كه‌ی و چۆن … فه‌لسه‌فه‌و ده‌ریام ناسی.!؟
نوسینی: حنا مینه….
و: شێرزاد هه‌ینی……
زارۆكێك له دایكی پرسی:
دایه گیان بۆ ژنانی ده‌ریاوانی به‌رده‌وام چاویان به فرمێسكه …؟؟
ئه‌ویش له وڵامدا وتبووی:
چاوی ئه‌و ژنانه خوێی زۆری ده‌كه‌وتێ.
منیش كه له‌دایكبووم ئه‌و ئاوه سوێرهم به‌رده‌وام له ده‌مدا بووه، خوێیه‌كه‌ش خوێی ژان و ئه‌زموون و ئازاری روح و گیان بووه، كۆشش بوو بۆ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و رزگاربوونی مرۆڤایه‌تی له جه‌ورو سته‌م. بۆیه مافی رِهوای خۆمه پرسیار‌و رامان له‌و دونیایه بكه‌م، به ئاوی گێژاو له‌ناو ده‌ریا ناوبنرێم، به خه‌بات له ده‌ریاو وشكایی چاره‌سه‌ری مردن بكه‌م، وه‌ك پاڵه‌وانی رۆمانی چارۆگهو گێژاو.
تهرۆسی وتویه‌تی:
ژیان بێ‌راوه‌ستان و به‌به‌رده‌وامی خه‌باته له ده‌ریا یان له وشكایی، ئه‌وه‌ش یاسایه‌كه له یاساكانی سروشت. پێش خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی تیوری و فه‌لسه‌فی له خه‌ڵكی ساده فێری ئه‌و تیوریانه بووم، كه چوومه ناو ده‌ریا هێشتا مناڵبووم، له‌و ئاوه‌دا، پێش مه‌له‌وانی فێربوون زۆر شتی فێركردم. تكا ده‌كه‌م مه‌پرسن چۆن فه‌لسه‌فه‌و ده‌ریات ناسی، ئه‌وه‌یان نهێنی و سه‌یرو سه‌مه‌ره، من له ته‌مه‌نی دوازده ساڵییه‌وه له داستانی گهرِان به‌دوای نانه‌وه ده‌ستم پێكردبوو، من له‌و رۆژه‌وه به‌ردم بۆ په‌ڵكه نانێ شێڵاوه.! پێش 64 ساڵ قسه‌م له‌گه‌ڵ كاغهزكردبوو، پاشان بوومه نووسه‌ری سكالانامهی ئاوایی، ته‌نیا كورِی خوێنده‌واری بووم له‌و زوڵكاوه، من خوێنده‌واریان بووم.
له لیوای داگیركراوی عه‌ره‌بی ( ئهسكندرونه ) چوومه‌ته به‌رخوێندن، له‌و شاره‌دا پیتی نوسینم ناسی. ئه‌و نامانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئاواییم ده‌نووسین، به فرمێسك وئهسرین تهرِدهبوون، ئه‌وانه‌ی من ده‌منووسین، یان بۆیانم ده‌خوێندنه‌وه له‌هه‌موویان بۆنی برسیه‌تی و نه‌خۆشیی ده‌هات. بۆ ژنان یان بۆ پیاوان بوایه وه‌ك یه‌ك بوو، له هه‌موویان ئاخ و ئۆفیان پێوه‌بوو. له‌و ته‌مه‌نه‌وه هه‌ستم به بوونی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی و شادی و لاچوونی سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی كرد. كه پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییم ته‌واوكرد، له‌به‌ر خوێندن ده‌ركرام، بوومه شاگرده پاسكیلچی. له رۆژی یه‌كی مایس وه‌ستاكه‌م به‌تاوانی هه‌ڵواسینی ئاڵای سووره‌وه گیرا، زووتر چاوی له‌سه‌ربوو، ئه‌و به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ خوشكێكی ده‌ژیا، جارێك له‌ماڵه‌كه‌ی چه‌ندین فستانی سووری دوراو به ده‌ستی خوشكه دوورمانكهرهكهی گیرا. ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و رِهنگ و مۆدیله زۆر باوبوو. وه‌ستاكه‌م ناوی عه‌فیفه درێژبوو، پیاوێكی رووخۆش، گه‌نم رِهنگی درێژبوو، چه‌ندی بڵًێیت ساده‌بوو، جارجاریش ترش و توورِهش ده‌بوو، كه‌سی له ئاهه‌نگێك نه‌یدیبوو، له ئه‌شكه‌وته‌كانا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واربوو، ئێواران بۆ خوێندنی به‌یاننامه‌كان منی ده‌برده‌وه ماڵه‌وه‌یان، له‌ویێ یه‌كه‌مجار وشه‌ی فه‌لسه‌فه‌م بیست. به وهستاكهمم وت، وشه‌ی فه‌لسه‌فه مانای چی یه ….؟؟
وه‌ستایه پاسكیلچییهكهم وتی:
ناسینی یاساكان…
ـــ كام یاساكان ..؟؟
ـ یاساكانی خۆرئاوا، ئه‌وانه‌ی باس له دونیا‌و مرۆڤ و دیرۆك و هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی .. ده‌كه‌ن.
ـ له كێ ده‌فرۆشرێن ..؟؟
ـ له وڵاتانی ده‌ره‌وه .
ـ بۆ له وڵاتانی ئێمه‌ش نافرۆشێ..!!
ـ چونكه قه‌ده‌غه‌ن، به زمانی فهرهنگی نووسراون..
ـ تۆ چۆن ئه‌وه‌ت زانی ..؟؟
ـ ئه‌وه‌یان نهێنییه، هێشتا تۆ بچووكی، له نهێنیه‌كان مه‌پرسه! به‌رده‌وام بوو و وتی:
ـ فه‌لسه‌فه وه‌ك ده‌ریا وایه، به‌رینه، گه‌وره‌یه، سه‌یروسه‌مه‌ره، خوێنده‌واره‌كان تێیده‌گه‌ن..
ـ كێ دروستیكردوون ..؟؟
ـ پیاوێك دروستیكردوون، ناوه‌كه‌یم له‌بیرنه‌ماوه..
ـ به‌دیداری ئه‌و پیاوه شادبوویت..؟؟
ـ ئه‌و پیاوه ئه‌لمانی بوو، پیاوێكی ریشداربوو، ته‌نیا وێنه‌ی ئه‌وم دییووه.
ـ ئه‌دی چۆن تۆ له زمانه‌كه‌ی گه‌یشتی..؟؟
ـ من له زمانه‌كه‌ی ناگه‌م، كورِهكهم زمانی فه‌لسه‌فه زه‌حمه‌ته، تێگه‌یشتنی ئاسان نی یه، فه‌یله‌سوف كه‌سێكی زانایه، زۆری خوێندیته‌وه، كتێبی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و جیهانه به‌رینه خوێندیته‌وه، مێشك و كه‌لله‌ی سه‌ری ئه‌و گه‌وره‌یه جێگای زانستی زۆر ده‌بێته‌وه, وه‌ك ده‌ریا وایه چۆن ئاوی زۆر ده‌گرێت، مێشكی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ش وا گه‌وره‌یه.
ئه‌و ده‌مه سه‌ری ئه‌و فهیلهسهفانهم به چیای گه‌وره‌و جه‌سته‌یان وه‌ك كهلهپیاوانی ناو داستانه‌كان ده‌شوبهاند، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌و كهللهسهرانه چۆن جێگای ئه‌و هه‌زاره‌ها كتێبانه ده‌بێته‌وه، ئای كه كه‌سانی گه‌وره‌و شكۆدارن، ئه‌وانه بێگومان وه‌ك ئه‌و پیاوانه نین كه من رۆژانه هاموشۆیان ده‌كه‌م, ئه‌وانه‌ی من ده‌یانناسم.
عه‌بده حوسنی ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی شهرِی ناوخۆی لوبنانی كوژرا، ئه‌وه‌ی له رۆمانی ( به‌فر له په‌نجه‌ره‌وه دێته ژووره‌وه) به خه‌لیلی كرێكار ناوم هێناوه، به جۆرێكی تر وێنه‌و شێوه‌ی فه‌یله‌سوفی زۆرتر بۆ ئاشنا‌و نزیككردمهوه، به كورِی خاوه‌ن چاپخانه تاقانه‌كه‌ی ئهسكندهرونهی ناوبرد، ئه‌وه‌ی زۆری ده‌خوێنده‌وه، له شه‌قامه‌كانی شاردا ته‌نیا دهسورِایهوه، زۆر دادهماو بیری ده‌كرده‌وه. یه‌كه‌مجار كه وه‌فدێكی سیاسی له‌ساڵی 1936 هاته ئه‌و شاره، له سینمای روكسی وتارێكی پێشكه‌شكرد، له رۆژه‌دا پاڵتۆ یهتیمهكهشم له‌سه‌ردانا له‌ناو ئاپووره‌ی ئامادهبووانا بۆ بیستنی ناوه‌رۆكی دیداره‌كه هاتبوون هه‌ڵوه‌شا. له‌و رۆژه‌وه رێز‌و پایه‌ی كه‌سایه‌تی فه‌یله‌سوفم لام گه‌وره‌تربوو، وێنه‌و ئاكاریان جوانتر‌و باشتر لام به‌رجه‌سته‌بوو. رۆژانه لاسایی كه‌سایه‌تی فه‌یله‌سوفم ده‌كرده‌وه، شێوه‌ی كه‌سی لاواز‌و قژئاڵۆزو نیگابڵاوم ده‌نوواند، باوه‌شم به‌كتێبی گه‌وره‌ی وه‌ك كتێبی ( الف لیلهو لیله) قه‌ره‌باڵغ ده‌كرد، رۆژانه مناڵانه وه‌ك كه‌سایه‌تی فه‌یله‌سوف دهجولامهوه، بیری بوونه فهیلهسوفیم ده‌كرده‌وه، كه وه‌ستاكه‌م عه‌فیفه درێژ ده‌رۆیشت تا ببمه فه‌یله‌سوف ده‌رگای پاسكیلخانهكهم له‌سه‌ر خۆ داده‌خست و له‌به‌ر فانۆسه بهگازهكه زۆرم ده‌خوێنده‌وه، تا منیش ببمه فه‌یله‌سوف زۆر وام ده‌كرد.
تا شێوه‌م له فه‌یله‌سوفان بچێت، قژم په‌خشان دهكردو ته‌نیا رێم دهكردو كتێبی ( المدراج) م له‌بن هه‌نگڵ ده‌نا، كه‌م قسه‌م ده‌كرد، به فیزه‌وه به هاورِێكانم ده‌ووت، ئه‌وانه‌ی من ناویان ده‌زانم، ئێوه نایانناسن، ئه‌و پیاوانه دۆستی هه‌ژارانن و رِقیان له فه‌ره‌نسییه‌كانه، ئه‌و حكومه‌ته‌یان ناوێت فه‌ره‌نسییه‌كان دروستیان كردبێت. كه وه‌ستاكه‌م گیراو بۆ دادگاییكردنی له دادگای تێكه‌ڵاوی فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ی شاری حهلهبكرا، من دووكانه‌كه‌م داخست، بۆ كاركردن چوومه به‌نداو، كرێكاری زۆرترم بینی، په‌یوه‌ندییم به‌وان پته‌وكرد، له باركردنی پاپۆره‌كان كارمكرد، كه له‌سه‌ر گوشه‌كانی باره‌كانه به مه‌ره‌كه‌ب ژماره‌و ناوی مارهكهكانم ده‌نووسی نه‌رم نه‌رم گوێم له كرێكاره‌كان راده‌گرت، گوێم به وشه‌ی سه‌ندیكا ئاشنابوو، ئه‌و وشه‌یان زۆر دووباره ده‌كرده‌وه. نیوهرۆێكیان بارێكمان داگرت و چاوه‌روانی پاپۆرهكهمان ده‌كرد تا باره‌كه‌ی بۆ بگوازینه‌وه، دانیشتین، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ( فازیل ) ناوێك كه‌وتینه ئاخاوتن، باسی مه‌كته‌ب و خوێندنی سه‌ره‌تایی و كتێب خوێندنه‌وه‌مان كرد، كه فازیل ئه‌وه‌ی بیست من شاگردی عهفیفهدرێژبوومه و كتێب ده‌خوێنمه‌وه، زۆرم كتێب له ناو دووكانه‌كه‌ی ئه‌و خوێندیته‌وه، یه‌كسه‌ر فازیل پارچه كاغه‌زێكی لوولدراوی چاپكراوی له گیرفانی ده‌رهێنا، یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی حزبیم له لای فازیل بینی، له‌و بڵاوكراوه‌یه‌ش وشه‌ی فه‌لسه‌فه‌م بینی، به دیتنی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه نهێنیه زۆر ترسام، سه‌رسام بووم، چۆن نه‌ترسێم، دیاره ئه‌ویش له جه‌ماعه‌تی عهفیفهدرێژو عهبدهبوو. بڵاوكراوه‌كه‌م خوێنده‌وه، كه‌می تێگه‌یشتم، فازیل ته‌مه‌نی چل ساڵ ده‌بوو، بۆیه به مامه فازیلم وت: من كه كتێبی ( المدراج ) ده‌خوێنمه‌وه، تێده‌گه‌م، بۆ له‌و بڵاوكراوه‌یه‌وه ناگه‌م، له‌سه‌ره‌تایی زۆری نه‌مابوو ( ئینجیل) له‌به‌ربكه‌م، ئه‌و دوو كتێبه‌م خوێندیته‌وه، له‌ناو ئه‌و دوو كتێبه‌دا وشه‌ی فه‌لسه‌فه‌یان تێدا به‌دی ناكه‌م، ناوی هیچ فهیلهسوفیشی تێدا نییه…؟؟
مام فازیل وه‌ڵامی دامه‌وه، ئه‌و كتێبانه ناوی فه‌یله‌سوفان ناهێنن، ئه‌وه بڤه‌یه، ناویان و شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فه‌ش ناكه‌ن به زه‌حمه‌تیشی ده‌زانن، منیش نازانم مانای چی یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆژگارا بوومه‌ته فه‌یله‌سوف، به‌ڵام به شێوه‌ی خۆم، واته فه‌لسه‌فه خواردنێكی رووت نی یه، به‌ڵكو كاركردنه …. تۆش وه‌ك ئێمه كاربكه، به‌و شێوه‌یه ده‌بیته فه‌یله‌سوف، ده‌كرێ بێ خوێندنه‌وه‌ی كتێبیش ببیته فه‌یله‌سوف، بۆ نموونه به دانانی سه‌ندیكایه‌ك، فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌یه تۆ یادی جه‌ژنی كرێكاران له یه‌كی مایس بكه‌یته‌وه، دژ به فه‌رنسییه‌كان نارِهزایی دهرببرِیت، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه، ئه‌گه‌ر برِوات به‌وه هه‌بێت ئه‌و هه‌ژارانه هه‌روا هه‌ژار نامینێنه‌وه، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه، ئه‌گه‌ر برِوات وابێ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه هه‌تا هه‌تا خوێنی هه‌ژاران نامژن، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێك كرێكار‌و جوتیاران حكومه‌تیان دامه‌زراند، ئه‌وان هاوده‌نگ و پشتیوانی ئێمه ده‌بن، بڕوات به‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه، سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی داد‌و دادپه‌روه‌ری له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه.
من دان به‌وه ده‌نێم ئه‌و كرێكاره ساده‌یه ئه‌لفوبێی فه‌لسه‌فه‌ی فێركردم، كه به‌دوای له‌تێ نان رامكردووه‌و یستوومه ئه‌و بیردۆزه پیاده‌بكه‌م، ره‌نگدانه‌وه‌ی راستی ناوه‌رۆكی فه‌لسه‌فه‌م له‌ناو خوێندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به فه‌رنسییه‌كان بینی. كه سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب به‌سه‌ردان له ئهنتاكیاوه هاته شاری ئهسكهندهرونه فه‌رنسییه‌كان ده‌ستگیریانكرد، ئێمه‌ش له‌به‌رده‌م سه‌رای حكومه‌ت راوهستایین، داوای ئازادكردنیمانكردو به‌ردبارانی پۆلیسمان كرد، شووشه‌ی سه‌رامان شكاند، ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێكردین، له‌ته‌نیشت منه‌وه له‌دووری چه‌ند مه‌ترێكه‌وه هاورێیه‌كیان كوشتم، من له‌و ساتانه‌وه فه‌لسه‌فه‌م پیاده‌كردووه.
رۆژگار هات و رۆیشت و لیوای ئه‌سكه‌نده‌روونه به وڵاتی توركیاوه لكا، ئێمه‌ش له‌و شاره‌وه به‌ره‌و شاری لازقیه بارمانكرد، له‌ویێ كاری زه‌یتون رنینیم كرد، رۆژنامه‌م دابه‌شكرد، رۆژگار فێری سه‌رتاشی كردم، له نزیك سه‌ربازگه‌یه‌ك دووكانێكی بچووكم كرده‌وه، ههردهبووه خۆپیشاندانێك، یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی میللی هه‌بوایه من زوو دووكانه‌كه‌م داده‌خست. له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمهًٌُلًًَهی كاری نه‌ته‌وه‌یی پیاوێكی فه‌یسه‌لییه له‌سه‌ر، گۆپاڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، له پشت نه‌خشه‌یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی قسه‌ی بۆ كردین، ئه‌وه‌ی من له قسه‌كانی حالی بووم، له خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌دوا، ئه‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌ش ده‌كارێت دژ به داگیركه‌رانی فه‌رنسی و ئینگلیزی خه‌بات درێژه‌پێبدات و لیوای ئهسكهندهرۆنهو وڵاتی فه‌له‌ستینیش رزگاردهكاتهوه، له‌و رۆژه‌وه خه‌ونی یه‌كێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌ونێكی جوان و شۆرشگێرانهبوو له‌ناخمدا ده‌ژیا.
له‌و سهرتاشخانهیهمدا زۆرم كتێب خوێنده‌وه، خوێندكاران زۆر له‌لام كۆده‌بوونه‌وه، له‌وانه خوێندكارانی زانكۆی دیمه‌شقیش كه دهگهرِانهوه شاری لازقیه بۆ شرۆڤه‌كردنی چه‌ندین ره‌وشی هه‌ستیار له دووكانهكهمدا به‌شدارییان ده‌كرد، له‌و دیدارانه، له خوێندنه‌وه‌ی زۆری كتێب و گۆڤاره‌كان سوودی زۆرم بینی. رۆژێك پیاوێكی تهرِبووش له‌سه‌ری حه‌له‌بی به‌ناوی عبدالجلیل سیرس هاته لام، وتی من ناوی تۆم بیستووه‌و هاتوومه‌ته لات، بۆ دامه‌زراندنی سهندیكاو چه‌ند به‌رنامه‌و كاری تایبه‌تی تر هاتوومه‌ته شاره‌كه‌تان، حه‌زمكرد تۆش ببینم، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم، كه‌وا چی ده‌خوێنمه‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌یان ناوی چه‌ند كتێبی تری بۆ دهستنیشانكردم. چه‌ندین نامیلكه‌ی نوێشی دامێ، له‌وانه نامیلكه‌یه‌ك ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له‌بیرم مابێت، ( سیجال ) بوو. له‌و نامیلكه‌یه زۆر سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه فێربووم. پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌و چه‌ند كتێبی تر خۆم به رۆشنبیر ناسی، وره‌و ئاره‌زووم بۆ خه‌بات و كاركردن گه‌شه‌یكرد، زۆر گیرام، چه‌ندین زیندانم دیت، چه‌كدارێك به‌ناوی ئه‌بو حمد، به ماسولكه به‌هێزو نه‌ترس و دڵرق ناسرابوو، كه من به وتارێك له رۆژنامه‌یه‌كی دیمه‌شقی كاره توندوتیژییه‌كانی ئه‌وم ریسواكردبوو، داركاری كردم، سهروكهللهو ده‌مووچاوی شین و مۆركردم.
له‌و رۆژانه‌دا، وسفی البنی وتارێكی به پێشه‌كی ئه‌و پارچه شیعره بڵاوكرده‌وه ( زولم به‌ده‌ستی خۆمان ژانی زۆرتره)، ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌و پیاوانه‌ی ده‌رك دابوو، كه له پیاوانی فه‌ره‌نسی زۆرتر‌و توندتر ئازاری گیراوه‌كانیان ده‌دا. له‌سه‌ر ره‌وشی زیندان و ئازاردانا شانۆنامه‌یه‌كم نوسی، پالهوانهكهی خۆم بووم، رووداوی شانۆنامهكهش خه‌ونێك بوو، بۆ گۆڕینی جیهان به شه‌ش رۆژو نیشاندانی رووداوه‌كان و گۆرِانی خێرای ره‌وشی رۆژانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو. وتارێكم بۆ رۆژنامه‌ی ( الاحرار ) له بیروت نارد، خاوه‌نی رۆژنامه‌كه وه‌ك مه‌سه‌له‌كه‌ی نووسه‌ر جبران خلیل جبران سوێندی به ژن خوارد، كه پارچه‌یه‌كی پیرۆزی رووحه، وتارێكهم بۆ بلإوبكاتهوه، به‌داخه‌وه بڵاوینهكردهوه، به‌نامه‌یه‌كی بچووك وه‌ڵامی دامه‌وه، بیانۆی بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی بۆم روونكردبۆوه، یه‌كێك له هۆیه‌كان، نوسیبووی كه‌وا وتاره‌كه دووره له سیاسه‌ت و رێبازی رۆژنامه‌كه‌مان. له‌و رۆژانه‌دا، رۆژنامه چوارلاپهرِهیهكانیشان وه‌ك ره‌وشی گه‌رمی شهرِی دووه‌می جیهانی ده‌سوتان. به‌رده‌وام بابه‌ت و وتارم بۆ ناردن، له رۆژنامه‌یه‌ك به چوار دێر وه‌ڵامی بابه‌تێكیان دامه‌وه، ئه‌گه‌رچی داوای لێبوردنیان له بڵاونهكردنهوهیان كردبوو، به‌ڵام ناوهێنانی من و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ من زۆربوو، كه ناوم له‌سه‌ر لاپهرِهی رۆژنامه‌یه‌ك نوسرا زۆر دڵشادبووم. كورتیله نوسینێكم به‌ناوی ( مناڵێك بۆ فرۆشتن) له یه‌كێك له گۆڤاره‌كان بڵاوكرده‌وه. به‌و نوسینه‌م به‌بێ قدیس یوحناو بێ ئاوی ئوردن، به ئاوی ده‌ریای لازقیه ناوم له‌خۆم نا نووسه‌رو قهلهمێكم به چاكێتهكهم هه‌ڵواسی.
سهرتاشخانهكهم چاوی زۆری كه‌وته‌سه‌ر، هاموشۆی كهمتربۆوه، بازارِ نه‌ما، به‌ناچاری له لازقیه بارمكرد، چوومه بیروت، له‌وێ زۆر شه‌یدا دۆزینه‌وه‌و په‌یداكردنی كارێك بووم، هیچم ده‌ستنه‌كه‌وت، گهرِامهوه دیمه‌شق، سێ مانگ به‌بێ پاره له بواری راگه‌یاندنێ كارمكرد، مامۆستاكه‌م واته سهرنووسهركهمان مامۆستا ئه‌حمه‌د علوش بوو، پاشان گۆڤاری ( هاوار ) ی ده‌ركرد. له دیمه‌شق دیداری زۆری رۆشنبیرانم كرد، به‌شداری دامه‌زراندنی ( یه‌كگرتووی نووسه‌رانی سورییه‌كان) و ( نووسه‌رانی عه‌ره‌ب) م كرد. له‌وێ كتێبی ( راس المال) م خوێنده‌وه، په‌یوه‌ندییم به فه‌لسه‌فه پته‌وتربوو، ئه‌وه‌ی فازیلی كرێكاری هاورێم له كه‌ناره‌كانی ده‌ریاو رۆژانی باركردنی ناوده‌ریا فێری كردبووم بناغه‌و بنچینه‌بوون، هه‌موو قسه‌كانی ئه‌و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نووسین و بۆچوون و دیده‌كانم چه‌سپاوو رِهنگی ده‌دایه‌وه. به‌و شێوه‌یه سه‌ربرده‌و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌یله‌سوفه په‌یداكرد، ( ئه‌وه‌ی به سه‌رو به جه‌سته چیایی و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی له پیاوانی ناو داستانه‌كان ده‌چوو)، به ریشه درێژه سپییهكهیی و نیوچه‌وانی پانی و قژهدرێژهكهی و بینینه رۆشنهكهی، زۆری پێبه‌خشیم. ئه‌و فه‌یله‌سوفه له دڵ و رووحم نزیك ده‌بۆوه، جیهانی پێناساندووم، به‌و دیده‌وه چاوانم كرانه‌وه، چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی گهشهتركردم، هۆش و زانیاری و جوانكاریشی لاپیرۆزكردم. هه‌له‌یه ئه‌وه‌ی وا بزانێت بێ فه‌لسه‌فه له‌و جیهانه ده‌گات، نووسه‌ر تا له بنچینه‌ی فه‌لسه‌فه نه‌گات، له نووسین راناهێت. ئه‌و بیردۆزانه رێنمایی نین، به‌ڵكو رێبه‌ری كاركردنی سیاسیه‌ت و ئه‌ده‌به. له‌و جیهانه‌دا بۆ نووسه‌رو سیاسه‌تمداران باوی ئه‌وه نه‌ماوه بێ فه‌لسه‌فه رێبكه‌ن، هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه له ده‌ریاكان و بیابانا رێ نیشاندهرهو بۆ هه‌ژارانی گوند‌و شار‌و پشتیوانه، كرێكاران و خوێندكاران رێنمایی له فه‌لسه‌فه‌وه وه‌رده‌گرن. ئه‌و كاته‌ی گۆرگی رۆماننووسی رووسی حمال بوو لێیان پرسیبوو، تۆ چۆن زانستی ئابووری فێربویت، له وه‌ڵامدا وتبووی:
ته‌ماشای پشتم بكه‌ن، ئه‌و ده‌رسانه له‌سه‌ر پشتم هه‌ڵكه‌ندراوه.! ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش له‌من بكه‌ن، تۆ چۆن و له كێ فه‌لسه‌فه‌ت ناسی ..؟؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: من له ناو پاپۆرهكانی باردا فێربووم، له‌و رۆژه تاریكه‌و خه‌مگینانه‌وه فێربووم، له‌و رۆژانه‌وه له‌سه‌ر دڵم هه‌ڵكه‌ندراوه. به‌ئاره‌قه‌ی پشتمه‌وه به‌ناو پیستمهوه رووچوون.
من له‌گه‌ڵ ده‌ریادا سه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاتی سه‌رسورهێنه‌رم هه‌یه. ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو ئه‌و رۆژه‌ی هاورێیه‌كی خوێندنم منی برده سه‌رده‌ریای ئهسكهندهرونه.له‌وێ نیقۆلای ته‌مه‌ن گچكه وتی:
ته‌نیا ئازایه‌تیه خهلًَكی فێری مه‌له‌وانی ده‌كات. منیش پرسیم چۆن. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی:
ـ ئه‌گه‌ر بچیته سه‌رووی سقالهو له‌وێیه‌وه خۆت بخه‌یته ناو ده‌ریاوه..
ـ ئه‌گه‌ر خنكام ..؟؟
ـ ( برا گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی داینه‌وه)، ئینجا باشه.! منیش به ترسه‌وه پرسیم:
ـ چۆن ئه‌وه‌یان باشتره، خنكان، واته مردن ..!! ئه‌ویش به سووكییه‌وه، به چاوه سوور‌و برۆ ههڵگهرِاوهكانی نیگای كردم و ووتی:
ـ ئه‌وه‌ی مه‌له‌وانی نه‌زانی بۆ خنكان و مردن باشه..!
ئێستا ده‌زانم ئه‌و قسه‌ی ئه‌و پهندبوو، ئه‌و به په‌ندی زانی، ئه‌و وا تێگهیشتوبوو ئه‌وه‌ی مه‌له‌وانی نه‌زانێت بۆ خنكان و نه‌مان باشه.! شاعیری ناسراو ئه‌بو قاسم الشابی ئه‌و په‌ندو رِسته كورته‌ی به‌و شیعره هونیوه‌ته‌وه، كه وتویه‌تی:
ئه‌وه‌ی له سه‌ركه‌وتنی هه‌ورازی شاخا بترسێت، تا ماوه له‌ناو قۆرتهكانا ده‌ژیت. له‌و كاتانه‌دا منی مناڵ و ماندوو نه‌مده‌توانی له په‌ندی گه‌وره‌كان و له شیعری الشابی تێبگه‌م، نه‌مده‌زانی گیانبازی سه‌ركه‌وتنی هه‌ورازی شاخ و ده‌ریا مانای چی یه. بۆیه وتم:
ـ ناكرێ من له رووبارهكانا مه‌له‌وانی زووتر فێربم.!؟
نیقۆلا وه‌ڵامی دامه‌وه‌و وتی:
ـ ده‌كرێ ..!!؟
به‌ڵام دمیانی برا گه‌وره‌كه‌ی زوو وه‌ڵامی مناڵی ئێمه‌ی دایه‌وه‌و وتی:
ـ من كه وتم نابێت، واته نابێت، نابێ…!
بێده‌نگ و به ترسه‌وه به‌دوای دومیانهوه رۆیشتم، ده‌ترسام و له‌رزم لێ‌بوو، كه‌شه‌كه پایزێكی ساردبوو، منیش ده‌رپێیه‌كی كورتی شیتی شینم له‌به‌ربوو، دوا به دوای ئه‌و رۆیشتم، له‌سه‌ر بواره‌كه‌ی سه‌رده‌ریا هاوشانی رۆیشتم، ئه‌و خۆی هاویشته ناو ئاوه‌كه، سه‌ری له بن ئاوه‌كه ده‌رهێناو نقوومی كرده‌وه، نیقۆلای براشی وه‌ك ئه‌و خۆی هاویشته ناو ئاوه‌كه، منیش ته‌نیا له‌سه‌ر بواره‌كه مامه‌وه، به ترس و خه‌مه‌وه گهرِامهوه سهركهناره قوومییهكهی ده‌ریاكه، له‌وان و له بواره‌كه دوور كه‌وتمه‌وه تا له كه‌ناره‌وه‌و له شێوه‌ی مناڵان بێمه‌وه ناو ئاوه‌كه، هێدی هێدی بێمه‌وه ناو ئاوه‌كه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وان، له‌ناكاو دمیان هاواری كردمهسهرو قیژاندی:
ـ بۆ كێ ..؟؟
ـ بۆ سه‌ر كه‌ناره‌كه..!
ـ واته بۆ سه‌ر قوومهكه ..!!؟
ـ مناڵان له‌وێ مه‌له‌وانی ده‌كه‌ن، ئهوێندرێ شوێنی مناڵانه..؟؟!!
ـ به‌ڵام ده‌بێ تۆ لێره مه‌له‌وانی بكه‌یت…!!
ـ بۆ..؟؟
ـ حه‌زده‌كه‌م، من كه‌سی ترسنۆكم خۆشناوێت..
ـ من ترسنۆك نیم، من مه‌له‌وانی نازانم، من…!!
ـ كه‌س له‌ناو قوومدا مه‌له‌وانی فێرنابێت، له‌ناو … تێگه‌یشتیت..!! وه‌ره ته‌ماشای ئێمه بكه چۆن مه‌له‌وانی ده‌كه‌ین، ته‌ماشامان بكه. دیقه‌ت بده ده‌ست و پێیه‌كانمان، تۆ بۆقت نه‌دییوه، بۆق نانسیت ..؟؟
ـ ئه‌وه‌یان ده‌ناسم.
ـ وه‌ك بۆق بكه.
ـ له كێ، له‌ناو گۆمه‌كه‌ی مه‌كته‌ب ..؟؟
ـ گۆم .. ده‌ری..!!
ـ بۆق له ده‌ریا ناژین.
ـ با، بۆق له ده‌ریاش ده‌ژیت، وه‌ره ته‌ماشاكه..!!
له‌سه‌ر بواره‌كه رۆیشتم و به‌ره‌و پێشه‌وه‌و بۆ ناو قولایی ده‌ریا سه‌ركه‌وتم، هه‌رچه‌ند ده‌چوومه پێشه‌وه چاوه‌كانم زۆرتر له‌ناو ده‌ریاو له ئاوه‌كه وردتر له بۆقه‌كان دهگهرِام، بۆ دیتنی ماسیه‌ك نیگام ده‌كرد، هیچم بهرچاونهكهوت، له دووره‌وه گه‌نجه مهلهوانهكانم بینی به‌ره‌و پاپۆرێكی دووری ناو ده‌ریا ده‌چوون، هاورێكانم ده‌یانووت، ئه‌وه‌ی له‌و پاپۆرانه نزیكبیَتهوه، به په‌یژه‌یه‌ك ده‌توانێ بچێته ناو پاپۆره‌كه، ده‌توانێ به‌ئاسانی سه‌ركه‌وێ، له‌وێ قوبتانهكان شوكوڵات و بسكویتی خۆشیان ده‌ده‌نێ. له‌سه‌ر پاپۆره‌كه ژنی نیمچه‌رووت و به جلی مه‌له‌وانی ده‌بینین، ژووری قوبتانهكه، قهمهرهكانی ده‌بینن.
له‌و خه‌یال و بیركردنهوانهدابووم، له‌ناكاو بۆ ناو ئاوه‌كه پاڵدرام، كه‌وتمه ناو ئاوه‌وه، هاوارم لێهه‌ڵسا، ئاوی سوور قوورگی پڕكردم، هاوارم ده‌كرد، دمیان له ته‌نیشتم ده‌ركه‌وت و ده‌ستی گرتم و وتی:
ـ مه‌ترسه ! ئه‌و له‌ناخه‌وه به‌هاوارم هاتبوو، منیش ده‌گریام..
به‌ده‌م گریانه‌وه، وتم:
دمیان فریام كه‌وه وا ده‌خنكێم.
ـ ده‌ست و پێت بجولێنه، وه‌ك بۆق بكه، ده‌ی وه‌ك بۆق، وا من دوور ده‌كه‌ومه‌وه..!!!
دمیان دووركه‌وته‌وه، دووباره كه‌وتمه‌وه بن ئاو، هه‌رچه‌ندی چوارپه‌لم ده‌جولاند سوودی نه‌بوو، بنئاو بووم، دووباره ئه‌و هاته‌وه‌و بنههڵگلی گرتمه‌وه‌و وتی:
ـ براڤۆ، ده‌ی بۆقی وشكایی!
كۆششی زۆرم كرد، به‌ناچاری ئاوی سوورم زۆر خوارده‌وه. دمیان رایكێشام، داوای كرد ده‌ست به رۆخی بواره‌كه‌دا بگرم، بۆ خۆی رایكێشام و وتی:
ـ پشوو بده، وه‌ك من ده‌ستت بگره.. پاشان دمیان وتی:
ـ ئیسراحه‌تت كرد ..! دووباره وه‌ره‌وه ناو ئاوه‌كه، ده‌ی…
به‌ناچاری گهرِامهوه ناو ئاوه‌كه، بێ هاوارو پارِانهوه گهرِامهوه ناو ئاوه‌كه، له نزیكم راوه‌ستاو به ده‌ستی ئیشاره‌تی هاتنی بۆ كردم و وتی:
ـ وه‌ره لای من…
به زه‌حمه‌تی گه‌یشتمه لای ئه‌و… كه گه‌یشتمه لای وتی:
ـ ئیمرۆ ئه‌وه‌نده به‌سه … ده‌ستی به ته‌نیشتمه‌وه گرت و وتی:
ـ خۆت بگره‌و سه‌ركه‌وه. كه سه‌ركه‌وتم له‌سه‌ر ته‌خته‌كه پاڵكه‌وتم، ماندووبونم پێوه دیاربوو، خوێئاوهكهم هێنایه‌وه، رِشامهوه، ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رم راوه‌ستابوو، منی خسته سه‌ر ته‌نیشت ووتی:
ـ بۆق له‌ناو گۆما مه‌له ده‌كات، مرۆڤ له‌ناو ده‌ریا مه‌له ده‌كات و ده‌چێته قولایی، به‌یه‌كجار ترسیشی ده‌شكێت، ترسی خنكانی نامینێت و ده‌بێته دلفین.! به رِق و تووڕییه‌وه ته‌ماشام ده‌كرد، توانای قسه‌كردنم نه‌مابوو، ئاسمانێكی شینی بێگه‌ردم له‌سه‌ر سه‌ربوو، نه‌وره‌سی سپی زۆرم ده‌بینی، هه‌وری سپی و نمه بایه‌ك به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی دوور ده‌رۆیشتن.
كه گه‌وره‌بووم و ته‌مه‌نم گه‌یشته شازده ساڵان و له‌سه‌ر پاپۆرا كارمكرد، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌م بۆ ریس ته‌نجه‌ر گێرایه‌وه.
ـ راسته جیاوازی نێوان مرۆڤ و بۆق، ده‌ریا و گۆمی ئاوه، وه‌ك چۆن دومیان ده‌یووت..
ـ به‌راستی ئه‌و دومیانه فه‌یله‌سوفی دهریابووه..!!
ـ ریس به‌راستی فه‌یله‌سوف .. فه‌یله‌سوف..!!
ـ به‌ڵێ، راستی وتووه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر قوومی ده‌ریا مهلهتكردبایه، ئێستا له‌گه‌ڵ من نه‌ده‌بوویت..
ـ راستی وتووه، مرۆڤ بۆ ده‌ریای به‌رین و قوول و بۆقیش بۆ گۆمی ته‌نكی ئاو .. چیرۆكه‌كه وایه، ئه‌و دمیانه چی به‌سه‌رهات ..؟؟
ـ نازانم، پاش دابرِانمان له مه‌كته‌ب یه‌كترمان نه‌دیته‌وه، بیستم چوویته بیروت. قسه‌كه‌ی برِیم و وتی:
ـ واته بۆ ناو ده‌ریا رۆیشت ..؟؟!! وایه وایه، هه‌لۆ چیای سه‌ركه‌شی هه‌یه‌و ده‌ریاوانیش ده‌ریای هه‌یه .. ده‌زانی بۆ …؟؟
ـ چونكه مرۆڤه..!
ـ ته‌واوه، مرۆڤی هه‌لۆش هه‌یه، هه‌لۆی ده‌ریاش هه‌یه، ته‌یر به‌ره‌و بڵندی ده‌فڕێت و مرۆڤیش به‌ره‌و قولایی ده‌ریا ده‌چێت … چیاكان، قولایی و مردنه، لێره‌و له‌وێ، به شانازی و كه‌رامه‌ت .. هه‌موومان ده‌مرین بۆیه له ناخی ده‌ریاو شۆربوونه‌وه مه‌ترسه ! ئه‌گه‌ر له‌ناو ده‌ریا بمریت، به سه‌ربه‌رزی و شانازی ده‌مریت، ئه‌وه‌ش له لوتكه‌ی شاخ و هه‌لۆ ده‌وه‌شێته‌وه .. هه‌لۆش له به‌رزایی ده‌مرێت، له‌سه‌ر شاخان.!
منیش وتم:
ـ ریس مرۆڤ له هه‌لۆ به‌هێزتره…!!
ـ نه‌خێر، هه‌ردووكیان بران، هه‌ریه‌كه‌و بواری خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و مه‌یدانی خۆی هه‌یه، مه‌سه‌له‌كه به‌نده به وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی تۆ بۆقی یان پیاوی ..؟؟!!
منیش وتم:
ـ پیاو..!!
ده‌ستی له‌شانم دا و وتی:
ـ ئه‌وه‌ش به‌یانی ده‌رده‌كه‌وێت، كه روو به رووی باهۆزی به‌ته‌وژم ده‌بیته‌وه.
منیش وتم:
ـ وا ده‌كه‌م.
واشم كرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ده‌رسی ده‌ریاوانی بوو كه فێری بووم.
حنا مینه، له خێزانێكی هه‌ژاردا له ساڵی 1924 له دایكبووه، مناڵییهكهی له گه‌ڕه‌كی هه‌ژارنشینی المستنقعی لیوای ئهسكندهرونه ژیاوه. كاری حه‌مال و سه‌رتاشی و كاری ده‌ریایی و شاگرده پاسكیلچییهتی و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێك و به‌رده‌ست له ده‌رمانخانه‌یه‌ك و رۆژنامه‌نووسی و نووسه‌ری درامای میللی له رادیۆ‌و فه‌رمانبه‌ری حكومی و چه‌ندین پیشه‌ی تری بۆ بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی كردووه. پاش ئه‌و گه‌شته تاڵ و به‌ژانه‌ی وه‌ك رۆماننووسێك گیرساوه‌ته‌وه. به‌رهه‌می نووسینی زۆره نزیكه‌ی 30 رۆمانی چاپكردووه، زۆریش له‌وانه كراونه‌ته كاری درامای ته‌له‌فزێونی. له‌سه‌ر كاری سیاسی زۆر دهربهردهرو شار‌و وڵاتی كردووه، درێژترین ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ وڵاتی چین بووه، له‌ویێ 10 ساڵ ماوه‌ته‌وه. رۆمانه ناسراوه‌كانی ئه‌وانه‌ن.
"المێابیح الزرق" و"الشراع والعاێفه" و"الیاگر" و"الڕبنوسه البیچاء"
و"حكایه بحار" و"نهایه رجل شجاع.
له گۆڤاری ( هه‌نار ) ی ژماره 27 ی ئه‌پریلی ساڵی 2008 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلیمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه.