کاک نه‌وشیروان چاوپێکه‌وتنه‌کانت مه‌ته‌ڵن
س .سه‌نگاوی ……..
ده‌مه‌وێت منیش قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی کاک نه‌وشیروان بکه‌م له هاوڵاتیدا .ڕاسته کاکه نه‌وه پیاوێکی دڵسۆزه و خه‌مخۆره‌و من به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ شکێکم له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ بوونی نییه ، کوورده سه‌رکرده‌یه‌کی پاکه . به‌ڵام ئه‌م کاک نه‌وشیروانه قسه‌کردنه ڕه‌سمێکان له گه‌ڵیدا هه‌مووی ده‌ڵێی مه‌ته‌ڵن و له کۆتایی قسه‌کاندا نازانیت چۆن بیر له مه‌خسه‌دی ئه‌سڵی هاڵوێستی بکه‌یته‌وه .وابزانم ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونه‌ش که ده‌ڵێن ئێمه‌ش ڕیفۆرممان ده‌وێت به پێی قسه‌و نوسینه‌کانیان له‌و خۆ یه‌کلایی نه‌کردنه‌وانه‌ی کاک نه‌وشیروانه‌وه‌یه قه‌ناعه‌تیان به‌وه کردوه بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون دروست بکه‌ن . گه‌رچی ئه‌مان ته‌مه‌نی دروست بونیان که‌متره‌و وابزانم هه‌ر چه‌ند مانگێک تا ساڵێک ئه‌بێت ده‌رکه‌وتوون و ئه‌وه‌نده‌ی له کوورد بوونی کاکه نه‌وه دڵنیاین نا‌توانیین ئه‌وه‌نده‌ش له بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون دڵنیا بین به حوکمی ته‌مه‌نی دروستبونیان جارێ زوه بزانین ته‌ئریخ چۆن بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌یات . با بێینه‌وه سه‌ر پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کانی کاک نه‌وشیروان . له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆڵ ڕیزو حورمه‌تم بۆ ئه‌و سه‌رکرده یه‌ی تا ئێستا که‌س نه‌یتوانیوه پێی بڵێت گه‌نده‌ڵ ، با هه‌ندێک ڕه‌خنه له‌سه‌ر قسه‌کانی بنووسم (وه‌ک خوێنه‌رێک ده‌نووسم نه‌ک وه‌ک نوسه‌رێک ) . کاک نه‌وشیروان له سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌کانه‌وه ئه‌ڵێت( مرۆڤ ئه‌بێت هیواو ئومێدی هه‌بێت ) ، به‌ڵام کاکه نه‌وشیروان هیواو ئومێدیش ئه‌بێت بنچینه‌ی هه‌بێت ، که ئارد هه‌بوو هیوامان به نانیش ده‌بێت ، به‌ڵام هه‌رچه‌ند چاو ده‌گێڕین به مه‌خزه‌نی سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه‌دا هه‌ر به به‌تاڵی ده‌یبینین به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا . دوایی دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی هه‌ر خه‌ریکی ڕه‌خنه‌گرتن بوون و لایه‌نه ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رجه‌سته کردوه ، ئێ باشه کاکه نه‌وه گیان ڕۆژنامه‌ی حیزبی و ڕادێۆی حیزبی و که‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانێکانی حیزب ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزب ئه‌وه کاریان بوه‌و خه‌ریکی پیاهه‌ڵدانی ڕوه گه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوون به زیاده ڕۆییه‌کی زۆریشه‌وه ، که‌ی ڕاگه‌یاندنه حیزبێکانی ده‌سه‌ڵات مه‌جالێکیان کرده‌وه بۆ باسکردنی لایه‌نه ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و کاته ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلیش با مه‌جالێک بکاته‌وه بۆ لایه‌نه باش و سپێکانی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام ئه‌وان بونه‌ته خاوه‌نی خیبره له‌باسکردن و وه‌سف دانی خۆیاندا‌و بڕوا ناکه‌م به وه‌سفه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی ڕازی بن و به کرچ و کاڵی ده‌زانن . پاش ئه‌وه‌ش کاک نه‌وشیروان ئه‌وان به ڕه‌خنه‌گر ده‌زانێت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا‌و هه‌ر خۆشی دوای ئه‌وه ده‌ڵێت ئێمه گروپێکی ڕه‌خنه‌یین و دێته‌وه ڕیزی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی ، واتا خه‌ڵک چه‌ند ساڵێکه گروپی ڕه‌خنه‌یی جیاوازی هه‌یه و ئێوه‌ی به‌ڕێزیش له چاو ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلیدا به‌و هه‌موو ئیمکانیه‌ته‌وه تازه به‌تازه ده‌ڵێن ئێمه گروپێکی ڕه‌خنه‌یین !! کاکه نه‌وشیروانی به‌ڕێزم تۆ بۆچی ئه‌و باڵه ڕیفۆرمیه فراوانه بچوک ده‌که‌یته‌وه بۆ (گروپ ) مه‌عنای گرووپ بچوکی زیاتر ده‌بینرێت وه‌ک له‌باڵ ، تیپێکی مۆسیقا ناوی گروپ هه‌ڵده‌گرێت که چه‌ند ئه‌ندامێکی هونه‌ریین ، یان تیپێکی شانۆیی ناوی گروپ هه‌ڵده‌گرێت یان چه‌نداها نمونه‌ی گروپی تر .پاشان کاک نه‌وشیروانی خۆشه‌ویست تۆ ده‌ڵێیت ئه‌م دوو حیزبه به ئینقیلاب نه‌هاتون و خه‌ڵک ده‌نگی بۆداون ، ئێ باشه وه‌ک به ئینقیلاب نه‌هاتوون ناشمانه‌وێت که‌س ئینقیلابیان لێ بکات به‌ڵام خۆ خه‌ڵك کفری نه‌کرد ده‌نگی دانێ ، خه‌ڵک ده‌نگی دانێ تا گوێ له ده‌نگیان بگیرێت ،به‌ڵام کاتێک ئه‌وان گوێ له‌ده‌نگی که‌س ناگرن با ئێستا بڕۆن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ، ئایا تۆ پێت وایه خه‌ڵکی ئیهمال کراو ئێستاش به هه‌مان گوڕ وتینه‌وه ده‌نگیان بداتێ ؟ من به‌هه‌موو ڕێزێکمه‌وه بۆ کاکه نه‌وشیروان مه‌ته‌ڵه‌کان له‌مانه‌دا ده‌بینم ، باشه باڵی ڕیفۆرم که نه‌باڵ بێت و نه معاره‌زه‌و نه حیزب (گروپێکی ڕه‌خنه‌یی مانای چی ) ، کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت گه‌ر چوار حیزبه‌که معاره‌زه بن یه‌کێتی و پارتی له‌برسانا ده‌یانکوژن !!! ده‌ترسم کاک نه‌وشیروانیش نه‌یه‌وێت ئێمه‌ی باڵی ڕیفۆرم برسی بکات و له‌ترسی ئه‌و له‌برسان کوشتنه بێت ده‌ڵێت نه معاره‌زه‌ین نه باڵیین نه حیزبیین . ئاخر کاکه نه‌وه گیان ئێمه یه‌کێک له‌م سێ شته نه‌بیین یه‌عنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون ڕاست ده‌که‌ن که ده‌ڵێن ڕیفۆرم به‌م شیوازه نابێت و ئه‌و حیزبانه ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده خراپیان به‌سه‌ر هاتوه گروپی ڕه‌خنه‌یی زه‌حمه‌ته چاریان بکات . کاکی به‌ڕێزو سه‌رکرده‌ی خاوێن کاک نه‌وشیروان ، تۆ له‌هه‌موو قسه‌و نوسین و چاوپێکه‌وتنێکدا له شوێنێکدا دڵی خه‌ڵکانی وه‌ک ئێمه خۆش ده‌که‌یت و هیوامان ده‌ده‌یتێ هه‌ر به‌دوایدا له شوێنێکی تردا دڵی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گریت و شتێکی تر ده‌ڵێیت ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌یه که من تا ئێستا بۆم حه‌ل نابێت !! دوای هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کیشم ڕێزی بێ پایانم هه‌یه بۆت و به پێشڕه‌وی لێهاتووی هه‌موو باڵی ڕیفۆرمت ده‌زانم به هه‌موو نه‌وعه‌کانیانه‌وه ، به‌ڵام ئاخخخ ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌م بۆ حه‌ل ببوایه .
Sengawy55@yahoo.com