بۆ ڕه‌خنه‌مان نییه؟ …. به‌ختیار محه‌مه‌د
پێموایه ڕه‌خنه له ئه‌ده‌بی كوردیدا، هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ڕه‌خنه‌یه‌كی عه‌قڵانی و زانستیی؛ وه‌ك كه له هه‌موو ئه‌ده‌بێكی پێشكه‌وتووی دنیادا ئه‌مه ده‌بینین؛ به‌ڵكو ڕه‌خنه له لای ئێمه، له ڕووی تیۆرییه‌وه، یه‌كجار بێ به‌رنامه و لاوازه‌و له ڕووی پراكتیكییشه‌وه، یه‌كجار ساده و پڕ له درز‌و كه‌لێنه.(1) من لێره ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له ئارمسترۆنگ ده‌خوازمه‌وه و ده‌ڵێم: هه‌رگیز ڕه‌خنه (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی) له لای ئێمه نه‌بووه‌ته ((پڕۆژه‌یه‌كی عه‌قڵانی))؛(2) یانیش با بڵێم، هه‌رگیز نه‌بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی هه‌مه‌لایه‌نی مه‌زن، كه ئه‌ركی هه‌میشه به‌رهه‌مهێنانی كایه‌كانی زانست و مه‌عریفه‌ی نوێیه.(3) ئێمه ده‌بێ بزانین ڕه‌خنه (ته‌ئویلكردن، ڕاڤه‌كردن…)، بونیادی كایه‌كانی مه‌عریفه‌ی كۆنمان بۆ نوێ ده‌كاته‌وه و بونیادی كایه‌كانی مه‌عریفه‌ی نوێشمان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێ و هه‌میشه‌ش باس له نوێ- یی زه‌مه‌نی داهێنان ده‌كا و ئه‌م زه‌مه‌نه‌مان بۆ تاوتوێ و ده‌ست نیشان ده‌كا. نه‌بوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه (ڕه‌خنه‌ییه- ئه‌پستیمۆلۆژییه) یه‌كێكه له ئیشكالیه‌ته هه‌ره گه‌وره‌كانی دنیای ڕۆشنبیریی (ئه‌ده‌بی، سیاسی، ئایینیی…) ئێمه. لێره‌شدا حاڵه‌تی دۆگما، یان ململانێی ناعه‌قڵانی و توند و تیژ، ده‌بنه سه‌ره‌تا و گه‌وهه‌ری هه‌موو گوتاره‌كانمان: ئه‌ده‌بی كوردی یه‌كێكه له‌و گوتاره (ده‌زگا) سه‌ره‌كییانه‌ی، كه ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵانی ڕه‌تده‌كاته‌وه (له‌مه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له هه‌موو ئاستێكدا، ئه‌م گوتار و باوه‌ڕه دۆگمایانه خنكاندوویانه. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕۆشنبیر ناتوانێ به چه‌مكه عه‌قڵانییه‌كه‌ی له كایه‌ی ده‌سه‌ڵات {سیاسه‌ت} تێ بگا و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌رگیز له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی هیچ كایه و ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی سیاسی و ئه‌پستیمۆلۆژیی نییه). ڕینیه ویلیك له كتێبی (چه‌مكه ڕه‌خنه‌ییه‌كان) دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا، كه له ئه‌ڵمانیای ساڵانی ده‌یه‌ی (سی) سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، گوتاری ((ڕۆژنامه‌گه‌ریی- ڕامیاری باڵی به‌سه‌ر {كایه‌ی} ڕه‌خنه‌دا كێشا بوو؛…{له‌به‌ر ئه‌وه‌ش} ئاستی ڕه‌خنه دابه‌زی بوو بۆ شتی كرده‌یی وه‌ها، كه ته‌نیا خزمه‌تی چه‌ند مه‌به‌ستێكی كاته‌كی ده‌كرد)).(4) به‌مه‌ش ڕه‌خنه‌گر به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست دا بوو… ئه‌م واقیعه ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر بۆ بواری ڕه‌خنه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و سه‌رله‌به‌ری ژیانی ڕۆشنبیریی ئێمه ڕاسته. وه‌هاش پێده‌چێ، كه ئه‌م گوتاره سیاسییه- ڕۆژنامه‌گه‌رییه به ته‌واوی پرۆسه‌ی داهێنانی له هه‌موو بوارێكی ژیانی ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا په‌ك خستبێ؛ به‌ڵام له سه‌رێكی دیكه‌وه نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین، كه ده‌شێ به‌شێكی ئه‌م قه‌یرانه به‌ند بێ به‌و گه‌شه كردنه ئابوورییه ناڕێكه‌ی (نادادپه‌روه‌رانه‌ی)، كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له ژیانی ئابووری و بازرگانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه: سه‌رمایه له چوارچێوه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا، هه‌موو سه‌رچاوه و كه‌ناڵێكی ژیانی ئابووری و دارایی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی داگیر كردووه. ئا له سایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌شدا ئه‌مڕۆ، هه‌موو دام‌و ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كانیشمان ( به تایبه‌تی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن)، بوونه‌ته به‌شێك له هێزه مه‌عریفی (حوكمڕانی) یه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
بێ گومان لێره‌دا میدیای ڕه‌خنه‌گریش، كاتێك ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ، به هه‌مان شێوه كه‌ره‌سته‌ی ڕۆشنبیریی و مه‌عریفی (ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی) تایبه‌ت به خۆی ده‌وێ؛ كه‌واته ئه‌مڕۆ له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، ڕه‌خنه‌ی سیاسی- ڕۆژنامه‌گه‌ریی (بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن)، باڵی به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی دیكه‌ی ڕه‌خنه (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، فه‌لسه‌فی، ڕۆشنبیریی) دا كێشاوه. ئا له‌م هه‌ژموونه سیاسییه ته‌قلیدییه‌وه، قه‌یرانی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕۆشنبیریی ئێمه ده‌ست پێده‌كا. ئه‌م قه‌یرانه ده‌شێ به‌شێكی به‌ند بێ به‌و به‌ها و ڕه‌وشت و ئاكارانه‌ی، كه گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه (سه‌رمایه‌ی بازرگانی و دارایی…) له قۆناغی نوێی ژیانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانهێنێ. وه‌ك ئاشكراشه ئێمه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، به جۆرێك له جۆره‌كان بووینه‌ته خاوه‌نی ئابووری سه‌رمایه‌داری (بازرگانی) خۆمان؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئابوورییه له بنه‌ڕه‌تدا ئابوورییه‌كی سیاسی و ئیستهلاكیشه (كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كا له ئاكامدا قه‌یرانه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا قووڵتر ببنه‌وه). ئێمه لێره ده‌مانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بڵێین، كه سه‌رمایه، وه‌ك حه‌قیقه‌تی ڕه‌های بوونی خۆی، هه‌موو به‌ها و داهێنانێكی مرۆڤایه‌تی (زانستی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و…) به به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش (وه‌ك ده‌زانین)، مه‌حاڵه هیچ شتێك له سایه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا نرخ و به‌های هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه مۆركی ((سیحری)) ده‌سه‌ڵاتی خۆی لێ نه‌دا.(5) كتومت ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و وه‌رزشیش… ده‌چنه خانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه. با ئێمه نموونه‌یێك له جیهانی یاری تۆپانێ بهێنینه‌وه: تۆ سه‌یر كه، فڵانه تیپی تۆپانێ (به‌رشلۆنه، ڕیال مه‌درید، لیڤه‌ر پوڵا…)، كه چۆن بووه‌ته موڵكی فیساره سه‌رمایه‌دار ! لێره‌دا وه‌ك ده‌بینین سه‌رمایه‌داره‌كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، خاوه‌نی ئیراده‌ی ئه‌ندامانی فڵانه تیپه (پرۆسه‌ی گرێبه‌ست ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێ). ڕاسته ئه‌م ئه‌ندامانه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و تا ڕاده‌یه‌ك له بڕیاره شه‌خسییه‌كانی خۆیاندا سه‌ربه‌خۆ و ئازادن؛ واته به ئیراده‌ی خۆیان ده‌توانن له فڵانه یانه بچنه فڵانه یانه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له سایه‌ی ئه‌و سیستمی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌ی، كه سه‌رمایه له جیهانی وه‌رزشیشدا دروستی كردووه، ئازاد نین. ئه‌وان، كه ده‌چنه یانه‌یه‌كی دیكه‌ش، هه‌ر هه‌مان سیستمی به‌رژه‌وه‌ندی ماددی ڕێكی ده‌خا و به هه‌مان شێوه سه‌رمایه‌دارێكی دیكه‌ش، كه به دوای زۆرترین قازانجه‌وه‌یه و زۆرترین نرخ به كڕینی یاریزانه‌كان ده‌دا، به‌ڕێوه‌ی ده‌با. لێره‌دا وه‌ك ده‌بینین قازانجی سه‌رمایه، فاكته‌ری سه‌ره‌كی نرخی هونه‌ر و داهێنان و یاری كردنه. بێگومان ویستی چێژی (ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی ئینتیمای) جه‌ماوه‌ریش، له به‌رانبه‌ر توانای یاری كردنی فڵانه تیپ (یان فڵانه یاریزان) دا، فاكته‌ری پرۆسه‌ی قازانجه (پاداشته)، به‌ڵام دیسان لێره به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ویسته‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ قازانجێكی زۆری ناڕه‌وا هه‌یه. ڕاسته لێره‌دا داهێنان سه‌رمایه بۆ خۆی ڕاده‌كێشێ، به‌ڵام له ئاكامدا سه‌رمایه ده‌توانێ ئه‌م داهێنانه بۆ خۆی كۆنترۆڵا بكا؛ كه‌واته سه‌رمایه ده‌توانێ پاداشت بۆ داهێنانیش دابنێ. ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كا؛ ئه‌و سیستمه‌ی هه‌موو شتێك به به‌خشش و پاداشت و ده‌ستكه‌وتی ماددی ده‌به‌ستێته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا گادامێر ده‌ڵێ: (( هونه‌رمه‌ندی ئازاد، به بێ ته‌كلیفی بازرگانی داهێنان ده‌كا)).(6) ڕاستییه‌كه‌ی كڕین و فرۆشتنی (خه‌یاڵیی – بازرگانانه‌ی ) یاریزانه‌كان، ته‌نیا ده‌لاله‌ت له‌و حاڵه‌تی كاڵاییه ده‌گمه‌نه ده‌كا، كه به كه‌سایه‌تی یاریزانه ده‌گمه‌نه‌كان به‌خشراوه. دیاره له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان ئامرازێكی ماددی به نرخن، بۆ چێژ و قازانج: جه‌ماوه‌ر (موسته‌هلیك) ده‌كڕێ و چێژ ده‌كا. بابای سه‌رمایه‌داریش ده‌بێته خاوه‌ن و قازانج ده‌كا؛ له هه‌مان كاتدا ئه‌ویش بۆ خۆی چێژ ده‌كا. ئه‌و چێژ له قازانج و خاوه‌نداریی و یارییه‌كه‌ش ده‌كا. چێژی ئه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌نده به چێژی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. ئه‌و تاكێكه كه‌ڵك له توانای یاریزانه‌كان و حه‌ز و ویستی جه‌ماوه‌ر (موسته‌هلیك) وه‌رده‌گرێ. به هه‌رحاڵا ئێمه پێشتر گوتمان، كه هیچ شتێك به‌های نابێ، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه مۆركی ده‌سه‌ڵاتی خۆی لێ نه‌دا؛ هه‌ر به هه‌مان پێوه‌ریش، ڕه‌گه‌زه ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌بێ ببنه ڕه‌مزی هه‌ژموونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته؛ ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌م حاڵه‌تانه زۆر ده‌بیستین، كه هه‌ر وه‌ك چۆن یاریزانێك به ملیۆنان دۆلار ده‌فرۆشرێ و ده‌كڕدرێ، به هه‌مان شێوه‌ش تابلۆیه‌كی فڵانه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار، به ملیۆنان دۆلار ده‌كڕدرێ و ده‌فرۆشرێ . تۆ بڵێی سه‌رمایه ئه‌مڕۆ تاكه پێوه‌ر بێ بۆ نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا و به‌هره‌ی مرۆڤ ؟ ئایا توانا و به‌هره به‌ر له هه‌ر شتێك چاكه‌ن (چاكه‌ی خه‌سڵه‌تی مرۆڤایه‌تیین) ؟ یانیش كاڵای به‌رهه‌مهێندراون، تا بۆ قازانجی زۆر بفرۆشرێن و بكڕدرێن ؟ ئه‌م حاڵه‌ته (ده‌وڵه‌مه‌ند بوون)، ته‌نیا پاداشت نییه له به‌رانبه‌ر چاكه و توانا و به‌هره‌ی ئێمه‌دا، كه كۆمه‌ڵگه پێمانی ده‌به‌خشێ؛ به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بریتییه له به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های تاكگه‌راییه‌كی هه‌لپه‌رست و چاوچنۆك. ئه‌و تاكگه‌راییه لیبراڵییه‌ی له پێناو قازانجدا هه‌موو شتێك ده‌كا. ئا لێره‌دا زۆر جار فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵیزم (له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا)، له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تدا،پرسه ئاكارییه‌كانیش فه‌رامۆش ده‌كا؛ جه‌نگ و خواستی ده‌سه‌ڵات یه‌كێكن له‌م حاڵه‌تانه. ئه‌سته‌مه فه‌لسه‌فه‌ی هزری لیبراڵیزم (له ڕووی پراكتیكه‌وه)،له بواره سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كه‌یدا،له بواره ئابوورییه‌كه‌ی جودا ببێته‌وه. هه‌ر چه‌نده لیبرڵیزم بانگه‌شه‌ی ئازادی تاك بكا، به‌ڵام ئه‌م تاكه مه‌حكومه به پێوه‌ندییه ئابوورییه (له گه‌وهه‌ردا) جه‌برییه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داریی لیبراڵی. ده‌شێ بڵێین هه‌مان واقیعیش بۆ ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی ڕاسته. واته واقیعی گرێدانی مه‌یدانه‌كانی ڕۆشنبیریی به پرۆسه‌ی قازانجه‌وه. وه‌ك دیاریشه، هه‌تا ئێستا داهێنان له دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان، كه سه‌رمایه بۆ مه‌عریفه و قازانج به كاری بهێنێ. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، چونكه كاری خوێندنه‌وه و ده‌قی ئه‌ده‌بی و كاری هونه‌ری باشیش كه‌من، بۆیه هیچ سه‌رمایه‌دارێكیش نییه، كه له ڕێگه‌ی ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆوه، بازرگانی به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه بكا (هه‌مووشمان ده‌زانین، كه ئه‌م ده‌زگایانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌زگای سیاسین، نه‌ك ده‌زگای ڕۆشنبیریی و بازرگانی سه‌ربه‌خۆ). پێشده‌چێ هه‌ر كاتێك فرۆشتنی كتێب (كه دیاره ئه‌مه به‌نده به گرنگی بابه‌ت و داهێنانه‌وه) قازانجی زۆری تێدا بوو، واته پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا پرۆسه‌یه‌كی چالاك و به‌رفراوانه، وه‌ك كه له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپادا، ئێمه ئه‌م دیارده ڕۆشنبیرییه به‌دی ده‌كه‌ین: دیارده‌ی پێوه‌ندی نێوان قازانج (سه‌رمایه) و زانین (مه‌عریفه). ئێمه ده‌بێ بزانین، له كۆمه‌ڵگه‌ی سوود و قازانجدا، چه‌مكی ئیراده (ئاكار) یش به‌نده به ده‌رفه‌تی قازانجه‌وه. ئا لێره‌دا ده‌زگا ئه‌پستیمۆلۆژییه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داریی، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، له پێناو ئیراده (ئاكار) ی قازانجدا به كار ده‌هێندرێن. ئه‌و قازانجه‌ی، كه تا بكرێ هیچ سنوورێكی یاسایی و ئاكاره‌كی له به‌رده‌مدا نه‌بێ. لێره‌شدا ڕێگه و ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین قازانج (پرۆسه‌ی ناشه‌رعی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون)، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی تراژیدیا بۆ زۆربه‌ی مرۆڤایه‌تی (هه‌موو هه‌وڵه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی بازرگانیی ئازادیش، له پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌یه. ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانیی{ w t o }، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا سنووره جوداوازه ڕۆشنبیریی و سیاسییه‌كانی وڵاتان ببه‌زێنێ. بۆیه‌ش پێده‌چێ له ئاكامدا قازانج بڕوای به هیچ چه‌شنه جوداوازی و سنوورێك نه‌بێ) … به هه‌رحاڵا ئێمه لێره جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو سیاقی ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان – باسی ئه‌ده‌ب و به دیاریكراویش ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و ده‌ڵێین: بێگومان ئێمه ئه‌ده‌بێكمان هه‌یه (ئه‌گه‌رچی هێشتا هه‌ر له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی شیعردا ده‌ژی)، به‌ڵام ڕه‌خنه‌مان نییه به‌و واتایه‌ی، كه ببێته فه‌زایه‌ك (فاكته‌رێك) بۆ گه‌شه كردن و گه‌ڵاڵه كردنی ده‌قی باش. به‌م واتایه‌ش تۆدۆرۆف ده‌ڵێ: ((ڕه‌خنه پاشكۆیه‌كی ڕووكه‌شانه‌ی ئه‌ده‌ب نییه، به‌ڵكو پێڕه هه‌ره نزیك و پێویسته‌كه‌یه‌تی…)).(7) هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ده‌ب به بێ ڕه‌خنه، ڕاستییه‌كی ناته‌واوه و ناشتوانێ ((نهێنیه‌كانی)) خۆی به ئێمه‌ی خوێنه‌ر ببه‌خشێ. ڕه‌خنه (له سیاقی ته‌ئویلدا) ،خوێندنه‌وه‌یه‌كی جدییه بۆ هه‌ر ده‌قێك (كارێك) و له‌مه‌شه‌وه ده‌ق (كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری) له مافه ئیستێتیكی و مه‌عریفییه‌كانی خۆی بێ به‌ش نابێ. هه‌موو ده‌قێك به بێ خوێندنه‌وه، ده‌شێ ده‌قێكی مردوو بێ. ئا لێره‌دا پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌توانێ ده‌ق به‌رهه‌م بهێنێ؛ به‌و پێیه‌ی ڕه‌خنه (خوێندنه‌وه) سیفه‌تی فره‌یی به حاڵه‌تی ده‌ق ده‌به‌خشێ: ده‌قێك له ناو پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا، گریمانه‌ی چه‌ند ده‌قێك به‌رهه‌م ده‌هێنێ (چه‌مكی ده‌قی كراوه). داهێنانیش له زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه (ته‌ئویل، هه‌ڵسه‌نگاندن) دا به دیار ده‌كه‌وێ. بێگومان نووسه‌ر ئه‌سته‌مه به بێ خوێنه‌ر هه‌بێ. ده‌قیش ئه‌سته‌مه به بێ خوێندنه‌وه هه‌بێ. داهێنان و چالاكی هه‌ر ده‌قێك، له چالاكی خوێندنه‌وه و خوێنه‌ردایه. ئایا ئێمه بۆ ده‌قێك ده‌خوێنینه‌وه ؟ هه‌ڵبه‌ت دیاره، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه؛ ئیدی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه چ ئه‌پستیمۆلۆژیی، چ ئیستێتیكیی بێ. ده‌ق ، كه دێته به‌رهه‌م، بۆ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه (زانین و چێژ لێ وه‌رگرتن) دێته به‌رهه‌م. ئه‌و ده‌قه‌ی، كه ڕه‌خنه‌شی لێ ده‌گیرێ، ئه‌وه باشترین خوێنه‌ر، كه ڕه‌خنه‌گره ده‌یخوێنێته‌وه و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ. ئه‌و نووسه‌رانه‌ش وه‌همی كوشنده‌یان هه‌یه، كه پێیانوایه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا خوێنه‌ر گرنگ نییه؛(8) وا ده‌بێ، كه خوێنه‌ر له كه‌سایه‌تی ڕه‌خنه‌گردا ((وه‌ك زانا ڕه‌فتار)) له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌كا.(9) به ڕاستیش هه‌ر وایه، كه ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر وه‌ك زانا بێ، به‌ڵكو ((ڕه‌خنه ده‌بێ ببێته زانستێك))، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا ((یاسا جێگه‌ی ئاژاوه ده‌گرێته‌وه و سیستمیش جێگه‌ی ڕێكه‌وت و سۆسه‌كردن ده‌گرێته‌وه…)).(10) هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌یه، كه ڕینیه ویلیك ده‌ڵێ: ((ئامانجی ڕه‌خنه، زانینی فكرییه)). (11) ئا نه‌بوونی ئه‌م زانینه وا ده‌كا، كه ئێمه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان (ڕۆشنبیرییمان) له ئاستێكی یه‌كجار سه‌ره‌تاییدا بێ. ڕاسته ئێمه له ئه‌ده‌بی خۆماندا، هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ی كلاسیكیانه‌مان بۆ ئه‌ده‌بی كلاسیكی هه‌یه (بۆ نموونه: كتێبی ((چه‌پكێك له گوڵزاری نالی)) مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د و هه‌ندێك هه‌وڵ و به‌رهه‌می ئه‌كادیمی دیكه…)، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی نوێمان بۆ ئه‌ده‌بی كۆن و ئه‌ده‌بی نوێ نییه: كه‌م ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كه بڵاو ده‌بنه‌وه،خوێندنه‌وه‌ی (لێكدانه‌وه‌ی) ڕه‌خنه‌ییان بۆ بكرێ؛ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی، كه ده‌شكرێن زۆربه‌ی جار ڕوواڵه‌تیین و له عه‌قڵیه‌تی ئه‌پستیمۆلۆژیی قووڵه‌وه دوورن و پتر خوێندنه‌وه‌ی ساده‌ی لایه‌نێكی ده‌ق ده‌كه‌ن (تۆ بڵێی ده‌قی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی هێنده بێ هێز بێ، كه نه‌توانێ ڕه‌خنه‌یه‌كی به‌هێز به‌رهه‌م بهێنێ ؟)، ئه‌م جۆره ڕه‌خنه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر لایه‌نه ئیستێتیكییه‌كه‌ی ده‌قیشدا بشكێ، به‌ڵام خۆی له قه‌ره‌ی لایه‌نه مه‌عریفییه‌كه‌ی ده‌ق نادا. به نموونه ده‌ڵێم: ڕه‌خنه‌گری ئێمه ڕه‌خنه له چه‌ند وشه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌گرێ، به‌ڵام ناتوانێ سیستمی بونیادی ده‌ق شی بكاته‌وه و پێوه‌ندی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانی پێكهاته‌ی ده‌قمان پێ بناسێنێ و ڕه‌هه‌نده مه‌عریفییه‌كه‌ی ده‌ق هه‌ڵسه‌نگێنێ و له ئاكامدا ده‌ق بكاته هه‌وێنی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌قێكی دیكه (له بواری سیاسیش‌دا، ڕه‌خنه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی باشتر له جێی ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌كه به‌رهه‌م بهێنێ). ئه‌م هه‌ناسه‌یه له مێژووی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می (ده‌قی) ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا، یه‌كجار كورته. ده‌شتوانم بڵێم، هێشتا ڕۆشنبیریی ئێمه به باشی ڕه‌خنه‌ی نه‌ناسیوه. له‌مه‌شه‌وه ئه‌ده‌بی ئێمه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌دا هه‌یه. ده‌ق له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا، ته‌نیا ده‌یه‌وێ به ساده‌یی ستایش بكرێ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه قبووڵا ناكا. ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ده‌ق (ئه‌ده‌ب) و ڕه‌خنه نه‌یانتوانیوه دوو چه‌مكی دیموكراسی بن (دیاره ئه‌م حاڵه‌ته بێجگه له ئه‌ده‌ب، هه‌موو جۆره ده‌قێكی سه‌ر به زانینه جوداوازه‌كان ده‌گرێته‌وه). له‌م باره‌یه‌وه ئارمسترۆنگ دبێژیتن: (( دیموكراسییه‌ت شێوه ده‌زگاییه‌كه‌ی ژیان ڕاده‌نوێنێ، كه ئه‌مه‌ش باشترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شه كردنی ته‌ئویل ده‌ڕه‌خسێنێ)). (12) به‌م شێوه‌یه له ناو هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌قڵانیدا پره‌نسیپێك هه‌یه، كه له ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا ئه‌م پره‌نسیپه به ته‌واوی نائاماده‌یه، ئه‌ویش پره‌نسیپی گفتوگۆیه؛ گفتوگۆ كردن له نێوان لایه‌نه جوداوازه‌كاندا: نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر، ده‌ق و ڕه‌خنه، سیاسه‌تمه‌دار و هاووڵاتی و حكومه‌ت و خه‌ڵك و … له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تۆدۆرۆف – یش ده‌ڵێ: ((پێده‌چێ ڕه‌خنه گفتوگۆ بێ، به‌رژه‌وه‌ندیشی له‌وه‌دایه، كه به ئاشكرا ئه‌مه ڕابگه‌یه‌نێ. ڕه‌خنه به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو ده‌نگه: ده‌نگی نووسه‌ر و ده‌نگی ڕه‌خنه‌گر؛ به‌ڵام هیچیشیان له‌مانه له‌وی دیكه‌یان پایه‌دارتر نییه)).(13) ئێمه ئه‌م پره‌نسیپه، یان با بڵێین ئه‌م حاڵه‌ته (دیموكراسییه)، نه‌ك هه‌ر له ژیانی سیاسیماندا، به‌ڵكو له ژیانی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییشماندا به‌دی ناكه‌ین. پێده‌چێ ئه‌م پره‌نسیپه عه‌قڵانییه، بنچینه‌ی له دایك بوونی كایه‌كانی ئه‌پستیمۆلۆژیاش بێ. داهێنانیش به‌رهه‌می ئه‌م ئه‌پستیمۆلۆژیایه‌یه، كه ڕه‌خنه به‌رهه‌می ده‌هێنێ؛ له‌مه‌وه هه‌رگیز ناشێ ئه‌ده‌بێكی (ڕۆشنبیرییه‌كی) پێشكه‌وتوو، به بێ ڕه‌خنه‌یه‌كی پێشكه‌وتووش هه‌بێ؛ به‌ڵكو ڕه‌خنه (ته‌ئویل) وه‌ك بواره‌كانی دیكه‌ی ئه‌پستیمۆلۆژیا خۆی له خۆیدا داهێنانه.(14) كه‌واته ده‌شێ بڵێین، هه‌موو داهێنه‌رێك بۆ خۆی ڕه‌خنه‌گریشه.
ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:
1- دیاره ئێمه له مێژووی ئه‌ده‌بی خۆماندا، ئه‌گه‌ر ئه‌دیبێكی به ناوبانگیشمان هه‌بووبێ و هه‌بێ (كه دیاره هه‌مانه)، به‌ڵام هه‌رگیز ڕه‌خنه‌گرێكی به ناوبانگمان نه‌بووه؛ ڕه‌خنه‌گرێك، كه پسپۆڕی كاره‌كه‌ی خۆی بێت. هه‌ر بۆیه له خۆڕایی نییه، كه تا ئێستا ئێمه نه شاعیرێك و نه ئه‌دیبێكیشمان هه‌یه، كه له هه‌مان كاتدا ((مونه‌زیڕ)) و ڕه‌خنه‌گریش بێ. له هه‌موو ئه‌ده‌بێكی پێشكه‌وتووی دنیادا، شاعیرێكی داهێنه‌ر هه‌یه، ده‌شێ ((مونه‌زیڕ)) و ڕه‌خنه‌گریش بێت: ئه‌دۆنیس له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا و ئیلیۆت له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا، دوو نموونه‌ی به‌رچاون.
2- ئارمسترۆنگ – یش ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، یان با بڵێین ئه‌م چه‌مكه ((پڕۆژه‌ی عه‌قڵانی)) له ستیڤن تولمان ده‌خوازێته‌وه… بڕوانه: بول ب. ێ‌رمسترونغ. القرێ‌وێ‌ت المتصارعه : التنوع و المصداقیه فی التێ‌ویل. ت: فلاح رحیم (دار الكتاب الجدید المتحده، الگبعه الاولی 2009) ص 35.
3- هه‌ر له‌م سیاقه‌دا ئارمسترۆنگ دبێژیتن: (( ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، كه یارمه‌تیمان ده‌دا كاره ئه‌ده‌بیه‌كان بناسین، له هه‌مان كاتدا ده‌شتوانێ به چه‌ندین جۆری زانینی دیكه پڕ چه‌كمان بكا)). دیسان سه‌یری هه‌مان ژێده‌ر بكه‌وه، ل 103.
4- رینیه ویلیك. مفاهیم نقدیه. ت: د. محمد عصفور (دار المعرفه، فبرایر 1987) ص 11.
5- ته‌نانه‌ت چێژ وه‌رگرتن له دیمه‌نه‌كانی سروشتیش به‌نده به سه‌رمایه‌وه. بۆ نموونه: كه‌سێك نه‌یبێ ناتوانێ گه‌شتوگوزار بۆ جێی خۆش بكا؛ به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز ئه‌و خاڵه‌ش له بیر ناكه‌ین، كه سه‌رمایه‌ی دیموكراتی و لیبراڵی، ده‌توانێ مه‌ده‌نییه‌تی نادادپه‌روه‌رانه‌ی نوێ به كۆمه‌ڵگه ببه‌خشێ. ئێستاش له فه‌رته‌نه‌ی ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس- ه‌وه، ئێمه باشتر له حه‌قیقه‌تی دیموكراتییه‌تی لیبراڵی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا تێگه‌یشتین.
6- هانز جورج غادامیر. الحقیقه و المنهج: الخگوگ الاساسیه لتاویلیه فلسفیه. ت: د.حسن ناڤم، علی حاكم صالح (دار اویا للگبع و النشر، الگبعه الاولی 2007) ص 153. گادامێر له‌م كتێبه‌یدا، به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار جوان و قووڵ، باس له لایه‌نه ئیستێتیكییه‌كه‌ی چه‌مكی یاری كردن ده‌كا؛ بڕوانه فه‌سڵی دووه‌م ل 171.
7- تزفیتان تودوروف. نقد النقد. ت: د.علی سویدان (دار الشۆن الپقافیه العامه، الگبعه الپانیه 1986- بغداد) ص16
8- ئێمه نووسه‌رمان هه‌یه، كه به ساده‌یی له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانێ و به وه‌هم و خۆ فریوده‌رانه ده‌ڵێ من بۆ خۆم ده‌نووسم؛ واته ده‌یه‌وێ بڵێ نووسین (داهێنان)، ته‌نیا شتێكی بێگه‌ردی خودییه (زاتییه) و هیچ پێوه‌ندییه‌كی بابه‌ته‌كی به‌وی دیكه‌ی واقیعیه‌وه نییه. ئه‌و نووسه‌رانه زۆربه‌ی جار به‌ره‌و نووسینی ساده و ئه‌بستراكت (ساده له ناوه‌رۆكدا و ته‌مومژ له ده‌ربڕیندا) ده‌چن، كه له ئاكامدا كه‌س تاقه‌تی نییه شته‌كانیان بخوێنێته‌وه.
9- بول ب. ێ‌رمسترونغ. القرێ‌وێ‌ت المتصارعه: التنوع و المصداقیه فی التاویل. ت: فلاح رحیم (دار الكتاب الجدید المتحده، الگبعه الاولی 2009) ص 58.
10- تزفیتان تودوروف. نقد النقد. ت: د.علی سویدان (دار الشۆن الپقافیه العامه، الگبعه الپانیه 1986- بغداد) ص90. له‌م سیاقه‌دا و به ڕوواڵه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ش، گادامێر ده‌پرسێ و ده‌ڵێ: ((ئایا له هونه‌ردا زانین نییه؟ ئایا ئه‌زموونی هونه‌ر، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بۆ حه‌قیقه‌ت تێدا نییه، كه به مسۆگه‌ری له حه‌قیقه‌تی زانست جوداوازه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌ویش كه‌متر نییه؟…)). له شوێنێكی دیكه‌شدا ده‌ڵێ: ((به ڕێكه‌وت نییه، كه ئه‌ده‌ب ئه‌و بواره‌یه تێیدا هونه‌ر تێكه‌ڵ به زانست ده‌بێ)). بڕوانه: هانز جورج غادامیر. الحقیقه و المنهج: الخگوگ الاساسیه لتاویلیه فلسفیه. ت: د.حسن ناڤم، علی حاكم صالح (دار اویا للگبع و النشر، الگبعه الاولی 2007) ص165، ص248
11- رینیه ویلیك. مفاهیم نقدیه. ت: د.محمد عصفور (دار المعرفه، فبرایر 1987) ص12.
12- بول ب. ێ‌رمسترونغ. القرا‌وات المتصارعه: التنوع و المصداقیه فی التاویل. ت: فلاح رحیم ( دار الكتاب الجدید المتحده، الگبعه الاولی 2009) ص192. ئارمسترۆنگ- یش له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ((ته‌ئویل پێویستی به ئازادی هه‌یه…)). بڕوانه هه‌مان ژێده‌ر، ل57
13- تزفیتان تودوروف. نقد النقد. ت: د. علی سویدان (دار الشۆن الپقافیه العامه، الگبعه الپانیه 1986- بغداد) ص147.
14- بول ب. ارمسترونغ. القرا‌وات المتصارعه: التنوع و المصداقیه فی التاویل. ت: فلاح رحیم (دار الكتاب الجدید المتحده، الگبعه الاولی 2009) ص45. پێده‌چێ ڕه‌خنه له ڕۆشنبیریی كوردیدا، تا ئێستا مۆركێكی میللیانه‌ی پێوه بێ ( ئه‌گه‌ر بشێ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به كار بهێنین): ڕه‌خنه‌ی میللی له دیارده نه‌رێتی (سه‌لبی) یه‌كانی وه‌ك نوكته‌ی ناشیرین و جنێودان و داپڵۆساندن و شكاندنه‌وه‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێ.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری ڕامان- ی ژ 166 دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
؛