رۆژنامه له کتێب‌دا یان کتێب له ناو رۆژنامه‌دا
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د…..
له ژماره‌ی دوو رۆژ رابردووی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا، برای ئازیزم ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رنجێکی وردی سه‌باره‌ت به ناونیشانی دوا کتێبم ده‌ربڕیوه، دوا کتێبم ناوناوه " رۆژنامه له کتێب‌دا" له پێشه‌کی به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌دا نووسیومه:
" رۆژنامه له کتێب‌دا..
ناوی پڕۆژه‌که‌مه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م ناوه ناوه‌و به گوێره‌ی ده‌رفه‌ت‌و کوانووی چاپ‌و چاپخانه به‌رگێکی لێ گه‌رم بکه‌م‌و بیخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران، بابه‌ته‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتین له‌و به‌دوا داچوون‌و لێکۆڵینه‌وه‌و وتارانه‌ی که بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ریی نووسیومن‌و زۆربه‌یان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ره‌نگه کاری بڵاونه‌کراوه‌شی تێ بکه‌وێت، به‌ڵام ده‌ستکاری زۆربه‌ی نووسینه‌کانم کردووه به تایبه‌تیش له باری داڕشتنه‌وه‌ی رسته‌و ده‌سته‌واژه‌و زۆر جاریش بابه‌ته‌کانم به زانیاری‌تر ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه"
که‌واته پڕۆژه‌که‌ی من په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌ب و ئه‌و کتێب و نامیلکه هه‌مه‌جۆرانه نیه، که به‌ڕێزیان وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی یۆنسکۆ باسی کردووه، پڕۆژه‌که‌ی من پڕۆژه‌یه‌کی شه‌خسییه و زیاتر مه‌به‌ستمه بابه‌ته‌کانی بواری رۆژنامه‌گه‌ریم له کتێب‌دا کۆبکه‌مه‌وه، چونکه خه‌ڵکانێک هه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ک سه‌رچاوه سوود له وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانم ببین، به تایبه‌تیش مێژوونووسان و رۆژنامه‌نووسان و پسپۆرانی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی له پێش ئه‌وانه‌ش مامۆستا‌و خوێندکارانی به‌شه‌کانی رۆژنامه‌نووسی له په‌یمانگاو زانکۆکانی کوردستاندا، وه‌ک به‌یانم کردووه، پڕۆژه‌که‌ی من تایبه‌ته به‌و نووسین و وتار‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ریی نووسیومه یاخود وه‌رمگێڕاون.
دیاره کاک ئیسماعیل زیاتر مه‌به‌ستی له ناوی کتێبه‌که‌مه، وه‌ک ئاماژه‌ی پێداوه که له پرۆژه‌که‌ی یۆنیسکۆم وه‌رگرتووه، ناوی کتێبه‌که‌ی من له دوور‌و له نزیک ناچێته خانه‌ی ناوی پڕۆژه‌که‌ی یۆنیسکۆ، ئه‌وان کتێب و نامیلکه له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ک دابه‌ش ده‌که‌ن، که زیاتریش له شێوه‌و قه‌باره‌ی تابلۆید چاپی ده‌که‌ن و بابه‌ته‌کانیشیان هه‌مه‌جۆرن، ناویشیان لێناوه کتاب فی جریدە، واته کتێب له ناو رۆژنامه‌دا یاخود کتێب له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌دا، به‌ڵام ناوی کتێبه‌که‌ی من " رۆژنامه له کتێب‌دا" یه، واته بابه‌تی رۆژنامه‌وانی له کتێبێک‌دا، خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر راگوزه‌رانه‌ش ناونیشانه‌کان به‌راورد بکات، بۆی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و دوو ناونیشانه زۆر جیاوازن، تۆ بڵێیت دوای چاپکردنی 23 کتێب هه‌وڵ بده‌م ناونیشانی پڕۆژه یاخود خه‌ڵک وه‌ربگرم یان کۆلاژ بکه‌م؟
پاشان له جیهانی رێزمان و زماندا هاتووه که نه‌ک وشه‌یه‌ک به‌ڵکو فۆنیم و مۆرفیمیش واتای ده‌نگ و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و رسته ده‌گۆڕن، ناونیشانی کتێبه‌که‌ی منیش له باری واتا‌و واتاسازیدا زۆر جیاوازه له ناوی پڕۆژه‌ی کتاب فی جریدە، دیاره ئه‌و کاره‌ی یۆنیسکۆ له باری مێژوو، مه‌به‌ست، ئامانج و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی کتێبه‌کان نووسین و گفتوگۆی فره لایه‌نی گه‌ره‌که، که ئه‌م کورته وه‌ڵامه شوێنی ئه‌و درێژدادڕییه نیه!
ئه‌گه‌ر به‌و لێکدانه‌وه‌ی کاک ئیسماعیل بێت، له جیهاندا ناونیشانی سه‌دان کتێب وه‌ک یه‌کن یاخود له یه‌کتر نزیکن! ئه‌مه‌و بێجگه له ناوی ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار.