
تەنها سەروەریی یاسا، رۆحی سەردەشت ئاسودەدەکات!
سێ ساڵ بەر لەئەمڕۆو لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، رۆژنامەنوسو خوێندكار (سەردەشت عوسمان) بەئاشکراو بەبەرچاوی پۆلیس‌و ئاسایش‌و لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین دەڕفێنریتو دوای رۆژێک بەکوژراوی لە شاری موسڵ ده‌دۆزرێتەوە.
شێوازی رفاندن‌و دواتر تیرۆکردنی ئه‌و گه‌نجه، پێشێلكارییه‌كی راسته‌وخۆی ماف‌و ئازادییه‌كانی مرۆڤ بو، پەلامارێکی ڕاستەوخۆ بو بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین، ئارامی‌و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان. له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بو، كه به‌بڕوای رۆژنامهنوسو چاودێران ئه‌مجاره كه‌سێتیی مه‌عنه‌ویی ئه‌و لاوه‌ی تێرۆركرد. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌نجامی لیژنه‌كه رایگه‌یاند، گوایه كه‌یسی سه‌رده‌شت په‌یوه‌ندیی به‌مه‌سه‌له‌ی تێرۆر‌و رێكخراوێكی تێرۆریستییه‌وه هه‌یه. له‌كاتێكدا تاكو هه‌نوكه‌ش هیچ رێكخراوێكی تێرۆریستی راستیی ئه‌مه‌ی نهسهلماندوهو به‌رپرسیارێتیی خۆی لهكردهوهكه رانه‌گه‌یاندوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رتاپای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه ئه‌منییه ره‌تكرایه‌وه.
ئێستاش، كاتێ له‌یادی ساڵێكی تری تێرۆركردنی ئه‌و رۆژنامهنوسو خوێندكارهداین، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێت ئه‌و به‌ناو پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌ی كه‌یسی ناوبراو ههڵبوەشێنرێتەوە و جارێكی دیكه لیژنه‌یه‌كی سهربهخۆو بێلایه‌ن به‌سه‌رپه‌رشتیی پارله‌مانی كوردستان‌و ئه‌ندامێتیی پارلهمانتارو یاساناس و رۆژنامهنوسو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێكبهێنرێت‌و شێلگیرانه به‌دوای سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌م روداوه بكه‌وێت، چونکە نەک کاتی ئەوە هاتوە، بەڵکو درەنگیش کەوتوە لەوەی بكوژانی سه‌رده‌شت بدۆزرێنه‌وه‌و دواجار کەیسەکە بە دادگاییەکی شەفاف و عادیلانە بسپێردرێت.
درود بۆ گیانی سەردەشتی جوانه‌مه‌رگ.. سه‌روه‌ریی بۆ یاسا له‌كوردستاندا.. ئازادیی بۆ مرۆڤی كورد..