وڕێنه … عومه‌ری حاجی
به‌پێێ (با)یش ڕابکه‌یت
به هێمنی باران هه‌ر ده‌تگرمه‌وه
* * *
کاتژمێری خۆر له ده‌ست بکه
تا خوله‌ك به خوله‌ک بژمێرم
بزانم که‌ی ده‌مرم
* * *
نیوه شه‌و له سه‌عاتی سفر
هێرش بێنه
قه‌ڵای ته‌نهایم ته‌فر و توناکه
* * *
له وێنه‌کانمدا زۆر جار پشتت تێ ده‌که‌م
ناوێرم ته‌ماشات بکه‌م
چونکه چاوم پڕه له خه‌ونی شکاو
نه‌کا بریندار بیت
* * *
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی تر لێم دوور بی
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ت له بیرت نه‌که‌م
* * *
حه‌ز ده‌که‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ گه‌نجی
بۆ ئه‌وه‌ی له سفره‌وه تۆم خۆش بوێته‌وه
* * *
ئه‌مه‌نده ته‌نهاییت پێ به‌خشیوم
به‌شی ژیانێکی تریشم ده‌کا
به‌شی ناو گۆڕ و مردن و قیامه‌تیشم ده‌کا
* * *
هیچ ئاگرێ له‌م به‌سته‌ڵه‌کی ته‌نهایه‌دا
ئه‌وه‌نده‌ی یادگاریه‌کانی تۆ
خه‌یاڵم گه‌رم ناکاته‌وه
* * *
که ئه‌م بۆڵه بۆڵه‌ی منت خوێنده‌وه
به ئاڵا شه‌کاوه‌که‌ی عه‌شقت
سه‌رێکم بۆ بله‌قێنه
تا بزانم هه‌ر ماویت و هه‌ر داگیرت کردووم
عومه‌ری حاجی
27.04.2013 ئه‌ڵمانیا