ئۆپۆزسیۆن ژان گرتی ،بۆقێکی بوو
جه‌مال حاجی…….
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه شتی عاجباتی تیا زۆرن،حیزب بڕیاری حکومه‌ت ده‌دات،حکومه‌ت ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌کات و پاشان لوژنه‌ی پاکسازی و پاشان ده‌ست وه‌رده‌داته ڕێ‌کخراوه مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ،له‌هه‌مبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کان وێنه‌ی کوردستانێکی له‌ڕولاوازو بێده‌سه‌ڵات و ناجێگیرمان پیشان ده‌داو له‌ده‌ریشه‌وه ده‌ڵێت ئێمه په‌ناهه‌نده‌کان له کورردستانه‌وه وه‌رناگرینه‌وه‌وئه‌وه‌ی واژۆ‌ی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌کان کردووه وه‌زیرێکی به‌غدا بووه نه‌ک حکومه‌تی کوردستان ، که به‌زۆریش قۆڵ به‌ستیان ده‌که‌ن و ده‌یان گێڕنه‌وه‌و وه‌ک ئیهانه پێیان ده‌ڵێن ئه‌وه ئاسایشی خۆتانه دائه‌به‌زن یان داتان به‌زێنن،له‌باتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردستان نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ،ڕۆژنامه‌کان…بباته سه‌ر ڕوداوه‌که،.دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی ئه‌کات،له‌ولاشه‌وه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا حیزبییه‌کانیان به‌نێوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڤیستیڤاڵ و تڕوته‌شقه‌ڵه‌ی دنیا بۆ وڵاتان ده‌که‌نه‌وه تاکو پرۆژه به به‌ڵێنده‌ره‌کانی ئه‌وان ببه‌خشن،نه‌ک ته‌نها خۆیان به‌ڵکو چه‌ند به‌ناو ڕێکخراوی نه‌زۆک و کارتۆنیشیان دروست کردووه کۆنفرانس وکۆنفرانسکارییه‌کیانه ،مه‌قسه‌دیش خه‌رج کردنی پوڵ و پاره‌یه‌کی زیاده‌یه و دواتریش هیچ سه‌نگێکی نییه.
نه‌ک حکومه‌ت ،حیزبه‌کانی ئه‌ودیوی ده‌سه‌لاتیش له‌پێناوی له‌ده‌ست نه‌چونی ئیمتیازاتدا قوڕاوقه‌پیان لێ کردووه،ئیتر چۆن خه‌ڵق نوێژه‌بارانه ناکات ،که پوشێکیش نییه ده‌ستی پێوه بگرێت،ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه‌م بوترێ موباله‌غه‌ی تیایه ،به‌لام من هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت و حیزب و باڵوێزخانه‌کان و په‌رله‌مان و ..فڵان وفڵان و فڵان هه‌مووی له‌ده‌ست به‌ره‌ی حکومه‌تدایه‌و به‌ره‌ی میلله‌ت خاوه‌نی هیچ یه‌ک له‌وانه نین.
مه‌فهوم گوزارشت لێره‌یا ئه‌و چوار حیزبه بێنازه‌یه که‌به‌ینێکه که‌وتونه‌ته سه‌نگدانان بۆ داواکارییه‌کانیان له‌دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار،لێتان ناشارمه‌وه من خۆشم وام ئه‌زانی که‌ئیتر له‌م په‌تپه‌تێنه‌ی پێیه‌ک له‌حکومه‌ت و پێیه‌ک له‌ده‌ره‌وه ،خۆ ده‌رباز ده‌که‌ن،وام ده‌زانی ئیتر جه‌خت له‌سه‌ر چوونه ناو خه‌ڵک و داکۆکی کردن لێیان و گوێگرتن، ده‌که‌نه زمانی داهاتوویان و بۆ خۆشم قه‌ول وابوو ئه‌و شه‌وه وتارێک بنوسم به‌نێوی (ئاده‌ی ئۆپۆزسیۆن ،ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له‌خوا)،که‌چی وا نه‌بوو،ته‌نانه‌ت که حیزبی شویعی ئه‌م مه‌وقیفه‌ی به‌لاواز وه‌سف کرد،من جوێنێکم بۆ فڕێدان دوایی تێگه‌یشتم شویعییه‌کان شتێکیان ئه‌زانی، پێشترئه‌و حیزبانه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندبوو، به‌کورتی سه‌نگی ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن بایکۆتی حکومه‌ت ده‌که‌ین،حکومه‌تیش زۆر بێ منه‌ته.
له‌م هه‌رێمه‌یاحیزب نییه(پێم وایه عه‌ره‌بی و تورکمانییه‌کانی که‌رکوکیش) پاره له‌حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی وه‌رنه‌گرن ، ئه‌مه حه‌قی خۆیانه‌و له‌هه‌موو دونیادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ڕونیشه له‌پێناوی وه‌رگرتنی ئه‌م بودجانه منه‌تیشیان به‌سه‌ردا ده‌کریت ،که‌هه‌ندێ جار قوله پێشیان ته‌ر ده‌بێت،له‌سه‌روداوی ئه‌و قوله‌پێیه‌وه‌دێمه باسی ئه‌و حیزبه‌ی پێش چه‌ند ساڵێک به‌نێوی (پ.ن ) و له‌یه‌کگرتنی چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌ک دامه‌زرابوو،ئه‌وان خاوه‌نی سکرتێر و مه‌کته‌بی سکرتاریه‌ت و ئۆرگانه‌کانی تریش بوون ،که‌چی بودجه‌یان له مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبی (…) وه‌رده‌گرت و جاری وه‌ها هه‌بوو(وه‌ک که‌سێکی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌تیان باسی کرد)دوچاری چاوه‌ڕوانیی ده‌بوون له‌به‌رده‌رکی لێپرسراوی ئه‌و مه‌کته‌به،ئه‌مه بۆ نمونه‌هاته باس کردن کاتێک برای سکرتێره‌که‌یان له‌ناو باره‌گاکه‌یا هاواری ئه‌کرد ئێوه چی حیزبێکن ناتوانن سه‌ردانێکی براکه‌م بکه‌ن،ئه‌مما ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسلێوه‌کردنه، قه‌ناعه‌تی ئه‌و حیزبانه‌یه به‌و منه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریانا ده‌یکات ،باجه‌که‌ی بده‌ن و به‌حه‌قی شه‌رعی حکومه‌تیشی ده‌زانن..،ساناترین باجیش که‌واحیزبی کلاسیکی خۆمان قه‌بوڵی ده‌کات باجی مه‌وقیفه.
زانایه‌ک ده‌ڵێت (مرۆڤ هه‌ندێ جار ئاسوده‌یی له‌ته‌سلیم بوندا ئه‌بینێته‌وه)،ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و زۆنگاوه‌یه که حیزبی کوردی تێی که‌وتووه ،له کوردستان چه‌پ و ڕاست نییه،لیبراڵ و سۆسیال عه‌شایه‌ر و سۆسیال دیموکرات هه‌ر یه‌ک شێوه کار کردنیان هه‌یه،ئیددیعای ئیئدیا لێره وه‌کو ئه‌و پیاوه‌یه که‌چه‌ند مناڵێکی هه‌یه‌و هه‌ریه‌که‌ی ناوێکی لێ ناوه ،چونکه نابێت دوانیان به‌یه‌ک ناو بن ،ئه‌گه‌ر نا هه‌موو هه‌ر ناوێکیان ده‌بوو،بۆ هێنده‌ش ئه‌و حیزبانه یه‌کیان ناوی فڵانی چه‌پ وفڵانی ڕاست و لیبراڵ و ….
له‌سه‌ر کێشه‌کانی میلله‌ت ،ئاو،کاره‌با،پرۆژه‌پێویسته‌کان،خزمه‌تگوزاری،گه‌نده‌ڵی،سه‌دوچل،،،چی چی چی نقه‌یان لێوه نایه‌ت، به‌ڵام بۆ کورسی،منگه منگی په‌ڕکردنی میلله‌ت و به‌ش کردنی سه‌روه‌ت و سامان ،وه‌زاره‌ته‌کان،سیادی و نا سیادییه‌کان ،کۆمپانیاکانی نه‌وت..پرۆژه‌کان،ئه‌رز ئاسمان،به‌شکردنی دووجۆر مرۆڤ ،جوڵه‌یان تێ ئه‌که‌وێ.
ساویلکه‌یی ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنی
هاتن سه‌نگی خۆیان له‌کن ئه‌ودوو حیزبه به‌رز بکه‌نه‌وه داوای پۆستی سیادی بکه‌ن،که‌چی پێیان وتن لوژنه‌ی نه‌زاهه دروست ده‌که‌ین و ئێوه‌ش ئه‌ندامی بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ن،کێ دروستی ده‌کات و کێش ئه‌ندامی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات.؟ئه‌گه‌ر لۆژیک هه‌بێ که‌ی ئه‌مه ئه‌رکی ئه‌وانه، له‌وڵاتی دیموکراتیدا ئه‌گه‌ر لوژنه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه دروست بکرێت بۆ حاڵه‌تێکی نائاسایی دروست ده‌کرێت که‌ده‌وڵه‌ت جڵه‌وی له‌ده‌ست دابێت وه‌کو چۆن له‌به‌غدا هه‌یه ئه‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ ئه‌یسه‌لمێنی که‌له‌کوردوستانیش هه‌مان حاڵه‌ته.
کێ ئه‌و لوژنه‌یه دروست ده‌کات…له‌ڕاستیدا مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆیان نییه باس له شتێکی له‌و بابه‌ته بکه‌ن که نه‌زاهه‌تی بپارێزرێت،به‌تایبه‌تی کاتێک نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لێره هه‌یه‌و هه‌م ئه‌رکی ئه‌وانه‌و هه‌میش ئه‌و چوار حیزبه گه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌ڕاستی نه‌زاهه دروست بکه‌ن ده‌بێت داواکارییه‌کان به‌رنه به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیاره ئه‌مه له‌و جێگه‌یه‌دا که نه‌توانرێت نه‌زاهه‌تی لوژنه‌ی نه‌زاهه بپارێزرێت،ئه‌ویش بێ دوودڵی ده‌ڵێم ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمانه،.گه‌رنا من تێ ناگه‌م چ په‌یوه‌ندییه‌کی به مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتییه‌وه هه‌یه.
یاخود ده‌شتوانرانه‌زاهه‌ی به‌غدانوسینگه‌ی خۆی لێره دابمه‌زرینێت یان ده‌زگایه‌کی بێلایه‌ن لای خۆمان(که نییه)،ئایا چاودێری دارایی نییه‌و به‌شوێن ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌یا ناگه‌ڕێت،یان له‌بڵاوه‌پێکردنی هۆکاره‌کان ،مه‌به‌ستیش ون ده‌بێت.
ده‌کرێ ئه‌م چوار حیزبه له‌سه‌رانی هه‌رێم بپرسن،.ئێوه جارێ ئه‌وانه‌ی له‌به‌غدا له‌نه‌زاهه ڕا ئه‌که‌ن وازبێنن مه‌یانگرنه‌خۆ،تاکو ئه‌وانه‌ی له‌ئاینده‌یا له‌نه‌زاهه‌ی کوردی هه‌ڵێن نه‌چنه به‌غدا.
که‌واته نه‌زاهه‌ی چی؟
(ڕازی ڕازی) ئه‌و ناوه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌زاهه‌یا ده‌سه‌وجێ بیرمان ده‌که‌وێته‌وه،ئه‌و هه‌ستا ده‌ستی بۆ چه‌ند دۆسییه‌یه‌ک برد که‌له‌مێژووی نه‌ک عێراقدا به‌ڵکو له‌گشت ناوچه‌که‌شا زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه بوو ،له‌ڕووی ترسناکییه‌که‌ی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و دۆسییانه بوون،.یه‌ک له‌و دۆسییانه هه‌ستیارترین وه‌زاره‌ته‌کانی عێراقی بوو (وه‌زاره‌تی به‌رگری).
هه‌رچه‌ند ئه‌م پیاوه‌و لوژنه‌که‌شی به‌بڕیاری حاکمی ئه‌مریکی (پاوڵ برێمه‌ر) پشت ئه‌ستوور کرابوون ،که‌چی وه‌ک چۆن ئه‌زموون سه‌لماندی له وڵاتێکی وه‌کو عێراقدا به‌م شێوه‌و به‌م شێوه حوکمڕانییه‌وه ده‌توانرێ زۆر شت کۆنترۆڵ کرێت،ته‌نها گه‌نده‌ڵی نه‌بێت،زۆر به‌ئاسانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌داخه‌وه بۆته کولتور،ده‌ستبردن بۆ کولتوریش زۆرجار بڤڤه‌یه.
بۆیه هه‌م گه‌نده‌ڵه‌کان ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و هه‌میش ئه‌وانه‌ی تری پاشان له‌لایه‌ن نه‌زاهه‌وه تۆمه‌تبار کران باشترین هه‌لیان بۆ ڕه‌خسا،له ڕاونانی به‌ڕێز (ڕازی ڕازی) و چه‌ند که‌سێکی تریان و تۆمه‌تبار کردنیان به گه‌نده‌ڵی و ئیتر به دیارنه‌مانی ئه‌وان ،ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش باسیان لێوه نه‌کرا،له‌لای من وابووه ئه‌م پلانه ده‌ستی سه‌رانی ئێره‌ی تیا بووبێت،چونکه جیاله‌وه‌ی ئێره بووه په‌ناگابۆ داڵده‌دانی هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌زاهه‌وه تاوانبارکرابوون ، چه‌ندین کوردیش له‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه گلابوون.
ئیتر به‌لۆمه لێم مه‌گرن که عاجباتیم له دروست کردنی ئه‌و لوژنه‌یه پێ بێت،ساته‌وه‌ختێکیش که عێراقمان له ڕیزی چواره‌م وهه‌ندێجار سێیه‌می هه‌موو دونیایه له‌پێشی پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئیتر نه‌زاهه‌و به‌لیژنه‌یه‌کیش و چوار حیزبی بچکۆله‌ی بێ ده‌سه‌ڵات له‌کوێ ئه‌توانن به‌ڕێوه‌به‌رێکیش بده‌ن به‌دادگا.
ئایا به‌ده‌ستی حیزبه‌کانی پاشکۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌ناڵێنین یان ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی؟.
گه‌ر باگراونده‌کانی ده‌سه‌ڵاته،خۆ ئاسایشی هه‌ردوو یه‌کێتی و پارتی چالاکن،گه‌ر خه‌ڵقیشه که‌واته نه‌زاهه بۆ،خۆ ئه‌وه ئه‌رکی دادگاکانه،گه‌ر میکرۆبه‌کانیش له‌ناو ده‌سه‌ڵاتان ،خۆ هه‌ردوو حیزب مه‌کته‌ب و ده‌زگای چاودێرییان هه‌یه،.
یان دروستکردنی ده‌زگاکانی دژه تیرۆر،نه‌زاهه….ئه‌مانه هه‌مویان تاوانبار ڕاپێچ ئه‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سوڕی ته‌ندروستی دادگادا بڕوات و سه‌ره‌گه‌وره‌کانی گه‌نده‌ڵی (ئه‌گه‌ر ئاشکرا بوون) بێ ئه‌وه‌ی بچنه به‌رده‌م دادگا ،له‌نه‌زاهه‌یا غوسڵیان ده‌رئه‌کرێت.
یه‌کیان ده‌ڵێت داواکاریی چوار حیزبه‌که به‌نه‌زانی نوسراوه و ئه‌و ده‌ڵێ ئیتر پێیه‌ک لێره‌و پێیه‌ک له‌وێ قه‌بوڵ ناکه‌ین،ئه‌مه فشاری به‌رابه‌ره یان به‌ڕاستی ئه‌و حیزبه گچکانه له‌کابینه‌ی حکومه‌تا ڕه‌زا گران بوون.ئیدی مامۆستا سه‌لاحه‌دین ڕاست ده‌کات ،ئه‌و حیزبانه ڕه‌خنه‌ش قه‌بوڵ ناکه‌ن نه‌ک ئۆپۆزسیۆن،
ئیدی لێره‌وه‌له‌و حیزبانه ده‌پرسین: ئایا له‌م بازبازێنه‌یه‌دا چی سودێک ده‌بینن،گه‌ر بشزانن مه‌وقیفی چه‌ند ساڵه‌ی ئێوه هیوای بوونی ئۆپۆزسیۆنی له ناومانا له‌گۆڕناوه،
چونکه پێیه‌که‌ی ناو حکومه‌تتان ،ته‌نها بۆ ڕازی کردن بووه ،وه‌کو به‌ڕێز وه‌زیری ژینگه که له‌خۆتانه فه‌رمووی و ئه‌و وه‌زاره‌تانه نائه‌کتیڤ ترین وه‌زاره‌تن و پێیه‌که‌ی تریشتان که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌و پۆزی ئۆپۆزسیۆن لێ ئه‌دات ،ئه‌م هاوکێشه‌یه به عه‌وامی خه‌ڵق ده‌ڵێت:
تۆیه‌ک له‌و دیوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یت،که‌واته ئۆپۆزسیۆنیت.
که ئۆپۆزسیۆنیت ئاماده‌ی مساوه‌مه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێکی زیاده بکه‌یت
که مساوه‌مه‌ت له‌سه‌ر کورسی کرد،ئیتر چی جیاوازییه‌کت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌یا هه‌یه.
هاوکێشه‌که‌ش ده‌بێت به: ئۆپۆزسیۆن که‌له‌ودیوی ده‌سه‌ڵاته،مساوه‌مه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێکی زیاتر ده‌کات،ئه‌نجامه‌که‌ش ده‌کاته ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا نییه…….