ژن‌بوون وه‌ك شانازی له شیعری ژناندا
یه‌كێك له‌و دیارده ئه‌ده‌بیانه‌ی،ماوه‌یه‌كه له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردییدا ده‌ركه‌وتوه،ئه‌زموونی شیعری چه‌ند ژنه شاعیرێكه،به‌دیاریكراویش ئه‌و شاعیرانه‌ن،كه ئه‌زموونێكی كورت،وه‌لێ جوانیان له نووسیندا هه‌یه.ئه‌زموونی شیعری ئه‌و شاعیرانه،له ڕووی زه‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه ده‌كه‌وێته،قۆناغی دوای ڕاپه‌رین‌و به تایبه‌تیش ده‌یه‌ی دووهه‌زاره‌كان.واته له‌و ماوه‌یه‌دا،چه‌ند ده‌نگێكی شیعری جوان ده‌ركه‌وتوون، كه ئه‌زموونه‌كه‌یان ئه‌وه ده‌هێنێت،خوێنه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ی له ئاستدا بكات.بۆیه مه‌به‌ستی ئێمه له‌و ده‌نگانه، ئه‌و ژنه شاعیرانه نین،كه ته‌مه‌نێكیان له نووسینی شیعر هه‌یه‌و ئه‌زموونی نووسینیان،ده‌كه‌وێته قۆ ناغی پێش ڕاپه‌رینه‌وه.به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و ده‌نگه شیعریانه‌ی دوای ڕاپه‌رینه.له ئه‌زموونی ئه‌و ژنه شاعیرانه‌دا،چه‌ند سیما‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌قی شیعری هه‌یه،كه ده‌كرێ وه‌ك شوناسێك،به مه‌به ستی جیاكرنه‌وه‌یان،له ئه‌زموونی شیعری تر بیانبینین.گه‌رچی جیاكردنه‌وه‌و پۆڵینكردنی شیعر،وه‌ك ئه‌زموونی ژن‌و ئه‌زموونی پیاو،ڕه‌نگه تێڕوانینێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی دروست نه‌بێت.چونكه دواجار شیعر،هه‌ر شیعره،به چاوپۆشین له‌وه‌ی كامه ڕه‌گه‌ز نووسیویه‌تی.به‌و مانایه‌ی بۆ خوێنه‌ر شوناسی ده‌ق گرنگه نه‌ك شوناسی نووسه‌ر.وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،ده‌بێ بزانین هه‌رگیز نووسینی شیعر لای ژن به هه‌مان ئه‌و هه‌ناسه‌و دنیابینی‌و تێڕوانینه نییه، كه له شیعری پیاوان ده‌بینرێت.بێگومان ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به سرووشتی سایكۆلۆژی‌و په‌روه‌رده‌یی‌ودنیابینی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌وه.بۆیه كاتێ تێكستێكی شیعری ژنان ده‌بینین، له ئاستی گوتار‌و ناوه‌رۆكدا،جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه، له ئه‌زموونه‌كانی تر.بۆنموونه: ژنان به سرووشته‌وه،په‌یوه‌ندییه‌كی روحی گه‌وره‌یان به دایكیانه‌وه هه‌یه،بۆیه سیمبولی دایك،له شیعری ژناندا زۆرتر ده‌بینرێت،وه‌ك له شیعری ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر.یاخود ژنان به سرووشته‌وه له ڕووی بایۆلۆژییه‌وه ڕۆمانسی ترن له پیاوان،بۆیه ئه‌و ڕوانگه ڕۆمانسیه هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له شیعره‌كانیاندا.یاخود ژن له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا،وه‌ك بوونه‌وه‌رێك هه‌میشه ماف خوراو بوه‌و ئازادی پێشێل كراوه،بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ژنان له شیعره‌كانیاندا،وێڵن به دوای ئازادییه‌وه، ئه‌مه كه‌متر بوونی هه‌یه له شیعری پیاوان. هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش ده‌كرێ دواجار وه‌ك،سیمایه‌كی جیاواز له شیعری ژنان سه‌یری بكه‌ین.له‌ڕاستیدا،له‌باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند ژنه شاعیره‌ی كورده‌وه،كه ده‌شێ وه‌ك ده‌نگێكی نوێی دوای ڕاپه‌رین، سه‌یریان بكه‌ین،پێشتر چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌كم له باره‌یانه‌وه نووسیوه.وه‌لێ هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا،ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند خانمه پێویستی به خوێنه‌وه‌و راڤه كردنی زیاتره.به ئامانجی هاندان‌و پشتگیریكردنیان،له به‌رده‌وامی ئه‌زموونی شیعریان. كه به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م كه متر ئه‌زموونی ئه‌مانه، قسه‌ی له باره‌وه كراوه.له كاتێكدا چه‌ندان ده‌قی جوانی شیعریان هه‌یه.ئه‌زموونی ئه‌مانه به‌به‌راورد,له گه‌ل ئه‌زموونی ئه‌و شاعیره ژنانه‌ی به‌ر له‌وان شیعریان نووسیوه،كه متر خوێنه‌وه‌ی بۆ كراوه.به‌داخه‌وه زۆرجار له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا،له‌بڕی شوناسی ده‌ق شوناسی نووسه‌ر ده‌كرێته پێوه‌ر.به‌و مانایه‌ی له زۆركاتدا،ڕه‌خنه‌و ڵێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، ناوی شاعیر له بڕی ده‌قه‌كانی ده‌كاته پێوه‌ر.له كاتێكدا مه‌رج نییه شاعیرێك هه‌میشه،تێكستی شیعری جوان بنووسێت.ده‌شێ له كۆی ئه‌زموونه شیعریه‌كه یه‌وه،هه‌ندێ جار شیعری لاوازیش ببینرێت. وه‌لێ چونكه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی،وه‌ك وتمان ناو له بڕی ده‌ق ده‌كاته پێوه‌ر،ئیدی ده‌شێ ئه‌زموونی شاعیرێك هه‌میشه به داهێنه‌رانه سه‌یر بكرێت.
بێگومان له دوای ڕاپه‌رینه‌وه به گشتی‌و له دوای ده‌یه‌ی دووهه‌زاره‌كانیشه‌وه به تایبه‌تی، چه‌ندان ده‌نگی تازه‌و نوێی شیعری، له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه هاتونه‌ته نێو دنیای ئه‌ده‌بی كوردی. ئه‌زموونی ئه‌م شاعیرانه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له ڕووی شوناسی شیعریه‌وه،له یه‌كتریه‌وه نزیكن،وه‌لێ له ئاستی دنیابینیدا،جیاوازن له یه‌كتری،بابه‌ت‌وگوتاری هه‌ریه‌ك له‌و شاعیرانه،له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه له یه‌كتریه‌وه نزیكن،وه‌لێ ئاستی گوزارشتكردنیان جیاوازن.به‌و مانایه‌ی هه‌ر شاعیرێك‌و به پێی ئه‌زموون‌و خوێنه‌وه‌و روئیای خۆی بۆ ده‌ورو به‌رده‌ڕوانێت. ڕه‌نگه لای ڕه‌گه‌زی مێ،ئازادی مانایه‌كی هه‌بێت‌ولای ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر به پێچه‌وانه‌وه.یاخود ڕه‌نگه ڕه‌شبینی لای ڕه گه‌زی نێر،ڕه‌شبینیه‌كی گه‌وره‌و قوڵ بێت،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌گه‌زی مێ وێرای ڕه‌شبینیشیان به‌ڵام ئومێد نابڕن‌و گه‌شبینن.بۆیه ده‌كرێ بڵێین به‌و پێیه‌ی شیعری ژنان،ژنان ده‌ینووسن‌و ژنیش بوونه‌وه‌رێكی به سرووشت ڕۆمانسی تر‌وبه‌هه‌ست‌و سۆزتره،بۆیه ئه‌و سۆزه‌ی له شیعری ژناندا هه‌یه،ڕه‌نگه سۆزێكی به رفراونتر بێت له ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر.به‌تایبه‌تیش كه به‌داخه‌وه ڕه‌گه‌زی مێ،له كۆمه‌لگا رۆژهه‌ڵاتیه‌كان به گشتی‌وكوردیش وه‌ك به شێك له‌و كۆمه‌لگایانه‌به تایبه‌تی، هه‌میشه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی نامۆوهاوڵاتی پله دوو،ده‌بینرێت.ئیدی ژن له‌و نێوه‌نده‌دا ناچاره شه‌ڕی ژنبوونی خۆی‌وناسنامه‌كه‌ی بكات.بۆیه ده‌بینین له به شێكی زۆری شیعری ئه‌و نه‌وه گه نجه‌دا،پرسی ناسنامه‌و ژن‌بوون،ده‌بینرێت.شیعر ده‌كرێته ئه‌و گوتار‌و په یامه‌ی،كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ڵگری ئه‌و ئاماژه یه بێت،كه ئه‌ویش هاوشانی ڕه‌گه زه‌كه‌ی تره‌و هیچی له‌و كه‌متر نییه.ئه‌ویش خاوه‌ن شوناس‌و ناسنامه‌ی خۆیه‌تی.بۆیه پرسی ژن‌بوون،وه‌ك بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گوتارێكی سه‌ره‌كی له شیعری ئه‌ونه‌وه‌یه پێكده‌هێنێت.له شیعری ئه‌و خانمانه‌دا،ژن‌بوون وه‌ك شوناسێك چیتر مایه‌ی نه‌هامه‌تی‌وشه‌رم‌وسڵه‌مینه‌وه نییه.ژن‌بوون چیتر ئه‌و ناسنامه قێزه‌وه‌نه نییه،وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه له كۆمه‌لگا دواكه‌وتووه‌كاندا ئه‌و خوێنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.بۆیه ئه‌و خانمه شاعیرانه دێن ڕه‌هه‌ندێكی تر به ژن‌بوون ده‌ده‌ن،كه له بڕی مایه‌ی شووره‌یی،جێگه‌ی شانازی ئه‌وان بێت.له بڕی ترس‌وسڵه‌مینه‌وه‌یان له ناسنامه‌كه‌یان,كه ژنێتییه، به پێچه‌وانه‌وه،شانازی به‌و ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.بۆیه بوێرانه به گژ هه‌موو ئه‌وترادیسیۆنه دوواكه‌وتوانه دێنه‌وه،كه ژنێتی پێ شووره‌ییه.یاخود ژن‌بوون به مایه‌ی كاره‌سات‌و ئاشووب ده‌زانن.ئه‌و شاعیرانه له شیعره‌كانیاندا،به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕواننه ناسنامه‌ی خۆیان كه نه‌ك هه‌ربۆ ئه‌وان، جێگه‌ی ترس‌و شه‌رم نه‌بێت،بگره وه‌ك وتمان شانازییشی پێوه ده‌كه‌ن.ئه‌وان چیتر به ترسه‌وه باسی ژنبوونی خۆیان ناكه‌ن،به‌ڵكو به‌و په‌ڕی بوێریی‌وراشكاوییه‌وه،ناسنامه‌ی خۆیان بۆ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر ده‌رده‌خه‌ن‌وهاوشێوه‌ی ئه‌وان مرۆڤبوونی خۆیان ده‌بینن.به داخه‌وه ژن له كۆمه‌لگا دواكه‌وتووه‌كان‌و به تایبه‌تیش كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا،هه‌میشه وه‌ك كه سێكی په‌راوێزكراو،بوونه‌وه‌رێكی جیا له پیاو ته‌ماشا ده‌كرێت.بۆیه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ژن خۆیه‌تی،شه‌ڕی ئازاد كردنی ناسنامه‌ی خۆی بكات.شه‌ڕی به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مافانه،كه پیاو پێیه‌وه ڕه‌وا نا‌بینیت. ئه‌م خه‌ونه‌ش نایه‌ته دی،ئه‌گه‌ر بوێرنه‌بێت‌وبه گژكلتووری په‌تریاكیه‌تدا نه چێته‌وه.ئه‌گه‌ر ترس‌و شه‌رم وه‌ك دوو كۆله‌كه‌ی ده‌سته مۆكردنی ژن،له كۆمه‌ڵی كورده‌وارییدا،به‌لاوه نه‌نێت.ئازادكردنی شوناسی ژن،له هه‌موو كۆت‌وبه‌ندێكی،خێڵه‌كی‌وترادیسیۆنی‌و په‌روه‌رده‌یی دواكه‌وتوو،خه‌ونێكه ناهێته دی,ئه‌گه‌ر ژن خۆی به‌بێ ترس،شه‌ڕی شكاندنی ئه‌و ته‌وقانه نه‌كات،هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه،به‌بێ بوێریی،به‌بێ شانازیكردن به خودی ناسنامه‌كه‌ی، ناهێته دی.ده‌بێ خودی ژن،وه‌ك مرۆڤێك هاوشێوه‌ی پیاو، شانازی به ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه،بكات كه ژنه. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌بینین،كه به شێكی سه‌ره‌كی له گوتاری شیعری ئه‌ونه‌وه گه‌نجه،شانازیكردنیانه به ژنێتییان.واته ژن‌بوون لای ئه‌وان نه‌ك هه‌ر،مایه‌ی ترس‌وسڵه‌مینه‌وه نییه،بگره جێگه‌ی شانازیشیانه.هه‌روه‌ك خۆشیان له شیعره‌كانیاندا،ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن.با به‌نموونه سه‌رنج له‌و چه‌ند كۆپڵه‌شیعریانه بده‌ین:_
(ژاوێن شاڵی) ده‌ڵێت:_
باوه‌ش به میهره‌بانی جاده‌ی چۆَڵ‌و
چرپای پڕنازی كچانه ئه‌كه‌م….
(هیرۆكورده)ده‌ڵێت:_
هه‌ر به‌ڕووتی له تۆڕا دێمه ژوره‌وه..
خۆم ڕووتده‌كه‌مه‌وه…
(چنار نامق)ده‌ڵێت:_
گه‌ر ئه‌مجاره پێیه‌كانم..له‌سه‌هۆڵبه‌ندانی عشقت خزا..
ده‌ستی حه‌زم مه‌گره…با گلۆر ببمه‌وه…
(حیات مجید پورخی) ده‌ڵێت:_
ئه‌و ده‌مانه‌ی له ناخما فواره‌ی به ستوه..خۆشه‌ویستی تۆ..
ئه‌و ده‌مانه‌ی تۆیه‌ك ده‌دۆزمه‌وه…
له‌هه‌ر یه‌ك له‌ووێنه شیعریانه‌دا،كه‌هی چوار شاعیری ژنی نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رین به گشتی‌وده‌یه‌ی دوای دووهه‌زاره‌كانن به تایبه‌تی،جۆرێك له بوێری‌و شانازیكردن به ناسنامه‌ی ژنێتییه‌وه ده‌بینین. ژن‌بوون له ڕوانگه‌ی ئه‌واندا، نه‌ك هه‌ر شوناسێك نییه بۆ ترس‌و دوودڵی‌وشه‌رم،بگره پێیه‌وه خۆشحاڵیشن.بۆیه به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه،باس له ناسنامه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن‌و باوه‌شی پیادا ده‌كه‌ن.بێگومان ئه‌و ئازادبوونه‌ی شوناسی ژنیش،به بێ شه‌ڕی په‌تریاكیه‌ت‌وگێرانه‌وه‌ی ئازادیی‌و مافه‌كانی ژن،ناهێته دی.بۆیه ئه‌وان سه‌ره‌تا به گژ ترس وكۆت‌و به‌نده كان داده‌چنه‌وه،دواتر ناسنامه‌كه‌یان كه ژنێتییه ده‌رده‌خه‌ن.به‌ده‌ربڕینێكی تر،ئه‌وان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، شه‌ڕی ئازادی ده‌كه‌ن،دواتر هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی شوناسی خۆیان ده‌ده‌ن.چونكه دڵنیان به بێ ئازادی،مانایه‌ك بۆ مرۆڤبوون نییه.چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌وه مرۆڤه له ڕه‌گه‌زی مێ بێت،كه هه‌میشه، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی جیا له ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر ته‌ماشا ده‌كرێت‌ومافه‌كانی پێ ڕه‌وانابینن. بۆیه له هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌ربڕینه شیعریانه‌دا،جۆرێك له یاخیبوون‌وهاتنه‌وه به گژترادیسیۆنی كۆمه‌لگه‌وكلتووری په‌تریاكیه‌ت ده‌بینرێت.ئه‌وه‌ی له‌و كۆپڵه‌شیعریانه‌دا وه‌ك خوێنه‌رێك به‌دیده‌كه‌م،جۆرێكه له بوێریی‌و ئازایه‌تی‌و سه‌ربه‌ستی له ژیان.چونكه هیچ كچێك ناتوانێت،شانازی به كچبوونی خۆی بكات،ئه‌گه‌ربوێر نه‌بێت.هیچ ژنێك ناتوانێت،باس له رووتبوونه‌وه بكات،یاخود ئاوێزانی عاشقه‌كه‌ی بێت،یانیش پڕبێت له خۆشه‌ویستی ڕه‌گه‌زی به رامبه‌ر،ئه‌گه‌ر ئازا‌و خۆراگر‌ویاخی نه‌بێت.ئه‌وه به ته‌نیا ئه‌و ژنانه‌ن ده‌توانن،یاخی ببن، كه ئازادن.به ته‌نیا ئه‌و كچانه‌ن ده‌توانن شانازی به كچبوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن،كه ژنبوونی خۆیان به سه‌روه‌ری‌و شانازی ده‌بینن، نه‌ك شووره‌یی‌و ژێر ده‌ستی.به ته‌نیا ئه‌و ژنانه‌ن ده‌توانن خۆشه‌ویستی بكه‌ن‌و ئاوێزانی خۆشه‌ویسته‌كانیان بن، كه بوێربن‌وبه گژسته‌می كۆمه‌لگاوده‌سه‌ڵاتی په‌تریاكیه‌ت دابچنه‌وه.ده‌نا هه‌موو ژنێك،ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نییه،باس له ژنێتی خۆی بكات‌وژنبوونی خۆی وه‌ك شانازی ببینێت.به‌داخه‌وه تائێستاش كه‌م نیین ئه‌و ژنانه‌ی له نێو كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا،سڵا له ژنێتی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و به شه‌رمه‌وه باس له ناسنامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.كه‌م نیین ئه‌و ژنانه‌ی تائێستاش له ژێر سته‌می كۆمه‌لگه‌و ترادیسیۆنی خێڵه‌كیانه‌ی دواكه‌وتوو،ده‌ناڵێنن‌وبه‌داخه‌وه هه‌وڵی ئازادبوونی ناسنامه‌كه‌یان ناده‌ن. كه‌م نیین ئه‌و كچانه‌ی خه‌ونی كوڕبوون ده‌بین‌و له ترسی كۆمه‌لگه،خۆزگه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌خواست كوڕبوونایه. بۆیه له‌ڕوانگه‌ی من وه‌ك خوێنه‌رێك،ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه شاعیرانه،له‌و ده‌ربڕینه شیعریه جوانانه‌دا به‌رجه‌سته یان كردوه،ئازایه‌تی‌و بوێریه.له‌و چه‌ند وێنه شیعریه‌دا،ناسنامه‌ی ژنانێك ده‌بینین،كه‌نه‌ك هه‌ر ژنێتی وه‌ك شه‌رم نابینن،بگره شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن.ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و خانمانه له باره‌ی ژنێتی خۆیانه‌وه،له‌و چه‌ند وێنه شیعریه جوانه‌دا گوزارشتیان لێكردوه‌و به‌رجه‌سته‌یان كردوه،به‌ر له‌وه‌ی ده‌لاله‌تێكی ئیرۆتیكی‌وڕۆمانسیان هه‌بێت،ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئازادبوونی ژن‌وشانازیكردن به ناسنامه‌كه‌یان.ئاخر ڕووتبوونه‌وه،به‌رله‌وه‌ی ده‌رخستنی جوانیه‌كانی جه‌سته بێت،ئازایه‌تی‌و بوێریی‌و سه‌ربه ستییه.هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌رپێمان وابێت،ماناكانی ده‌قی شیعری ئه‌و خانمانه،له‌ده‌لاله‌تێكی ئیرۆتیكی‌وڕۆمانسی كورتده‌بنه‌وه.به پێچه‌وانه‌وه.به‌ڵكو جۆرێكیشه له یاخیبوون‌و هاته‌نه‌وه به گژ سته‌مه‌كانی كۆمه‌لگه‌و كلتووری په تریاكیه‌ت.كه‌سێك ناتوانێت،عاشق بێت ئه‌گه‌ر ئازا نه‌بێت.ژنێك ناتوانێت ژنبوونی خۆی وه‌ك شانازی ببینێت، ئه‌گه‌ر ترسی له ناسنامه‌كه‌ی هه‌بێت‌وخۆی له ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر به كه‌متر بزانێت.بۆیه شیعری ئه‌و خانمانه،هه‌ڵگری گوتارێكه،كه ئه‌ویش گوتاری یاخیبوون‌و هاتنه‌وه‌یه به گژ هه‌موو ئه‌و سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیانه‌ی، كۆمه‌لگه به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌گه‌زه ده‌یكات. گوتاری وه‌ستانه‌وه‌یه،له ئاست كلتووری په‌تریاكیه‌ت‌وترادیسۆنی خێله كیانه.ترادیسیۆنێك كه پێی وایه‌ژن بوونه‌وه‌رێكی جیاوازه له پیاو. بۆیه ئه‌وان له شیعره‌كانیاندا،هه‌وڵی تێكشكاندنی ئه‌و دنیابینیه ده‌ده‌ن‌و په یامێك ده‌گه‌یه‌نن،كه ئه‌و یش شانازیكردنیانه به ژنبوونی خۆیان.ئه‌و گوتاره‌ش بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك له شیعری ژناندا،نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی له سه‌ر وه‌ستانه،بگره شایه‌نی هاندان‌وپشتگیریكردنیشه.چونكه ئه‌وان مه‌به ستیانه له رێی شیعره‌كانیانه‌وه،ئه‌و په‌یامه بده‌نه ژن،كه ژنێتی نه‌ك هه‌ر شووره‌یی نییه،به‌لكو شانازیه‌كی گه‌وره‌شه….