئی تەوافقات کەناکۆک وپێچەوانەیەلەگەڵ بنەماکانی دیموکراسیدا .      
هەموئەمانەبەشێکەلەسیناریۆوسیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا بەئاڕاستەلەباربردن وخاڵی کردنەوەی ناوەرۆکی ئەنجامی هەڵبژاردنەسەرتاسەریەکانی خەڵکی عێراق  لەشەرعیەت وبنەماکانی دیموکراسی وهەوڵێکی پێچەوانەوچەواشەکارانەیە بەمەبەستی داسەڵاندنی دەوڵەتێکی ناشەرعی ونامونسجم بەسەرخەڵکی عێراقدا ، دەوڵەتێک بەدەرلەوەی کەسەرێکی شیعەوسەرێکی سوننەوسەرێکی ئیسلامی سیاسی وسەرێکی تری ناسیۆنالیستی یە ، کەهیچ ئینسجامێکی دەرونی وهیچ جۆرەبەرژەوەندی یەکی هاوبەش ئەم هێزەسیاسی یانەی لەدەوری یەک کۆنەکردۆتەوە  ، هەر بۆیەش ئەم دەوڵەتەناتوانێت بەشێوەیەکی سروشتی یانەئیدارەی عێراق بکات وئەم هێزەناکۆک ونامونسجیمانەش ناتوانن تاسەریەکێتی ڕیزەکانی خۆیان بڵارێزن وتێکچونی هاوسەنگی بەرژەوەندی سیاسی ئەم هێزانەبەهەره‌لایەکدا دەبێتەهۆی لێکترازانی ئەم دەوڵەتە ، لەلایەکی ترەوەبەهۆی قبوڵ نەکردنی مەبدەئی ڕێژەی زۆرایەتی لەسەربنەمای پرۆسەی هەڵبژاردنەکان وداسەپاندنی مەبدەئی تەوافـــــــــــــــقات وڵێکهێنانی ڕەکیزەکانی ئەم دەوڵەتەلەسەربنەمای تائیفەگەری وداماڵینی ئۆرگانەکانی دەوڵەت لەدەسەڵاتی ڕۆتینی وەک دەوڵەتێکی ئاسایی لەڕێگای داسەڵاندنی سیاسەتی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەناوئۆرگان وهەموڕەکیزەهەستیارەکانی دەوڵەتی ئایندەی عێراقدا ئیتر هیچ ماناو ئیعتبارێکی بۆبنەماکانی دیموکراسی لەم وڵاتەدانەهێشتۆتەوە ، بەم جۆرە دەوڵەتێکی لەوجۆرە عێراق دەکات بەوڵاتێکی دەستوڵێ بەستراو وبەڵێی بەرژەوەندی ئەمریکاولەڕێگای دۆستەکانی خۆیەوە دەبێ داشەکان بچنەڵێچشەوە ، لەهەموئۆرگانێکی حەساسی ئەم دەوڵەتەداکەسێکی شیعەوکەسێکی کوردوسوننەبەدەسەڵات ومافی بەکارهێنانی ڤیتۆوەلەبەرامبەریەک دانراون وە بۆ وەرگرتنی هەربڕیارێکی گرنگ ڵێویستەهەرسێکیان لەسەری ڕازی بن ، لەهیچ گۆشەیەکی ئەم دونیایەدانمونەی لەم جۆرەلەدەوڵەت ودیموکراسی وجودی نیە ، بەڵێی ئەم لێکدانەوەیە بەجیالەخاڵەڵۆزەتیڤەکانی ئەوئاڵوگۆڕەسیاسی یانەی کەبەسەرعێراقداهات ، لەهەموئەوحاڵەتانەدا  وجودی ئەمریکالەناوچەکەدا لەسەدلاوەلەدژی ئایندە و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی عێراقە ، دەوڵەتی ئەمریکا ئەحزابی کوردستانی بەدۆست وهاڵەیمانی خۆی وەسف دەکات ، هەروەهائەوانیش وای نیشانی نیشانی خەڵکی کوردستان ئەدەن کەگوایە ئەمریکافریادڕەس وخەمخۆروڵاڵڵشتی کێشەی سیاسی کوردە ، لەکاتێکدا دەوڵەتی ئەمریکاخەباتی ڕزگاریخوازانەی نزیک بە 30 ملیۆن کوردلەکوردستانی تورکیابەئاژاوەگێڕوگێرەشێوێن وڕێکخراوی { ڵ ک ک } ش کەتاکەڕابەری خەباتی ڕزگاریخوازانەی بەشێکی گەورەی کوردستانەلەتورکیا بەتیرۆریست بەدونیای دەناسێنێت ، هەروەهائەمریکا بەمەبەستی ڵشتیوانی لەیەکڵارچەیی خاکی تورکیاولەناوبردن وسەرکوت کردنی خەبات ومقاوەمەتی هەقخوازانەی خەڵکی کوردلەکوردستانی تورکیا ،لەکەین وبەینی ئەوەدایەلەگەڵ دەوڵەتی تورکیاوحیزبەدەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراق هێرشێکی بەرفراوان بکەنەسەربنکەوبارەگاکانی ڵ ک ک ولەشاخەکانی کوردستان بیان کەنەدە رەوە ، مەگەردەوڵەتی تورکیاداگیرکەری بەشێکی هەرەگەورەی کوردستان نیە؟ ؟ بۆدەبێ دەوڵەتی ئەمریکا دۆستی خەڵکی کوردستانی عێراق بێت کەلەکاتێکدا دەست دەخاتەناودەستی دەوڵەتی تورکیابۆسەرکوت کردنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ڵارچەیەکی دیکەی کوردستان ؟؟؟؟ .      
دەوڵەتی ئەمریکا بەسەدان ملیار دۆلاری لەشەڕی عێراقدا بەخەرج داوە  ، بەهەزاران میلی دەریایی و وشکای تێڵەڕاندوە تاهاتۆتەعێراق وگیانی هەزاران لەسەربازانی خۆی خستۆتەمەترسی یەوە وبەهۆی ئەوشەڕەوەچەندین دۆستی خۆی لەناوچەکەلەدەست داوە وکەوتۆتەململانەوکێ بەرکێ یەکی سەختەوەلەگەڵ ڕەقیبەکانیدا ، ئیتر بۆهەرکەسێکی سیاسی ڕۆشنە کەدەوڵەتی ئەمریکا هەموئەم شتانەی لەبەرخاتری چاوی کاڵی خەڵکی عێراق وکوردستان نەکردوە ، بەڵکوبەرلەهەموشتێک ئەمریکالەدوای بەرژەوەندیەکانی ئابوری وسیاسی خۆی دەگەڕێت لەناوچەکەداوئەم شەڕەش ئامانجێکی ئیمڵریالیستی یانەی لەڵشـــــــــــــتە .        
هاتنی دەوڵەتی ئەمریکابەڵڕۆژەیەکی ڕیفۆڕمی سیاسی گەورە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،ڵەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بەئەهمیەت وگرنگی ناوچەکەوە ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین سەرچاوەی کەرەساتەی خاوی بەرهەم هێنانەلەسەرتاسەری دونیادا ، وەئەم ڵڕۆژیە لەناوەرۆکداهیچ ڵەیوەندیەکی نیەبەکێشەی سیاسی گەلانی ئەم ناوچەیەوە ، دەوڵەتی ئەمریکابۆچی ڵڕۆژیەکی لەوجۆرە بۆقاڕەی ئەفریـــــــقا تەرح ناکات ؟؟ کەلەزوربەی جەزیرەکانی جنوبی ئەفریقاتائێستاش خەڵکێکی زۆرهەیەلەسەرەتایترین ژیانی مرۆڤی ئەم سەردەمە بێبەشن وساڵانەبەهەزاران ئینسان لەبرسان دەمرن وتەنانەت لەشکڵ وشێوەی سەردەمی خوار سیستمی کۆیلایەتی ودەرەبەگایەتیداژیان بەسەردەبەن ، کەچی تائێستاقاڕەی ئەفریقابەم هەموکارەساتەمرۆییەوە بۆ دەوڵەتی ئەمریکا جێگای نیگەرانی وگرنگی نیەوئامادەنیەسەربازێکی خۆی لەسەرکێشەی ئەو وڵاتانەبەکوشت بدات وئەوهەموناعەدالەتی وشەڕی ناوخی ڕەش ڵێست وسڵی ڵێستەکانی نەکردۆتەمەشغەڵەتی فیکری بۆخۆی ، یەکێک لەئامانجەهەرەگرنگەکانی هاتنی ئەمریکابۆئەم ناوچەیەدەست بەسەراگرتنی سەرچاوەکانی نەوتە ، نەوت چ وەک یەکێک لەسەرچاوەکانی کەرەستەی خاوی بەرهەم هێنان یانیش وەک تەنهاسەرچاوەی سوتەمەنی ماشێن وسیستمی تەکنەلۆژیا بۆگەشەڵێدانی ژێرخانی ئابوری هەروڵاتێک زەرورەتێکی حەیاتی هەیە ، شەڕی ئێمەی کوردیش لەسەرشاری کەرکوک هەمان ئامانج وهەمان ماناوناوەرۆکی هەیە ، لەکاتێکداکەنرخی نەوت بەرزدەبێتەوە یان  بۆنمونە کاتێک یەکێک لەبۆریەنەوت کێشەکانی کەرکوک لەلایەن تیرۆریستانەوەئەتەقێندرێتەوە ئاگری تێبەرئەدرێت ڕاستەوخۆکاریگەریدەبێت بۆسەربازاڕەکانی دونیاونرخی نەوت بەرزونزمی بەخۆیەوەدەبینێت وهاوکێشەکانی ژیانی مرۆڤ ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت بەشێوەیەکی نێگەتیفانە .
لەدوای تێکشکاندنی هێزوتوانای سەربازی دەوڵەتی عێراق ولەبەریەک هەڵوەشاندنی ڕیزی یەکگرتوانەی ناسیۆلیستی عە رەبی ، ئامانجی دووهەمی ئەم ڵڕۆژەییە دەوڵەتی ئەمریکا پەیوەندی بەئێران وسوریاوەهەیە ، دەوڵەتی ئێران جگەلەوەی کەلەدوای دەورانی جەنگی ساردەوە گەورەترین بەرهەڵستکاری سیاسەتەکانی ئەمریکا بوەلەناوچەکەدا ، هەروەهایەکێکە لەوڵاتەگەورەکانی ڵاشەکەوتی نەوت سەرچاوەکانی کەرەستەی خاوی بەرهەم هێنان لەڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا ، سوریاش تەنهادەوڵەتی عەرەبی یەکەلاساری دەکات بەرامبەربەسیاسەت وبەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ، هەربۆیەش ئێران وسوریا کەوتونەتەناوهێڵی سور و چوارچێوەی پڕۆژەکەی ئەمریکابۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  . 
 
لەئەنجامی هێرش وپەلاماری دەوڵەتی ئەمریکابۆسەرعێراق ڕژێمی دیکتاتۆریانەی سەدام ڕوخا ، بەڵام لەوەش گرنگترئەوەیە ئاڵتەرناتیڤ وبەدیلی دەوڵەتی ئایندەی عێراق وسەلامەتی سەرچاوەکانی سروشتی نیشتیمانی ئەم وڵاتە بەکوێ دەگات وچی بەسەردێت ، لەئەنجامی ئەم ئاڵوگۆڕەسیاسی یانەداچارەنوس وئایندەی سیاسی خەڵکی کورد وجوگرافیای سیاسی کوردستان بەرەو کوێ وچۆن دەبێت .؟؟؟       
ئەمریکاسەبارەت بەچەسڵاندنی پڕۆژەی ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست جگەلەموخالفین وبەرهەڵستکارانی ئیقلیمی لەناوچەکەداڕوبەڕوی دژایەتی ڕەقیبەگەورەئیمڵریالیستی یەکانیشی دەبێتەوە  لەسەرئاستی جیهانی دەرەوە ، بەشێکی زۆر لەکردەوەتیرۆریستی وتێکدەرانەی کەتیرۆریستان لەعێراق ئەنجامی ئەدەن ، بەجۆرێک لەجۆرەکان ڵشتیوانی وکۆمەگی ئیقلیمی دەولیشی لەڵشتە ، وەسەبارەت بەدۆست وهاوڵەیمانەکانیشی تائەوجێگایەی ئەم ڵڕۆژیە ڵەیوەندی هەیەبەئاڵوگۆڕەسیاسی یەکانی عێراقەوە  ، حیزبەکوردستانیەکان لەکوردستانی عێراق باس لەئارادابونی هاوڵەیمانیەک دەکەن لەگەڵ ئەمریکا ، ئەگەرچی تائێستاش دەرئەنجامەکانی ئەوئاڵوگۆڕەسیاسی یانەی کەبەهۆی جەنگی ئەمریکاوە بەسەرعێراقداهات ڕۆشــــــــن نیە ، وە ئەوتەرهیمات وتەوافـــقاتەی کەبەهۆی فشـــــــــــاری ئەمریکاوە لەنێوان هێزەسیاسی یەکاندا سەبارەت بەدامەزراندنەوەی دەوڵەتی ئایندەی عێراق ڵێکهات ، بۆی هەیەلەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا معادەلاتی سیاسی ئەم وڵاتە هاوسەنگی وتەرازوی هێزەکان بەڵێچەوانەی تەوافــقات وڵێکهاتەی دەوڵەتی ئێستای عێراق بگۆڕێت ، ئەگەر بڕیاروایە دیموکراسی لەم وڵاتەدابەرقەراربێت و  وەک سەرجەم وڵاتانی دیکەی دیموکراسی لەدونیادا ، دەسەڵاتی دەوڵەت لەعێراقدابەڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازادانەوبەڵێی ڵرە نسیب ووبنەماکانی دیموکراسی ئاڵوگۆڕبکرێت ، وەبەهۆی ئەوەکەلەهەڵبژاردنەکانی ڕابوردودا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانەولەسەردەستی حیزبەدەسەڵاتدارەکان کوردستان لکێندرایەوەبەعێراقەوە  ، ئیتر خەڵکی کورد کەمایەتی یەکی بچوک ڵێک دەهێنێت وهەرگیز ناتوانێت ماف وداخوازیەقەومیەکانی خۆی وەک نەتەوەیەکی زوڵم لێکراولەچوارچێوەی عێراقێکی یەکڵارچەویەکگرتودابەڕێگای دیموکراسی یانەبەرێتەڵێشەوە ، وەئەگەرئەوئاڵوگۆڕانەی کەبەسەرعێراقداهات دەرئەنجامەکانی لەدرێژماوەداڵێچەوانەی ویست وئیرادەی  خەڵکی عێراق بێت وکەمتربێت لەچەسڵاندنی سیستمێکی دیموکراسی مودێرن  ، وەئەگەرمەبەستی ئەمریکالەئاڵوگۆڕەسیاسی یەکانی عێراقدا تەنهاهەرئەوەبێت ڕژێمی سەدام لابەرێت وکۆمەڵێک دیکتاتۆری دیکەبخاتەشوێنی ، لەحاڵەتێکی ئاوادا نەک هەرهیچ شتێک لەمەینەتەکانی خەڵکی عێراق کەم ناکاتەوە ، بەڵکو کێشەکانی ئەم وڵاتەئاڵۆزتردەکات ، لەسیاسەتدا شتێک نیەڵێی بڵێن دۆست ودوژمن ، سیاسەت هونەری مامەڵەکردنە { فـن التعامل } وە هەمیشەلەسیاسەتدا بەرژەوەندی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت .    
بۆکەس ڕۆشن نیەئایندەی سیاسی عێراق بەرەوکوێ دەچێت ، مەرجیش نیەپلان وبەرنامەی دەوڵەتی ئەمریکابۆ عێراقی ئایندە سەدلەسەد بەڵێی ویست وئارەزوی ئەمریکابێتەوە ، زۆرجار سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکابۆخودی خۆشی ئەنجامی پێچەوانەیان هەبوە ،  لەدەورانی جەنگی سارد دا ساڵی 1979 ئەمریکاڵشتیوانی لەشۆڕشی ئێران کرد لەدژی دەوڵەتی ڵاشایەتی محمد ڕەزاشا ، جمهوری ئیسلامی لەو وڵاتەدا دەسەڵاتی دەوڵەتی گرت بەدەستەوە ، ئەوکاتە ئەمریکاڵێی وابو دەوڵەتێکی ئیسلامی وەک ڕەقیبێکی ئایدۆلۆژی لەبن باڵی یەکێتی سۆڤێتی ئەوکاتەدا لەدژی جەمسەری جیهانی کۆمۆنیستی سود وکەڵکی هەیە بۆئەمریکا ، بەڵام ئەنجامەکان ڵێچەوانەبون ، تائێســــتاش دەوڵەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەهێزترین پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ڕوسیاداهەرماوە ، ئاخر خۆناکرێت هاوڵەیمانی ئێمەی کورد لەم دوکان و بازاڕەی ئەمریکادا تەنها دەست فرۆشی بێت بۆ ساخ کردنەوەو جێگیرکردن وڕەواج پێدانی سیاسەت وبەرنامەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ، ئەگەر ئەمریکا هاوڵەیمانی ستراتیژی کوردە ڵێویستە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستانیش ڕۆشن بێت لەچوارچێوەی بازنەی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی ئەمریکالەم ناوچەیەدا .      
 
ئەبوبـــکر ئەحمد ســـڵێمان
ســـلێمانی 26 / 1 / 2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.