شانۆی باكور و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی ئێمه
من پێشتر زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی شانۆ له باكوری كوردستان و هیچكات نه‌مزانیوه شانۆیه‌كی جدی و خاوه‌ن فۆرم بوونی هه‌بوبێت! هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ژینگه‌یه‌ی ده‌وروبه‌رمه‌وه هه‌بووه كه به ده‌گمه‌ن ئه‌گینا هیچ كات شتێكم نه‌بیستووه له‌باره‌ی به‌رزی كوالێتی شانۆ له شاره‌كانی باكوری كوردستان بۆیه لێره‌وه ده‌كه‌وینه‌وه گومانه‌وه له‌باره‌ی زانیاری و تێگه‌یشتنمان بۆ شانۆی ئه‌و ناوچه‌یه و تاراده‌یه‌ك ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی شانۆكاری كورد به‌گشتی كه‌مترین زانیاری له‌باره‌ی ئاستی شانۆی كوردی له باكوری كوردستان هه‌بووه و پێمانوانه‌بووه كه شانۆیه‌كی جدی و خاوه‌ن شوناس و بارگاوی به مه‌عریفه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌بوبێت، ره‌نگه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه‌ش هۆكارگه‌لێكی خۆی هه‌بێ به‌وپێیه‌ی پێمانوابووه كوردی باكور به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی و داگیركاری تورك و حه‌رامكردنی زمانیانه‌وه هێنده‌ی بیریان لای ئازادی بوبێت ئه‌وه‌نده بیریان له كایه مه‌عریفی و هونه‌ره نوخبهوییهكان نه‌كردبێته‌وه! به‌ڵام من بۆ خۆم ئه‌وه‌ی كه بینیم وانه‌بوو به‌ڵكو ته‌واو پێچه‌وانه‌ش بوو!
له رۆژی جیهانی شانۆی ئه‌مساڵدا به‌نده یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی وه‌فدی باشووری كوردستان بۆ فیستیڤاڵی شانۆی باتمان و له‌و گه‌شته‌دا شه‌ره‌فی بینینی چه‌ند نمایشێك و ئاماده‌بوون له چه‌ند كۆڕێكی شانۆییم پێ‌بڕا، یه‌كه‌م نمایش كه ئێمه بینیمان شانۆگه‌رییه‌كی په‌روه‌رده‌یی مناڵان بوو به زاراوه‌ی كرمانجی له ساڵۆنی كلتوری باتمان نمایش كرا، نمایشێك بوو به بۆچوونی من ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی شانۆیی پێكا به‌وه‌ی كه بینه‌ران” زۆربه‌یان منداڵ بوون” كارلێكی ته‌واویان له‌گه‌ڵ نمایشدا كردبوو و له هه‌موو ساتێكی نمایشدا له ناخی دڵه‌وه پێده‌كه‌نین و به‌شداری كۆی پرۆسه‌كه بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كاندا هاوته‌ریب پرۆسه هونه‌رییه‌كه‌یان به‌رێوه‌ده‌برد، ئه‌مه جگه له به‌رزی ئاستی توانای ئه‌كته‌ران و ستافی شانۆگه‌رییه‌كه كه زۆرجار به هۆی لێهاتووییانه‌وه نه‌ك ته‌نها مناڵه‌كان به‌ڵكو گه‌وره‌كانیش تێكه‌ڵ به نمایشه‌كه ده‌بووین و گۆرانی و چهپڵهكانمان له‌گه‌ڵدا دووباره ده‌كردنه‌وه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌هۆی جوانی و به‌رزی ئاستی ئه‌و نواندنه‌ی كه پێشكه‌شیان كرد. دواجار ئیشی شانۆ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌یه‌كی چێژبه‌خش بێت بۆ ئاماده‌بوان و بتوانێت كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و تاكه‌دا دروست بكات كه له هۆڵه‌كه‌دا دانیشتووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا نمایشێكی (كۆمیدیای دیلارتێ) پێشكه‌شكرا كه من تاكو ئێستا كۆمیدیای دیلارتێم له كوردستانی باشوور نه‌بینیوه و نه‌شمبیستووه نمایش كرابێت.
هه‌رچه‌نده به داخه‌وه به هۆی ههڵهتێگهیشتنێكهوه من نه‌متوانی ته‌واوی نمایشه‌كه ببینم به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بینیم پێموایه كافیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجێكی كورتی له باره‌وه بنوسم.
(غولامی دوو خودان) ناونیشانی نمایشه‌كه بوو كه له هه‌مان هۆڵ پێشكه‌شكرا، من زۆر سه‌رسام بووم به باڵایی ئاستی نواندن و ته‌كنیكی ئه‌كته‌رانی ئه‌و نمایشه كه نواندن و ته‌واوی شانۆییه‌كه له‌سه‌ر ئیقاعێكی خێرا به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌راده‌یه‌ك ده‌بوو بینه‌ر خه‌یاڵی چڕ بكاته‌وه و به ووردی چاودێری رووداوه‌كان بكات بۆ تێگه‌یشتن و تێر بوون له چێژی بینین له دیمه‌نه‌كان كه ره‌نگه ئه‌و سه‌رسامییه‌ی من به هۆی ئه‌وه بووبێت ئه‌وه یه‌كه‌م نمایشی كۆمیدیای دیلارتێ بوو بینیبم كه زۆربه‌ی ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و جۆره شانۆیه‌ی تێدابوو.
یه‌كێكی تر له نمایشانه‌ی له باتمان بینیمان شانۆیی (شیره‌ت) بوو كه به‌رهه‌می گروپێكی شاری ئامه‌دی كوردان بوون، له‌م نمایشه‌دا ئامێری سكرین رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له ئاڕاسته‌كردنی رووداوه‌كان واتا هێنده‌ی زه‌روره‌تی ئه‌كته‌ر ئه‌و ئامێره له‌و شانۆییه‌دا پێویست بوو بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌كه، به‌گشتی چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه چیرۆكی كچێكی قوربانیی بیری خێڵایه‌تی و پیاوسالاری و ناموسپه‌رستی بوو، به مانایه‌كی تر ئه‌م بابه‌ته كرابوو به كۆدێك بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ نێو سنوری بابه‌تێكی هه‌ستیارتر ئه‌ویش چه‌مكی داگیركاری و كوشتن بوو وه‌ك بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی له كوردستانی باكور، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كورت به‌شێك له چیرۆكه‌كه بخه‌ینه‌ڕوو” كچێك دوای هه‌ڵاتنی له ده‌ست كه‌سوكاره خێڵه‌كییه‌كه‌ی كه ویستوویانه به بیانووی شهرهفپهرستییهوه بیكوژن له ده‌شتێك و له ژێر دارێكدا ده‌گیرسێته‌وه داره‌كه‌ش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وت سه‌رمه‌زاری پیاوێكی ئاینی بێت به‌هۆی بوونی ده‌یان پارچه په‌ڕۆی ره‌نگاوڕه‌نگ به لقه‌كانی داره‌كه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی مه‌غزای تری له پشته‌وه‌یه، دواجار كچه‌كه هه‌وڵی خۆهه‌ڵواسین به داره‌كه‌وه ده‌دات وه‌ك دڵنیابوون له مردنی خۆی به‌ڵام ئیدی ده‌یه‌وێت مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بمرێت و خۆی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بكات نه‌ك به ده‌ست بیری”خێڵه‌كی” بكوژرێت، به‌ڵام له ساتی جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه‌دا فرۆشیارێكی گه‌ڕۆك په‌یدا ده‌بێت و به پرتاو به‌ره‌و كچه‌كه ده‌ڕوات و واخۆی ده‌رده‌خات كه نایه‌ڵێ كچه‌كه خۆی بكوژێت كه‌چی دواتر له دیالۆگهكانهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه فرۆشیاره‌كه ده‌یه‌وێت ئامێرێك به كچه‌كه بفرۆشێت تا گره‌نتی وه‌ربگرێت له‌وه‌ی كه ده‌مرێت به‌ڵام كچه‌كه ره‌تی ده‌كاته‌وه، ئه‌م كرداره به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی فرۆشیاره‌كه هه‌موو جارێك كچه‌كه په‌شیمان ده‌كاته‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئامێری خۆكوژی باشتر و گره‌نتی پێیه و ئاماده‌یه به نرخێكی گونجاو پێی بفرۆشێت و هه‌موو ئامێره‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له ده‌مانچه و چه‌قۆ و ژه‌هر و په‌تی باش بۆ خۆ هه‌ڵواسین…تاد، تا دواجار كچه‌كه به ڕێگایه‌ك بۆی رێكده‌كه‌وێت و فرۆشیاره‌كه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كات و له دواجاردا به‌و مه‌رجه ئازادی ده‌كات له ده‌ست نه‌خاته كاره‌كه‌یه‌وه و لێیبگهرێ تا خۆی بكوژێت….” له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه داگیركه‌ران و ده‌روبه‌ر هه‌میشه ده‌یانه‌وێ بازرگانی به مردنهكهشمانهوه بكه‌ن و له ساته‌وه‌ختی مه‌رگدا رابردوو و جه‌وهه‌ر و پاشماوهكانیشمان بۆ خۆیان ببه‌ن و داگیریان بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر مه‌زارێكی ئاینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بیده‌نگی ئایینه‌كان له‌به‌رانبه‌ر كوشتن و بێئابڕووكردنی مرۆڤه‌كان كه به‌درێژایی مێژوو له پاڵ ئایینه‌وه ئه‌و رووداوانه دووباره بوونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاین و پیاوه‌كانی هیچ هه‌ڵوێستیان هه‌بوبێت. هه‌موو ئه‌م بیرۆكه و چیرۆكه له چوارچێوه‌ی فۆڕمێكی هونه‌ری ناوازه‌دا خرانه‌ڕوو كه به بڕوای من به هیچ شێوه‌یه‌ك كارینهكردبووه سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری نمایشه‌كه و به پێچه‌وانه‌وه زۆر به ووردی و لێهاتوویه‌وه كاری تێداكرابوو. بینینی وه‌ها نمایشێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین شانۆكارانی كوردی باكور زۆر به هێمنی كار بۆ قه‌زیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له ئاستی باڵایی هونهرهكهشیان بهێننه خواره‌وه.
هه‌ر له‌و گه‌شته‌ماندا بۆ باكور یه‌كێك له گروپه شانۆییه‌كان بانگهێشتیان كردین تا له راهێنانه‌كانیاندا ئاماده‌بین و دواتر گفتوگۆیه‌كی ساده بكه‌ین، گروپێكی شانۆیی كه نزیكه‌ی بیست گه‌نج به ویستی خۆیان و به پاره‌ی خۆیان له یه‌كێك له شوقه‌كانی شاری باتمان شوێنێكیان به كرێگرتبوو تا هه‌فتانه رۆژێك راهێنانی تێدابكه‌ن و بنه‌ماكانی په‌ره‌پێدانی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر و سه‌ره‌تاكانی شانۆ له‌سه‌ر ده‌ستی شانۆكارێكی گه‌نج فێرببن كه ئه‌وان پێیان ده‌وت مامۆستا و به خۆشیان ده‌وت شاگردی شانۆ! راهێنانێك ته‌نها به ئامانجی ئه‌وه‌ی له یه‌كتر دانه‌بڕێن و جه‌سته و هۆشیان ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات مامۆستاكه‌یان یان هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك بۆ نواندن داوای لێ‌كردن ئه‌مان ئاماده‌بن، واتا كاره‌كه‌یان كارێكی لابۆرییه و ئه‌وان له راهێنان و پشكنینی به‌رده‌وامدان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی جه‌سته و بیریان نه‌ك پرۆڤه‌یه‌كی كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پاره!. ئه‌وه‌یه عه‌شقی شانۆ! راهێنانی به‌رده‌وام به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی جه‌سته نه‌ك به ئامانجی خۆ ئاماده‌كردن بۆ نمایش، نه‌ك وه‌ك لای خۆمان كه خه‌ریكه كایه‌كه به‌ته‌واوی پیس بكرێت به هۆی بوونی پاره‌یه‌كی زۆر و نه‌بوونی رێبۆرتوار و سیستمێكی ته‌ندروست كه وایكردووه كه‌سانی سه‌ره‌تایی و بازرگانانی هونه‌ر بخزێنه نێوهندهكهوه و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌كته‌ریش گومڕابووه و له‌به‌رامبه‌ر بینینی رۆڵێكی بچوكدا داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات!
كه ئێمه گه‌یشتینه لایان ئه‌وان ده‌ستیان به ڕاهێنانه‌كان كردبوو و له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ئێمه‌شدا زیاتر له دوو سه‌عات به‌رده‌وام بوون له راهێنانه‌كان و دواتر به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه به‌خێرهاتنیان كردین و دوای گفتوگۆیه‌كی ساده كورت و ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كان هه‌ریه‌كه‌وه له نێو جانتاكه‌ی شانی‌دا له‌فه‌یه‌ك یان ته‌ماته و خه‌یارێكی ده‌رهێنا و له‌سه‌ر چه‌ند پارچه رۆژنامه‌یه‌ك دایاننا و پێكه‌وه قاوه‌ڵتییه‌كی ساده‌مان كرد كه خۆشه‌ویستی و عه‌شقی شانۆ هه‌موومانی كۆكردبووه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچكاممان ئه‌ویتر بناسین به‌ڵام جوانتر و به‌تامترین نانخواردن بوو! خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌وێ مامۆستای شانۆكار سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌ستی لێپرسراویه‌تی خۆییه‌وه ده‌سپێشخه‌رییه‌كی ساده و جوانی نواند و بڕیاریدا وه‌كو شه‌خسی فه‌رشی شوێنی راهێنانه‌كانیان بۆ بكرێت و به‌دیاری پێیانببهخشێت كه كۆڵێك به‌خته‌وه‌ر بوون پێی و له خۆشییاندا شاگه‌شكه بوون.
هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا دوو به‌رهه‌می باشووری كوردستان نمایش كرا كه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بانگهێشتكرابوون، به‌داخه‌وه من به‌رهه‌مه‌كه شاری سلێمانیم نه‌بینی كه له ده‌رهێنانی شانۆكار شه‌فیق محه‌مه‌د بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رۆژه‌ی ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وێ شانۆگه‌رییه‌كه‌یان نمایش كرا بوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌كو له شانۆكارانی ئه‌وێمان بیست نمایشه‌كه پێشوازییه‌كی باشی لێكرابوو له‌لایه‌ن بینه‌ر و شانۆكارانی ئه‌و شاره‌وه و ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه مایه‌ی خۆشحاڵی بوو. به‌ڵام شانۆیی (عه‌بدی لات) كه له ده‌رهێنانی شانۆكار سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان و نواندنی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر بوو له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای نمایش كرا كه به‌ڕای من یه‌كێكه له نمایشه زۆر جدی و به‌پێزه‌كانی بزافه شانۆییه‌كه‌مان و هه‌ڵگری پرسیار و گومانی جدی بوو بۆیه پێویسته زوڵم له ده‌رهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی نه‌كرێت و وه‌ك ئه‌زموونێكی جدی له‌باره‌یه‌وه بنوسرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت. له (عه‌بدی لات)دا ده‌رهێنه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه وه‌همییه‌كانی ئاین و خواوه‌نده درۆزنه‌كان و پیاوانی ئایینی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا خستبووه ڕوو كه زۆربه‌ی خواوه‌نده‌كان مرۆڤ له ئه‌نجامی ترس و ته‌نیایی خۆیه‌وه دروستی كردوون و به پێی تێپه‌ڕینی كاتیش ده‌سه‌ڵاتی بۆ زیاد كردوون به‌سه‌ر خودی خۆیدا كه دواجار هه‌ر خۆی گیرۆده بووه پێیانه‌وه ئه‌مه‌ش نزیكه له یه‌كێك له ئه‌فسانه یۆنانیه‌كانه‌وه كه ده‌ڵێ مرۆڤ له كۆندا له هه‌ر شتێك بترسایه ده‌یكرد به خواوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پێده‌به‌خشی بۆ نمونه سه‌ره‌تا له باران و ره‌شه‌با ترسا و نه‌یتوان نهێنیه‌كانیان ئاشكرا بكات بۆیه خواوه‌ندی باران و ره‌شه‌بای دروست كرد، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تا خواوه‌ندی ئاو و ئاگر و هه‌ور و …..هتد دروست كرد و له كۆتاییشدا هه‌ر خۆی گیرۆده‌بوو به‌ده‌ستی ئه‌و هه‌موو خواوه‌نده‌وه و زیۆس وه‌كو خواوه‌ندی خواوه‌نده‌كان دروست كرد و له نێوه‌نده‌شدا ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی ده‌سته‌بژێر سودمه‌ند ده‌بوون به ناوی خزمه‌تكار و پاوانی مه‌عبه‌د و په‌رستگان و خه‌ڵكانی تر ده‌چه‌وسێنرانه‌وه. له‌م نمایشه‌شدا ده‌رهێنه‌ر كاری له‌سه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتنی یۆنانی كردبوو كه پیاوانی ئاین و داروده‌سته‌كه‌یان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا چه‌وسێنه‌رترین توێژی كۆمه‌ڵگا بوونه و له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا ئاماده‌ی هه‌موو زۆردارییه‌ك بوونه ته‌نانه‌ت كوشتن و له‌ناوبردنی خزمه‌تكارانی په‌رستگاش، هیچ كات رێگه‌یان به ره‌عیه‌ت نه‌داوه ته‌نانه‌ت بیریش له ئازادی و موماره‌سه‌كردنی حه‌زه‌كانیان بكه‌نه‌وه. تا دواجار خزمه‌تكارێكی مه‌عبه‌د ته‌لیسم و وه‌همه‌كانی خواوه‌ند پوچه‌ڵده‌كاته‌وه و له پیاوانی په‌رستگا راده‌په‌ڕێت و كۆتایی به هه‌ژموونی چه‌ندین ساڵه‌یان دێنێت و باوه‌ش به ئازادی‌دا ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش لێهاتوویی ده‌رهێنه‌ر ده‌رده‌خات كه بابه‌تێكی له‌م جۆره بۆ كوردانی باكور نمایش ده‌كرێت كه خۆیان تاسه‌ر ئیسقان تامه‌زرۆی ئازادی و كرانهوهن هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه دانگدانهوهیهكی باشی به نمایشه به‌خشی ئه‌وه جگه له تهوزیفكردنهوهی ده‌رهێنه‌ر بۆ چه‌مكه‌كان و داڕشتنی كۆی نمایشه‌كه به‌و شێوه‌یه كه ئاستی هونه‌ری و فۆرم و كوالێتی نه‌كرێت به قوربان بیرۆكه و چیرۆكی نمایش و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای نواندنی چه‌ند ئه‌كته‌رێك به ته‌واوی باڵانسی نمایشه‌كه‌ی راگرتبوو.
به هه‌موو مانایه‌ك پێویست بوو نمایشه‌كانی ئێمه وه‌ك وه‌فدی میوان له‌و ئاسته به‌رزه‌دا بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان بۆ ئێمه جیاوازه و وه‌ك نمونه‌یه‌كی جوان و پیشكه‌وتوو له باشوور ده‌روانن هاوكات ئه‌زموون ومیژووی شانۆیی ئیمه ده‌خوازێ كه ئه‌زموونی جدی و كامڵ نیشان بده‌ین.
ئه‌وانه‌ی له باتمان بینیمان به‌رهه‌می ئه‌زموونی كه‌متر له بیست ساڵه له‌و شاره كوردییه‌دا! كه هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ریانده‌خست كوردانی باكور راسته له‌سه‌رتای كاروانهكهدان به‌ڵام ئه‌وان به زانستی و به دروستی كار له‌سه‌ر چه‌مكه‌كان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ به هه‌ڵه و دۆگمایی وه‌رییان بگرن كه دواتر هه‌مان ئه‌و چه‌مكانه توشی كێشه‌ی گه‌وره‌یان بكات و بیر له دووباره دارشتنه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له كوردستانی خۆمان تاراده‌یه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته دروست بووه.