فیستیڤاڵی ڵاوی ساڵ!!! … گۆران ڕه‌ئوف
فیستیڤاڵی ڵاوی ساڵ!!!
تڕێكی زۆر بۆنداری ئه‌م ساڵ بو،
كه زۆر به پلان لێدرا!!!
ئه‌م ساڵ فیستیڤاڵی لاوی ساڵ ئه‌نجامدرا و وه‌ڵامێكی زۆر باش بوو، بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌نجامێك بوو، كه زۆر شتی چه‌ند دیوی كرده‌وه به‌یه‌ك دیو! چه‌ند په‌رده‌یه‌كی له وه‌همدروستكراوی دڕاند و بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه‌ی بۆده‌رخستین، ئه‌ویش هه‌ڵماڵینی ئه‌و په‌ردانه‌بوو، كه حیزب و چه‌ند لایه‌نێكی مۆنۆپۆڵچی دروستیانكردبوو… له‌مێژه له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی فیستیڤاڵه‌وه ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین، به‌ڵام ئیدی هیچ پێویست به نیگه‌رانی ناكات! ئیدی هیچ پێویستمان به گومانكردن و به خۆ سه‌غڵه‌تكردن نییه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌گوزه‌رێ، وه‌ك هه‌مو باره سیاسی و ئابوری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان كه‌شفه!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس بێت بۆ قسه‌كردن دره‌باره‌ی فیستیڤاڵی لاوی ساڵ، له ئێستادا بۆمن، ئه‌وه‌یه كه وه‌ك درێژكراوه‌ی هه‌مان مێژوی ئه‌ده‌بی ئه‌م ساڵیش حیزب ڕوناكی خۆی ده‌خاته سه‌ر كه‌سانێك كه ئه‌ڵقه له‌گوێی خۆیانن و وه‌ك قوڕه سه‌ناعه، دروستكراوی خۆیانن، كه له‌بۆنه جیاجیاكاندا خزمه‌ت بكه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و پیاوه گرگنه‌كان!! ئه‌گینا سه‌رانی فیستیڤاڵ ئه‌وه‌نده مه‌ستن و نازانن كێ ته‌وژمی ڕوناكبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یه له‌م وڵاته‌دا؟! به‌ڵێ ئه‌وان نازانن و هیچ بۆیان گرنگ نییه، كه بزانن، چونكه زۆرینه‌ی فیستیڤاڵه زه‌به‌لاحه‌كان له‌م وڵاته‌دا جۆرێكن له پلانی پێشوه‌خته!! جۆرێكن له كاركردنێك كه سه‌ره‌تا كۆتاییه‌كه‌ی دیاره!!
ئه‌وا ئه‌م ساڵیش وه‌ك هه‌مو ئه‌و پڵانانه‌ی تر، به‌ناوی فیستیڤاڵه‌وه چه‌ند كه‌سێك كه دیاریكراوی حیزب و لایه‌نه باڵاكانی ئه‌و وڵاته قوڕبه‌سه‌ره‌ن، هێنران و وه‌ك ئیمپراتۆر هه‌ڵبژێردران!! ده‌بێت ئێمه ئیتر رابێین، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن، كه باوه‌ڕیان به‌و جۆره ئیش و كارانه نییه، هاوكات هه‌ر ئه‌مانه وه‌ك پشتئه‌ستوریان به مه‌رجه‌عه‌كانی خۆیان، ده‌هێنرێن و روناكایی حیزب به پڕی ده‌خرێته سه‌ریان و ئه‌و لاوانه‌شی كه له شاره دوره‌ده‌ست و غه‌ریبه‌كانی خۆیانه‌وه له ژوره بێ كاره‌با و تاریكه‌كانی خۆیانه‌وه به جددی و پیشه‌ییانه خه‌ریكن به وشه‌كاری و زۆر شتی تره‌وه، كه‌چی سه‌رانی به‌ناو فیستیڤاڵه‌كان له مه‌ستی شه‌وانه‌دا نازانن كێ ته‌وژمی نوێی لاوانه و كێ پیشه‌ییانه خۆی قاڵكردوه به كاری خۆیه‌وه!!!
بۆیه ئیتر پێویسته نه‌وه‌ی نوێ به ته‌واوی دوركه‌وێته‌وه له حیزب و سێبره چه‌وته‌كانی حیزب!! ئیتر پێویسته مێژو مێژوی خاوه‌ن تواناكان بێت، نه‌ك مێژوییه‌كی ده‌ستكرد، كه حیزب و پیاوه گرگنه‌كان دروستی ده‌كه‌ن!! ده‌بێت نه‌وه‌ی نوێ زۆر به‌توندی یه‌ك شه‌ق هه‌ڵبه‌دات له‌و مێژووه‌شی كه چه‌ندان ساڵه حیزبه‌كان دروستیانكردوه و وه‌ك ڕۆڵه‌ی شۆڕش و ڕۆڵه‌ی حیزب ناسێنراون!! پێویسته بۆخۆیان خاوه‌ن تواناكانی مێژوو بدۆزنه‌وه، نه‌وه‌ك له میدیا زه‌به‌لاحه‌كانی خۆیانه‌وه بۆمان ده‌ستنیشان بكه‌ن!!
گه‌ر بێینه سه‌ر باسی وێنه و فۆڕمی فیستیڤاڵ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی خۆمان، ئه‌وا ئیتر پێویستمان به‌و وشه‌یه‌ش نامێنێت، كه به‌كاریدێنین، ئه‌ویش به‌ناو فیستیڤاڵ ه چونكه ئیتر وێنای فیستیڤاڵه‌كان جۆرێك كه‌وتۆته‌وه كه هیچ پێویست به نیگه‌رانی ناكات، كه ده‌زانین چۆن كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چن!! و چ به‌ناو پێوه‌رگه‌لێكه ئاراسته‌یان ده‌كات!!!؟؟؟