هۆکاری سه‌ره‌کیی زۆربوونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پیاوانن
زۆرن ئه‌وانه‌ی که به ده‌ست کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کێشانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستی یان راده‌ی تێگه‌یشتنی هاوسه‌ره‌کان.زۆر که‌س پێیان وایه – وه‌ک له ئه‌فسانه کۆنه‌کاندا هاتووه – که ” خۆشه‌ویستی بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن (ئاده‌م و حه‌وا)ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه؛ گوایه کاتێک ئاده‌م چاوی به حه‌وا ده‌که‌وێ به‌جۆرێکی هێنده قووڵ سۆزیان بۆ یه‌کتر ده‌بزوێ و ئاشقی یه‌کتر ده‌بن تا راده‌ی توانه‌وه‌ی رۆحیان له‌نێو یه‌کتردا.. ئه‌گه‌ر هێزی راکێشانی ئه‌و سێوه نه‌بوایه ئه‌وا خۆشه‌ویستی و په‌رۆشیی ئاده‌م و حه‌وا بۆ یه‌کتر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو و بۆ هه‌تاهه‌تایێ له به‌هه‌شت ده‌مانه‌وه و ئێمه‌ش نه‌ده‌که‌وتینه سه‌ر ئه‌م زه‌وییه و تووشی ئه‌م هه‌موو کێشمه‌کێشه‌ی ژیان و ئاوه‌هاش دووچاری دابڕان و ئه‌م سه‌ختیی ژیانه نه‌ده‌بووین ”! به‌ڵام له راستییدا کاڵبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و کێشه‌کانی ژنان له ئه‌نجامی هاتنه‌کایه‌ی ره‌وتی پیاوسالاریی و دابونه‌ریته خراپه‌کان و دین و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌تایبه‌تییش له کۆمه‌ڵگه‌کانی ناوچه‌کانی خۆمان که دینی ئیسلام رێگه‌ی به فره‌ژنیی داوه.
له‌مێژه ژنان له‌نێو ئازار و ئه‌شکه‌نجه زوڵم و زۆری پیاوسالاریی ده‌تلێنه‌وه و له‌پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی بهسهریشیان دێ هه‌ر ده‌سته‌وئه‌ژنۆ داماون و خه‌م هێلانه له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیان ده‌کا و خۆیان ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وه‌تا له ماوه‌ی ده مانگی رابردوودا سی و چوار ژن خۆیان کرده مه‌شخه‌ڵ و گڕوتینی دابونه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانی هاوسه‌رگیریی ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و به‌جۆرێک لایان وا بووه که ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆ ژیانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه ده‌ست له ملی مه‌رگ بکه‌ن و رۆحی پهپووڵهئاسایان ههڵبوهرێنن.
زۆرن ئه‌و پیاوانه‌ی که ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ژن .. ئه‌و پیاوانه خۆیان به پله یه‌ک و ژنان به پله دووی کۆمه‌لگه ده‌زانن، له کۆنه‌وه تا ئێستا هیچ یاسهکی ئه‌وتۆی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆ ئه‌و پیاوسالارییه دابندرێت. له ووڵاتی ئێمه‌دا حکومه‌ت خۆی پیاوسالاره، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌تی کوردستان بکه‌ین ده‌بینین رۆڵی ژنان و رێژه‌ی ژنان تێیدا زۆر زۆر به‌رته‌سک و سنوورداره! که‌چی سه‌ری زمان و بنی زمانی ده‌سه‌ڵاتداران مافی ژنان و دروشمی بریقه‌دار و بێ ناوه‌ڕۆکه.. هه‌روه‌ک پێشتریش له کابینه‌ی رابردوو له پاش ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌یانکرد ده‌رباره‌ی ماف و ئازادییه‌کانی ژنان له‌نێو خودی په‌رله‌مان ده‌نگ به یاسای فره‌ژنیی درا و به‌سه‌ریان داسه‌پاندن و هێنده‌یتر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی ژنانیان کپ کرده‌وه و وایان لێکردن زیاتر خۆ بخۆنه‌وه و خه‌مه‌کانیان په‌نگ بخواته‌وه و سه‌رئه‌نجام ببێته مایه‌ی خۆ سوتاندن و جۆره‌کانیتری خۆ له‌نێوبردن و کوشتنیان له لایه‌ن پیاوانه‌وه حه‌ڵال بکرێ.
له‌م سه‌رده‌می سه‌ربه‌ستیی و جیهانگیرییه‌ی ئێستا که هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ی گرتۆته‌وه هێشتا زۆربه‌ی زۆری پیاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه په‌یڕه‌وی یاسا و رێسا و دابونه‌ریته‌کانی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت ده‌که‌ن و به دڕندانه‌ترین شێوه ژنان ده‌چه‌وسێننه‌وه، بۆیه هیوادارم و زۆریش پێویسته ئێستا ژنان خۆیان به شۆڕشی دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان هه‌ڵسن و چیدی چاوه‌ڕوانی به‌خشنده‌یی پیاوان نه‌بن بۆ ئه‌و سه‌ربه‌ستییه، من دڵنیام هێنده‌ی ئێستا ژنان شه‌هید ده‌کرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشه ههلگیرسێنن نیو ئه‌وه‌نده‌یان لێ شه‌هید نابێ.
ده‌با هه‌موومان له‌ژێر دروشمی ” نا بۆ توندوتیژیی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و به‌ڵێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانیان ” کۆبینه‌وه و کۆتایی به کۆیلایه‌تیی بهێنین.
سوێد – ١١\١١\٢٠٠٩
ئه‌ڵماس مسته‌فا