Skip to Content

Wednesday, May 22nd, 2024
یه‌کی ئایاری 2013 … به‌ندی عه‌لی

یه‌کی ئایاری 2013 … به‌ندی عه‌لی

Closed

 

 

 

 

بازاڕه‌کان ، هه‌ر زیاد ده‌که‌ن

له‌گه‌ڵیان .. ئازاره‌کانیش

ته‌لاره‌کان ، به‌رزتر ده‌بن

 

له‌گه‌ڵیان .. هاواره‌کانیش

گیرفانه‌کان ، قوڵتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیانا زامه‌کانیش

شه‌قامه‌کان ، چڕتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیانا

هه‌وره‌ بێ ئاکامه‌کانیش

 

شه‌وه‌کان ، بریقه‌دارتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیان .. سه‌رابه‌کانیش

خه‌وه‌کان ، قرچۆکتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیانا

گزنگی ده‌مه‌و به‌یانیش

 

مروه‌ته‌کان ، سڕتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیان .. نه‌ستی یارانیش

گه‌نجینه‌کان ، پڕتر ده‌بن

له‌گه‌ڵیانا

جامی سه‌بری نه‌دارانیش 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.