ئه‌ركی له مێژینه سۆسیالدیموكراتی و سۆسیالیزم (٢)
ڕێبوار ڕه‌شید له سوێدیه‌وه كردوویه به كوردی….
دیموكراسیی بورژوایی و سۆسیالیستیی
Borgerlig och socialistisk demokrati
ئایا جیاوازیه هه‌ر بنچینهییهكان له نێوان دیموكراسیی سۆسیالیستیی و بورژواییدا كامانه‌ن؟ هۆكان ئارڤیدسۆن Håkan Arvidsson و لێنارت بێرنتسۆن Lennart Berntson له كتێبی ده‌سته‌ڵات، سۆسیالیزم و دیموكراتیی Makten, Socialismen och Demokratin دا ده‌ڵێن كه ئه‌م چوار لایه‌نه‌ی خواره‌وه خه‌ته گشتیه‌كانی شێوه‌ی حوكمڕانیی بورژوایی و لیبرالیی نیشانه ده‌كه‌ن:
أ) حوكمه‌ت ده‌بێت متمانه‌ی پارله‌مانی هه‌بێت، واته حوكمه‌ت ده‌بێت له‌و پارته یان پارتیانهوه دروست بكرێت كه له هه‌موو پرسه بنچینه‌ییه‌كاندا زۆربایهتیهك له پارله‌ماندا ده‌باته‌وه/ ده‌به‌نه‌وه (واته پارله‌مێنتاریزم)؛
ب) ئۆرگانه فه‌رمانڕه‌واكان یان یاسادانه‌ره‌كان به پێی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن پێك ده‌هێنرێن كه له‌سه‌ر بناخه‌ی مافی ده‌نگدانی گشتیی و هاومافیی له ده‌نگداندا ده‌كردرێت؛
ت) هه‌ردووكیان، هه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و هه‌م پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی ته‌واوی ئازادیی و هه‌بوونی ماف بۆ ده‌ربڕینی ڕووانگه پێك بێت، هه‌روه‌كوو هه‌بوونی هه‌ل و ماف كه بۆیان هه‌بێت ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له شێوه‌ی سه‌ندیكایی و سیاسیی‌دا ساز بكه‌ن.
ویستی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووریی konstitutionella staten ئه‌وه بوو كه له شێوه‌ی یاساییدا دهستڕۆیویی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا بهرسنووردار بكات و دابه‌شبوونی ده‌سته‌ڵات له نێوان شاخه جیاوازه‌كانی ماشێنی ده‌وڵه‌تدا به ڕێسا پارسه‌نگ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له چهقگرتنێكی زێده‌ڕۆی ده‌سته‌ڵات له ئۆرگانه جێبه‌جێكاره‌كاندا بگرێت، واته حوكمه‌ت و بیروكراتیی. له‌و كاته‌دا كه ئه‌مه مه‌به‌ستی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای چینی بورژوازیی بوو كه بێت و ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووریی دابمه‌زرێنێت، ئه‌وا دیموكراسیی بورژوایی ئامانجێكی ته‌واو دیكه‌ی هه‌یه. به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت كه له ڕووی سیاسیی و ڕه‌سمییه‌وه هه‌موو هاووڵاتیان هاوئاست بكات؛ به پله‌ی دووهه‌م ده‌یه‌وێت، تێگه‌یشتنی زۆربایه‌تی، له ڕێگای زۆرینه‌یه‌كی پارله‌مانییه‌وه، له ده‌سته‌ڵاتی حوكمه‌تدا ڕه‌نگ بداته‌وه؛ به پله‌ی سێهه‌م ده‌یه‌وێت شێوه‌ی نه‌زمدار و به ڕێساگه‌ل ڕاگیراو بۆ گۆڕینی ده‌سته‌ڵاتی ڕابه‌رایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت په‌یدا بكات و چوارهه‌م ده‌یه‌وێت سیسته‌مێكی ڕێكخستن و پارتی بهێنێته ئاراوه كه له به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكاردا (ته‌نفیزیدا) ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت.
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك دوای ئه‌وه هه‌ردوو نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێن كه "زۆرێك له پرینسیپه‌كانی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دیموكراسیی بورژوایی هه‌روه‌ها دهشچنهوه سه‌ر ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستیی". به باوه‌ڕی من جێی خۆیه‌تی مرۆڤ پرسیار بكات كه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك دانه‌ش له‌و پرینسیپانه كه ئه‌و دوو نووسه‌ره ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ن هه‌بێت كه نه‌چنه‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستیی؟ هێنده‌ی من ده‌توانم بیبینم له‌و ڕووه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان دیموكراسیی بورژوایی و سۆسیالیستییدا نییه. هه‌ردووكیان بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسیی بن ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان هه‌لومه‌رجی مافگهل و ئازادیی و له‌سه‌ر حوكمی زۆربایه‌تی، لهنگهرگرتوو له‌سه‌ر مافی ده‌نگدانی گشتیی و هاومافیی، دامه‌زرابن. ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو نووسه‌ره پێی ده‌ڵێن دیموكراسیی بورژوایی بریتی نییه له دیموكراسیی "بورژوایی"، به‌ڵكو هه‌ر بێ ئه‌ملاولا بریتیه له پرینسیپه بناخهییهكانی خودی دیموكراسیی.
ئه‌دی ئایا هیچ شتێك نییه كه تێگه‌یشتنێكی دیموكراسیی بورژوازیانه و سۆسیالیستیانه له یه‌ك جیا بكاته‌وه؟ به‌ڵێ هه‌یه و زۆریشن، و ئه‌و جیاوازیه‌ش ده‌شێت سه‌ره‌كیانه بریتی بن له دوو بواری پرینسیپیی، یه‌كێكیان ا) پرسی سه‌باره‌ت به به‌شداربوونی دانیشتووانه و دووهه‌میان، ب) به‌ربڵاویی بواری ته‌وانایی دیموكراسییه.
له تیئۆریی كلاسیكیی دیموكراسییدا كه له‌لایه‌ن بیرڤانی بورژوازیی وه‌كوو ڕۆسێو J Rousseau و میل J S Mill فۆرمێندراوه، بیری به‌شداریكردنی هه‌موو هاووڵاتیان له بڕیاره‌كاندا ڕۆڵێكی ناوه‌ندیی هه‌یه. ته‌نیا له ڕێگای به‌شداربوونی چالاكانه‌ی هه‌موو هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی بڕیاره‌كاندا پیاو ده‌توانێت دڵنییا بێت كه وه‌ڵام به هه‌موو ئاره‌زووه‌كان ده‌درێنه‌وه. له فۆرمی كلاسیكیی خۆیدا ئه‌وا فۆرمی حوكمداریی دیموكراسیی بورژوایی بریتیه له فه‌رمانڕه‌واییه‌ك له گه‌ل. به‌ڵام له ساڵانی دواییدا دیموكراسیی بورژوایی هه‌م له تیئۆری و هه‌م له وهئهنجامگهیاندنی پراكتیكیشدا بووه به/ كراوه به فه‌رمانڕه‌وایی بۆ گه‌ل. شومپێتهر J A Schumpeter له به‌رهه‌مه باش ناسراوه‌كه‌ی خۆیدا، له كتێبی "سه‌رمایه‌داریی، سۆسیالیزم و دیموكراسیی" Capitalism, Socialism and Democracy ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاوا ده‌رده‌بڕێت: "میتۆدی دیموكراسیی بریتیه له پێكهاته‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه به بڕیاری سیاسیی بگه‌ین، له‌وێدا تاكه‌كه‌س، له ڕێگای خه‌باتێكی ڕهقابهتییهوه له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵك، ده‌سته‌ڵاتی ده‌درێتێ بۆ بڕیاردان".
ئه‌ڵبه‌ت ئێستا ئیتر وا نه‌ماوه كه به‌شداربوونی چالاكانه‌ی هاووڵاتییان خاڵی هه‌ره گرینگ بێت. له جیاتی ئه‌وه ڕه‌قابه‌تی نوخبهگهلی سیاسیی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كدا له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵك كه ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تی فره ڕوونی دیموكراسیی بورژواییه.
فۆرموله‌كانی شومپێتهر و ئه‌وانی دیكه له ڕاستییدا ته‌نها سه‌لماندنێكی تیئۆریانه‌ی ئه‌و واقیعه‌ن كه ڕه‌نگ و ڕوو به كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریی ده‌ده‌ن. ئایینده‌بینیی جان ستیوارت میل كتومت له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌مڕۆدا هیچ بناخه‌یه‌كی مه‌تریاڵیی نییه. به‌شداریی چالاكانه‌ی هه‌مووان ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت كه سه‌رچاوه‌گه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر زۆر زیاتر بهرابهریانه دابه‌ش بكرێن وه‌ك له‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌دارییدا ده‌شێت.
به‌ڵام سۆسیالیسته‌كان هه‌ر له سه‌رده‌می ماركسه‌وه ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرینگ بووه كه به‌شداریی چالاكانه‌ی هه‌موو هاووڵاتییان له پرۆسه‌گه‌لی بڕیاری سیاسیی‌دا، وه‌كوو له پارتدا، له سه‌ندیكاكان و شورای كرێكاران و هتاد، بهێڵنه‌وه. به پێی ماركس ڕزگاریی چینی كرێكار ده‌بێت ده‌ستكرد و به‌رهه‌می ده‌ستی خۆی بێت، و ئه‌مه‌ش هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسیی جه‌ماوه‌ریی ده‌كات به پێشمه‌رج. كۆمۆنیستی شورایی و سۆسیالیستی شورایی هه‌روه‌كوو ئهنارشیستهكان و سهندیكالیستهكان زیاتریش جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی مرۆڤی تاكه‌كه‌س ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی بڕیاری سۆسیالیستیانه‌دا.
كۆنكرێت ده‌توانین بڵێین ئه‌م ڕووانگانه له كاروباری فێركردندا به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی و خودئاگایی و ته‌وانای زانستیی كرێكاران ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. لایه‌نی سۆسیالیستیی هه‌روه‌ها به پله‌یه‌كی باڵاتر له پارتگه‌لی بورژوازی باوه‌ڕی به خۆپیشاندان، مانگرتن و شێوه ده‌ربڕینی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی سیاسییه. له ناو هه‌ندێك له شاخه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستییدا خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكاران به‌شێكی گرینگی له‌و پێكهاته‌یه‌ی دیموكراسیی سۆسیالیستییدا گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پشتگیرییه‌كی زیاتری بردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو پارتگه‌لی ئیرۆكۆمۆنیستیی و سۆسیالدیموكراتییشدا.
لێنینیزم له‌و ڕێگایه‌وه كه له بریتی ئه‌وه دێت و جه‌خت له‌سه‌ر كۆنترۆڵی/ چاوه‌دێری كرێكاران ده‌كات له‌م نموونه‌یه لا ده‌دات، كه له پراكتیكدا كۆنترۆڵی ڕابه‌رایه‌تی پارتی و بیروكراسیی ده‌وڵه‌تییه كه تیایاندا سه‌ندیكا ناوچه‌ییه‌كان وه‌ك ده‌ستی درێژبووه‌وه‌ی ماشێنی ده‌سته‌ڵات به‌كارده‌هێنرێن. لێنینیستهكان هه‌روه‌ها خۆیان له كۆمۆنیستی شورایی و سۆسیالیستی شورایی له‌و ڕووه‌شه‌وه جیاده‌كه‌نه‌وه كه دێن و جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی نوخبه‌ی سۆسیالیستیی ده‌كه‌ن پێش و پاش شۆڕشیش. جه‌ماوه‌ری كرێكار له لای لێنینیزم كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ شتێك (ئۆبجێكتێك) بۆ كاریگه‌ریی نوخبه‌كه و مه‌شقی ده‌سته‌ڵات. هه‌ر دروست واش ده‌رچوو كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره گه‌وره‌یه‌ی كرێكاران و جووتیاران له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوون ته‌نیا بوون به مرۆڤی خاوه‌ن ده‌نگی ملكه‌چ، و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ جۆره ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بن كه له نێوانیاندا هه‌ڵبژێرن. نه‌خێر، ئه‌مه دیموكراسیی نییه، و زۆر كه‌متریش سۆسیالیزمه.
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه كه سۆسیالیزمی دیموكراتیی له هی بورژژوازیی جیا ده‌كاته‌وه بریتییه له‌و به‌ربڵاویه‌ی كه بواری ته‌وانای دیموكراسیی ده‌گرێته‌وه. دیموكراسیی بورژوایی ده‌یه‌وێت بواری ته‌وانای دیموكراسیی به‌رته‌سك بكاته‌وه وا كه ته‌نیا پرسگه‌لێك بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به هێزی به‌رگریی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی دارایی و یاسادانان و به‌ڕێوه‌بردنی خوێندگاكان و سیسته‌می ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزاریی و ئه‌و شتانه. ئه‌وانه‌ی كه فره كۆنسهرڤاتیڤن یان نیولیبرالن ناشیانه‌وێت هێنده‌ش بڕۆن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه‌رتی هاوبه‌شی گشتیی به‌رسنوور بكه‌ن بۆ پۆلیس و دادوه‌ریی و هه‌روه‌ها به‌رگریی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت دووباره ده‌وڵه‌تی شهوپاسهوان دابمه‌زرێننه‌وه.
به‌ڵام سۆسیالیسته‌كان ده‌یانه‌وێت له بنچینه‌دا بواری ته‌وانای دیموكراسیی فراوان بكه‌ن كه به پێی مه‌به‌ستی هه‌ره ڕادیكاله‌كان جێی خۆیه‌تی هه‌موو شت بگرێته‌وه، خانووبه‌ره‌ی موڵكیی و ژیانی خێزانی لێ ده‌ربچێت و شایه‌دیش كاروباری پیشه‌كاری ئازاد و شیركه‌تی بچكۆلهیش. ته‌نانه‌ت له ناو سۆسیالیستهكانیشدا بێگومان تێگه‌یشتنی ته‌واو جودا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌ڵاته كۆمهڵییهكه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره بێت. بێ له‌وه‌ش به زۆریی ڕووانگای جیاواز هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شێوه‌ی حوكم دروست چلۆن بفۆرمێندرێت. پانتایی ڕووانگهیی له‌م بابه‌ته‌وه له لایه‌نه سۆسیالیستهكهدا گه‌وره‌تره وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو بورژواییهكهدا هه‌یه.
ڕێبوار ڕه‌شید له سوێدیه‌وه كردوویه به كوردی
٥/٥/٢٠٠٨
Det gamla uppdraget. Socialdemokratin och socialismen. Per Kågeson, Tidens förlag, Stockholm 1999.
لا٥٩ – ٦٢
هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست (ڕێبوار ڕه‌شید)
١. له ئه‌ده‌بی سیاسیی و زانستیی خۆرئاواییدا بیروكراسی كۆی هه‌موو ئه‌و كار و شێوهكارانهن كه له دامه‌زراوه‌كاندا دهكردرێن. له كورده‌وارییدا وشه‌ی بیروكراسیی به‌داخه‌وه ته‌نها به مانای ئاڵۆزیی له كارددا دێت، كه ئه‌مه لایه‌نێكی بچووكی خودی بیروكراسییه.
٢. ده‌وڵه‌تی شهوپاسهوان: مه‌به‌ست له‌و چه‌مكه بورژوا لیبرالیهیه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٨٠٠ كان. خاوه‌نانی ئه‌و بیره پێیان وایه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت نییه خۆ بخاته ناو سنووری سفاری ژیانی هاووڵاتییه‌وه، زیاتر له‌وه‌ی پارێزگاریی له ئاسایش و ماڵ و سامانیان بكات، واته شهوپاسهوانیی.
٣. له سوێدیدا وشه‌ی (ڤالبوسكاپ Valboskap) به مانای ئه‌و جه‌ماوه‌ره دێت كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و ملكه‌چن و له ده‌سته‌ڵاتدار ناپرسنه‌وه. وشه‌كه له زۆر دۆخی سیاسیی‌دا، به تایبه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی رادیكالان و جۆرگه‌لی كۆمۆنیستییدا، به مانای "ڕه‌شه‌وڵاخی خاوه‌ن ده‌نگ یان ڕه‌وی خاوه‌ن ده‌نگ" دێت. من وام به باش زانی بنووسم "مرۆڤی خاوه‌ن ده‌نگی ملكه‌چ".
پرسیارێك بۆ خوێنه‌ر:
نووسه‌ر، هه‌روه‌كوو زۆر سۆسیالدیموكراتی فره دیموكرات، لێره‌دا بایه‌خێكی زۆر به ده‌نگدانی تاكه‌كه‌س له پرۆسه‌ی دیموكراسییدا ده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی بنه‌مایی ڕوون ناكاته‌وه. بۆ نموونه سنووری بایه‌خدان به تاكه‌كه‌س، بۆچی سۆسیالیزم به پله‌ی یه‌ك كۆمهڵگائامێزه نه‌ك تاكه‌كه‌س ئامێز، ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی له ده‌نگدانێكی تاكهكهسییدا گرینگن و پرسی دیكه‌ی ئاوا كه سۆسیالدیموكراسیی باشتر پێناسه ده‌كات. ئایا خوێنه‌ر خۆی چۆن له‌و خاڵانه ده‌ڕووانێت؟