Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
میدیای ئازادی ئەمریکا ئاشکرایکرد؛ تەیمورلەنگ چەکی پێنەبووە،

میدیای ئازادی ئەمریکا ئاشکرایکرد؛ تەیمورلەنگ چەکی پێنەبووە،

Closed
by April 23, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

میدیای ئازادی ئەمریکا ئاشکرایکرد؛ تەیمورلەنگ چەکی پێنەبووە، تەقەشی نەکردووە و دوای دەستگیرکردنی کوژراوە

 

درۆکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی( FBI ) لە بارەی  کوشتنی تەیمورلەنگی ٢٦ ساڵەی بەڕەگەز چیچانی ڕۆژ بەڕۆژ ئاشکرا دەبن و میدیای ئازادی ئەمریکاو کەنەدا بە جدی بەدوای ئەو ڕووداوەدا دەچن. میدیای ئازادی ئەمریکاو کەنەدا لەسەر کارە تیرۆریستیەکەی بۆستۆن کەوتوونەتە ململانێ لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی میدیای چەواشەکاری ئیمپریالیزمی ئەمریکادا.

بەدوای تەقینەوەکانی بۆستۆن لە ١٦ی نیساندا، پۆلیسی فیدراڵ وێنەی دوو برای بە ناوەکانی ( تەیمورلەنگ و جەوهەر تسارنەیڤا ) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوانە ئەنجامدەری تەقینەوەکە بوون. دوو ڕۆژ بەدوای ئەوەدا، ٩٠٠٠ پۆلیسی فیدراڵ سەراسەری شاری بۆستۆنیان کۆنترۆڵکرد. لە ١٩ نیساندا ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە کە دوو گومانلێکراوەکە لە پێکدادانێکی چەکدارانەدا سێ پۆلیسیان بریندار کردووە، کە یەکێک لەو پۆلیسانە برینەکەی قورسە و لە ئەنجامیشدا تەیمورلەنگ کوژراوەو جەوهەری ١٩ساڵەی برایشی بە برینداری گیراوە، بەڵام ئێستا دوو ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە پیشانیدەدەن ئەو دوو گومانلێکراو چەکیان پێنەبووە و مقاوەمەی چەکدارانەشیان نەکردووە!. ئەم دوو ڤیدیۆیە، گومان و پرسیارەکانیان لەسەر ئێف بی ئای زیاترکردووە کە ئەو دوو کەسە ئەنجامدەری کارەتیرۆریستییەکەی بۆستۆن نەبوون و خودی ئێف بی ئای لە پشتی ڕووداوەکەوەیە. لەمڕووەوە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد، نووسەرانی ئەنتی مەسە میدیای ئیمریالیستی ئەمریکا، بەشوێن ڕووداوەکەدا دەچن و دەیانەوێت ڕاستیییەکانی پشتی پەردە ئاشکرا بکەن. دان دێکس، یەکێکە لەو ڕۆژنامە نووسە ئازاد و ئازایانەی کەبەدوادا چوونی لەسەر ئەو دوو ڤیدیۆیە کردووە کە پیشانیدەدات تەیمورلەنگ چەکی پێنەبووەو دوای ئەوەی کە خۆی بەدەستەوەدەدات، لەسەر داوای پۆلیس جلەکانی دادەکەنێت و بەڕووتی دەیخەنە ناو سەیارەکی پۆلیسەوە. دێکس ئەڵێت:” هەرچی چۆنێک بوو پوری تەیمورلەنگم ڕازیکرد کە لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەوە بدوێت”. پوری تەیمور دەترسێت و دەڵێت ” پۆلیس پێیان گوتم نابێت هیچ لێدوانێک بۆ میدیاکان بدەیت… من دەترسم… کۆمپیوتەرەکەم ڤایرۆساویکراوە…. بەڵێ ڕاستییەکەی ئەو کەسەی ڕووتکراوەتەوە  ولە ڤیدیۆکەدادەبینرێت ئەوە تەیمورلەنگە!”.

 ئێمە هەرسێ ڤیدیۆکەمان داناوە. لە ڤیدیۆی یەکەمدا، دان دێکس باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە چۆن پوری تەیمورلەنگی ڕازیکردووە بەوەی دەربارەی ڤیدیۆی رووتکردنەوەی تەیمورلەنگ بدوێت و ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، خودی تەیمورلەنگە!. لە ڤیدیۆی دووەمدا، تەیمورلەنگ دەردەکەوێت کە لەسەر داوای پۆلیس بە دەمداڕاکشاوە و هیچ چەکێکی پێننیە!. لە ڤیدیۆی سێیەمدا،دیارە کە بەڕووتی دەیخەنە ناو سەیارەیەکی پۆلیسەوە و شایەتحاڵێکیش باسی گرتن، ڕووتکردنەوە و خستنە ناو ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس تەیمورلەنگ دەکات!. دوای ئەوە، بۆ کوێی دەبەن و چی لێدەکەن، هێشتا بەڵگەننامەکانی ئەوە ئاشکرا نەبووە

ڤیدیۆی یەکەم :

 

http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=v0-C6Z0YEGM#

ڤیدیۆی دووەم:

http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=ixvDUaMDPko

ڤیدیۆی سێیەم:

http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=hJamCSEsv6k

 

 —————————-

ڕاپۆرتێکی کوردستانپۆست ئینفۆ لەسەر کارە تیرۆریستانەکەی بۆستۆن بخوێنەرەوە:  

شکستهێنانی پرۆژەی شەیتانی ئەنتی تیرۆریزم؛ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی بۆستۆن لە ژێر گومان و پرسیاردایە!

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.