
ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره … به‌ختیار شاره‌زوری
مه‌سعود محه‌مه‌د وه‌ك چاودێرێكی سیاسی و خاوه‌نی ئیمتیازی سایتی ستانده‌ر بابه‌تێكی ڕێنمایی بڵاو كردوه‌ته‌وه له سایتی ستانده‌ر ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی :
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=6127
تا ئێستا ده‌ستوری هه‌رێم نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌شنوسه وه ئه‌م سستمه سه‌رۆكایه‌تیه و به پێی ئه‌م سستمه سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی له گه‌له‌وه وه‌رگرتوه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه وه‌ك له ماده‌كانی (60,65) ی ده‌ستوردا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێسته یه‌كێك له ستراتیژ‌و داواكاریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گۆڕینی سستمی سه‌رۆكایه‌تیه به په‌رله‌مانی تا سه‌رۆك نه‌بێته خاوه‌نی زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان.
بۆ ئه‌م پرسه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌م له ناوخۆی خۆی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌ره‌ی ئۆپۆزسێون گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ بڕیاری به كۆمه‌ڵ و پرسی ناوخۆی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن و ڕای كه‌سانی شاره‌زا و كه‌سانی بێ لایه‌ن كه ئه‌مه‌ش له قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌رده‌كه‌وێت (من ڕای شه‌خصیم نیه ) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌م گۆڕان و هه‌م ئۆپۆزسیۆن بۆ پرسێكی گرنگ به تایبه‌ت گۆڕینی سستم كار له‌سه‌ر ڕای گشتی و پرسی گشتی ده‌كات .
ئه‌گه‌ر له كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ماناكه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی كردار بونی نه‌بێت و ده‌سكاری كردنی مادده‌ی یه‌كی ده‌ستور و ئۆپۆزسیۆن به‌شدار بێت له ده‌زگاكانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وا بۆ خۆی دوركه‌وتنه‌وه و خلیسكانه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان , ئه‌وا ئه‌و كات ئه‌م كاره‌ی ئۆپوزسیۆن لادانه له‌و دروشمانه‌ی كه هه‌ڵگرێتی .
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دروست بكرێ ئه‌وكات پارتی و یه‌كێتی ده‌یخه‌نه ده‌نگدانه‌وه و گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نه‌بێت ئه‌وا به زۆرینه په‌سه‌ندی ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بڕیارێكی وا هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت به سازان بێت نه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌موشمان ئه‌و راسته ده‌زانین كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی (پارتی و یه‌كێتی ) ده‌سه‌ڵاتی سازان و ڕای گشتی نیه له‌سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌كان ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه واتا پارتی و یه‌كێتی هیچ دڵنیاییهكیان نیه بۆ سازاندن .
له خڵی سێیه‌مدا ده‌ڵێت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له ئۆپۆزسیۆن بێت و جێگری كاك مه‌سعود له لیسته‌كه‌ی خۆیان بێت …من نازانم ناو هێنانی كاك مه‌سعود به چی هۆیه‌ك هاتوه واتا به‌رپرسیاریه‌تی له ده‌سه‌ڵاتدا چی بێت كه دیاری نه‌كراوه تا بوترێ كاك مه‌سعود وه‌ك چی ..؟ به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت دیاری بكات به پێی ده‌ستور(مادده‌ی 60/دووه‌م ) خۆ ئه‌گه‌ر له ئۆپۆزسیۆنیش بێت ده‌پرسین جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه له لیستی هاو په‌یمانی و خۆیان بووه ده‌سه‌ڵاته‌كانی چی بووه تا ئۆپۆزسیۆن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ .. ئه‌ی ئه‌گه‌ر له ئۆپۆزسیۆن بێت چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ده‌كرێ ..؟ ئایا نابێته پۆستێكی بێ ده‌سه‌ڵات و كارتۆنی وه‌ك پێشتر هه‌بوه ..؟
له خاڵی چواردا پێشنیاری واز هێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت له پۆستی حیزبی كه ئه‌مه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی پێش‌و هه‌یه كه ئایا سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه كه بتوانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ بۆ ئه‌م پێشنیاره ..؟
واز هێنان له ڕیكهوتنهكان به تایبه‌ت ڕێكهوتنانهمهی ستراتیژی كه ڕێكه‌وتنێك نیه له‌سه‌ر به‌یه‌ك ئیداره‌یی كردنی هه‌رێم هێنده‌ی ڕێكه‌وتنێكی بازرگانیه كه واز هێنان لێ ی بۆ هه‌ردوو حیزب ئه‌سته‌مه چونكه پێویستی به ده‌رك كردن به قۆناغی نوێ و پاشخانی ئاماده‌گیه كه تا ئێستا ئه‌مه بونی نیه .
بونی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك به‌دیلی حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و هه‌م وه‌ك چاوی چاودێری یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای تاك به‌سه‌نته‌ركردنی ده‌نگ و ڕای تاك پێشنیار بۆ وون بونی ئۆپۆزسیۆن كوشتنی رۆحی بزاوت و جوڵه‌ی گستیه و رۆشتنه به‌ره‌و دۆخێكی چه‌ق به‌ستوی كۆنكرێتی خو ئه‌گه‌ر واش بێت ببنه یه‌ك حیزب كه بۆ ده‌وڵه‌ت بون باش بێت ئه‌وا تا ئێستا له ڕوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رتایی ترین ئاماده‌گی نیه بۆ ده‌وڵه‌ت بوون كه به‌ڕای من پێویسته ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌تر و كه‌مپێنی زیاتر هه‌بێت بۆ فراوانكردنی ئۆپۆزسیۆن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكان و ئه‌كتیڤ كردنی چاوه‌كانی چاودێری و لادان له یاساكان محكوم بكه‌ین نه‌ك ته‌سلیم بوون , چونكه قۆناغی نوێ و سه‌ره‌تاكانی له‌سه‌ر بنه‌مانی دیموكراتیه‌ت دروست ده‌بێت .