Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
هەمیشە جەللادو هەردەم قوربانى

هەمیشە جەللادو هەردەم قوربانى

Closed
by May 10, 2008 گشتی

   نووسینى:یوسف عیزەدین……

رۆبێرت هاینلین لە رۆمانى(Tuunel in the sky)دەیەوێت وەڵامى ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئاخۆ دڕندەترین ئاژەڵ کامەیە؟دیارە وەڵامەکەشى ئەوەیە کەدڕندەترین ئاژەڵ مرۆڤە…مرۆڤێک کە بەدرێژایى مێژوو گەورەترین جەللادى ئاژەڵان بووەوبێپرسیارکردن هەموو تەکنیکەکانى ئەشکەنجەدانو کوشتنو سەربڕینو کەوڵکردنى لەسەر ئاژەڵان تاقیکردۆتەوە.زۆرێک لە بیرمەندان و نووسەرانى دنیا لەپشت ئاسایى پیشاندانى ئەشکەنجەدانو کوشتنو لەناوبردنى بەردەوامى ئاژەڵان هەستیان بە دیوە ترسناکەکەى ئەو کردەیە کردووەو نەیانهێشتووە بێپرسیارکردن تێپەڕببێ.
 بیرمەندێکى وەک(ژاک دریدا)دنیابینییەکى زۆر وردو قووڵى سەبارەت بە ئاژەڵان هەیەوەو پێیوایە مرۆڤ ناچارە بیر لەئاژەڵان بکاتەوە،واتە تێفکرینێکى فەلسەفى هەبێت سەبارەت بەو مێژووە خوێناوییەى کەمرۆڤى جەللاد، بەئاژەڵانەوە دەبەستێتەوە دەبێت  پێوەندى نێوان ئەو بوونەوەرەى کەناومان ناوە مرۆڤو ئەو بوونەوەرەى ناومان ناوە ئاژەڵ رووبەڕووى چەندین پرسیارى مۆڕاڵیو مەعریفیو بوونگەراییو زۆر پرسیارى تربکەینەوە.
(ئیلیزابێس رۆدینیسکیۆ) (پرس یان کێشەى ئاژەڵان) دەکاتە بنەماى سەرەکى هەموو کێشەکانى دیکەى مرۆڤ،،هەر لەئێستاى مرۆڤەوە تائایندەى،مافەکانى مرۆڤ،جینۆسایدو چەندین شتى تر پەیوەست دەکات بەخودى تێڕوانینو چۆنیەتى مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەو بوونەوەرەى ناومان ناوە ئاژەڵ.دیارە ئەگەر مرۆڤ وەک ئەو دەمەى کەبۆخۆشى ئاژەڵێکى کێوى بووە بمایاتەوەو لەنێو دنیاى جەنگڵستاندا، وەک هەر ئاژەڵێک ململانێى مانو نەمانى کردباو بەچنگو هێزى بازووى رووبەڕووى ئاژەڵان ببوایەتەوە، ئەوە هیچ کێشەیەک نەبوو، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کەمرۆڤ هەر لەساتەوەختى هەستکردنى بەجیاوازیەکانى نێوان خۆیو ئاژەڵان،لەبرى رووبەڕووبوونەوەى سروشتیی، لەجێى بەکارهێنانى هێزى فیزیکى.. هێزى ترسناکى داهێنانى کەرستەکانى کوشتوکوشتارى خستە گەڕ.مرۆڤ مەگەر لەبەراییەکانى مێژووى خۆیدا ئەگینا لەهیچ کاتێکى تردا بەپێودانگى کێشمانکێشو ململانێى سروشتیى لە پێناومانەوە، مامەڵەى لەگەڵ ئاژەڵاندا نەکردووە. لەکاتێکدا ئاژەڵان هیچ کاتێک ناتوانن لە یاسا سروشتیەکانى ئەو چەشنو شێوە ململانێیە لابدەن.کاتێک پەلامار دەدەن کە ناچار بن،زۆر جاریش تەنها مەبەستیان ترساندنو دوورخستنەوەى بەرامبەرەکەیانەو…تاد.
بەڵام مرۆڤ هەموو ئەو وێرانکارییەى کەبەدرێژایى مێژوو دەرحەق بە سروشتو هەموو ئەو کوشتارو ئەشکەنجەیەى بەرامبەر بە ئاژەڵان ئەنجامى داوە کەمجار پاساوى بۆ
دەهێنرێتەوە،رەنگە لەرۆژگارێکدا بەناچارى پەناى بۆ راو بردبێت،بەڵام هێندەى نەبردووە چەشنو شێوەى راوکردنى بۆتە شتێکى ترسناکو هۆکارێکى کات بەسەر بردنو راودوونانى ئاژەڵانو تەنگ پێهەڵچنینیان لەهەر شوێنێکدا دەستى مرۆڤى پێگەیشتبێ،تەنانەت زۆرجار جینۆسایدى تەواوى رەگەزێکى دیاریکراویکردووە… کوشتنى گۆریلاکانى ئەفریکا پاش یەکەمجارى بینینیان لەسەرەتاکانى سەدەى رابردوودا لەلایەن داگیرکەرەکانى ئەفریکاوە،لەکاتێکدا ئەو گۆریلایانە بەدرێژایى مێژووى بوونیان هیچ کەسێکى ئەفریکى زیانى پێنەگەیاندبوون،نەیانزانیبوو مرۆڤ بوونەوەرێکى هێندە ترسناکە، بڵاوبوونەوەى هەواڵى بوونى ئەو ئاژەڵانە لەئەفریکا هەزاران راوچی ئەوروپایى گەیاندەئەوێوژمارەیەکى زۆریان لێکوشتن. ئەوەى لەئەفریکادا روویدا خەڵکە بنەڕەتیەکەى سەرسام کرد چونکە ئەوەى کەدەیانبینى بەلایانەوە راوکردنێکى ئاسایوزانراو نەبوو ،هستریاو حەزێکى سەیر بۆ کوشتن لەحەماسەتى راوچییە ئاوروپاییەکاندا هەبوو،ئەوەى بەلایانەوە گرنگ بوو تەنها کوشتنبوو.خەڵکى ئەفریکا کەلەلایەن سپیپێستە رۆژئاواییەکانەوە وەک ئاژەڵ سەیر دەکران،زۆر لەو مرۆڤە بەناومەدەنیانە دەرحەق بەسروشتو ئاژەڵان هەستیارتربوون.
زۆر خێڵوهۆزى سەرەتایى کەپێشتر هەبوون یان رەنگە ئێستاش لەشێوەى هەندێک گروپى بچکۆلەو جیاجیادا مابێتن. سەربارى تەماسى بەردەوامیان لەگەڵ ئاژەڵەکانى دەوروبەریان، هیچ کاتێک تاڵیبى راوکردنیانو خواردنى گۆشتیان نەبوونو هەیانە پاش بەسەرچوونى زەمەنێک لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ خەڵکانى کولتوورەکانى دیکە بەڵام بائاستەم توانیویانە گۆشت خواردن وەک کلتوورێک لەنێو خۆیاندا جێبکەنەوە.ئەبۆرژینەکان یەکێکن لەو رەگەزانەى مرۆڤ کەزیاتر رووەکخۆرنو کەمتر راودەکەن ئەویش هەموو ئاژەڵێک نا،تەنانەت ئەو وێنانەى کە باوباپیرانیان لەسەر دیوارى ئەشکەوتەکان کێشاویانە جیاواز لە زۆر وێنەى ترى سەر دیوارى ئەشکەوتەکانى ترى دنیا،راوکردن نەبۆتە بابەتى سەرەکى بەڵکو ئەفسانەى بوونیان بۆتە بابەت.تا ئەمدواییانەش زۆر خێڵى دوور لەمەدەنیەت هەبوون کەبژێوییان پابەندبوو بەکۆکردنەوەى بەربوومى رووەکەکان،هیچ دارودرەختو رووەکێکیان لەبنڕا هەڵنەکەندووە. تەنانەت بۆ کۆکردنەوەى قارچکیش کەشێکى تایبەتیان سازکردووە، وەک دەربڕینێک بۆ هەستکردنیان بەئازارى ویژدان،بەرانبەر بەو کارەى کەپێى هەڵدەستن.کەشەکەیان رێزدەربڕینە بەرانبەر بەرۆحى ئەو قارچکەى کە لەپێناو بژێوى خۆیاندا ناچارن لەبووندا نەیهێڵن،بە تەسەورى ئەوان ئەوەى کەدەیکەن بەئەنجامگەیاندنى کردەى کوشتنە بەرامبەر بەبوونەوەرێکى زیندوو.ئەمە تەسەورى خەڵکانێکە کە داگیرکارانى زێدوشوێنیان نەک هەر وەک ئاژەڵ تێیان ڕوانیوون،بەڵکو وەک هەر ئاژەڵێکیتر تا دەستیان بڕیکردووە لەناویان بردوون،دانیشتوانى (تاسمانیا)یەکێک بوون لەو رەگەزانەى مرۆڤ کەبەتەواویى لەناوبران، دیارە دەیان نموونەى ئەو کارو کردەوانەى مرۆڤ هەن لەهەر ئانوساتێکدا دەستى رۆیشتبێکردوونى،مێژووىمرۆڤایەتى لەدەرەوەیخوێن، لەدەرەوەى جەنگوکوشتارە ترسناکەکان،لەدەرەوەى بەغەنیمەتزانینى  موڵکى هەموو ئەو مرۆڤانەى لە جەنگدا دەدۆڕێن،بەدیلگرتنى زیندووەکانیان،ئەتکردنى ئافرەتەکانیان، کوشتنى ئاژەڵەکانو دەیان ناشرینى تر،ناکرێت باسى لێوەبکرێت.
رەنگە هەبێت پێى وابێت باسکردن لە پرسوکێشەى ئاژەڵان لەمڕۆیەکدا کەخودى ژیانى مرۆڤ هیچ بەهاو نرخێکى نەماوە شتێکى بێمانا بێت.بەڵام دیارە ئەوەى کەلەمڕۆدا روودەدات شتێکى دابڕاو نییە لەوەى کەپێشتر ئاماژەمان پێدا،خۆبەهێزکردنو حەزى دەسەڵات گرتنەدەستو داهێنانى بێشوومارى تەکتیکو پلان بۆ لەناوبردنى بەرانبەر. هەر لەدژایەتیکردنى ئاژەڵانەوە وەک سەرەتایەک بۆ خۆ تاقیکردنەوە تا دەگاتە خودى مرۆڤ.کەڵەکەبوونى هەموو ئەم ئەزموونە لەمڕۆدا لە چڵەپۆپەى خۆیدایەتى،دەبێت ببینین چۆن بەردو دارێک کەسەرەتا مرۆڤ بۆ خۆپاراستنوبەگژداچوونى دنیاى دەرەوە بەکاریهێنا، لەمڕۆدا گەیشتۆتە کوێو بووە بەچى؟!
بەکارهێنانى هێزێکى ناسروشتیو نائاسایى لەلایەن مرۆڤەوە بەرانبەر بەئاژەڵ،کەزۆر دەمێکە  مرۆڤ بەسەریاندا زاڵەو ئەوان لەبەردەمیدا لاوازن،مەسەلەیەکى هەستیارە. ئەوەى کە(ژاک دریدا) لەهەموو روویەکەوە بەگرفتى گەورەى مرۆڤى دەبینێتەوە، بەکارهێنانى هێزە دەرحەق بەلاوازەکان.بەتایبەتیش ئەو بوونەوەرانەى کەتواناى دروستکردنى دیالۆگو گڤتوگۆیان نییە،تواناى قسەکردنیان نییە ناتوانن لەفێڵوتەڵەکەکانى مرۆڤ حاڵى ببن،نازانن چییان دەرحەق دەکرێت،بەرامبەر دڕندەترین ئاژەڵ نازانن چى بکەن..تواناى ململانێو بگرەو بەردەیان نییە،ئەوان دەمێکە ئازادى خۆیان لەدەستداوە.گەورەترین کێشەى مرۆڤ بەکارهێنانى هێزە تا ئەو شوێنەى دەتوانێتو تواناى بڕ دەکات،ئەمەش گەورەترین کێشەى مۆڕاڵى مرۆڤە.
بۆیە(ژاک دریدا)لە کتێبى(The Animal That Therefor Iam)دا دەڵێت:(دەبێت وەک شتێکى راسیۆناڵ بڕوانینە نەبوونى تواناى قسەکردن لاى ئاژەڵانو هەوڵبدەین لێیان تێبگەین)کەواتە دەبێت هەوڵبدەین زوبان بدەینەوە بە ئاژەڵانوبەشێوازێکى جوداو جیاواز بڕوانینە تەقلیدى ئەو پێوەندییەى کەئەو بوونەوەرەى بەخۆیدەڵێت مرۆڤ دەرحەق بەئاژەڵان فۆرمۆڵەیکردووە.بەپێى تێڕوانینى(ژاک دریدا)دەتوانین لەرێى(ئەنترۆپۆلۆژیاى مۆندیال)ەو لەو پیێوەندییە تێبگەین،چونکە لاى مرۆڤ نەک هەر کوشتنى ئاژەڵان شتێکى ئاساییە،بەڵکو دەکرێتە قۆچى قوربانیشو هەر لەدێرزەمانیشەوە لەبرى مرۆڤ کوژراوەو چەندین گوتارى ئایینیش ئێستاشى لەگەڵدا بێت پشتگیرى ئەو بەقوربانیکردنەیان کردووەوتەنانەت بە لایەنێکى گرنگى رازیکردنى یەزدان دراوەتەقەڵەم لەپێناو بەرگرتن لە موسیبەتەکان،شادبوون بەفیردەوسى ئەبەدى پاشمەرگو زۆر شتى تر. هەمیشە ئاژەڵان کراونەتە قوربانى،گەرچى لەرووى دەستنیشانکردنى ئەو ئاژەڵەى کەپێویستە بکرێتە قوربانى بەپێى جیاوازى بیرورا ئایینییەکان،جیاوازیش لە ئیختیارکردنى ئاژەڵەکاندا هەیە.بۆ نموونە ئاریاییەکان ئەسپیان کردۆتە قوربانى.. لەشوێنوزەمەنێکدا سەگ کراوەتە قوربانیو زۆر ئیختیارو شێوازى تر.. بەڵام ئەوەى لێرەدا بەلامانەوە گرنگە جۆرو چەشنى ئاژەڵەکە نییە، بەڵکو خودى قوربانیدانە بەئاژەڵ ..کەواتە کوشتنى لەپێناو بیروباوەڕێکى تایبەت یان وەهمێکى مرۆڤدا کەدەبێت ئاژەڵان باجەکەى بدەن. لەخۆشیو ناخۆشیەکاندا ئاژەڵانن کەلەپێناو مەبەستێکى تایبەتى مرۆڤدا دەبێت بکوژرێن.تێڕوانینى مرۆڤ بۆیان تەنها وەک خۆراک..یان باربەروکۆیلەى کارەکانى مرۆڤ..بەکارهێنانیان لەتاقیگەکاندا..ئیدى هەموو لایەنەکانى تریش کەئاژەڵ لەپێناویدا پێویستە ئەوەندە هەبێت کەمرۆڤ مەبەستیەتیو بۆ مرۆڤ بەسوودە..ئەمانەو زۆر شتى تر بەشێکن لەفەرهەنگو کولتوورى مرۆڤ کەهەردەم شانازی پێوەدەکات،هەردەم باس لەتواناکانى خۆیدەکات،باس لەداهێنانو ئیکتیشافو کارە گرنگەکانیومەدەنیەتو شارستانیەتیو زۆر شتى تر دەکات.بەڵام بەرپرسیارێتى مرۆڤ دەرحەق بەوەى کە بەرانبەر بەئاژەڵانکراوەو هێشتاکەش هەر وەکخۆى دووبارە دەبێتەوە. وامان  لێدەکات بڵێین هەموو ئەوەى کەئەو بوونەوەرە شانازى پێوەدەکات، هیچ مانایەکى نییە ئەگەر هەمیشە بەلەناوبردنى لاوازەکانو کوشتنیان بەدەستى هێنابێت، هەر لە راوکردنو کوشتنى بەردەوامى ئاژەڵانەوەتا کوشتنو لەناوبردنى رەگەزەپاسیفو بێدەسەڵاتولاوازەکانى مرۆڤ. ئیدى لەژێر ناوى هەر شتێکدا بوووبێت. ئاورووپاییەکان کاتێک بەلێشاو روویانکردە ئەو کیشوەرەى کەناویان نا ئەمریکا تەنها پێستى سەرى هیندییەپێست سوورەکانیان کەوڵنەکرد،تەنها ئەوانیان تا رادەى بنبڕکردن لەناو نەبرد بەڵکو گەورەترین قەتڵوعامى ئاژەڵانیان کرد،لەسەرەتاى سەدەى بیستەمدا تەنها بیستو چوار(بوفالۆ-گاى ئەمریکى)لەناوچەیەکى وەک (یەلستۆن)مایەوە،ئەوە بوو بەوەشەوە نەوەستانو کەوتنە وێزەى هەموو ئەو ئاژەڵانەى تریش کەمابوون،لەشەستەکانى سەدەى پێشوودا پاش زۆربوونى بەرچاوى ئاسکەکانى ئەو ناوچەیە باشترین چەکى راوکردنیان لە کوشتنیاندا تاقیکردەوە،گەرچى ئەو شوێنە هەر لەسەرەتاکانى سەدەى بیستەمەوە کرایە شوێنێکى پارێزراو بۆ مانەوەى ئەو رەگەزە ئاژەڵانەى کەتا ئەو دەمەش مابوون.
زۆر دەمێکە مرۆڤ کوشتنى ئاژەڵانى حەڵاڵکردووە،دیارە پاش خۆ جیاکردنەوەى لەدنیاى کێوى ئەوان هەمیشە کارى بۆ دروستکردنى ئەو ئەفسانانەکردووە کە مرۆڤ دەکاتە بوونەوەرێکى جوداو جیاوازوناوازەو گرنگ،دەیکاتە مەخلووقێکى تایبەتو نزیک لەخوداوەندو مافیئەوەى دەداتێ سەروەرى هەموو بوونەوەرەکانى تر بێت،ئەمانەو زۆر شتى تر بۆتە مایەى پرسیار نەکردنى مرۆڤ، سەبارەت بەو تاوانانەى کەبەردەوام دەرحەق بەئاژەڵان دەیکات،گەرچى ئەمە لەکلتوورێکەوە بۆ کلتوورێکى تر یان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر، جارجارە هەندێک جیاوازى تێدا دەبینرێتەوە کەدیارە زووربەیان رووکەشینوکاریگەریەکى ئەوتۆیان نەبووە..بوونى کۆمەڵێک یاسا بۆ پاراستنى ئاژەڵان کێشەکە لەبنڕا چارەسەر ناکات،دەبێت پرسى ئاژەڵان ببێتە پرسیارێکى گرنگوسەرەکى بۆ گۆڕینى زهنییەتى مرۆڤو بیرکردنەوەو پێداچوونەوەى ئەو مێژووە خوێناوییەى ئاژەڵان.دەبێت نیگەرانیمان سەبارەت بەوەى کەتائێستا دژ بەئاژەڵانکراوەو دەکرێت،نیگەرانییەکى ناوەکیو قووڵبێت،گینگڵێکى راستەقینە بێت
بۆ دادگایکردنێکى راشکاوانەى خۆمان.هەروەک(ئاشۆکا)ى پاشاى هندستان کەلە(500پ.ز)دا ژیاوەولەئەنجامى پێداچوونەوەیەکى زهنیو بگرەو بەردەیەکى دەروونیقووڵ گەیشتە ئەوەى کە بڵێ:(ئەگەر ئێمەى مرۆڤ بەرانبەر ئاژەڵان توندوو تیژى بەکاربهێنین،ئەوە بەرانبەر مرۆڤیش هەمان کار دووبارە دەکەینەوە).ئەم پاشایە پاش سەرکەوتنى لەشەڕەکانیداوداگیرکردنى زۆر شوێن تا ئەو رادەیەى بە(شاند ئاشوکا-ئاشوکاى دڵڕەق)ناوبرا،دواى داگیرکردنى (نوسالى)پایتەختى(مەملەکەتى کالینگا)تووشى دڵەڕاوکێیەکى دەروونى زۆر قووڵبۆوە سەبارەت بەجەوهەرى دڕندەیى مرۆڤ،تا لەڕێى بودیزمەوە ئەو وەڵامەى کە بۆیدەگەڕا چنگیکەوت،ئیتر ئەوە بوو نەکوشتنو ئەشکەنجەنەدانى ئاژەڵانى کردە تەوەرەیەکى سەرەکى پرەنسیپى(ناتوندوتیژى)کەدواتر لەقەڵەمڕەوى دەسەڵاتیدا پەیڕەوکرا،ئەم پیاوە لەو سەردەمەدا کوشتنو ئەشکەنجەدانى ئاژەڵانى قەدەغەکردو یەکەمین نەخۆشخانەى ئاژەڵانى لەدنیادا دروستکرد.راوبۆچوونى ئەم پیاوەو تێڕوانینى بودیزم سەبارەت بەئاژەڵان، لەمڕۆشدا کاریگەرى لەسەر زۆرێک لەخەڵکى هیندستان هەیە.هەر لەهیندستان باوەڕدارانى (شیڤا)ى خوداوەند رووەکخۆرنو هیچ ئاژەڵێک ناکوژن..ئەوان سەرقاڵن بەسەماکردن بۆ گەردوون هەروەک چۆن(شیڤا)سەماى بۆ گەردوونکردووە.
 جێگەى خۆشحاڵییە کاتێک دەبینین ڤێجیتەریانەکان هەر بەتەواوى دەستبەردارى خواردنى گۆشتى ئاژەڵان بوون.ئاشکرایە بەبێکوشتنى بوونەوەرێکى زیندووگۆشت نابێتە بابەتى خواردن.پێش چەند ساڵێک لەمەوپێش لەوڵاتێکى ئەفریکى سێکەس لەسەر خواردنى گۆشتى مرۆڤێکى مردوو دەستگیرگران،بەڵام بەو پێیەى بەرگرییان لەخۆیانکردوو ئەوەیان روونکردەوە کەئەوان گۆشتى مرۆڤێکى مردوویان خواردووە نەک زیندوو لەرووى یاساییەوە نەتوانرا هیچیان لەگەڵدا بکرێتو ئازادکران. ئایینەکان هەر لەسەرەتاى دەرکەوتنیانەوە گۆشتى ئاژەڵى مردوویان حەرامکردووەو شەرعییەتیانداوە بەخواردنى گۆشتى ئاژەڵى زیندوو پاشکوشتنى. هەمووشیان لەوەدا کۆکن کەوەک بەڵگەنەویستێک بڕواننە ئەوەى کەئاژەڵان لەلایەن یەزدانەوە بۆ خزمەتوسوودى مرۆڤ خوڵقێنراونوو هەر یەزدانیش ئەو مافەى داوەتە مرۆڤ کەراویانبکاتو بیانکوژێت. بەڵام ئەگەر وەک گریمانێک ئەو ئایینانەبڕیارى نەخواردنو نەکوشتنى ئاژەڵانیان بدایە ئەوە بێگوومان باوەڕدارانى جێبەجێیاندەکرد،خۆ ئەگەر بەو شێوەیە مرۆڤ گۆشبکرایە کەنابێت ئاژەڵان بکوژێت، گۆشتیان بخوات.. بێگومان زۆر لەو کارەساتو توندوتیژییە سەرسامکەرەى کەبەدرێژایى مێژوو روویداوە بەو شێوەیە رووینەدەدا.گۆشتخۆرى مرۆڤ گەورەترین کارەساتە،بەشێکەلەپرۆسەى دڕندەکردنى مرۆڤ.دیارە هەر لەخۆڕا کۆماندۆکان مەشق لەسەرکوشتنى ئاژەڵانو خواردنى گۆشتیان بەکاڵیناکەن،بەڵکو ئەوە ئەزموونێکى هاوشێوەى کوشتنى مرۆڤە کەدواتر پێى هەڵدەستن.ئەو تیرۆریستانەى ئامادە دەکرێن بۆ مرۆڤ سەربڕین،سەرەتا بەسەربڕینى ئاژەڵ خۆیان فێر دەکەن،بۆیە دەبینین کوشتنى ئاژەڵانوکوشتنى مرۆڤ چەند نزیکن لەیەکەوە،دیارەئەوەیئاژەڵى پێبکوژرێت مرۆڤیشى پێدەکوژرێت..ئەگەر بڕوانینە ئەو سەردەمانەى کەسەرەتا مرۆڤى تێدا کراوەتە قوربانیو پێشکەش بەخودادەندەکان کراوە،دەبینین دواتر چۆن لەبرى سەربڕینى مرۆڤ ئاژەڵان دەستنیشانکراون،تەنانەت لەئەفسانەکانیشدا ئەمە رەنگیداوەتەوە.هەر ئەمەشە هەردوو کردەى کوشتنەکە،سەربڕینەکە چ ئاژەڵ بێت یان مرۆڤ دەکاتە یەک شت،چونکە مەبەست لە پێشکەشکردنى قوربانییەوسەرەتا بەسەربڕینى مرۆڤ دەستپێکراوەو دواتر لەجێى مرۆڤ ئاژەڵ ئیختیارکراوە.بەشێک لەتراژیدیاى راستەقینەى ئاژەڵان بەتایبەت ئەوانەى گۆشتیاندەخوورێت لەو کاتەوە دەستى پێکرد کەلەبرى مرۆڤ کرانە قۆچى قوربانیو تا ئێستاش ئەو تراژیدیایە هەربەردەوامە،ئەمە بێجگە لەو راوکرنو لەناوبرنە بەردەوامەى کەهیچ کاتێک رانەوەستاوە.بەڵام مەسەلەى بەقوربانیکردنى بەبەرنامەى ئاژەڵانو روانینە کەشى سەربڕینەکە وەک شتێکى ئاسایى بگرە خۆشو بەکەیف، گەورەترین کێشەى مۆڕاڵى مرۆڤەولەپاڵ راوو ئەشکەنجەدانى ئاژەڵاندا دەبنە بنەماى ئەو زهنیەتەى کەدەتوانێت ئەو جۆرە مرۆڤە بەرهەمبهێنێت کەبێپرسیارکردنو ئازارى ویژدان نەک هەر ئاژەڵان بەڵکو مرۆڤیش لەناو بەرێت،ئێستاى دنیاش گەواهى ئەو راستیە دەدات کەژمارەى ئەو کەسانەى تامەزرۆى سەربڕینى مرۆڤن چەند زۆرن،گەرچى جۆرەکانى ترى کوشتنیش هیچ فەرقێکى ئەوتۆیان لەگەڵ سەربڕیندا نییە.هەر خودى هەموو پانتاییەکى ژێر دەسەڵاتوحوکمێکى بەشەرى، هەر لەسەرەتاوەو تائێستاش بەبێ جیاوازى شوێنێکى تایبەت بەمومارەسەکردنى ئەشکەنجەدانو سەرکوتکردنوکوشتن بووە..بەبێ ئەوە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ئیدامە بەخۆیبداتو بمێنێتەوە مەگەر دەسەڵاتێک کەکار بۆ دابینکردنى عەدالەتىکۆمەڵایەتیو یەکسانیو هەموو مافەکانى تر بکات،کەپێناچێت دەسەڵاتێکى لەو چەشنە تائێستا بەواقیعى  هەبووبێت. لەرۆژگارێکدا کە فریاى ملپەڕاندنى ملى نەیارانیان نەکەوتبێتن،مقسەلەیان دۆزیوەتەوە،دواتر ژوورى گازوکوشتن بەکارەباو ئەمە جگە لەداهێنانى چەندین شێوازى ئەشکەنجەدان کە بەردەوام لەبەرەو پێشچووندایە.
وەک پێشتر ئاماژەم پێدا هەموو ئەو ناشرینییەى کەدەسەڵاتە یەک لەدواى یەکەکانى مرۆڤ دژ بەخودى مرۆڤئەنجامیانداوە،چدژ بەتاکەکان یان گروپو کۆمەڵەکان، سەرچاوەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونەى کەسەبارەتبەکوشتنىئاژەڵان،ئەشکەنجەدانیان،  راوکردنورامکردنیان،دەستوەردانە ژیانیان،کۆنتڕۆلکردنى زۆربوونیان،خەساندنیانو چەندین شتیتر،کەبەدرێژایى مێژوو کەڵەکە بووە کەدواتر هەر هەمووى لەلایەن دەسەڵاتەوە لەسەر مرۆڤە بێدەسەڵاتەکان تاقیکراوەتەوە،یان لەلایەن هەر کەسێکى زاڵەوە دژ بەکەسێکى بێدەسەڵات. کەواتە چۆن کوشتنى ئاژەڵانو راوکردنیان لەکارێکى تاکەکەسیو گروپکارییەوە دەبێتە کارێکى ئۆرگانیزەکراو، هەرئاواش هەموو دەسەڵاتەکان بەدرێژایى مێژوو هەمان مامەڵەیان لەگەڵ مرۆڤە ژێر دەستەکانى خۆیاندا کردووە.تەنانەت ئەگەر بڕوانینە نیگارو وێنەى ئەو پاشایانەى کەداستانى ئازایەتیان لەڕێى خستنەرووى راوکردنى ئاژەڵانەوە دەخرێتە روو،دەبینین پاشاکان چۆن شێرەکان دەکوژن،چۆن خێراترین ئاسک راودەکەنوچەندین نموونەى تر کەدەبێتە تەوەرەیەکى گرنگى ناساندنى دەسەڵاتێکى دیاریکراو.هاوکات وێنەى پاشاى سەرکەوتوو لەجەنگەکانیدا دژ بەمرۆڤ هاوشێوەى وێنەکانى راوکردنە،جیاوازیی لەخودى راودوونانو کوشتندا نابینینن،بەڵکو تەنها وێنەکانن کەدەگۆڕێن.حیکایەتى شارستانیەتى مرۆڤ یەکێکە لەحیکایەتە ناشرینەکان،حیکایەتێکى بارگاوى بە تراژیدیاى هەموو ئەوانەى لەپێناو مانەوەى یەکێکى تردا کوژران،لەناوبران،دیارە وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا ئاژەڵان گەورەترین زەرەرمەندى ئەو شارستانیەتەن،هەموو پێشکەوتنێکى مرۆڤیش ژیانیان زیاتر دەخاتە مەترسییەوە.
 مرۆڤ بەدرێژایى مێژوو نەیویستووە خۆى بەهاوشانى ئەو ئاژەڵە بینێت کە لەزیندەکردارەکانیدا لەخۆى دەچێت.ساڵانێکى دوورودرێژ لەدارستانەکاندا لەگەڵیان ژیاوە،چنگونینۆکو زۆر شتى ترى شایەتى ئەو رۆژگارەن.رەنگە ئەوەیواى لێدەکات بەردەوام تازەترین داهێنانى زانستیوتەکنەلۆژى بخاتە خزمەتى خۆجوانکردنى،بەتایبەت  لابردنیمووەکانى، ئەو مووانەى کەپاش درێژبوونیان رووکارە ئاژەڵییەکەى مرۆڤ باشتر دەخەنە روو،شەرمکردنیبێ لەو رۆژگارەى کەوەک هاوڕێیەکانى کێوی بووە.ئاشکرایەمرۆڤ پێبزانێت یا نا گەورەترین خیانەتى لەهاوڕێ کێوییەکانى خۆیکرد،گەرچى هەروەک ئەوان بەڕووتى لەدایکدەبێتو پاش مردنیشى وەک ئەوان تەنها ئێسکو پرووسک جێدەهێڵێت.نووزەبانگەشەى لێرەو لەوێى بەزەیهاتنەوە      بەئاژەڵان هیچ مانایەکى نییە،کێشەکە لەبەزەیهاتنەوە یان بەزەینەهاتنەوەدا نییە،چونکە بەبێ فامکردنى ماهییەتى سروشتو بوونى ئێمەو هەموو ئەوانەى تر، لەوژینگەیەى کەتێیدا دەژین ناگەینە هیچ.
دیارە بێدەسەڵاتى ئاژەڵان بەرامبەر بەمرۆڤ،ئەو مافە ناداتە مرۆڤ کەچۆنى پێخۆشبوو وایان لێبکات..بیانکوژێت..             لەناویانبەرێت..تەنانەت مافى ئەوەشى نییە لەسێرکەکاندا بەکاریانبهێنێت،بەبرسیکردنو شێوازى تر کۆمەڵێک جموجۆڵیان پێبکات،کەزۆر لەوانەى دژ بەبەکارهێنانى ئاژەڵانن لەسێرکەکاندا بەشێوازێکى مۆدێرنى ئەشکەنجەدانى ئاژەڵانى دادەنێن.دواجار رەزیلکردنو ریسواکردنى ئەو ئاژەڵانەى کەشتێکیان پێدەکرێت دەبێتە مایەى پێکەنینى مرۆڤو لاىئاژەڵەکانیش ناچارییەکە بۆ بەدەستهێنانى خۆراک بەشێوەیەکى ناباووناسروشتى.کاتێک(میرکڵ)لەبەردەم کنێستى ئیسرائیلیدا دانبەوەدا دەنێت کەهەموو گەلى ئەڵمانیا شەرمەزارە بەرانبەر هۆلۆکۆستى جولەکەکان،ئەوە دەبێت هەموو مرۆڤایەتیش لەبەردەم ویژدانى خۆیدا دانبەوەدا بنێت کەشەرمەزارە بەرانبەر بەوەى کەدژ بەئاژەڵانى ئەنجامداوە.دەبێت مرۆڤ چبوونەوەرێک بێت..بەدرێژایى مێژوو وئێستاشى لەگەڵدا بێت مافى ئەوەى بەخۆیداوە کەدەستدرێژى سێکسى بکاتە سەر ئاژەڵان،تەنانەت بەشێکى زۆرى فیلمە پۆرنۆکانى بۆ پیشاندانى ئەو کردارە سێکسیانە تەرخانبکات کەلەگەڵ ئاژەڵان دەکرێت.دەبێت بپرسین کێن ئەوانەى لەمڕۆدا ئەو کارانە دەکەن،کێن ئەوانەى فیلم بۆپیشاندانى ئەو کارانە تۆمار دەکەن،کێن ئەوانەى هێندەى دنیا بۆ خۆى ناشرینە ئەوان ناشرینترى دەکەن.بێگوومان وەڵامى ئەو پرسیاریانە لاى زۆرێک لەخوێنەران روونو ئاشکرایە..هەر بڕوانینە دەقە ئایینییەکان دەبینین چەند لەمێژە هەوڵدراوە کردەى سێکسى مرۆڤ لەگەل ئاژەڵ حەرامبکرێت،دەتوانین لەمیانەى خوێندنەوەى هەندێک لەدەقە ئایینییەکانەوە بگەینە ئەو راستیەى کەلەو سەردەمانەدا دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر ئاژەڵان چەند بەربڵاوباو بووە.دیارە لەمڕۆشدا بەتایبەت لەرۆژهەڵاتدا یەکێکە لەو دەستدرێژیانەى کەبەشێوەیەکى بەرفراوان دەکرێتە سەر ئاژەڵانوبەدرێژایى مێژوویەکى دوورودرێژى باڵادەستیو حوکمى ئایینەکان  هەر ئیدامەى هەبووە.رەنگە پیاوانى ئایینى توانیبێتیان هەموو ئەوەى بەپێى پرەنسیپى ئایینییان حەرامە حەرامیبکەنو بیسەپێنن،بۆ نموونە کاتێک ئایینێک دەڵێت گۆشتى بەراز حەرامە،نەمانبیستووە کەسێکى سەر بەو ئایینە وەک شتێکى حەڵاڵ تێیڕوانیبێت.بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە بۆ دەبێت دەستدرێژی سێکسى بۆسەر ئاژەڵان بەشێوەیەکى بەرچاو نەکرابێتە بابەتى حەرامەکانو پشتگوێخرابێت.هیچ لۆژیکى نییە بۆ نموونە لەگوندێکدا کەژمارەى خەڵکەکەى کەمەوەو پیاوێکى ئایینى کەلەوێدا کارى ئیرشادکردنیانە ئاگادارى ئەو کارە نەبێت کەنەوەکانى ئەو شوێنە هەر لەبابوباپیرانیانەوە فێرە ئەو کارەن،بێگومان ئاگادارى ئەو کەسە ئایینییەو بێدەنگبوونی مایەى پرسیارکردنە،ئەمە لەکاتێکدا ئەو توانیبێتى حەرامەکانیتریان لێحرامبکات؟!
ئەوەى بەو کارە هەڵدەستێت وەک هەر کەسێکى تر بەشدارە لەرێورەسمى ئایینییدا،وەک هەر کەسێکى تر مافى هەیە خێزان پێکەوە بنێتوئەو کردەیەى کەلەگەڵ ئاژەڵێکدا کردوویەتى بەهەمان شێوە لەگەڵ هاوسەرەکەى بیکات…تاد.لەکاتێکدا ئەو کەسە نەخۆشەو هیچ پاکانەیەک بۆ کارەکەى ناکرێت..ئاشکراشەلەکۆمەڵگەىکوردەوارییدا ئەو چەشنە دەستدرێژیکردنە بۆ سەرئاژەڵان هەبووەوهەیە،تەنانەت زۆر بێشەرمانە زۆرێک لەبکەرانى ئەو جۆرە کارانە باسیلێوە دەکەن،حیکایەتو بەسەرهاتى تایبەتى هەیە،هەروەک چۆن گوێگرو تالیبى خۆى هەیە!؟راستییەکەى ئەمە گرفتێکە دەبوو زۆر بەقووڵى هەڵوێستەى لەسەر بکرێت،لێکۆڵینەوەى دەرحەق بکرێت..ناکرێت بەپەردەپۆشکردنى خۆمان بپەڕێنینەوە..بێگومان هەبوونى بەرفراونى کردەیەکى ئاوا ترسناک لەنێو کۆمەڵگەیەکدا،پێویستى بەقسەکردنى جدییە..ئەمە جگە لەخودى ماهییەتى کردەکە کەوەک تاوانێکى گەورە دژبەو بوونەوەرەى پێى دەگوترێت ئاژەڵ دەکرێت،لەهەمانکاتیشدا گرفتێکى سایکۆلۆژى ترسناکە کەبێگومان کاریگەرى لەسەر هەموو ئەوانە هەیە کەبەو کارە هەڵساونوو پێى هەڵدەستن..تەسەووربکە ئەو جۆرە کەسانە دواجار لەکۆمەڵگەدا دەبنە زۆر شت و دەبێت بەو لادانە سێکسییە ترسناکەوە چاوەڕێى چیان لێبکرێت.
(ژاک دریدا)لە–The Animal That Therefor Iamدا باس لەگۆڕانى بێسنوورى خێراى پێوەندییەکانى مرۆڤو ئاژەڵان دەکات لەسایەى تەکنۆلۆژیاوپێشکەوتنى مرۆڤ.بەچەشنێک کەئاژەڵان تەنها لەپێناو باشەى مرۆڤدا لەخزمەتدان،هەر ئەمەشە وایلێدەکات رووبەڕووى بەرفراوانترین توندوتیژیو لەناو بردن ببێتەوە.لاى دریدا ئەمە راستییەکە نکوڵى لێناکرێتوپێى وایە هەر تێڕوانینو تێفکرینى مرۆڤە کەبۆتە مایەى چێبوونى ئەو دۆزەخە بۆ ئاژەڵان.
دریدا دەڵێت :کەس ناتوانێت نکووڵى لەو حاڵەتى ترسو پانیکو سەرسامییەى ئاژەڵان بکات کەلەکاتى تیرۆرکردنیاندا رووبەڕووى دەبنەوە.ئەمە جگە لەنابەرابەرى ئەو جەنگەى کەدژیان دەکرێتو لەئێستادا گەیشتۆتە کریکترین ئاستى.
گەرچى لێرەو لەوێى دنیا دەنگێک هەیە بۆ بەگژداچوونەوەى هەموو ئەوەى کەبەرانبەر ئاژەڵان دەکرێت،بەڵام هێشتاکە نەگەیشتۆتە ئاستى پێویست.ئاستى گۆڕانى ئەو کولتوورەى کەبەدرێژایى میژووى بەشەرییەت کوشتنو لەناوبردنو بگرە ئەشکەنجەدانى ئاژەڵانیشى پێئاسایى بووە،ئەى هەر ئاژەڵ نییە لەپێناو دەستەمۆکردنیو خزمەتى زیاترى مرۆڤدا دەخەسێنرێت،لێدەدرێت،سەردەبڕێت.
هەندێجار دەسەڵاتدارانى یەکێتىئەوروپا بەناوى داکۆکیکردن لەئاژەڵان شتى زۆر هەزەلیدەڵێن،بۆ نموونە لەگێرمەو کێشەى وەرگرتنى تورکیادا وەک مەرجێک ئەوەیان سەپاند بەسەریدا کەدەبێت وەک ئەوان ئەو ئاژەڵانەى گۆشتیان دەخورێت بەکارەبا بکوژێت نەک سەریبڕێت،تا کەمتر ئازار بکێشێت!؟
دەبینیت دنیاى مۆدێرن دنیایەکە تا ئەمساتە وەختەش هیچى دەرحەق بەئاژەڵان پێ نییە یان ئەوەى کەدەیڵێتو دەیکات شتێکى جدى نییە.تەنانەت کردنەوەى پارکێکى تایبەت بۆ پارێزگارى لەئاژەڵان بەگوشارى کەسانو رێکخراوە ئاژەڵدۆستەکان،کارێکە بۆ راکێشانى گەشتیارو دەسکەوتنى پارە.شوێنێک نییە بەڕاستى بەدەر لەدەستێوەردانى مرۆڤ بوونى هەبێت،بەڵکو زیندانێکى گەورەیەبۆ ئاژەڵان.لەکاتێکدا یاسا بۆ قەدەغەکردنى راوکردن دادەنرێت،لەهەمان کاتیشدا باشترین چەک بۆ راوکردن دروست دەکرێت،یانەى بۆ دادەنرێت.تەنها سزایەکیش بۆ راوچییان بڕێک پارەیە کەئارەزوومەندانى ئەو کارە باکیان پێنییە،واتە تائێستا لەدنیادا یاسایەکى جدینییەتەنانەت بۆ پاراستنى ئاژەڵە کێوییەکانییش.دەبینین لەزۆر شوێنى دنیادا بڕیارى نەزۆککردنى زۆرێک لەو ئاژەڵانە دەدرێت،کەلەشەقامەکاندا دەگەڕێنو لەنێو خەڵکدا دەژینو ئەمەش وەک شتێکى ئاسایى سەیر دەکرێت،کەچى دەرحەق بەنەزۆککردنى مرۆڤ یان لەباربردنى کۆرپەوئەوەى کە پەیوەستە بەزۆر بوونى بەردەوامى وەچەى مرۆڤەوە دەبێتە هەڵا،هیچ لایەنێکى ئایینى نامێنێت ئەمە بەگوناهو دژ بەفەرمانى خواى لەقەڵەمنەدات..هاتوهاوارى دنیا دەکرێت بۆ نەوەستانى زۆربوونى توخمى مرۆڤ،کەچى هەر ئەوانە بەرانبەر لەناو بردنى ئەو بوونەوەرانەى کەوەک مرۆڤ مافى ژیانیان هەیە هیچ ناڵێن.
لەمڕۆدا زیاد لەهەموو سەردەمێکى تر شارستانیەتو مەدەنیەتى مرۆڤ رووبەڕووى ئەو پرسیارانە دەکرێتەوە کەئاخۆ کەى بەجدییەتەوە قسە لەسەر بوونى ئاژەڵان دەکرێت؟کەى کۆتایى بەراوکردنو کوشتنو لەناو بردنیان دەهێنرێت؟کەى مرۆڤ دەستبەردارى خواردنى گۆشتیان دەبێت؟کەى هێندەى پاشایەکى وەک(ئاشۆ)کامان پێدەکرێتو لەوەحاڵیدەبین کەبنەبڕکردنى توندو تیژى مرۆڤ بەرانبەر مرۆڤ،بەبێبنەبڕکردنى توندوتیژى دەرحەق بەئاژەڵان مەحاڵە…تۆ بڵێیتاکەى مرۆڤ هەمیشە جەللاد دەبێتو ئاژەڵانیش هەردەم قوربانى؟!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.