Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
برای ئازیزم (نەوزاد عەلی ئەحمەد) تکایە ناوی پڕۆژەی (کتێب لەنێو ڕۆژنامەدا)  بەئەمانەتەوە وەرگێڕە !

برای ئازیزم (نەوزاد عەلی ئەحمەد) تکایە ناوی پڕۆژەی (کتێب لەنێو ڕۆژنامەدا) بەئەمانەتەوە وەرگێڕە !

Closed
by May 10, 2008 گشتی

ئیسماعیل حەمەئەمین……..

برای ئازیزمان (نەوزاد عەلی ئەحمەد)  لەنوسنێکیدا لەسەر ڕووبەری ڕۆشنی دەنگەکان باس لەوەدەکات خاوەنی پڕۆژیەکی ئەدەبیە وناوی لێناوە (ڕۆژنامە لەکتێبێکدا) . و لەدەنگەکانی  8 ی مای 2008  هاتووە:
له‌ رۆژانی رابردوودا ( رۆژنامه‌ له کتێبدا- به‌رگی یه‌که‌م) که‌ له‌ نووسینی نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د-ه‌، که‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، کتێبی ناوبراو ده‌کاته‌ بیست و سێیه‌مین کتێبی چاپکراوی ناوبراو، ئه‌مه‌ش ده‌قی کتێبه‌که‌یه‌:…..

دیارە من دەستخۆشی ئەم پڕۆژەیەی لێدەکەم ،نەوزاد شاعیر و ڕۆژنامەنوسێکی بەتوانایە، ئەمە جگەلەوەی یەکتر ناسینی من و نەوزاد دەگەڕێتەوە بۆ نێوەڕاستی ساڵی هەشتاکان لەهەولێر. بەڵام کاتێک دەکەوێنە سەر باسی ئەدەب و ڕۆشنبیری دەبێت لێرەدا ئەو پێوەرە کەسیانە کاریگەری ئەوتۆی نەبێت.
ناوی پڕۆژەکەی (ڕۆژنامەدا لەکتێبێکدا) سەرنجی ڕاکێشام. لەو ساتەدا بیرم لەوەکردەوە کەئەم ناوە نامۆ نیە بەمن، دوای گەڕانێکی کەم لەئینتەرنێتدا ئەم پڕۆژەیەم دۆزیەوە. ڕاستیتان دەوێت، کاتی خۆی  دەمویست ئەم پڕۆژەیە بەتایبەت وەک لینک بنێرم بۆ کاک گۆران، سەرپەرشتیاری  ماڵپەڕی(دەنگەکان)، بۆ ئەوەی خوێنەری کوردی عەرەبیزان سوود لەم پڕۆژەیە ببینێت، بەڵام نەبوونی کات و سەرقاڵیم  ئەو کارەی لەبیربردمەوە وئێستا سوپاس بۆ کاک نەوزاد کەبیری هێنامەوە!. بەتایبەت ئەمە پڕۆژەیەکی یونسێفە و  ناوی (کتێب لەڕۆژنامە)دایە و  (شێخ موحەمد ئال الجابر)   سەرپەرشتی دەکات و چەندەها ڕۆمان وکتێبی لێکۆڵینەوەی نوسەرە ناودارەکانی عەرەبی وەک (موحەمەد زەفزاف و جابری و جبرا ئیبراهیم جبرا ..هتد)و چەندانی تری لەخۆ گرتووە. ئەم پڕۆژەیە کتێبە بەقەبارەی ڕۆژنامە دەدردەچێت و لەسەر ڕووبەری ماڵپەڕەکانیش دەتوانیت لەم کتێبخانەی کتێب دابگریت.
ئەم پڕۆژەیە ناوی (کتێب لەڕۆژنامەدا کتاب فی جریدة )  لە 19 /سبتمبر – أيلول/ 2003  دامەزراوە و خوێنەری بەڕێزیش دەتوانێت لەگۆگلە (کتاب فی جریدة) لێبدات، یاوەکو لەم لینکەی خوارەوە  کلیک بکات بۆ بینینی .
http://www.kitabfijarida.com
من سوپاسی کاک نەوزاد دەکەم کە ئەم پڕۆژەیەی بیرهێنامەوە، بۆهیچ نا، تەنها بۆ ئەوەی خوێنەرانی ئازیز بتوانن سوودی لێببین. بەنیسبەت وەرگێڕانی ناوی پڕۆژەکە بۆ کوردی  بەتۆزێک دەستکاریکردنەوە هەڵێگڕانەوەی وشەکان، وکردنی موڵکی  تایبەتی پڕۆژەیەکی ئەدەبی خۆی، بێئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی بابەتەکەی بکات،  ئەوە شتێکە تایبەتە بەکاک نەوزاد و دەبێت خۆی بۆ من نا، بەڵکو بۆ خوێنەرانی خۆی ڕوونبکاتەوە.
 ئیسماعیل حەمەئەمین
نورنبێرگ 10. Mai 2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.