Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
توێژ و ئەدەبیات – ئەدەبیاتی کرێکاری سوئێد

توێژ و ئەدەبیات – ئەدەبیاتی کرێکاری سوئێد

Closed
by April 21, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

  مێژووی ئەدەبیاتی سوئێد لە ساڵی ١٩٢١ بە ووشەیەکی نوێ بە ناوی “نوسەری پرۆلیتاری” دەوڵەمەند بوو. داهێنەری ئەو ناوە ڕیچارد ستیڤان زانای ئەدەبیات بوو لە زانکۆ. مەبەستێکی خراپی نەبوو، ئەو ئەو ووشەیەی لە ناساندنی چەند کرێکارێک کە خۆیان فێری ئەدەبیات کردبوو بەکارهێنا. ئەوان چەند بەرهەمێکی ئەدەبیان بڵاو کردبۆوە، هەندێکیان ئەو نازناوەیان پی خۆش بوو، بەڵام ئەوانەی تر بەتایبەت بەناوبانگترینەکانیان ئەو نازناوەیان پەسەند نەبوو، ئەوان دەیانویست هەر “نووسەر” بمێننەوە.

  نازناوی “نووسەری پرۆلیتاری” جێکەوت. دەساڵ دواتر ژمارەیان لە سوئێد دەگەیشتە بیست نووسەر. وردە وردە دەزگا ڕەسمیە هونەرییەکان تەنگیان پێ هەڵچندرا. کاتێک کە نەیانتوانی بە توندی کردەوە بێدەنگیان بکەن بەربەستیان دەخستە بەردەم ئەو نووسەرە ئەدەبیانە. بە بڕوای ئەوان شاعیرەکان جێگەی ترس نەبوون.

  لە سوئێد جیاوازی چینایەتی زۆر بەهێز بوو، کاتێ دەرکەوت کە خەریکە نووسەرە کرێکاریەکان جێگای نووسەرە کۆنە سەرمایەداریەکان دەگرنەوە، ترسی خۆیان دەربڕی. بە خێرایی مۆری کۆمۆنیست بوونیان نا بە ناوچاوانیانەوە. ئیتر ئاسایی بوو، بەبێ ئەوەیکە نرخی جوانی ناسی چیرۆکە کرێکاریەکان و یان خاڵەکان بخەنە ژێر پرسیارەوە، ڕایانگەیاند کە ئەوان لاسایی ئەدەبیاتی شۆڕەوی دەکەنەوە. بە دژایەتیەوە دەستیان کرد بە ناساندنی شێوازەکانیان وەکوو “ئەدەبیاتی ریئالیسمی سوسیالیستی”.

  ئەمە کە ڕاست نەبوو، بەڵام دەستیان هەڵنەدەگرت. هیچ جۆرە رێنوماییەکی دەوڵەتی لە چیرۆکەکاندا پێش نەهاتبوو. لە شۆڕەوی هەر لە سەرەتاوە لە کۆنفرانسێکی ئەدەبی ساڵی ١٩٣٤ سەبارەت بە “ریئالیسمی سوسیالیستی” قسەیان کردبوو. ماکسیم گورکیش کەڵکی لەو مانایە کە چەند ساڵێک بەربڵاو بوو وەرگرتبوو. شٶڕەویەکان بۆچوونیان ئەوە بوو لە شۆڕەویدا پرۆلیتاریا بوونی نییە لەبەر ئەوەی هەوادارانی شۆڕەوی خۆیان خاوەنی هەموو زەوی و ئامێرەکانن. لەوێ کەسێک بە مانای پرۆلیتار کە هیچ شتێکی نەبێت بوونی نەبوو. بە پێچەوانەوە لە وڵاتێکی سەرمایەداری وەک سوئێد پرۆلیتاریا بوونیان هەبوو، لەبەر ئەوە لێرەدا زۆر ڕاست و جێگای خۆی بوو کە باسی نووسەرانی کرێکاری بکرێت.

  لە لایەنی مێژووییەوە پێکانە ئەدەبیەکان هەمیشە دەمێننەوە. بەڵام وردە وردە لەبەر هەندێ هۆکار نووسەری پرۆلیتاری گۆڕدرا بۆ “نووسەری کرێکاری”. ئەدەبیاتەکەیان بە نووسینە کڕیکاریەکان ناو لێنا. نووسەری پرۆلیتاری بوو بە نازناوێکی ناشرین وسوکایەتی هەروا درێژەی هەبوو. دیار بوو کە سوئێد لە پێکهاتنی نووسەری پرۆلیتاری شەرمەزار بوو. چارەسەر کردنی کێشەکە قورس بوو، مەبەست لە پێناسەی ووشەی “کرێکار” چییە، زۆرینەی خەڵک بە گشتی خەریکی کارێک بوون و هەندێک کات دیاری کردنی سنووری نێوان کاری جەستەیی و کاری کەمێک هاسانتر زۆر دژوار بوو.

  نووسەرە کرێکاریەکانی سوئێد دوای ئەوەیکە دەبوونە نووسەر، کرێکارییان وەلا دەنا. هاوکات خۆیان وەکوو مەیل و خواستی خوێنەرە بورژواکن دەگونجاند. سەیر نەبوو چوونکە ئەوان بە باوەشی ئاوەڵاوە وەریان دەگرتن. “گەڕاوە”کانی نووسەری کرێکاریی بەڵام پلەی بەرزی کۆمەڵایەتیان وەردەگرت.

  ڕوون بوو کە ئەوان لەبەرچاوی خۆمانەکان بە لەخۆڕاپسکابوو دەناسران، سێ کەسیان بە توندی لەلایەن کرێکارانەوە مەحکومکران. بابەتەکە ئەوەندە هەستیار بوو کە لە سەردەمی پاکسازیدا، مافی لادەرەکان جێگەی باس نەبوو. دواتر کە شتەکان هێور بوونەوە، وە لەخۆبوردویی چینی کرێکار زیاتر بوو، ڕادیکاڵەکانیش دەستیان پێکرد بە نووسینی بابەت لە رۆژنامەی بۆرژوازەکاندا، بەڵام پێچەوانەکەی هیچکات ڕووی نەدا.

  جیاوازیەک کە لە نێوان ئەدەبیاتی کرێکاری و بورژوازیە وێردە خۆمانەکان لە سوئێد بوونی هەیە دەتوانین باسی ئەدەبیاتی دوو چین و فەرهەنگ بکەین. ئەوانەی کە ئیدەعای ڕەوا بوونی جیاوازیی چینەکان دەکەن بێ ئاگاکانن. هەر ئەوەندەی کە سەیری کتێبەکان بکەن تەواوە. تەنیا وڵاتێک لە جیهاندا کە پڕە لە ئەدەبیاتی کرێکاری هەمەلایەنە و گرنگ لە لایەنی کۆمەڵایەتی و جوانی ناسیەوە، وڵاتی سوئێدە. کە ناویان لێنا”ڕووخانی ئەدەبیات” و گرنگترین ڕووداوی سەدەی ١٩٠٠ لە سوئید. هێشتاش زۆرێک لە بەشەکانی ئەدەبیاتی کرێکاری سوئێد لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە. ئەدەبیاتی کرێکاری بۆ حاکمانی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆ گونجاو نەبووە. بەڵام نرخی تاکانەی هەندێک لە نووسەرەکان بە ڕەسمیەت ناسرا، هاوکات نرخی ئەدەبیاتی کرێکارییان وەکوو خۆنوێنی کۆمەڵایەتی هێنایە خوار و یان ئەوەیکە بێ گرنگیدان بەسەریان تێپەڕین. نەک تەنیا ئەوانە تەنانەت نەشبووە کە نووسەرێک بە پاراستنی کەرامەت و کەسایەتیەوە لەلایەن دەزگاکانی سەرمایەداریەوە بە ڕەسمیەت بناسرێت.

  لە هەرکام لەم دوو شارستانیەتە، سەرمایەداری و کرێکاری، نزیکەی نیوەی کۆمەڵگایان جێ دەبێتەوە. ماوەیەکی زۆری پێچو تا چینی کرێکاری سوئێد توانیان باسی کتێبێک بکەن. چاوەڕوانیەکی زۆریش لەگۆڕێ نەبوو. کەسیش پێی وانەبوو کە شارستانیەت گرنگی هەیە، چوونکە نیشانەیەکیش کە بەرچاوبێت لەخۆی جێ نەهێشتبوو، نە قەڵایەک، تەنانەت مێز و کورسیەک، نە چەند دانە کتێبێک. دەکرا سەبارەت بە شارستانیەتی جوتارەکان قسە بکرێت، ئەوەی لە پیشانگای باخچەی ئاژەڵان بوو، بەڵام بەرهەمێک لە یادەوەری شارستانیەتەکانی دیکە دیار نەبوو. لە ساڵەکانی سی کەسایەتیە سەرمایەدارەکان لەسەر شەقامەکانی شار بە نزیک بوونەوەی کرێکار لێیان، هەستیان بە ترس و هەندێکجار بێزاری دەکرد. کرێکاران هێشتاش بۆ ئەوان ڕەگەزێک لە مرۆڤی نەناسراو بوو. تەنیا ئەو کەسانەی کە کاری ئازادیان هەبوو وەک نووسەران و هونەرمەندان، گرنگیان بە سنوورە چینایەتیەکان نەدەدا.

  کەسایەتیەکی خوێندەوار لە چینەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا کە دەیهەویست کرێکارێک لە ماڵەکەیدا ئامێرە شکاوەکان چاک بکاتەوە داوای ڕینمایی لە هاورێیەکی کرد. ئایا دەکرێ لەگەڵی بە تەنیا لەماڵەوە بێت. ئایا پیشنیاری پێکێکی پێ بکات. دەبێ عارەق هەبێ یان هەر بیرە تەواوە؟ یان لەوانەیە بیرە باشتر بێت؟ ئایا ئەو کەسە هەموو قوتوەکە بە یەکجار دەخواتەوە. دانانی پەرداخێک بۆی سوکایەتی بە ئەژمار نایەت؟ کرێکارێک کە لە بینادا کاردەکات تۆ بڵێی شت بدزێت! ئەمەی ئیتر نەپرسی. هەڵبەتە دەکرا هەستی پێبکرێت کە پرسیارەکە نەوەک لە داهاتوویەکی زۆر دوور بەڵکوو لەسەری زمانیدایە. لە فەرهەنگە (فەرهەنگی یارمەتی دەری زمان لەکاتی سەفەردا) گیرفانیەکانی ئاڵمانی و فەرانسەیی کە قەرار بوو سوئێدیەکان لەکاتی سەفەردا لەگەڵ خۆیان هەڵی بگرن، ووشەیەک هەبوو کە دەکرا مانای لەو شێوەیەی لێوە دەربهێندرێت: “ئایا پێڵاوەکانی منیان باش بۆیاخ لێداوە؟، وە یان، بە دڵنیاییەوە تۆ هیچت لە پێخەفەکانی ئێمەدا نەدزیوە؟”

  ئەو کۆمەڵگایەی کە من لێی گەورە بووم بە گشتی دوو چینی هەبوو، هەوار نشین و ڕەعیەتە هەژارەکان لەگەڵ ئەشراف و پارەدارەکان. من هەمیشە پێم وابوو کە لاوەکان لەناو قەڵاکاندا ئازادترن و هەر کارێک کە حەزیان لێبێت دەتوانن بیکەن. دواتر لە کتێبێکدا لەسەر کوڕی ئەربابەکان، هاوتەمەنەکانی خۆم خوێندەوە کە لە قەڵاکاندا گرفتاری ترس و دڵەڕاوکێ ببونەوە، سەرم سوڕما. تا تەمەنی چواردەساڵی لەکاتی نان خواردندا دەبوو لەسەر پێ بوەستن و لەبەر شتە لاوەکیەکان سزا دەدران. شتێک کە ئێمە تەنانەت بیریشمان لێ نەدەکردەوە. بۆم دەرکەوت باوکی من کە نەیدەتوانی سادەترین ووشەش بنووسێت، هاوکات فەرهەنگێکی جوانیشی بەڕێوە دەبرد. 

   گوڵی سەرسەبەتەی حازر لە هەموو شوێنێک سەر بە چینی ناوەڕاست بوو بەڵام وێنایەک لە چینی سەرەوە بوو، ئەو دەیوت:

  من دەمرم ئەگەر کاتێ گوڵە بەهاریەکان دەپشکوێن لە پاریس نەبم، وە خۆشی وەها دەردەخست و پیشان دەدا کە کەمێکیش جەماوەریە. لەگەڵ ئەوەی زمانی فەرانسەویشم بەو باشیە نییە کە دەبوو ببێت.

  جیاوازی چینایەتی هێشتاش بوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئیتر ناتوانرێت بە هاسانی لە رێگە ڕۆیشتن، کەیف، و جلەکاندا ببیندرێت. کرێکارەکانیش دەتوانن وەکوو بەرێوەبەرانی کۆمپانیاکان چاویلکە لەچاو بکەن و جلی جوان لەبەر بکەن بە کراوات و کراسی زرشکیەوە. بەڵام ئێستا ئیتر سەرۆک وەزیران و سەرۆکی حکومەتەکانی وڵاتانی دوورە دەست لە ئافریقاش کراوات و کراسی زرشکی لەبەر دەکەن. ئیتر کرێکار لەبەر خاوەن کارەکەی ناچێتە ناو چاڵەوە. بەڵام هێشتاش ڕق لەچاوانیدا دەبریسکێتەوە. ئەوە نیشانەی دوژمنی و یان بە زمانێکی نەرمتر بێگانەیی دوو ئەدەبیات و شارستانیەتە. هەر توێژێک لە کۆمەڵگا کۆدی خۆی هەیە، ئەویش هەر لەسەرەتای ژیانەوە بێ ئەوەی کەسێک ووشەیەک بهێنێتە سەر زمانی، فێر دەبێت.

  نە دایە گەورەم و نە بنەماڵەی دایکم و لەگەڵ ئەواندا تەنانەت باوکیشم خوێندن و نووسینی نەدەزانی. لە ماڵەوە جگە لە ئینجیل و کتێبی دوعا کە هیچکاتیش نەکرابوونەوە هیچ کتێبێکی تر دەست نەدەکەوت. حیسابەکانیشیان بە یارمەتی وێنە رێنماییەکان حیساب دەکرد. 

  هیچ ڕۆژنامەیەکیش دەست نەدەکەوت، جیاوازی هەژار و دەوڵەمەند ئەوەندە زۆر بوو کە هیچکەس بیریشی لێ نەدەکردەوە. وەکوو هەوا و با بوو، مەبەست ئەوەیە کە نەدەکرا هیچ کارێکی بۆ بکرێ. هەلومەرجەکە ماوەیەکە کە بەردەوامە، وە بە گشتی هەژارەکان بوون کە موحافزەکار بوون. ڕەنگدانەوەشیان دەتوانرێت لە خواست و حەزیاندا بۆ درێژەپێدانی رێگایان لەلایەن منداڵەکانیانەوە، ببیندرێت.

  بۆچوونی باکم و دایکم ئەوە بوو کە من سەرکەوتوو نەبوم چوونکە لە رۆژنامەکاندا دەمنووسی، وە هەوڵم دەدا کە کتیبێک بڵاو بکەمەوە. کارەکانم سەیر بوون، لەبەرئەوەی نەمدەویست رێگای ئەوان درێژە پێ بدەم. لە لاوێتیدا هەمیشە دژم بوون کتێبخانەیەک کە ئەویش نیو مەتر پان بوو و هیچ جێگایەکی ئەوتۆی نەدەگرت بۆ ماڵەوە بکڕم. ئەوان دەترسان کە بەوەفا نەبم بۆ هەژاری.

  لەگەڵ ئەوەی کە هەژاری و دەوڵەمەندی بوونیان هەبوو، من هەوڵم دەدا لە ڕادە و ئاستە رێزمانیەکەیان خۆ بەدوور بگرم. بینیم کە باوکم و دایکم هەڵە دەکەن. بەڵام هێشتاش بۆم ڕوون نەبوو کە من چۆن ئەدەبیات و فەرهەنگی ئەوان دەخەمە مەترسیەوە و هەست بە شتی تر دەکەم. دەی ئەوانە چ پەیوەندیەکی بە چیرۆک نووسیی کرێکاریەوە هەیە؟ بەو مانایەیە کە جیاوازی چینایەتی هەبوو و هێشتاش هەیە، تەنیا بە زمانێکی تر باس دەکرێت. چینی کرێکار خۆی خاوەنی ئەدەبیاتێک بوو، وە لەگەڵ فەرهەنگی سەرمایەدارەکان جیا بوو. لە سەرەتا رەنگدانەوەی کرێکاران بوو کە کاریگەری لەسەر ئەدەبیات دادەنا.

  بیر و هەستی کرێکاران جۆرێکی تر بوو و لە لایەنە گرنگەکاندا لەگەڵ شێوازی بیر کردنەوەی سەرمایەداران جیاواز بوو. تەنانەت لە ڕوکاریشادا یەکتریان نەدەخوێندەوە. بنەماڵەی سەرمایەداران میوانیان بۆ هاورێکانیان دەدا، دەچوون بۆ ئۆپێرا، وە کتێبیان دەخوێندەوە بەو شێوەیەی کە عادەت و خوویان بوو. کرێکاران دەچوونە مەیخانە و نمایشخانە، یاری کارتیان دەکرد، گۆڤارە حەوتانەکان و یان زنجیرە درامایان دەخوێنەوە، وە یان هیچیان نەدەخوێنەوە. لەوانەشە بڵێم هیچیان قاچیان نەگەیشبووە بەردەم کتێبفرۆشێک. لەناو کتێبخانە وون دەبوون، کە لەوێ دۆزینەوەی شتێک بۆ هەموان زۆر دژوار بوو. کۆمەڵ ئەگەر نەتوانێت لە ماوەی ژیانیدا جیهانبینی خۆی بدۆزێتەوە، دەبنە ئەنجومەنێک کە بۆچوونی خۆیان تەنیا ئەندامی سنوورداری خۆیان لێی تێدەگەن. لە ئەدەبیاتدا زۆر پەرێشانی درووست دەکات، بۆ نموونە دەبێ دەست لە دادگایەک بشۆین کە هەردوو لایەن زمانی یەکتر تێناگەن.

  کرێکارە رۆشنبیرەکانیش بوونی هەبوو. ئەوان لە ئەدەبیات باشترینیان هەڵبژارد و دەخوێندەوە. لەکاتێکدا بەشێک لە خاوەن پارەکان بەسەندەیان بە نووسینە پوچەکان کرد. هەڵبەتە ئەوانە تایبەتی بوون، کرێکاران خراپترین بەشی سەرمایەداریان هەڵبژارد، لە بەرانبەردا سەرمایەدارەکان ووردە ووردە باشترین بەشەکانی ئەدەبیات و فەرهەنگی کرێکاریان بەرەو خۆیان ڕاکێشا، بۆ نموونە کۆمەڵ و سازمانداندا. هەردوو فەرهەنگ هەندێجار لەیەک نزیک دەبوونەوە، هەڵبەتە بەبێ ئەوەی لەگەڵ یەک تێکەڵبن. حیزبە سیاسیەکان دەرخەری کەمێک لەو پەیوەندیانە بوون. بەڵام ئەدەبیات بوو کە سەردێڕی ڕوون بوونەوەی هەموو پەیوەندیەکان بوو.

  کاریگەریشی لە ناوەرۆکی کتێبەکاندا چۆن دەکرێ هەستی پێ بکرێت. ساڵەکانی سی لەلایەنی کوالیتی لەژێر چاوەدێری خۆ ڕاهێنەرەکاندا بوو. دەزگای موحافزەکارەکان هەرچی لەدەستیان هات بەربەستیان خستە بەردەمیان، هێزیشیان زۆر بوو. دەیانزانی کە سەردەکەون. دەزگاکان بە خواستی خەوخۆشەکان چینی کرێکاریان بە رەسمیەت دەناسی. نووسەرە لاوەکانی ساڵی چل کەمتر لە ئەندامانی بنەماڵە خۆش گوزەرانەکان بوون و هەروەها کەمینەیەک خوێندنی زانکۆیان تێپەڕاندبوو، لەبەر ئەوە نووسینەکانیان بە هاسانی بڵاو دەبۆوە. بەڵام لە ساڵەکانی ‌هەشتا دووبارە گەڕاینەوە بۆ هەلومەرجێکی هاوشێوە، نووسەرە کرێکاریەکان کیشەی بڵاو کردنەوەیان دەهاتە بەردەم سادەتر بیڵێم هەموو دەرگاکانیان بەڕوودا داخستن.وە ئەگەریش چیرۆکی کرێکاری چاپ دەبوو کەمترین رەخنە و بۆچوونی دەهاتەوە سەر. وە لەبەر ئەوە ڕووبەڕووی کێشەی بازاڕی دەبوونەوە. کتێبی “گوزارش لە سەتڵی پاککردنەوە” بەرهەمی “مایائێکلۆند” بەرهەمی ساڵی ١٩٧٠، بڵاو کرانەوەی لە ساڵی هەشتا و حەوت لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەرەکی و کرێکاری ڕەد دەکرایەوە.

  ڕوون نییە کە ئێمە لە داهاتوودا کرێکاری لەو شێوەیەمان هەبێت، ئامانج نووسەرێتی کرێکاری نییە. بەڵام ئەوە هۆکار نییە کە حاشا لە بوونی ئەدەبیاتی کرێکاری بکەین و لەو نیشانانەی کە کەم و زۆر دەبیندرێت لە ژیان هەڵبەتە لە هەلومەرجێکی دژوار درێژەی دەبێت. چەوساوە و چەوسێنەر لەهەرحاڵدا هەمیشە هەن. ئێمە زیاتر پێویستمان بە نووسەرە ڕادیکالەکانە کە لەباتی نووسەرە کرێکاریەکان تا ڕابردوو پر بکەنەوە کە یارمەتی ڕاپەرینی چەوساوەکان بدەن. ئامرازی تەکنیکی نووسەرەکان دەگۆردرێت، بەڵان ئەو ئەرکەی کە وایان لێدەکات قسە بکەن هەمیشە بەردەوامە و هەیە. 


 ن: ئیوارلۆ یوهانسۆن
و: هێمن ئەمانی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.