Skip to Content

Wednesday, July 24th, 2024
کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)…نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)…نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

Closed
by May 5, 2013 کتێبخانە

 

 

کولتووری ژاپۆنی له‌ کتێبێکدا

ژاپۆن ته‌نها له‌ڕووی ئابووریه‌وه‌ وڵاتێکی زلهێز نییه‌، به‌ڵکه‌ له‌ ڕووی کولتووریشه‌وه‌ پێگه‌یه‌کی مه‌زنیشی هه‌یه‌. کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)، له‌ نووسینی ( ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا) یه‌، ئه‌م کتێبه‌  گه‌شتێکی مێژوویی و ئه‌ده‌بیی و فکرییه‌ به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا. کتێبه‌که‌ له‌ چوار به‌ش پێکدێت . به‌شی یه‌که‌م باس له‌ مێژووی دێرینی ژاپۆن ده‌کات ، هه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆ. له‌هه‌مانکاتیشدا باس له‌ ئاینه‌کانی وڵاتی ژاپۆن ده‌کات به‌تایبه‌تی ( ئاینی شه‌نتۆی و بودی). له‌ به‌شی دووه‌مدا ، باس له‌ فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ژاپۆنی ده‌کات . به‌شی سێهه‌میش باس له‌ ئه‌ده‌بی ژاپۆنی به‌گشتی ده‌کات ، چۆنێتی له‌دایک بوونی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و شانۆ  له‌م وڵاته‌دا ده‌رده‌خات. له‌ دوایین به‌شیشدا ، باسی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ناوداری ژاپۆنی ده‌کات (  کاواباتا، یوکیو میشیما، فوکازاوا، یوکو ئوگاوا، هاورکی مۆراکامی ) له‌هه‌مانکاتیشدا خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ رۆمانه‌کانی ئه‌م نووسه‌رانه‌ی تێدایه‌. کتێبه‌که‌ خۆی له‌ قه‌باره‌یه‌کی مام ناوه‌نددا ده‌بینێته‌وه‌، 200 لاپه‌ره‌یه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م کتێبه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی چاپکراوه‌. 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.