دوو شیعر … هه‌ژار قانع
نانی به‌یانی ئاماده‌یه
كراسه‌كه‌یان له بهرداكهندم
هاوارم ده‌كرد
تكایه ڕوتم مه‌كه‌نه‌وه
تكایه ڕوتم مه‌كه‌نه‌وه
ئاخر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌م بینن
گوێم له دایكهمه ده‌گری
جله‌كانم ده‌لاوێنێته‌وه
باسی خوێنی كراس ده‌كات
خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ندێكیان ناسراون
باوه‌ش به‌جه‌سته‌مدا ده‌كه‌ن
من له نزیكیان وه‌ستاوم
ده‌م بینی جه‌سته‌ی منه و
ئه‌وان له ئامێزی ده‌گرن
شین ده‌گێڕن
به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌م
ده‌ستم لێ مه‌ده‌ن
ده‌ستم لێ مه‌ده‌ن
دوو پیاوی پیر جه‌سته‌میان برده ژورێك
من له ده‌ره‌وه‌م هه‌وڵده‌ده‌م شتێك بزانم
نازانم ئه‌و خه‌ڵكه بۆ لێره‌ن!!
گوێم له ژنێك بوو وتی
هه‌یڕۆ كوڕه‌كه‌ی باجی فاتم خۆی كوشتوه؟
یه‌ك دوو پیاو له‌ولاتر وه‌ستابون
یه‌كیان خۆی بائه‌دا و ده‌یگوت
نابێت نوێژی له سه‌ر بكه‌ین
دانه‌یه‌كی تریان به‌ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد
نابێت له گۆڕستانی (موسلیم) اندا بنێژرێت!!
به‌ناو ئهوخهڵكا ده‌گه‌ڕێم
هه‌ریه‌كه و شتێك ده‌ڵێن
گومان ده‌گه‌م
به‌ڕاستی ڕه‌نگه شتێكم به‌سه‌ر هاتبێت
له ناكاو له خه‌و ڕاپه‌ڕیم
گوێم له دایكمه با‌نگم ده‌كات
كوڕم
كوڕم
هه‌سته
هسته
نانی به‌یانی ئاماده‌یه.
ڕوداو
ئێستا له سه‌ر پشت ڕاكشاوم
هه‌ندێك سپی پۆش له چوارده‌ورم دان
ئه‌وان ده‌میان ده‌جوڵێنن
من گوێم له هیچ نیه
نا زانم فریشته‌ن یان په‌رستار
له بیرمه كه‌مێك پێش ئێستا
له سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك پیاسه‌م ده‌كرد
ئه‌وكات دونیا زۆر سارد بوو
موه‌كانی جه‌سته‌م كرژ بون
نه‌رمه (با) یه‌كی ته‌زیو
وه‌ك موس ده‌ی بڕیم
من پیاسه‌م ده‌كرد
سه‌یری ئاسمانم ده‌كرد و
ئه‌ستێره‌كانم ده ژمارد
یه‌ك…دوو…سێ…ده..
تا نه‌وه‌د و نۆم بیرماوه
به‌ڵام نا زانم ئێستا بۆ لێره‌م
تێناگه‌م ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ده‌ورم
فریشته‌ن یاخود په‌رستار.
تێبینی: ئه‌م شیعره له ژماره 101 گۆڤاری (گزنگ)دا بڵاو بۆ ته‌وه..