کتێب سووتاندن 75 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 10-5-1933
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه: ڕه‌زا حه‌مه…..
له‌هه‌رشوێنێ كتێب بسووتێنرێ ، له ئه‌نجامدا مرۆڤیش ده‌سووتێنرێ
…( هاینریش هاینه ) …..
سه‌ره‌تای مێژووی ڕه‌ش و خوێناوی هێتلهریزم بوو . ژیانی ڕۆژانه بریتی‌بوو له به‌جێهێنانی
.( Hakenkreuz ) فه‌رمانه دڕنده‌ییه‌كانی خاچی قولاپی
هه‌ر له قه‌ڵاچۆكردنی جوله‌كه و مرۆڤی ئاشتیخوازه‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته خنكاندنی ده‌نگی هونه‌ر و تاساندنی چریكه‌ی شیعر و له‌سێداره‌دانی ماف و ڕاستی و سووتاندنی هه‌موو وشه‌یه‌كی ئازاد .
ئاشكرایه هه‌موو ڕژێمێكی كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆر هێنده‌ی سڵ له هاواری قه‌ڵه‌می شۆڕشگێڕ و له زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ، هه‌ر هێنده و بگره كه‌متریش ، سڵ له هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی چه‌كداری و سه‌ربازی بێگانه ده‌كاته‌وه .
ده‌ڵێ 🙁 ١٨٩٩- ١٩٧٤ Erich Kaestner ) شاعیری ئه‌ڵمانی ئێریش كێستنهر
( له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كتێب ده‌نووسرێ ، له‌و ڕۆژه‌وه‌ش كتێب ده‌سووتێنرێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر و بیروباوه‌ڕ به هیچ نرخێك نافرۆشرێن ، چه‌وسێنه‌رو زۆرداران هه‌وڵئه‌ده‌ن ڕێگایه‌كی دی بۆ دهستبهسهراگرتنیان بدۆزنه‌وه ، ئه‌و ڕێگایه‌ش بریتیه له له‌ناوبردنیان )
وه‌ك چۆن مێژووی ئازادی له هه‌مانكاتدا مێژووی چهوساندنهوهكهیهتی ، مێژووی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و بیروباوه‌ڕیش له هه‌مانكاتدا مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڕق و زه‌بروزه‌نگ و دژایهتیكردنیانه . هه‌وڵدان بۆ كه‌له‌پچه‌كردنی زوانی وشه و بۆ كۆتكردنی هه‌نگاوی هونه‌ر نوێ نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی خودی هونه‌رو ئه‌ده‌ب .
مێژوونووسی ڕۆمی تاكیتۆس (55 تا 120 ی زاینی ) له سه‌رده‌می قه‌یسه‌ری خوێنمژی ڕۆمی دومیتانۆس ( 81 تا 96 ی زاینی ) دا ده‌نووسێت :
(( كاتێ ساربازان فه‌رمانیان پێده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مه ( فكری ) یه‌كان به ئاشكرا له ناو گۆڕه‌پانی شاردا بسووتێنن ، مه‌به‌ست ته‌نها له دژایه‌تیكردنی نووسهراكانیان نیه ، به‌ڵكو زیاتر ڕقه‌به‌ری و دژایه‌تیكردنی كتێبهكانیانه ، چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئاگره‌كه بریتییه له سووتاندنی ده‌نگی گه‌ل و سووتاندنی ئازادی و سووتاندنی ویژدان .
مه‌به‌ستیان له ڕاوكردن و ڕاونانی فه‌یله‌سوف و زانا و هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه كه‌س نه‌مێنێ بانگی ( حه‌ق ) بدات و ده‌نگی ناڕه‌زایی بڵندبكاتهوه ))
بێگومان وشه هه‌میشه له مێژوودا ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بینیوه و هه‌میشه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت له به ئاگا هێنانه‌وه‌ی مرۆڤ و كردنه‌وه‌ی چاوه داخراوه‌كان و خستنه‌ڕووی شته‌كانی پشتی په‌رده‌وه .
پیاوانی تاج و هێز و كورسیش هه‌میشه هه‌وڵی لغاوكردنی ئه‌سپی وشه‌كانیان داوه ، چونكه وشه ، وشه‌ی سپی ، كامێرایه و وێنه‌ی ناوه‌وه‌یان ده‌گرێت .
به‌ڵێ ، ئه‌و(كورسی ده‌سه‌ڵات ) په‌رستانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی خۆیاندا ، وه‌ك چۆن ملی مرۆڤ ، ئاواش ملی چۆله‌كه‌ی وشه‌كان هه‌ڵده‌كێشن .
ئه‌ی ( جه‌نابی خه‌لیفه ) فه‌رمانی ده‌رنه‌كرد ، كه كتێبخانه ، ( با بڵێین گهوههرخانه ) كه‌ی
( الاسكندریه ) بسووتێنن ، گه‌رچی چه‌ندان خێرخوا ومرۆڤی به‌ویژدان لێیپاڕانهوه و ده‌ست و قاچیان ماچكرد ، ئه‌مه خوایه ( جه‌نابی خه‌لیفه ) له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمانبێته‌وه و كاری وا نه‌كات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه هیچ سوودیان نه‌بوو چونكه ( جه‌نابی خه‌لیفه ) به بۆچونی خۆی به‌ڵگه‌ی پێ‌بوو . هه‌موو به‌ڵگه‌كه‌شی بریتی‌بوو له :
(( بۆچی نهیسووتێنم ، ئه‌گه‌ر كتێبه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه ده‌دوێن ، كه له قورئاندا هاتوون و باسیان لێوه‌كراوه ، ئه‌وا زیاده‌ن و پێویستیمان پێیان نیه . خۆ ئه‌گه‌ر كتێبه‌كان ده‌رباره‌ی شتێك ده‌دوێن ، كه له قورئاندا نه‌هاتوون و باسیان لێوه‌نه‌كراوه ، ئه‌وا زیانبه‌خشن و سووتاندنیان فه‌رز ( فرض ) ه ))
به‌ڵێ ، هه‌ر وشه‌یه‌ك له كه‌شكۆڵی زۆردار و داگیركا‌ر و ڕژێمه دیكتاتۆره‌كاندا جێگه‌ی نه‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌گونجێت ، ئه‌وا به زیاده و زیانبه‌خشی ده‌زانن .
بۆیه نازیهكانیش ، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه پۆستاڵی فاشیانه‌یان له‌پێكرد ، ده‌ستیانكرد به ڕاوكردنی ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریی پێشكه‌وتوخوازانه . ئه‌وه‌تا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر دیواره‌كان و له ناو ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانیاندا به پیتی گه‌وره ده‌یاننووسی :
(( ئێمه نامانه‌وێت ، نا هه‌رگیز نامانه‌وێت ، وڵاته‌كه‌ی گۆتیه وئاینشتاین بین ))
) 1933 / 5 7/ ( Berliner Loka- Anzeiger ( بڵاوكراوه‌ی
ئه‌مانیش وه‌ك هه‌موو ڕژێمێكی تری دیكتاتۆر و فاشی ، به هه‌ندێ سروودی مارشی و كۆمه‌ڵێ دروشمی ساخته و چه‌ند كتێبێكی ناوهڕۆك پوچه‌ڵ ، ئیش وكاری خۆیان به ڕێوه ده‌برد .
یه‌كه‌م هه‌نگاوی نازیه‌كان ، شانبه‌شانی قه‌ڵاچۆكردنی جوله‌كه ، بریتی‌بوو له ڕاوكردنی زانست و كو‌لتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر . له سه‌ره‌تاوه لیستی ناوی كتێبه‌كان و نووسه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر چاپخانه و كتێبخانه‌كاندا دابه‌شده‌كرد . لیسته‌كانیان ناونابوو ( لیسته‌ی ڕه‌ش و لیسته‌ی سپی )
بێگومان ژماره‌ی لیسته سپی یه‌كان له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپهڕینهدهكرد و لیسته ڕه‌شه‌كانیش هێنده زۆربوون ، له ژماره نه‌ده‌هاتن . به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ئۆسكار ماریا گراف
ده‌ڵێ : (1967- 1894 Oskar Maria Graf (
( ئه‌گه‌ر لیستێكی ڕه‌ش هه‌بێت ، ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی نازی به سپی له قهڵهمیدهدهن ) .
( Goebles ) ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ، یه‌كێتی قوتابیانی نازیه‌كان ، به سه‌رپه‌رشتی گۆێبلێس
ی وه‌زیری پڕوپاگه‌نده ، جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه‌یان له ئه‌ستۆگرتبوو .
به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان به هه‌موو كون و قوژبنێكی ئه‌ڵمانیادا ،
قوتابیانی هێتله‌ر ، به به‌رگی سه‌ربازی یه‌وه ، وه‌كو چه‌ته و تاڵانكار ، كه‌وتنه پشكنینی چاپخانه و كتێبخانه‌كان . هه‌روه‌ها له ژێرخان و سه‌ربان و باخچه وكتێبخانهی ماڵه گومانلێكراوه‌كاندا كه‌وتنه دۆزینه‌وه‌ی كتێبه شاراوه‌كان و به‌ره‌و مۆڵگاكانیان بردن .
دوای ڕاوڕووتكردنی هه‌موو زانكۆكانی ئه‌ڵمانیاو هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كتێب و گۆڤار و هه‌موو به‌رهه‌مێكی چاپكراوی تێدا ده‌ستده‌كه‌وت ( كۆن یا نوێ ، سیاسی یا ئه‌ده‌بی ، كۆمه‌ڵایه‌تی یا زانستی ) ، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر به ته‌نیا له زانكۆی به‌رلین ١٠٠٠٠ ده هه‌زار كتێب و گۆڤاریان هێنایه ده‌ره‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی كه زانكۆكانی فرانكفۆرت و لایپسیگ و میونخ و دوسڵدۆرف و …هتد تاڵانكرد ، به كورتی دوای كوێركردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌ڵمانی ، ڕۆژێكی ڕه‌ش له مێژووی ئه‌ده‌ب و زانست و كو‌لتوردا له دایكبوو . ئه‌و ڕۆژه‌ش رۆژی ڕه‌شی ١٠/ ٥ / ١٩٣٣ بوو ، ڕۆژی سووتاندنی شیعر و چیرۆك و ڕۆمان و فه‌لسه‌فه و زانست و ڕۆژی سووتاندنی هه‌موو وشه‌یه‌كی ( نا ئه‌ڵمانی ) بوو . مه‌به‌ستیش له وشه‌ی نا ئه‌ڵمانی ، كتێب و نووسه‌رانی وڵاتانی تر نه‌بوو ، به‌ڵكو مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و وشانه م یان لێنه‌ده‌هات . (NSDAP بوو كه بۆنی ( پارتی كرێكارانی ناسیۆنالیز
ڕۆژی ١٠/ ٥ / ١٩٣٣ ، ڕۆژی سووتاندنی ئازادی ، دیموكراتی ، كۆمۆنیزم ، ڕۆژی سوتاندنی هه‌موو شتێكی ( نا نازی ) بوو . له‌م ڕۆژه‌دا قوتابیان و لاوانی هێتله‌ر ، به هاوكاری پیاوانی
به‌شی پاراستن ، هه‌ستان به كێشكردنی كتێبه ڕاوكراوهكان /SS شاڵاوبردن و / به‌شیSA
به‌ره‌و مه‌یدانی شاره زانكۆییه‌كان .
هه‌ر- نازی- بوو كتێبی به زیل ، به گالیسكه به‌ره‌و كه‌ڵه‌كه ئاگره‌كان ده‌برد .
گه‌وره‌ترین كه‌ڵه‌كه ئاگر ، ئه‌وه‌ی شاری به‌رلین بوو ، كه له مه‌یدانی ئۆپێرا
) به‌رامبه‌ر به زانكۆ ، له به‌رده‌م پیكه‌ری ( ڤیلهێلم فۆن هومبۆلد Oper Platz)
دا ، یه‌كێ له هه‌ره ڕۆشنبیره‌كانی (1835- 1767 / Wilhelm von Humboldt)
سه‌رده‌می وریابوونه‌وه و دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی به‌رین.
له‌وێ خه‌ڵكێكی زۆر كۆبۆته‌وه و ئه‌م دیمه‌نه پڕله تراژیدیایه به چاوی خۆیان ده‌بینن ، كه چی هێشتا كه‌سانگه‌لێك هه‌ن هه‌ر بڕوا ناكه‌ن ، یان نایانه‌وێت بڕوا بكه‌ن !!!
– چۆن شتی وا ده‌بێت !!
– تۆ بڵێی به ڕاستیان بێت ؟ !!
– چ یاسایه‌ك ، چ مافێك ، چ ویژدانێك ڕێگه ده‌دات ، كه ئه‌ده‌ب و كو‌لتور و زانستی ١٥٠ سه‌دوپه‌نجا ساڵه‌ی ڕابردووی ئه‌وروپی بسووتێنرێن ؟
یه‌كێكی تر به ترسه‌وه به گوێی هاوڕێكه‌یدا ده‌چرپێنێ و ده‌پرسێ :
– ته‌نیا كتێبی نووسه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌سووتێنن ؟
– نا… نا ، تێكه‌ڵاوه ، هه‌موو لایه‌كی تێدایه . من لیسته ڕه‌شه‌كانم خوێندۆته‌وه ، ئه‌وه‌ی له
، Jack Londen بیرم مابێ ، له نووسه‌رانی ئه‌مریكی ، به‌رهه‌مه‌كانی جاك لۆنده‌ن
چیكۆسلۆڤاكی : ماساركی, Romain Rolland ڕۆمان ڕۆلان و Malraux فه‌ڕه‌نسی : مالڕۆ
وSiegmund Freud نه‌مساوی : زیگمۆند فرۆید , Benes بینیش و Masarky
. نووسه‌رانی سۆڤیه‌تیش هێنده زۆرن له ژماره نایه‌ن Stefan Zweig تسڤایگ شتێفان
، ئهڵمانیهكانیش بێجگهIlia Ehrenburg هه‌ر له گۆركیهوه بگره هه‌تا ده‌گاته ئیلیا ئێرنبورگ وهاینس ئێڤهرسWalter Bloem له یه‌ك دوو كۆلكه نووسه‌ر و شاعیری وه‌كو ڤالته‌ر بلۆم ، ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ Will Wesper و شاعیری نازی ڤیل ڤێسپه‌ر Heinz Ewers
هه‌موو ئه‌وانی تر له ناو لیسته ڕهشهكاندان . خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك دوانێكیان به مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆیان پشتگوێخستبێ ، یان كتێبێكیان له سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رێك هێشتبێته‌وه ، ئه‌وا ئه‌مڕۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و سبه‌ینێ گڕ له باڵای ئه‌وانیش به‌رده‌درێن .
بێگومان كهسانگهلێكیش هه‌بوون ، به تایبه‌تی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئاشتیخوزان ، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆنی دهردیسهرییهكهیان كردبوو ، ده‌یانزانی چ ڕهشهڕۆژێك چاوه‌ڕوانی خۆیان و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كات .
) له پایزی ١٩٣٢ دا ، كه ٣ سێ ساڵ له‌وه‌وبه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵیTomas Mann ) تۆماس مان
وه‌رگرتبوو ، پاكه‌تێكی له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه پێده‌گات . كاتێ ده‌یكاته‌وه ده‌بینێ مشتێ كاغه‌زی سووتاوه و یه‌ك دوو په‌ڕه كاغه‌زی نیوه‌چڵ سووتاوی تێدایه ، به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه بتوانێ )Buddenbrooks چه‌ند وشه‌یه‌ك بناسێته‌وه‌و بزانێ كه ڕۆمانه‌كه‌ی خۆیه‌ت ، به‌ناوی (
به‌و جۆره هه‌ر له ڕۆژی ٢٠/١/ ١٩٣٣ وه ، واته ڕۆژی دانیشتن له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ،
ڕۆژی به‌كارهێنانی تێڵا ، ڕۆژی گۆڕینی ده‌ستور و ڕۆژی ڕێگه به‌خۆدان بۆ سه‌پاندنی یاسای نازیانه و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو پارت و ڕێخراوه‌كان .
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بارودۆخی هونه‌ری و سیاسی وكولتوری و ڕێبازی په‌روه‌رده‌كردن به پله‌ی ١٨٠ گۆڕا . گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان كهلهپچهكران و یه‌كێتی نووسه‌رانیش قه‌ده‌غه‌كرا .
خاڵی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌می ناو ( لیستی ئیشوكار ) ه كانیان بریتیبوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره بهڕبهڕیانهینان . ئه‌وه‌تا هێتله‌ر له ڕۆژی ٣١/١١/١٩٣٣ له نامه‌یه‌كه‌دا بۆ ڕۆزنبێرگ
( Rosenberg ) ده‌نووسێت :
(( یه‌كێ له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ( ناسیۆنالیزم ) بریتی‌بوو له قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و ( دژه بیروباوه‌ڕه جیهانی ) یه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئێمه وه‌ستابوو ))
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پۆستاڵی فاناتیزم كه‌وته شه‌قوه‌شاندن و تێڵای فاشیزم ده‌ستیكرد به سه‌روگوێلاك شكاندن ، نه‌ك به‌ته‌نیا هه‌ر كۆمۆنیسته‌كان به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندان و مرۆڤی ئاشتیخواز بۆیانده‌ركه‌وت كه ئه‌مان چیتر له‌م وڵاته‌دا كه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی مۆدێرن ( Moderne Nation ) ناوده‌برێت ، جێگه‌یان نابێته‌وه و خۆده‌ربازكردنیان ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ مانه‌وه‌یان له ژیاندا . جونكه ده‌یانزانی كه یان ده‌بێت وه‌كو نووسه‌ری ڕه‌گه‌زپه‌رست ڤاڵته‌ر بلۆم و شاعیری نازی ڤیل ڤێسپه‌ر سیاسه‌ته كولتورییهكه ی ( Kultur Politik ) هێتله‌ر په‌سه‌ندبكه‌ن و كاری بۆ بكه‌ن ، یان ده‌بێت ئه‌مانیش قسه‌كه‌ی شاعیر‌و نووسه‌ری شانۆیی به‌ناوبانگ گێرهارت ههوپتمان ( Gerhart Hauptman ) كه ساڵی ١٩١٢ خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت ، بكه‌ن ، كاتێ لێیانپرسی : بۆ ئه‌ڵمانیا بهجێناهێلی ، له وه‌ڵامدا وتی : ( من ترسنۆكم …. ترسنۆك ، تێده‌گه‌ن ).
یاخود ده‌بێت وه‌كو شاعیر ئێریش مویههزام ( Erich Muehesam ) ملیان بكرێت به په‌تی نازییه‌كاندا ، یان وه‌كو پڕۆفیسۆر تیۆدۆر لێسیگ ( Theidor Lessig ) گولله‌باران بكرێن وه یان وه‌كو ڕۆژنامه‌نووس و ئاشتیخواز كارل فۆن ئوسیتسكی (Karl von Ossietzky ) ، ئه‌و مۆڤهی كه له قه‌سابخانه‌كه‌ی هێتله‌ردا بوو ، كاتێ خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدرا ، گیانیان ببێته خۆراكی تێڵا .
ئێواره‌یه‌كی به‌هاره و شاری به‌رلین ماته‌مینی دایگرتووه . له ناوه‌ڕاستی مه یدانهكهدا كهڵهكهدارێكی گه‌وره چین چین هه‌ڵچنراون ، له ته‌نیشتییه‌وه كێوێك كتێب هڵڕێژراوه. سه‌دان منداڵ ئاڵای ئه‌ڵمانیان دراوه‌ته ده‌ست و ڕیز ڕیز وه‌ستاون . قوتابیان و لاوانی هێتله‌ر سه‌رو تێلایهكی سهرگڕاوییان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌ده‌وه‌ری ئاگره‌كه‌دا بازنه‌یه‌كیان دروستكردووه . سه‌ربازانی موزیكژه‌نیش شوێنێكی به‌رزیان گرتووه و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی ده‌گرنه كامێرا‌كان . ته‌واوی ڕوداوهكهش ڕاسته‌وخۆ له ڕادوێوه بڵاوده‌كرێته‌وه .
هه‌زاران مرۆڤ سه‌ریانكردووه به ناو یه‌كدا و له نێوان هه‌ر دووان و سیانێكدا تێڵا به ده‌ستێ وه‌ستاوه . ئێریش كێستنهری شاعیر پاڵیداوه به په‌یكه‌ره‌كه‌ی هومبۆڵدهوه ئه‌میش وه‌كو هه‌زارانی تر خه‌می لێده‌بارێت .
جه‌نابی وه‌زیری پڕوپاگه‌نده ده‌گاته جێ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا ده‌نگی موزیك به‌رزده‌بێته‌وه .
قوتابیانی تێڵا گڕاوی به‌ده‌وری كه‌ڵه‌كه ئاگرهكهده ده‌خولێنه‌وه و به‌ده‌م چڕینی سروودی نیشتمانی یه‌وه گڕلهباڵای كهڵهكهدار به‌رئه‌ده‌ن :
ئه‌ڵمانیا ………. ئه‌ڵمانیا ، له سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه
له سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه له دنیادا .
جه‌نابی وه‌زیر ده‌چێته به‌رده‌می میكرۆفۆنهكان و به ده‌نگێكی ئه‌وتۆ گرو پڕ له ڕق و هه‌ڕه‌شه ده‌نه‌ڕێنێت ، كه ته‌نانه‌ت بڵندگۆكانیش ده‌كه‌ونه له‌ره‌له‌ر و زیكه‌زیك :
هاوقوتابیان ، ئه‌مڕۆ ڕۆژیی سووتاندن و قڕكردنی بیروبۆچونی جولهكهییانهیه، ئه‌مڕۆ هزری ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌دا گه‌شه‌ده‌كا و ده‌نگ و ڕه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیانه‌ی خۆیدهنوێنێت . ئه‌وا من لێره‌دا نووسراوه‌كانی نووسه‌ری جوله‌كه ماگنوس هیرشفێڵد (Magnus Hirschfel ) فڕێده‌ده‌مه ناو ئاگره‌كه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده
بۆ داوێنپیسیی و خهسێنراویی ( له پیاوهتیكهوتنی ) گه‌لی ئه‌ڵمان ده‌كات . ئه‌وا من لێره‌دا كتێبه‌كانی زیگمۆند فرۆیدی جوله‌كه ده‌سووتێنم ، چونكه بوختان بۆگه‌لی ئه‌ڵمان ده كات و به داوێنپیس و( زیناحكار) بهدناویدهكات .
ئه‌وا من لێره‌دا ( هاینریش مان ) ده‌كه‌م به به خۆراكی كڵپهكان ، به تاوانی خیانه‌تكردن له گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان . هتد….هتد….هتد .
دوای چه‌پڵه لێدانێكی درێژدادڕ دووباره :
ئه‌ڵمانیا ………. ئه‌ڵمانیا ، له سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه .
له سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه له دنیادا .
قوتابییه‌ك ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر و…… ده‌نه‌ڕێنێت : ئه‌وا من لێره‌دا و له پێناوی ئهڵمانێكی نوێ‌دا ، كتێبه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس و لێنین ڕۆزا و ستالین و..وووووو هتد….. ، ده‌كه‌م به خۆراكی ئاگره‌كه .
قوتابییه‌كی تر و دوانی تر‌و سیانی تر……….. :
ئه‌وا من لێره‌دا و له پێناوی ئه‌ڵمانیایه‌كی بێگه‌رد و خاوێندا ، كتێبه‌كانی برێخت و تۆماس مان و ئه‌وگوست بیبل و كارل لیبكنێشت و ئێرنست تۆله‌ر و كلاوس مان و ئه‌لفرید دۆبلین و ماكس برۆد و گۆركی و ووو…هتد ، داسووتێنیم .
ئیتر به‌وجۆره ، هه‌ر كۆتری وشه‌یه‌و به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌فرێت و ئه‌ڵمانیای نازی جێده‌هێڵێت .
بێگومان ئه‌م كاره‌ساته به ته‌نیا هه‌ر له ئه‌ڵمانیا ڕوینه‌داوه ، به‌ڵكو به درێژایی مێژووی كتێب ، له چه‌ندان وڵاتی جیهاندا ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه دژ به ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر كراوه و هه‌تاكو ئێستاش هه‌موو ڕژێمه دیكتاتۆر و ڕهفتارفاشییهكانی ئه‌م دنیایه دوباره‌و سێباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه .
هێتلهرهكهی بغداد كتێب و نوسه‌ر و خوێنه‌ری پێكه‌وه ده‌سووتاند .
له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و له توركیا و ئێران و له چه‌ندان وڵاتانی تری جیهاندا ئه‌سپی وشه ئازاده‌كان لغاوكراون و ده‌كرێن . له باكور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان نه‌ك هه‌ر زمانی كتێب ، بگره زمانی دایك ده‌بڕن .
كلاوس شۆیفلینگ ( Klaus Schoeflimg ) له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی ( له‌و شوێنه‌ی كتێبی لێدهسووتێنرێت ) ده‌ڵێ : ئامانجی ئه‌م كتێبه به ته‌نیا بریتی نیه له خستنه‌ڕوو و گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی ١٠ / ٥ / ١٩٩٣ له ڕێگه‌ی نووسینه‌كانی نووسه‌ره جهرگسووتاوهكانهوه ، به ڵكو له هه‌مانكاتدا به ئاگاهێنانهوهیهكه بۆ ڕووداوه‌كانی له‌وه‌وپێش و له‌وه‌و پاشیش .
كتێبسووتاندن له ئه‌ڵمانیا دیارده‌یه‌كی فاشیزم نه‌بوو ، ئه‌وه‌تا ٢٥ ساڵ دوای ١٠/٥/١٩٣٣ دیسانه‌وه دهستكرایهوه به پڕوپاگه‌نده‌كردن دژی ، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ( ئه‌ده‌بی بێ‌نرخ و بێكهڵك) . له ساڵی ١٩٥٨ دا جارێكی دی پرسیاری سووتاندنی كتێب هاته‌وه گۆڕێ ، ئه‌ویش به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ،كه‌گوایه ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بانه ئه‌ده‌بێكی سێكسی ( Pornographie ) ین. ئه‌مه‌ش به‌هانه و بیانویه‌كه ،كه له قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نیه و كه‌س به پولێك نایكڕێت .
له ساڵی ١٩٧٧ دا بێرند نۆیمان ( Bernd Neumann ) ، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیموكراتیی مه‌سیحی ( CDU ) ئه‌ڵمانی ، سێ و دووی لێناكات و بێ سڵكردنه‌وه ده‌ڵێت :
ئه‌م كتێبانه ده‌بێت بسووتێنرێن . دیسانه‌وه بهزمهكهیهو ئامانجیش سووتاندنی ئه‌ده‌به .
كتێبه‌كانی ئێریش فرید ( Erich Fried ) ی شاعیر بۆ گڕتێبه‌ردان پێشبینیكراون ، ئه‌و شاعیره‌ی كه ساڵی ١٩٣٨ بۆ به‌ریتانیا كۆچیكرد و بۆ هه‌میشه له‌وێ مایه‌وه ، بێگومان خۆی باش ده‌زانێت ، كه بۆچی نه‌گه‌ڕایه‌وه !!! .
له ساڵی ١٩٨٣ دا دادوه‌رێكی شاری هیلدسهایم ( Hildesheim ) كتێبه‌كانی هاینریش هاینه ( Heinrich Heine ) و هاینریش مان ( Heinrich Mann ) و ئه‌لفرێد دۆبلین ( Alfred Doebling ) ی به ئه‌ده‌بی (( تێرۆریستی )) له قه‌ڵه‌مدا و خوێندنه‌وه‌یانی له زیندانیه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد .
به‌كورتییه‌كه‌ی هێشتا ئاگری كتێبسووتاندن به‌ته‌واوی خامۆش نه‌بووه .
خۆێنه‌ری به‌ڕێز ، ده‌رباره‌ی سووتاندنی كتێب له ئه‌ڵمانیا ، خه‌روارێك شیعر و په‌خشان و چییرۆك و نامه نووسراون ، ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه مشتێكن له‌و خه‌رواره .
١: كتێبسووتاندن ، نووسینی بێرتۆلد برێخت ( Bertolt Brecht ) ١٩٣٨
كاتێ ڕژێم فه‌رمانیدا ، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه زانین و زانیاری زیانبه‌خشیان له خۆگرتووه ، به ئاشكرا بسووتێنرێن ، كاتێ گا دابه‌سته‌و خه‌سێنراوه‌كان بۆ ڕاكێشانی گالیسكه له كتێب باركراوه‌كان به‌ره‌و كه‌ڵه‌كه ئاگره‌كان نهقیزهژهن ده‌كران ، شاعیرێكی ڕاونراو ، شاعیرێ له ههرهشاعیره باشه‌كان ، به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی لیستی كتێبه سووتێنراوهكانهوه ، بۆیده‌ركه‌وت كه كتێبه‌كانی ئه‌م له‌بیركراون . مووچڕكه‌یه‌ك سه‌رتاپای له‌شی داگرت ، له داخا كه‌لله‌یی بوو ، هێنده‌ی بڵێی یه‌ك و دوو خۆیگه‌یانده مێزی نووسینه‌كه و به پاندانێكی باڵدار نامه‌یه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران نووسی :
بمسووتێنن ! بمسووتێنن ! كاری وام لهگهڵمهكهن ! پشتگوێممهخهن و مهمهێڵنهوه !
بۆ مه‌گه‌ر من لهكتێبهكانمدا هه‌میشه ده‌رباره‌ی ڕاستی نه ئه‌دوام ؟
ئه‌ی بۆ ئێستاكه له لایه‌ن ئێوه‌وه وه‌ك درۆزنێك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵده‌كرێت !
فه‌رمانتان پێده‌ده‌م : بمسووتێنن ! بمسووتێنن ! .
٢ : بۆ پۆلی قوتانخانهیهك ……. شیعری : هانس سال ( Hans Sahl ) ١٩٧٠ ، به قوتابیان قوتابخانه‌ی بوتسباخ ( Butzbach ) پێشكه‌شه .
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له دایكبوون ،
تا له بیرتان بچێته‌وه ،
ئێوه ده‌رباره‌ی شێتێتی مرۆڤ چی ده‌زانن ؟
ئه‌و چیمه‌نه‌ی ئێوه له‌سه‌ری ڕاكشاون ،
نایدركێنێ و پێتان ناڵێ
چه‌ند له ئێمه ی تیا كوژراوه .
ئه‌و ده‌سته‌ی ئێوه دهیگووشن ،
ده‌شێ ده‌ستی جه‌لادێك بێ
شایسته‌ی ( سڵاو ) تان نه‌بێ .
هه‌بوونی گێمه بۆ ئێوه ، بۆته ئه‌فسانه‌و به‌سه‌رهات
ئازاروخهمهكانیشمان ، به ده‌نگۆی كۆن و واته‌وات .
به‌ڵام ئێمه له گۆرانی ئاوارهكراوهكاندا ،
له گڤه‌ی ئه‌و بایه‌دا كه په‌ڕه‌كانی
كتێبێكی سووتاو هه‌ڵده‌داته‌وه ،
بۆتان ده‌گێڕینه‌وه چی ڕویدا ،
كاتێ كه‌ڵه‌شێره‌كه
بۆ جاری سێهه‌م قوقانی .
٣ : نامه‌یه‌كی كراوه بۆ جه‌نابی گوێبێلس ( Goebbels ) . نووسینی شاعیری ئه‌ڵمانی
ئێرنست تۆله‌ر ( Ernst Toller ) ١٩٣٣
له ڕۆژی ١٠ / ٥ دا ، كاتێ كه به‌رهه‌می نووسه‌ر و فه‌یله‌سوف و تۆژه‌ره ئهڵمانییهكانیان فڕێدرانه ناو كه‌ڵه‌كه ئاگره‌كه‌وه ، ئێوه جه‌نابی گوێبێلس ، پشتگیری ئه‌م ڕه‌فتاره بهڕبهڕییهتان كرد و به كارێكی باشتان زانی . ئه‌وه‌بوو له وتاره‌كه‌تاندا به‌رهه‌مه سووتاوه‌كانی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی كه ( به پێچه‌وانه‌ی ئێوه‌وه ) نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیایه‌كی به‌نرخ و مه‌زند ده‌كه‌ن ، به ( بیروبۆچوونی چه‌په‌ڵ ) له قه‌ڵه‌مدا .
به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه‌تان له ناو چاپخانه و شانۆ و كتێبخانه‌ی گشتی و كتێبخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی و قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌رهێناو گڕتانتێبهردان و كه‌وتونه‌ته گیانی نووسه‌ره‌كانیان ، چ به گرتن ، چ به درپهڕاندنیان له نیشتمان . ئه مه جگه له‌وه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ڕاوكردن و ده‌رپه‌ڕاندنی :
– باشترین مامۆستاكانی زانكۆ
– موزیكزان و كۆمپۆنیستی كۆنسێرته‌كان
– چاكترین ئه‌كته‌ره‌كانی شانۆ
– وێنه‌كێش و په‌یكه‌رتاش و ئه‌ندازیار لهفێرگاو شوێنی كاركردنیاندا .
ئێوه هه‌ر به ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیه‌كانی ناو گرتوخانه‌و مۆڵگاخانهكانتان تێرناخۆن و دهستانكردووه به ڕاوكردن و ڕاونانی په‌نابه‌ران . هه‌موو جۆره زهبروزهنگێ له دژیان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ، با بهزمانكهی خۆتان بیڵێم :
( هه‌م به گیان و هه‌م به جه‌سته و به دڕندانه‌ترین شێوه و بێلێكدانهوه قهڵاچۆبكرێن ).
ئه‌رێ هۆكاری ئه‌م ( ڕقه بێبنه ) چییه ؟؟؟
ئه‌م پیاوانه بڕوایان به دنیایه‌كی ئازاد ، به مرۆڤایه‌تی ، به یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه .
ئه‌م پیاوانه سۆسیالیست و كۆمۆنیستی جدی یان ( كریست ) ی خواپه‌رستن .
ئه‌م پیاوانه نایانه‌وێت نكوولی له ده‌نگی ڕاستی بكه‌ن و سوژده بۆ ده‌سه‌ڵات ببه‌ن .
ئه‌م ڕاونان وتهفروتووناكردنه بۆ ئێمه‌ی ڕاونراو مایه‌ی شانازییه ، هه‌ندێكیش له ئێمه ده‌بێت ئێستا بیسه‌لمێنن كه شایسته‌ی ئه‌و سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌ن .
ئێوه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن ، كه گوایه كولتوری ئه‌ڵمانی له تیاچوون ڕزگار ده‌كه‌ن ، كه‌چی شاكاره‌كانی كولتوری ئه‌ڵمانی له ناوده‌به‌ن .
ئێوه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن ، كه گوایه گه‌نجانی ئه‌ڵمانی بێداردهكهنهوه ، بڵام له ڕاستیدا ئێوه هێزو توانایان ، چاویان ، هه‌ست و هۆشیان به شهوارهدهخهن و له خشتهیاندهبهن .
ئێوه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن ، كه گوایه منداڵی ئه‌ڵمانی ڕزگارده‌كه‌ن ، كه‌چی به درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێئابڕوویانه فریویاندهدهن و دڵ و ده‌روونیان به ژه‌هری ناسیۆنالیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی سواخدهدهن .
ئێوه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن ، كه گوایه ئه‌م گه‌له ڕه‌نجده‌ره سهرفرازدهكهن ، به‌ڵام له ڕاستیدا كۆت و كهلهپجهیدهكهن و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیری پهرژیندهكهن و به‌ره‌و كۆیلایه‌تی ده‌به‌ن .
ئێوه لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ، ئه‌ڵمانیا له ( تاوانباره‌كانی ) پاكده‌كه‌نه‌وه ، كه‌چی كه‌وتونه‌ته گیانی بێده‌سه‌ڵاتترین و لاوازترینیان كه جوله‌كه‌ن .
ئێوه پڕوپاگنده‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه گوایه ئێوه‌ی ئاوه‌ز ( عقڵ ) ی ئه‌ڵمان چونیه‌كن ، به‌ڵام كرده‌وه‌كانتان بریتین له نه‌فره‌تكردن و قهڵاجۆكردنی هزر ( فكر ) ی گۆتیه و لێسنگ و هێردێر و شیله‌ر و ڤیلاند و ڕانكه و هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی كه له پێناوی به‌ها زێڕینه‌كانی ئه‌ڵمانیادا خهباتیانكرد و به دنیایان ناساند .
له‌م ڕۆژانه‌دا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ( مه‌به‌ست هونه‌ری شانۆیه ) خۆتان و هاوبیرانتم خوێنده‌وه . سه‌باره‌ت به وه‌ی كه به ئه‌ڵمانییه‌كی شه‌ق و شڕ ده‌نووسن ، هیچ گلهیتان لێناكه‌م چونكه ( هه‌تا ئێستا زه‌بروزه‌نگ به‌هره‌ی به كه‌س نه‌به‌خشیوه ).
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێوه ده‌تانه‌وێت به ملهوڕی به زۆرداری شانۆی ئه‌ڵمانی ناچاربكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه بێكهڵك و لاوازانه پێشكه‌شبكه‌ن ، ئه‌مه شایه‌نی سكاڵادهربڕین ودادوبێدادیكردنه.
ئێوه زۆرزۆر ده‌رباره‌ی قاره‌مانێتی ده‌دوێن ، كوا ؟ ئه‌م قارهمانێتییهتان له كوێ سه‌لماندووه ؟ ئێمه‌ش قاره‌مانێتی ده‌ناسین ، قاره‌مانێتی كار ، قاره‌مانێتی خو و ڕه‌وشت ، قاره‌مانێتی ئه و مرۆڤه‌ی كه به‌بێ مه‌رج خه‌مخۆری بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیه‌تی .
ئێوه زۆرزۆر باسی ترسنۆكی دووژمنه‌كانتان ده‌كه‌ن . ئێمه‌ش بهڵێنتانپێدهدهین كه زوڵم و زۆرداریتان ئێمه پشتئهستورتر ، ڕق و توندوتیژیتان ئێمه كامڵتر و جه‌نگیشتان ئێمه جهنگاوهرتر ده‌كات .
ئێمه بێ‌تاوان نین له‌م چاره‌نووسه‌ی خۆماندا و هه‌ڵه‌یی زۆرمان كرد ، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌شمان بریتی‌بوو له‌وه كه ئێمه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئارامبووین و ئۆقرهمانگرت.
ئه‌وه‌ی ئێوه به ئێمه‌تان كرد ، هانده‌رمان بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی ههڵهكانما.
سڕینه‌وه‌ی ههڵهكانیشمان پاداشتی ئێوه‌یه .
……………………………………………………………………………………………………………….
تێبینی : مێژووی سووتاندی كتێب ( فه‌لسه‌فه ، ئه‌ده‌ب ، زانست به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش زاین. هیوادارم له بوارێكی تر دا بڵاویبكه‌مه‌وه . ( وه‌رگێڕ )