سیناریۆیی ( دار )…نوسینی : دانا محمد عبدلله
دیمه‌نی 1
ناوه‌وه . رۆژ. ژور
(ژوری تایبه‌تی ژیار ، یه‌ك جێگای نوستنی تێدایه وه‌چه‌ند كتێبیك و كۆمپیته‌رێك له زه‌وی ژووره‌كه‌دایه له‌كه‌ڵ هیتهریكی كاره‌با به كوژاوه‌ی و له‌گه‌ل جێگایه‌كی جلوبه‌رگ هه‌ڵواسین و ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره.
ژیار كورێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه، باڵایه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌یه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه ئه‌یه‌وێت بخه‌وێت بێتاقه‌ت و بێزاره به‌لام هه‌رچی ده‌كات خه‌وی لێ ناكه‌وێت،جێگای سه‌رینه‌كه‌ی ده‌گۆریت له‌سه‌ر قهرهویڵهكه جیگای خۆی ده‌گۆریت بێ سوده خه‌وی لێناكهویت. به‌تانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی لاده‌بات و دائه‌نیشێت بیرئه‌كاته‌وه ، هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌چێته پێش ئاوینهكه ته‌ماشای خۆی ئه‌كات ده‌موچاوێكی بێزار و قژێكی تێك چووی هه‌یه. ملپێجێك له‌مل ده‌كات و ده‌روات.
ده‌ره‌وه.رۆژ. ماڵ
(ژیار ده‌رگای ماڵیان داده‌خات و ده‌رواته ده‌ره‌وه)
(ژیار لهشهقامێكی قه‌ره‌باڵغدا رێده‌كات)
(لهترافلایتێك وه‌ستاوه چاوه‌رێی په‌رینه‌وه ده‌كات)
ده‌ره‌وه . رۆژ. پارك
(له پێش پاركێكی گه‌وره وه‌ستاوه سه‌یری ده‌كات )
ٍناوههوه . رۆژ. پارك
(ژیار له‌ناو پاركه‌كه‌دا به‌ته‌نیا پێاسهدهكات به‌ته‌نیشت داره به‌رزه‌كاندا ده‌روات و ده‌چیته ته‌نیش ئاویك و سه‌یری دار‌و گوڵه‌كانی ده‌كات ، كورسیه‌ك ده‌بینێت له‌سه‌ری داده‌نیشێت وبیردهكاتهوه بیزار و بێتاقه‌ته)
(له‌ته‌نیشت ئه‌و كورسیه‌ی ژیار دانیشتووه دارێكی گه‌وره هه‌یه)
(ژیار سه‌یری داره‌كه ده‌كات ، و مال پێچه‌كه‌ی له مل ده‌كاته‌وه، به‌بێتاقه‌تی لهسهردارهكه ده‌نوسیت
// ژیان هیچ كه‌سیكی تیدا نیه ، سلاو چۆنی //
(دواتر هه‌ڵده‌ستێت و ده‌روات به‌لام مل پێچه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆرسییهكه له‌بیرده‌چێت)
(ژیار پیایهسه ده‌كات به‌ناو پاركه‌كه‌دا و ده‌چێته له ته‌نیشت نافورهیهك كه ئاوێكی به‌رز و جوان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌موو چاوی ده‌شوات بیری ده‌كه‌وێته‌وه مل پێچه‌كه‌ی له‌بیرچووه)
(ژیار به‌په‌له ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌ر كورسییه‌كه و ده‌بینێت مل پێچه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كه نه‌ماوه ، سه‌یری داره‌كه ده‌كات له‌سه‌ری نوسراوه)
// ژیان كه‌سی تیدایه به‌س تۆ نایبینیت ، من باشم تۆ چۆنی ، ناوت چیه //
(ژیار ئه‌مه‌ی پێ سه‌یره ده‌بێت و سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌و لای داره‌كه و ناوپاركهكه ده‌كات كه‌س نابینێت، بزه پیكهنینیك ده‌كات و له‌سه‌ر داره‌كه ده‌نوسێت)
// سوباس باشم ناوم ژیار. تۆ ناوت چیه //
ناوه‌وه .رۆژ. ژور
(ژیار دێته ژوره‌كه‌یه‌وه بیرده‌كاته‌وه ده‌چێته سهرجێگاكهی و بزهپێكهنینێك ده‌كات و به‌تانیه‌كه ئه‌دات به‌سه‌ریدا)
(ژیار هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و سه‌یری سه‌عات ده‌كات و به په‌له ده‌روات)
ده‌ره‌وه . رۆژ. پارك
ژیار ده‌چێته پێش پاركه‌كه و سه‌یری پاركه‌كه ده‌كات له هه‌مان شوێن كه‌یه‌كه‌م جار سه‌یری پاركه‌كه‌ی ده‌كرد بزه‌یه‌كی كه‌م ده‌كات و بهرێكردنێكی سه‌ریع ده‌روات بۆ ناو پاركه‌كه )
(له‌سه‌ر كۆرسیهكه داده‌نیشێت سه‌یری داره‌كه ده‌كات نوسراوه)
// ناوم سوزانه , تۆ كێیت ؟ //
ژیار: (بزه پیكهنینێك ده‌كات و ده‌نوسێت)
ناوه‌وه .رۆژ. ژوری
(ژیار هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و به‌زووی چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رده‌كات و ده‌روات )
ده‌ره‌وه . رۆژ. پارك
(ژیار له هه‌مان شوین سه‌یری پاركه‌كه ده‌كات و به راكردن ده‌روات بۆ ناو پاركه‌كه ، لهسهركورسیهكه داده‌نیشێت و سه‌یری داره‌كه ده‌كات و نوسینه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ست ئه‌كات به‌نوسین )
هه‌مان شوێن
(چه‌ند جارێك جلوبه‌رگی ژیار ده‌گۆرێت له ته‌نیشت داره‌كه ، بێئهكهنێت وسه‌یری داره‌كه ئه‌كات و نوسین دهخۆینێتهوه چه‌پڵه‌ی خۆشی لێ ده‌دات سهیرس دارهكهدهكات و پاڵبهدارهكهوه ده‌دات و سه‌یری ئاسمان ده‌كات شت ده‌نوسێت , چه‌ند رۆژێك تێ ده‌په‌رێت)
(ژیار سه‌یری داره‌كه ئه‌كات نوسراوه )
سوزان: // به‌یانی یه‌ك ببینین //
ژیار: ده‌نوسێت // به‌ڵێ //
ناوه‌وه .رۆژ. ژوری
(ژیار له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ دڵخۆشه )
(ده‌موو چاوی و ددانی ده‌شوات)
(خه‌ریكی ریش تاشین ده‌بێت و پێده‌كه‌نێت)
(ده‌چێته پێش ئاوێنه‌كه جله‌به‌رگ له بهردهكات)
(چه‌ند جلوبه‌رگێك تاقی ده‌كاته‌وه)
ناوه‌وه. رۆژ. پارك
(ژیار له‌دووره‌وه سه‌یری داره‌كه ئه‌كات ئه‌بینێت كچێك دانیشتووه ،ئه‌چیت بۆلای داره‌كه و نزیك ئه‌بیته‌وه كچه‌كه ده‌یبینیت بۆ یه‌ك بزه پیكه‌نین ده‌كه‌ن و به‌ره‌وه رووی یه‌ك ده‌رۆن و كچه‌كه ملپیچهكهی ژیاری لهملیدایه و پێده‌كه‌ن و له‌ته‌نیشت داره‌كه داده‌نیشن )
كۆتایی
danamahamad@yahoo.com
……………………………………………………………………………………………………………………………
تیبینی : ئه‌م سیناریۆیه كراوه‌ته فیلم له كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌زانكۆی صلاحدین