لە بەرفراوانترین هەڵمەتتا بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفالدا 1125 كەسایەتی بیانی و كورد پشتیوانی دەكەن
1125 كەسایەتی كە زۆربەیان بیانین, كه له ناویاندا چەندین گروپی ئه‌ننانیۆسی هاكه‌ر و داگیر كردنی هیومان رایت ۆچ و كەسایەتی لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاكوانانی جینۆساید و رۆژنامەنووس هەیە لە هەموو كیشوەرەكانی جیهانەوە , داواكارن تۆمەتبارانی ئەنفال لە هەر شوێنێك هەن دادگایی بكرێن .
لینكی واژۆ كردن و لایككردنی داخوازییه‌كه :
http://www.gopetition.com/petitions/support-to-take-genocide-committed-to-justice.html
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه به زمانی كوردی :
تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان نابێت له سزا رزگاریان بێت
بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پرسی دادگایی تاوانبارانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جینۆساید
بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهاندا
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وابوو تاوانبارانی جینۆساید له عێراق له دادگایه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بكرابایان , بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگا ره‌هه‌ندێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایا و به پێوه‌ره جیهانییه‌كان حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كان بسه‌لمێنرایه و سزاكانیش وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرابایه , رزگار نه‌بوونی تاوانباران له سزا رێگایه‌كی له‌باره بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه .
له یۆلی 2007 ه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی بڕیاری گرتن و دادگایی كردنی 423 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه, جارێكی دیكه دادگای باڵای تاوانه‌كان به بڕیارێكی نوێ له به‌رواری 10-8-2010 به‌ژماره‌ی (رس/10/83) بڕیاری ده‌ستگیر كردنی 258 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه كه له سنووری هه‌رێمی كوردساندا ده‌ژێن , هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه ئێستا له وڵاتانی (( هۆڵه‌ندا , ئا‌ڵمانیا , نه‌مسا , سویسرا , به‌ریتانیا …) نیشته‌جێن .
ئێمه لێره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین :
1-پشتیوانی بكه‌ن له دادگاییكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه ,بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران سزا بدرێن و بێ تاوانیش بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا.
2-داوا له‌و وڵاتانه بكرێت كه تاوانباران و تۆمه‌تباران له وڵاته‌كانیان نیشته‌جێن , نابێت ولاتانی دیموكراسی ببێته ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری تۆمه‌تباران و تاوانباران جینۆساید , ئه‌ركی ئه‌و وڵاتانیه دادگایی ئه‌و تۆمه‌تبار و تاوانبارانه بكه‌ن.
له كۆتایدا سوپاسی پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین .
كوردستان بيَ جينؤسايد
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo.com
14-4-2013
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بيَ جينؤسايد رِيَكخراويَكي سيظيلي سوود نةويستي سةربةخؤية, ثشتيواني داواكاري بنةمالَةي قوربانيانة لة كوردستان ,كار دةكات لةسةر ثرسةكاني تاواني ذينؤسايد و تاواني جةنط و تاواني دذ بة مرؤظايةتي و بنةبرِكردني شويَنةواري جةنط و ضةسثاندني ئاشتي لة كوردستان .