سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی و به‌رئه‌نجامی خوڵقانی كاره‌ساته‌كان
چه‌ند وورده قسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌تی كاره‌ساته‌كان
زۆرجار كه باس و خواستی ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد له باشور دێته‌پێش به‌تایبه‌تی له بۆنه و یاده‌كانی په‌یوه‌ست به كاره‌ساته‌كان، پێموایه ڕاسته‌وخۆ و پێش هه‌موو تێگه‌یشتنێك تاكه شتێك كه بیرمان بۆی بچێت ئه‌و سته‌م و زۆردارییانه‌ی گه‌لانی سه‌رده‌سته له نموونه‌ی (عه‌ره‌ب و ڕژێمه‌كه‌ی صه‌ددام حسێن) كه گه‌لی كوردی تووشی ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خت و ناخۆشانه كرد كه تا لێواری فه‌وتانی برد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بیرمان بۆ ئه‌وه بچێت كه له ڕاستیدا ده‌كرێت وادابنرێن كه ئه‌مه وه‌ڵام و په‌رچه‌كردارێكی هه‌ڵه‌ی خودی سیاسه‌ته چه‌وت و پڕ كه‌م و كورته‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای كورد بوو له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه، وه‌ك یاریده‌ده‌رێكی ترساناك له خوڵقاندنی ئه‌م كاره‌ساتانه‌دا…
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یربكه‌ین ده‌بینین كه زۆربه‌ی ئه‌و ناخۆشی و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی سه‌خت و دژوارمانمان بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و مكياڤیلیانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد بوو كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له “ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردن و ئاواره‌بوون و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆیی و دواكه‌وتوویی و ئینشیقاقی نه‌ته‌وه‌یی،…هتد”…
هه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كه تا هه‌نووكه‌ش قۆرخی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمدا كردووه و هێشتاش په‌یڕه‌وی ده‌كات له سیاسه‌ته نه‌زۆكه‌كانی و به‌رده‌وامیشه له خوڵقاندنی قه‌یرانی نوێی له نموونه‌ی “ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی ئیداری زه‌به‌لاح و وونكردن و به‌فیڕۆدانی بێ شوماری سه‌روه‌ت و سامانی نیشیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها دروستكردنی قه‌یرانه‌كانی له شێوه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 و ترسی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان و به‌سه‌ربازیكردنی كۆمه‌ڵگا و مه‌ترسیه‌كانی به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و بێ به‌هاكردنی ڕۆڵی كورد له عێڕاقی عه‌ره‌بیدا…هتد”…
********
كاتێك قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و دیوه‌ی بابه‌تی كاره‌ساته‌كان دێته‌پێش كه په‌یوه‌ندی به كردار و ئه‌خلاقی سیاسی سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌یه له خوڵقانی خودی كاره‌ساته‌كاندا، له‌وانه‌یه سه‌ره‌ڕای به بڤه‌دانانی ئه‌م بابه‌تانه زۆرێك بپرسن یاخود پێیانوابێت كه ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا خواستی گه‌ل و به‌خشینی قوربانی بووه له‌لایه‌ن خودی گه‌له‌وه له پێناو ڕزگارییه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یدا كه ئه‌م سه‌ركردانه‌ش تیایدا سه‌ردارییان كردووه وه‌كو شۆڕشگێر، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه زۆر و زه‌به‌ندانه‌ی تر كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی به‌ختكردن بووه له هه‌مبه‌ر گه‌لانی سه‌رده‌ست، وه‌كو ؛(شه‌ڕه‌كانی ناوخۆیی(ده‌یان هه‌زار قوربانی)، گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمانی، به یۆتۆپیاكردنی خه‌ون و ئاواته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان، نامۆكردن و وێرانكردنی ڕووحی تاكی كورد،… هتد)… ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌سكه‌وته به‌ده‌ستهاتوه‌كان ده‌رئه‌نجام و ده‌سكه‌وتی به‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئه‌وان نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی سیاسی پێ ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشی خۆیان كردووه به‌خاوه‌نی هه‌مووشتێك، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێنده‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وتوانه ده‌رهاویشته‌ی به‌ری سیاسه‌تی پڕ كه‌م و كورتی ئه‌وان و سته‌م و زۆرداری ڕژێم بووه بۆ جوڵاندنی تاوی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ ڕاپه‌ڕین و تێكشكاندنی كۆت و به‌نده‌كانی ژێرده‌سته‌یی و دیكتاتۆری، ئه‌وه نه‌بووه كه ئه‌وان چه‌واشه‌كاری پێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه بۆشاییه‌كی ئه‌منی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هاته‌كایه‌وه دوای؛ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و پاشكۆ هاوپه‌یمانه‌كانی) و تێكشانی عێڕاق له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو (جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان) كه ڕیگه‌خۆشكه‌رێكی جدی بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له به‌هاری 1991 دژی زوڵم و سته‌مه‌كانی ڕژێم ڕاپه‌ڕێت و دام و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خاكبه‌ده‌ر بكات،… ئه‌مه دوای شه‌ڕه‌كانی ناوخۆیی پاش نسكۆی 75 و پێش سواربوونی لێشاوی ڕووداوه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین له لایه‌ن پارته سیاسیه‌كان كه خۆی له‌شه‌ڕی ناوخۆ و ترس و خه‌مه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ده‌بینێته‌وه…
بۆیه لێره‌دا و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا پێموایه له‌م ووڵاته‌دا سیاسی بوون و حزبی بوون وه‌كو حه‌قیقه‌تێكی تاڵ دوای هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه سه‌ختره له سه‌ختی، خراپتره له خراپی!،… خیره‌تی ده‌وێت بتوانیت خۆت بۆ هێزێكی سیاسی یه‌كلابكه‌یته‌وه و بڵێیت “من له‌گه‌ڵ فڵان حزبم یان هاوباوه‌ڕم!!”… ، چونكه كارێكی له‌م چه‌شنه جگه له ژه‌هراوی بوونی فكر و خوێن ویژدان، ئه‌وپه‌ڕی نا به‌رپرسی و كه‌ڕ و ڵاڵی و كوێریشه له‌ته‌ك ڕاستی و حه‌قیقه‌تی كاره‌ساته‌كان و خه‌م و ئازاره‌كانی قوربانیانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری گه‌ل و نیشتیمان… ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به دادگا گه‌یاندنی تاوانباران شتێكی مه‌حاڵه و هێشتا ئه‌وان ڕابه‌ر و ڕێنیشانده‌رن و گشت سیاسه‌ت و ستراتیجییه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان له‌سه‌ر باوه‌ڕ و دونیابینی ئه‌وان ڕۆده‌نرێت و هێشتا به‌شێكی زه‌به‌لاحی گه‌ل چاوه‌ڕێی داهاتوو و ده‌رئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌رییان لێ ده‌كات، وه‌ك كۆتا نوێنه‌ر و فریادڕه‌سی ڕێگه‌ی ڕووناكی و ئازادی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییمان كه خه‌ون و ئاواتی مێژوویمان، به‌شێوه‌یه‌ك كه تا نها گه‌ل و نیشتیمان دونیایه‌ك قوربانی ماڵی و گیانی له پێناودا به‌خشیوه و هێشتا درێغیش ناكات له به‌خشینه‌كانی هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ش بن.