ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌بوایا بیكردایه, داوای لێبوردن كردن بوو !!
نازانین چاره‌نوسی تاڵه‌بانی به دوور بێت وه‌ك هۆگۆ شافێز ده‌بێت , یان وه‌ك شای ئوردن مه‌لیك حوسین , یان و یان , هیوادارم چاك بێته‌وه‌و فریای ئه‌وه بكه‌وێت ئه‌مجاره هاته‌وه , به ده‌ستخه‌تی خۆی و به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه داوای لێبوردن له سه‌رجه‌م قوربانیانی عێراق له پێشیانه‌وه كوردان بكات به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی لێیان كراوه . ده‌زانین جه‌نابی خاوه‌ندی شكۆمان جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر لێبورده‌یه زۆر جاران ئه‌و لێبورده‌ییه دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌شمان ده‌گرێته‌وه له جیاتی قوربانیان و دادگا له تاوانباره مه‌زنه‌كان ده‌بورێت ,به‌ڵام هیوادار بووین لێبورده‌ییه‌كه‌ی وه‌ك باوه‌ڕ بوون بێت نه‌ك سازشی سیاسی, كه تا ئێستا مخابن وا خۆی نیشان داوه, هه‌نده‌ك جارانیش سه‌رۆكه‌كه‌مان له یاسا لای داوه و بڕیاره‌كانی دادگای جێبه‌جێ نه‌كردووه كه ده‌بوایه پارێزه‌ری بوایا .
له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی جینۆسایده كه ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه ناوی كوردستانه , شوێنێك پنتێك نییه بۆ لێبورده‌یی مرۆڤه‌كان, لێبورده‌یی له گه‌ڵ تاوانه گه‌وره‌كاندا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت , ئه‌وه‌ی سه‌رانی كوردیش ده‌یكه‌ن زیاتر وه‌ك سه‌رشۆڕی نه‌ته‌وه‌ی زۆرلێكراو خۆی ده‌ر ده‌خات نه‌ك لێبوردهییهك تاوانبار و قوربان له جێگاكانی خۆیانه‌وه , هه‌ر یه‌كه‌یان به سیما‌و بچمی خۆیانه‌وه نیشان بدرێن , چه‌نده جوان ده‌بوو ئه‌و لێبوردهییانهی سه‌ركرده سیاسییه‌كان پێی هه‌ڵسان , له لایه‌ن كه‌سوكاری قوربانیانه‌وه به ته‌نها یان به هه‌مان هه‌نگی له گه‌ڵ سیاسییه‌كان بكرابانایا .
مێژوویه‌ك ئێمه ده‌به‌ستێته‌وه به‌م وڵاتانه‌وه له ناو خوێن و ئێسك و پروسكدا غه‌رق بووه, بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاڵیانه پێویستمان به داد په‌روه‌رییه,دادپه‌روه‌ری و ئاشته‌وایی پێكه‌وه گرێدراون, به بێ یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی دووه‌م زه‌لاله‌ته و قه‌تیش به‌دی نایات , وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی كورد له‌مڕۆدا ده‌یكه‌ن , لێبورده‌یی هه‌موو كات دوای دان نان به تاوانه‌كان و دادپه‌روه‌ری دێت , تاوانبار و قوربانیان له ئاوێنه ده‌رخستنی هه‌قیقه‌ت و راستیه‌كانی رابردوه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن ده‌رده‌كه‌ون . كارێكی زۆر ناشایسته‌و ناڕه‌وایه داوا له قوربانیانی تاوانه‌كان بكرێت ئاشته‌واویی بكه‌ن ,له كاتێكدا هێشتا دادوه‌ری به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌سابێت و دان به راستییه‌كان و هه‌قیقه‌تی تاوانه‌كان نه‌نرابێت ,هێشتا مافه‌كان بۆ قوربانیان نه‌گه‌ڕابێته‌وه, هێشتا تاوانباران به به‌رچاویانه‌وه بن و وه‌كو خاوه‌ند هه‌ق خۆیان نمایش بكه‌ن !!.
له ئه‌زموونی خوارووی ئافریقیاوه با فێر بین كه ” باسكردنی سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان ,دانپێنان ,قه‌ره‌بووكردنه‌وه,دان نان به‌و شتانه‌ی كه رووی دا, هه‌ندێك جار زۆر پڕ بایه‌ختره له زانینی حه‌قیقه‌ته‌كانی بابه‌ته‌كه, ئه‌گه‌ر چی مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به داوای لێبوردن كردن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی تا ناكۆكییه‌كان ڕابردوو له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه, لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی لێ‌خۆش بوونی”كۆمسیۆنی حه‌قیقه‌ت و پێكهاتنه‌وه له باشووری ئافریقا” ئه‌وه پیشان ده‌دات كه قه‌بوڵكردنی سه‌ره‌نجامه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات , كاتێك قوربانیان یان كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دانپێنانێك و داوای لێبوردنێكی شه‌رعییان پێ ده‌گات .”پێكهاتنه‌وه –چارلس ڤیلا –ڤیسیستۆ “.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌نها پاداشتی مادی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له قوربانیان كه‌وتوونه, به‌ڵكه خۆی له پاداشتی مادی یان ڕه‌مزی یان پێكه‌وه ده‌بینێته‌وه, ڕه‌نگه پاداشتی دارایی بێت یان پۆزش و داوای لێبوردنكردن بێت له قوربانیان یاخود هه‌ردووكیان پێكه‌وه, نابێت له یادمان بچێت كه بژاردن هه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه و هه‌م په‌یمانیشه بۆ دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕابردوو له ئاینده, ئێمه‌ش له‌م مه‌ڵبه‌ندی جینۆسایده پێویستمان به‌مه‌یان زیاتر كه روداوه‌كان رابردوو دوباره نه‌كرێنه‌وه .
قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌ندێك له زیانه مادییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ قوربانیان, بۆ ئه‌وانه‌ی مافیان پێشێل كراوه, بۆیه مافی قه‌ره‌بوو مافێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سازش هه‌ڵنه‌گرتنی قوربانیانی كوردستانه, كه‌سیش بۆی نییه به ناویانه‌وه ئه‌و سازشه بكات له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتیش بێت , ته‌نها خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی پێیان گه‌یشتووه به‌م كاره هه‌ڵبستن .
ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ری تاوان كه عێراقه نابێت له به‌رپرسیارێتی كاره‌كانی ڕابردووی تاوانه‌كان ههلبَێت, عێراقی ئێستا كه داوای لێبوردن ده‌كات و قه‌ربووی قوربانیان ده‌كاته‌وه, له به‌ر ئه‌وه نییه به‌رپرسه له تاوان و هه‌ڵه‌كان ڕابردووی سه‌دام, به‌ڵكه له به‌ر پابه‌ند بوونییه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه و كاركردنیه‌تی بۆ دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان به‌كۆمه‌ڵگاو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ته بۆیان و متمانه‌یان ده‌داتێ به‌وه‌ی عێراقی داهاتوو ئه‌وه‌ی رابردوو نییه , له تاوانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پۆزش هێنانه‌وه .
به داوی لێبوردن كردن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌نجامدراون , تاكه زه‌مانه‌تی هاوسه‌نگی ڕاگرتنه له نێوان مافی قوربانیان و به‌رپرسیارێتی تاوانكاران , ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی سیاسه‌ت و كاری فه‌رمانڕه‌واكانی پێشووی خۆی, ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه مانای تاوانبار بوون ناگه‌یه‌نێت , به‌ڵكه خۆ پاككردنه‌وه‌و شۆردنه‌وه‌یه لێی , پاككردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و خوده له‌و ڕابردووه تاڵه خوێناوییه پڕ له تاوانه ,ئه‌مه له باشووری ئافریقیا و شیلی و ئاڵمانیاو ..ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی گۆڕانكاری تیایاندا ئه‌نجامدرا له پاش ده‌سه‌ڵاتی نازیز م ئاپارتاید و دیكتاتۆریه‌ت په‌یره‌و كرا, كوردیش چاوه‌ڕوانی ده‌كات له ئێراقی نوێ كه ئێستا ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكین ببێته پرنسبێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی داهاتوو .
سه‌رۆكی شیلی چه‌پگه‌را لاگۆس هه‌ڵستا به ناردنی نامه‌ی پاساو هێنانه‌وه‌ی كه‌سی یان داوای لێبوردنكردن بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ست ڕژێمی سه‌ربازی ڕاستڕه‌وی پێشوو به سه‌ركردایه‌تی بینۆتشه, ئه‌م پرۆسه‌یه له ساڵی 1996 ه‌وه بۆ 2008 درێژه‌ی كێشا ,كه‌چی خۆی و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی قوربانی و نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو كه تاوانی ئه‌نجام دابوو, ئه‌و نامانه‌ی ناردی بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان ئه‌وی نه‌كرده تاوانبار , به‌ڵكه نامه‌كانی وڵاتی له تاوانه‌كانی بینۆتشه‌ی تاوانبار شوشته‌وه‌و ناشرینیه‌كانی پاككرده‌وه .
قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی نازی ئاڵمانیاش, له پاڵ قه‌ره‌بووی مادی, هه‌ر یه‌كه‌یان نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار”یوهانز راو” یان پێگه‌یشت , كه له نامه‌كه‌یدا داوای لێبوردنی له قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتی ناز ی هیتله‌ر كردبوو.”تعویز العمال الاسترقاقیین والقسریین فی المانیا النازیه-یونامی “.
له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵاتیش گه‌ل داوای قه‌ره‌بووی ماوه‌ی داگیركاریشی كرده‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌نوزی , نه‌ك ته‌نها قه‌ره‌بووی پێشێلكارییه گه‌وره‌كان, ئه‌مه‌ش بۆ كورد جێگای هه‌ڵوێسته‌یه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت .
له سیرالیۆنیش له ساڵی 2010 سه‌رۆكی وڵات به شێوه‌ی فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌و ژنانه كرد كه قوربانی ململانێ چه‌كدارییه‌كان بوون , له كه‌مبۆدیاش به‌هه‌مان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوی قوربانیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌مبۆدی بڵاو كرایه‌وه داوای لێبوردنیشیان لێكرا, له 23ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011 هش ئه‌ردۆگان به فه‌رمی له به‌رامبه‌ر تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم له بری ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌ی زاره‌كی داوای لێبوردنی كرد, هه‌رچه‌نده ئێمه ههنگاوهكهیمان به ناتوهواو زانی داوای لێبوردنهكان پێویسته به نوسراو بڕیاری فه‌رمی ده‌رچن .
ئه‌و قه‌ره‌بوه مادیانه‌ی به بێ یاسا و ئاشكرا كردنی ڕاستیه‌كان و داوای لێبوردنكردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوانه‌وه ده‌به‌خشرێت وه‌ك خوێن بایی و هه‌وڵی كڕینی ده‌نگی قوربانیان ته‌مه‌شا ده‌كرێت له بڕی سڕینه‌وه‌ی رابردووی خوێناوی ,كوردیش پێویستی به خوێن بایی عێراق نییه, به‌ڵكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوان به فه‌رمی له رێگای سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به فه‌رمی و بڕیاری ره‌سمی داوای لێبوردنی لێ بكات, به‌ڕێز تاڵهبایش تا هه‌نووكه له سه‌روی فه‌رمه‌نڕه‌وایی ئێراقه‌وه‌یه ئه‌ركه له‌سه‌ری به‌مكاره هه‌ڵبستیت و وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئاماژه‌مان به ناوه‌كانیان دا به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نامه بۆ یه‌ك به یه‌كی قوربانیانی جینۆساید له كوردستان و عێراق به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م قوربانیان به گشتی بنێریت , ئه‌مه وه‌ك تاك وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش داوای لێبوردن له كورد و توركمان و ئاشور و كلدان و شیعه و كریستان و ئێزیدی و سائیبه …. بكرێت , باشتره چاوه‌ڕوانی دواڕۆژ بكه‌ین بزانین ئه‌م ئه‌ركه‌ی كه 10 ساڵه ده‌بوایا پێی ههڵبستاییا دوای چاكبوونه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات؟؟ , تا ناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و سهرۆكانهیا ڕیز بێت ,كه مێژووییه‌كی نوێیان له لێبورده‌یی سه‌ربه‌رزانه بۆ قوربانیانی وڵاته‌كه‌یان تۆمار كرد .
چاوه‌ڕوانین هه‌موو قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلكاری گه‌وره له كوردستان و عێراق له جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه نامه‌ی داوای لێبوردنیان پێ بگات له 14ی 4 ه‌كانی ساڵانی داهاتوو ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی درێژ بوو و له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
07503714620