له كوردستاندا بودجه‌ی حیزب و ته‌مویلی سیاسی,داراییه‌ك له تاریكی‌دا
تكام وایه سه‌رنجه‌كانتان بنووسن:
باشترین دیموكراتیه‌ت پاره ده‌توانێت بیكڕێت –مایكل مۆر
له ئه‌مڕۆی كوردستاندا سیاسییه‌كان خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان یه‌كێكن له توێژه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌ران و به‌خته‌وه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا, ده‌توانین له چوارچێوه‌ی توێژی هه‌ره باڵای كۆمه‌ڵگا ریز به‌ندیان بكه‌ین, تا ئه‌و كاته‌ی سیاسه‌ت له كوردستان وه‌ك باشترین سه‌رچاوه‌ی داهات سه‌یر بكرێت, ئه‌وا سیاسییه‌كانیش وه‌ك خاوه‌نانی پیشه‌ی سیاسه‌ت له چوارچێوه‌ی چینه باڵاكانی كۆمه‌ڵگا ده‌مێننه‌وه‌و داهاتیان یه‌كێك له به‌رزترینه‌كان ده‌بێت, پیشه‌كه‌شیان له به‌به‌رهه‌مترین, منداڵه‌كانیشیان له باشترین زانكۆكانی جیهان ده‌خوێنن و به‌رزترین پۆسته كارگێڕی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگایان بۆ دیاری ده‌كرێت, هه‌موو ده‌وروبه‌ریشیان خانه‌نشینی ئه‌به‌دین له كاركردن و ره‌نجدان, هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی ئه‌م توێژه نابه‌رهه‌م هێنه‌ره ئاستی ژیانیان له حیزبێكه‌وه بۆ حیزبێكی دیكه ده‌گۆڕێت, لێ له خراپترین باردا سه‌ركرده‌ی پارتێكی بچووك وه‌ك به‌رپرسێكی مام ناوه‌ندی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژێت, به‌هۆی ئه‌و موچه‌یه‌ی به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه به بێ هیچ چاودێرییه‌ك پێی ده‌درێت, ته‌نانه‌ت ئه‌م باره چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش به ئاستێكی نزمتر ده‌گرێته‌وه.
له كوردستان حیزب كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی داهات و ته‌مویلی هه‌یه, هه‌ندێكیان له ناوه‌وه‌ی كوردستانن , هه‌ندێك پارتیش ده‌ستیان درێژه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان و په‌یوه‌ندییان به وڵاتان و ده‌زگا موخابه‌راتییه‌كانی وڵاتانی جیهانه‌وه هه‌یه, مه‌لا به‌ختیار ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه موخابه‌راتیه‌كانی پارته‌كه‌ی به 36 وڵات دیاریكرد‌و هی پارتیشی به‌وه‌نده‌و زیاتر, دیاره پارته‌كانی تریش به تایبه‌تیش ئیسلامیه‌كان په‌یوه‌ندی پته‌ویان به وڵاتانی ئیقلیمیی ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه, گۆڕانیش هه‌نگاوی باشی ناوه و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ینك یش چینه‌ی خۆی ده‌كات, پارته‌كاننی دیكه‌ش هه‌ر رۆژه‌ی سه‌رانی له پایته‌ختێك داوه‌ت ده‌كرێن, ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌شی زۆریان سه‌رچاوه‌ی داهاتن و له چوارچێوه‌ی بودجه به سزمانه‌كه‌ی حیزب جێگای ناكرێته‌وه‌و ناوی ناهێنرێت و ریز به‌ندی ناكرێت و نانووسرێته‌وه, خه‌رجكردنیشی له تاریكی‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی سیاسی وڵات و پرۆسه‌كه‌ی و دواڕۆژه‌كه‌ی داده‌نێت.
ده‌توانین داهاتی حیزب له كوردستان له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه ریز به‌ندی بكه‌ین :
1- بودجه‌ی دیاریكراوی حكوومه‌ت بۆ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان .
2- داهاتی كۆمپانیا‌و پرۆژه‌كانی حیزب .
3- ده‌سكه‌وتی به‌شی مچه‌ی پارت له په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پله و موچه باڵاكان و مه‌تروكه‌ی جۆراو جۆری حیزب.
4- ئابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان .
5- به‌خششی سه‌رمایه‌داران و هاووڵاتیان بۆ پارته‌كان.
6- به‌خششی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان .
7- خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی خێره‌و مه‌ندان و رێكخراوه خێر خوازه‌كان بۆ پارت و رێكخراوه ئیسلامییه‌كان .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دارایین كه چاودێری به‌سه‌ریانه‌وه نییه له رێگایه‌وه حیزب سه‌رچاوه دارایه‌كانی دابین ده‌كات و حیزبیان كردۆته رێگایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی توێژێك له سیاسییه‌كان تا له سه‌روی كۆمه‌ڵگاوه بژێن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مویلی حیزب كۆنترۆڵی له‌سه‌ر نییه و حیزب یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دیاریكراو و رونی نییه بۆ داهاته‌كانی, بۆیه گرانه بتوانرێت حیسابات له گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌دا بكرێت كه سنوورێكیان نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی پاره له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه, بۆ وه‌رگرتنی پاره به‌ناوی حیزبه‌وه پێوه‌رو مه‌بده‌ْ رۆڵ نا‌بینیت له كوردستان, مه‌بده‌ْ تا ئه‌و كاته رێ ده‌كات ده‌ستیان لیه پاره‌كه گیر ده‌بێت, شه‌فافیه‌تیش بڕی تا نه‌ها بۆ ئه‌وه‌نده‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێ بكوترێت,ده‌نا هه‌موویان ناشرینیه‌كان یه‌كتر به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه به بۆن و به‌رامه‌ی جیا جیا.
نموونه‌یه‌ك له ئاشكرا كردنی چه‌كێكی بودجه, بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به نموونه
له به‌رواری 8ی نیسانی 2012 له ماڵپه‌ڕی سبه‌یدا چاوم به راپۆرتی دارایی مانگی ئاداری 2012ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وت, بۆ دیسه‌مبه‌ری 2012 و نیسانی 2013 ه‌ش پارتی ناوبراو له‌سه‌ر هه‌مان ریتم خه‌رجی و داهاته‌كانی خشته رێزی كردووه,ته‌نها ژماره‌كان گۆڕاون , بۆیه ته‌نها ئه‌و نموونه‌یه شیكاری ده‌كه‌ین ( http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=5890&LinkID=9 ), (( خه‌رجی مانگی 12ی ساڵی 2012:http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=15640&LinkID=9)) بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره به هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ و ده‌ستپێشخه‌ری ئیجابی ده‌زانم له ژیانی سیاسی و حیزبایه‌تی له كوردستاندا, ئه‌مه وه‌ڵام بوو به یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی پێشتر زۆر جار به‌ره‌و روی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبه‌كانمان كرده‌وه, ئه‌ویش به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی, ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كرد له ژیانی حیزبایه‌تی له كوردستاندا,هه‌رچه‌نده پێشتریش رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌م كاره‌یان كردووه .
به پێی راپۆرته دارایه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت, ئه‌م لایه‌نه سیاسییه مانگانه 600 ملیۆن دینار بودجه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت, ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وای خۆیه‌تی چ تێكۆشانی ئه‌ندامانی له رابردوودا له ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌وكاته‌ی له ریزی ینك بوون, یان چ ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هَینایه‌وه ئه‌و مافه‌ی ده‌داتێ به پێی ئه‌و نه‌رێته‌ی له ژیانی سیاسی له كوردستان هه‌یه ئه‌م یارمه‌تیه له بودجه‌ی حكوومه‌ت وه‌ربگرێت به زیاتریشه‌وه, دیاره دانی به‌خشش به پارته سیاسییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باشتره له‌وه‌ی ئازاد بكرێن له وه‌رگرتنی له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه, وه‌ك وتمان به پێی خه‌باتی رابردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌ی كورسییه‌كانی مافی زیاتری هه‌یه به پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ی دیاریكراوه بۆ به‌خششی بودجه به حیزبه‌كان, هاوكات ئه‌م پارته له‌م مانگه‌دا 20,800 ملیۆن دینار هاوكاری له په‌رله‌مانتارانی خۆی وه‌رگرتووه ( 25 له كوردستان ,8ی به‌غدا ) ,3,375 ملیۆن داهاتی ریكلامی رادیۆی گۆڕان, كۆی گشتی داهاتی له‌م مانگه به بودجه‌ی حكومه‌تیشه‌وه گه‌یشتۆته 627,890 ملیۆن دینار .
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م مانگه‌دا 250 ملیۆنی بۆ مه‌سروفاتی مانگی ئازاری كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كه‌ی ئێن ئێن ته‌رخان كردووه بێ دیاریكردنی ورده‌كارییه‌كانی خه‌رجكردنه‌كه‌ی , كه له ماوه‌ی 12 مانگدا ئه‌م ژماره‌یه دیاریكراوه‌و نه‌گۆڕاوه و 302,351,120 دیناری بۆ مه‌سروفاتی هه‌مه لایه‌نه‌ی باره‌گاو موچه و مه‌سروفاتی هه‌مه ره‌نگ هه‌بووه , له ناویاندا 2,440 ملیۆن دینار مه‌سروفاتی میوانداری سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان و دیپلۆماته‌كانه بۆ مه‌كۆی سه‌ره‌كی كه باره‌گای سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی, ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌م زیاده به‌هه‌ده‌ر دانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و سه‌ركرده ده‌یكه‌ن سه‌رۆكی گۆڕان خۆی لێ به دوور گرتووه, دیاره ئه‌گه‌ر مه‌سروفاتی نا رۆشن نه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی خشته داراییه‌كه‌و ژماره‌كه ده‌ستكاری نه‌كرابێت و مه‌سروفاتی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كۆ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بێت جێگای ده‌ستخۆشییه؟؟؟.
له‌م حیساباتانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بڕی كۆمه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌كه زۆر كه‌مه, چونكه گۆڕان خاوه‌ند 31 په‌رله‌مانتار, سه‌دان پارله‌مانتاری خانه‌نشین وه‌زیری خانه‌نشین , موچه باڵای خانه‌نشین, ئه‌ندام و دۆستی سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌یه,ئه‌گه‌ر له‌وانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده كۆمه‌ك بێت ئه‌وا زۆر كه‌مه؟ و ناتوانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت له‌كاتی هه‌ڕه‌شه‌كان, نیشانه‌ی ناجدی بوونی نوێنه‌ره‌كانییه‌تی, ئه‌گه‌ریش به‌خششه‌كان و داهاته‌كانی ئه‌وان له مه‌حفه‌زه‌یه‌كی دیكه‌دا پاشه‌كه‌وت كرابێت ئه‌وا هه‌نگاوه‌كه‌ی گۆڕان له ده‌رخستنی شه‌فافیه‌ت به مردویی له دایك بووه‌و ته‌نها بۆ حیساباته له گه‌ڵ چاودێری دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ستخۆشی خه‌ڵك,نه‌ك ده‌رخستنی راستییه‌كانو ده‌ستپێشخه‌ری له بواری شه‌فافییه‌تی دارایی , له كۆی گشتی داهاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ورد بینه‌وه ده‌بینین داهاتی بزوتنه‌وه‌كه 95,335%ی له بودجه‌ی حكومه‌ته‌وه بۆ پارته سیاسیه‌كانه‌وه دابینكراوه, ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ئه‌م پارته, چونكه هه‌موو كات ئاماده‌یه بكه‌وێته ژێر فشاری فرۆشتنی هه‌ڵوێست به بودجه‌وه, ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دارایی نه‌بێت,ناتوانێت له داهاتوودا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام بێت, ئه‌گه‌ریش سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی دارایی هه‌یه, بۆ له مه‌حفه‌زه‌ی ئاشكرای دارایی حیزب جیگای بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه ؟؟؟؟.
دیاره ئه‌م وتانه به نیسبه‌ت هه‌موو پارته‌كانی دیكه‌وه ((پدك, ینك, یه‌كگرتوو , كۆمه‌ڵ,شیوعی, بزووتنه‌وه ,حسك, زه‌حمه‌تكێشان…. )) راستن , لێ له‌به‌ر ئه‌وی ئه‌وانی دیكه هیچ جۆره ئامارێكیانمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆیه نه‌مانتوانیوه شیكاری بۆ بكه‌ین, وه‌لێ به‌هۆی باڵا ده‌ستی گۆڕان له ناو شاری سلێمانی و هه‌ندێك ده‌ڤه‌ری دیكه و بوونی به‌خششی ده‌وڵه‌مه‌ندان به‌هۆی ترسانیان له له‌ده‌ست دانی ئیمتیازات له كاتی سه‌ركه‌وتنی گۆڕان وه‌ك خه‌ت ره‌جعه و بوونی پرۆژه‌ی زۆری ئابووری و په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و حیزبی عێراقی وا ده‌كات ئه‌گه‌ری داهاتی گۆڕان زیاتر بێت له‌و حیزبانه جگه له پدك و ینك و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی .
له بوونی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ش وایكرد زۆر به جدییه‌وه نه‌ڕوانرێته ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاستی گشتی ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك ئه‌ندامانیشیه‌وه, وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له ژیانی سیاسی سه‌یر نه‌كرێت, چونكه چاودێران پێیان وایه داهاتی بزووتنه‌وه‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه له خشته‌كه جێگای كراوه‌ته‌وه.
حیزب و كۆمپانیا
پدك و ینك له ده‌ره‌وه‌ی پشكیان له بودجه‌ی حكوومه‌ت, وێڕای ده‌ستخستنه ناو بودجه و بردن لێی به شێوه‌و شێوازی جۆراو جۆرهه‌ر له دامه‌زراندنی كادیری حیزبه‌وه تا وه‌رگرتنی ته‌نه‌ر و به‌كرێدانی مومته‌له‌كات به ده‌زگاكانی حكومه‌ت تا بردنی سامانی ژێر زه‌مینی و به‌كرێدانی میوانخانه و شوێنه بازرگانی و …. , هێشتا داوای به‌شه به‌شی زیاتر له بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌ن و به ده‌یه‌ها شێوه لێی ده‌دزنه‌وه,به‌رده‌وام ده‌ستیان له گیرفانی حكومه‌تدایه .
دیاره هه‌ر پارتێكی سیاسی كۆمپانیای ئابووری تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت تا له رێیه‌وه خۆی به‌ڕێوه به‌رێت, مافی ئاسایی خۆیه‌تی, به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه و قازانجه‌كانی و داهات و خه‌رجی و هێزی كاری و ژمێریاری باج و …. ده‌بێت روون بێت و هه‌موو تۆماركراو یاسایی بێت و پارته‌كه‌ش خاوه‌ندارییه‌تی بكات, هاوكات داهاته‌كه‌ی ئاشكرا بێت نه‌ك به‌س سه‌ركرده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك ئاگایان لێ بێت, یان له چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌كی داخراوی بچووكی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆك .
پدك و ینك كه خاوه‌ندی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆڕه‌ك ته‌لیكۆم و ئاسیا سێڵ و 77 و سه‌دان كۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌بلاح و پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون و شاری گه‌شتیاری و قه‌برسانی مردووانن كه هیچ ئامارێكیان له به‌رده‌ستدا نییه, چونكه گیرفانه‌كانی حیزب و حكومه‌ت و سه‌ركرده‌و كه‌سوكاریان وه‌ك تۆڕی جاڵجاڵۆكه تێكه‌ڵ به یه‌كتری بوونه.
سه‌یر كه‌ن بزانن پارتێكی نیمچه ئۆپۆزسیۆنی نا چه‌كداری وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوه‌ند چه‌ند كۆمپانیایه ((ماڵ پرێس، كۆمپانیاكانی سەلاحەدین بەهادین ئاشكرا دەكات-تایبەت بە ماڵ پرێس- لە بەدوداچوونێكی تایبەتی ماڵ پرێس، چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی سەلاحەددین بەهاددین ئەمینداری پێشووی یەكگرتوو و خودی حزبەكەش ئاشكرا دەكات، كە بریتین لەو كۆمپانیایانەی سەرچاوەی دارایی حزبەكەن و لەرێگای ئیخوان موسلمینەوە پشتیوانی دەكرێت.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵ پرێس- راگەیاند، هەریەكە لە كۆمپانیای هایەر و بی ئار زێت(BRZ) و كۆمپانیای شازاد و كۆمپانیای سەنی و رامان و پێشوویش پشكی نیوستی هی یەكگرتوو و سەلاحەدین بەهادینە.
بەگوتەی سەرچاوەكە كە پاڵ پشتە بە كۆمەڵێك بەڵگەی زیندوو، گرووپی كۆمپانیاكانی رەسەن، هی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە و هەموو ئەو كۆمپانیایانە لە ژێر كۆنترۆڵی خودی سەلاحەددین بەهادینە و سەرمایەكەیشی بۆ مەكتەبی دارایی یەكگرتوو ناگەڕێتەوە، بەڵكو لەلایەن سەلاحەددین بەهادین و عومەر عەبدولعەزیزی ئامۆزایەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
…….تا ئێستاش داهاتی ئەو كۆمپانیایانە نادراوەتە دەست ئەمینداری نوێ (محەمەد فەرەج) ئەمەش بووەتە هۆكاری ناڕەزایی لە نێو رێكخستنەكانی یەكگرتوو، بەتایبەتی كادیرە باڵاكانی ئەو حزبە ئێستا دەڵێن: كۆنگرە بۆ كراوە؟ نەكرابایە باشتر بوو.
لە بەدواداچوونی ماڵ پرێس ئەوەش ئاشكرا بووە، كە زۆربەی كۆمپانیاكانی سەلاحەددین بەهادین و یەكگرتووی ئیسلامی یەك جۆر بازرگانی دەكەن، ئەویش ئەو پارەیەی كە لە كەنداو و میسر و سعودییە كۆ دەكەنەوە و ناتوانن راستەوخۆ بهێننەوە بۆ كوردستان، لەبەر ئەوەی دەستی بەسەردا دەگیرێت لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنورییەكان (ئەمەش بەپێی یاسای وڵاتان كە نابێت لە رێژەیەكی دیاریكراو پارە بەدەست هەڵبگیرێت، هەروەها ناتوانن لەرێگەی بانكیشەوە بۆ حسابی بانكی خۆیانی بنێرن، چونكە ئەویش بەپێی یاسا چاودێری لەسەرە) بۆیە ئەو پارانە لەو وڵاتانەوە كەلوپەلی ناوماڵ و ئەلیكترۆنی پێدەكڕن و دەیهێنن بۆ كوردستان و لێرەش بە قست دەیفرۆشنەوە و دیسان لە قستەكەیشی قازانجێكی زیاتر دەكەوێتە دەستیان، چونكە قست زیادەی دەخرێتە سەر)).
كه‌واته ئه‌م كۆمپانیایانه له لایه‌كه‌وه وه‌ك كۆمپانیا قازانجه كه‌ن , له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ركیان سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌و داهاتی ناشه‌رعییه له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ پارت دێت, واتا سێ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی دارایی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و توێژی باڵا ده‌ستی دابین ده‌كات :
– سپی كردنه‌وه‌ی ته‌موینی نا شه‌رعی .
– قازانجكردن له ناردنی شتومه‌ك.
– قازانجی زێده‌ی قست فرۆشی كه به پێی یاسای ئابووری ئیسلامی ده‌چێته چوارچێوه‌ی ریباوه .
ئه‌مه له كاتێكدایه یه‌كگرتووو كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به پێی به‌ڵگانه‌مه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كه بڵاو كرانه‌وه به بێ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی كوردی بودجه‌ی تایبه‌تیان له به‌عسه‌وه وه‌رگرتووه , بێشك له وڵاتانی ئیقلیمی داگیر كه‌ری كوردستانیشه‌وه وه‌ك 3 پارته‌كه‌ی دیكه‌و سۆسیالست له ئێران بودجه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه, وه‌لێ ئه‌و ئامارانه جارێ روون نین, ته‌نانه‌ت پارت و لایه‌نه هه‌ره بچووكه‌كانیش له‌و به‌خششه‌ی وڵاتانی ئیقلیمی به تایبه‌ت ئێران بێبه‌ش نه‌بوونه.
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنی و نموونه‌یه‌كی دانسقه‌ی خۆژیاندنی حیزب
پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆن زیاتر له 400000 ئه‌ندامی هه‌یه كه له 24000 شانه‌ی حیزبی خۆیان رێك خستووه, له 98% وڵات ئه‌ندام و ڕێكخراوی هه‌یه, 3600 ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان هه‌یه, له سه‌ره‌تای ئۆگستی 2008,خاوه‌ند 130 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و 14 یه‌ده‌كه .
سه‌رباری ژماره‌یه‌كی زۆری دۆست, ر ِۆژنامه‌ی “Akahata” ڕۆژانه و هه‌فتانه ده‌رده‌كات ” ئاڵای سوور ” به تیراژی 1,6-1,7 ملیۆن كڕیاری هه‌میشه‌یی . ڕێژه‌ی به‌شداری حیزبی شیوعی ژاپۆنی له شاره‌وانیه‌كاندا زیاتره له به‌شداری له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران, له ساڵی 1995ه‌وه پارتی یه‌كه‌مه له شاره‌وانییه‌كانی ژاپۆن,هه‌نووكه گه‌وره‌ترین پارتی كۆمۆنیسته له وڵاته سه‌رمایه‌داره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان .
ئه‌م پارته له ساڵی 2002 توانی 278 ملیۆن دۆلار به‌كۆمه‌ك و داهاتی ڕاگه‌یاندن كۆبكاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری پارت به‌شی زۆری له ڕێگه‌ی فرۆشتنی ڕۆژنامه‌كه‌یه‌وه بوو, له هه‌مان ساڵدا خه‌رجی پارتی ناوبراو 290 ملیۆن دۆلار بووه, كۆمه‌كی ساڵی 2001 له‌مه‌ش زیار بوو .
تاكه پارته له ژاپۆن كۆمه‌ك له كۆمپانیای فره ڕه‌گه‌زی و ڕێكخراوه‌كانی سڤێل و ده‌وڵه‌ت وه‌رناگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌كی پارته سیاسیه‌كان كه له داهاتی باجی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه دیاریده‌كرێت ببڕێت, باوه‌ڕی وایه هه‌ر پارتێكی سیاسی ئه‌ركیه‌تی ئیمكاناتی مادی خۆی دابین بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی.
له ساڵی 2002 دا ڕێژه‌ی 84,4% خه‌رجی پارتی ناوبراو له داهاتی فرۆشتن و قازانجی بڵاوكراوه‌كانییه‌وه دابین كردووه, له كاتێكدا ڕێژه‌ی ده‌نگدانی به ده‌ست هاتووی 7,7% بوو له ساڵی 2003, له ئێستاشدا 7,8% ه له دوا هه‌ڵبژاردن كه ساڵی 2012 ئه‌نجامدرا.
حیزبی شیوعی ژاپۆنی تاكه پارتی سیاسییه له وڵاتی ژاپۆن كه بودجه له حكومه‌ت و كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران وه‌رناگرێت , چونكه باوه‌ڕی وایه :
– كۆمه‌كی حكومه‌ت بۆ پارته سیاسییه‌كان له بودجه‌ی حكومه‌ته‌وه‌یه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ش باجی كرێكاران و زه‌حمتكێشانی وڵاته, بۆیه نایه‌وێت له رێگای باجی ئه‌وانه‌وه چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات .
– نایه‌وێت كۆمه‌ك و به‌خشش له سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا زه‌بلاحه‌كان وه‌ربگرێت تا قه‌رزاریان نه‌بێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییانه‌وه له بڕیاردان و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستدا.
– هاوكات كۆمه‌ك له هیچ رێكخراوێك وه‌رناگرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و هه‌ڵوێستی پارته‌كه دابنێت.
داهاتی حیزبی شیوعی ژاپۆنی له ساڵی 2010 كۆی گشتی 23,75 ملیار یه‌ن بووه , ئه‌مه‌ش 3,5% كه‌متر بووه له ساڵی 2009, له هه‌مان ساڵ خه‌رجی 24,37 ملیار یه‌ن بووه كه 3,6% كه‌متربووه له ساڵی 2009 .
سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزب 87,9%ی له فرۆشتنی بڵاوكراوه‌كان و ریكلامه‌وه‌یه, رۆژنامه‌ی ئاڵای سور ((“Akahata” )) 1,700 ملیۆن سپۆنسه‌ری رۆژانه‌ی هه‌یه و رۆژ به رۆژ ژماره‌ی سپۆنسه‌ری له به‌رز بوونه‌وه‌دایه .
له كاتێكدا بودجه‌ی كه‌مهێناوه‌و رۆژنامه‌ی كاغه‌ز له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنیدایه, كه‌چی سه‌دان ملیۆن دۆلار له به‌خششی حكومه‌ت بۆ پارته سیاسییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت, بگره له هه‌زێنه‌ی خۆی گه‌وره‌ترین باره‌گای به بڕی زیاتر له 1 ملیار دۆلار له چه‌قی تۆكیۆ دروست كرد كه بومه له‌رزه كاری لێنه‌كات .
حیزب 65%ی خه‌رجییه‌كانی له خه‌رجی بڵاوكراوه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت كه 87,9%ی داهاتی حیزب دابین ده‌كات , بۆیه له‌و 35%ی خه‌رجییه‌ی حیزب بۆ كاروباره‌كان دیكه 23%ی له قازانجی بڵاو كراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ,ئه‌وی دیكه‌ش له رێگه‌ی ئابوونه‌ی حیزبی كه خاوه‌ند زیاتر له 400000 ئه‌ندام و زیاتر له 3000 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و نزیك 20 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانه .
حیزبی شیوعی ژاپۆنی رایگه‌یاند له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه تا هه‌نووكه حیزبی ناوبراو كۆی گشتی 17 ملیار دۆلار له به‌خششی حكومه‌ت بۆ پارته سیاسییه‌كانی ره‌تكردۆته‌وه.
حیزبی شیوعی ئه‌مه به دارایی پاكی حیزب ناو ده‌بات, كه‌واته هه‌ر حیزبێك داراییه‌كه‌ی پاك نه‌بێت, خۆی و هه‌ڵوێسته‌كانیشی پاك نابن.
دیوێكه‌ی دیكه‌ی خه‌رجی پارته سیاسییه‌كان دیكه‌ی ژاپۆن
له 30 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو, حكومه‌تی ژاپۆنی راپۆرتێكی له‌سه‌ر به‌خششی حكومه‌ت بۆ پارته سیاسییه‌كان بڵاو كردۆته‌وه, به پێی راپۆرته‌كه له ساڵی 2011 پارتی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار 16800000000 یه‌ن به‌خششی له حكومه‌ت وه‌رگرتووه, كه ده‌كاته 83,2% خه‌رجی گشتی پارتی ناوبراو. له هه‌مان ساڵ پارتی لیبراڵی دیموكراتی 10100000000 یه‌نی له حكومه‌ت وه‌رگرتووه كه ده‌كاته 75,1%ی خه‌رجی حیزبی ناوبراو, ئه‌مه‌ش 2,5% زیاتره له ساڵی پێشوو .
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی حیزبه‌كانی به یاسا رێك خست, له ساڵی 1994 بڕیاریدا به‌خششی سیاسی له كه‌س و كۆمپانیاكان له 5 ساڵ دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه یاساغ بكات, به‌ڵام تا هه‌نوكه به‌رده‌وامه.
له ساڵی 2011 حیزبی شیوعی ژاپۆنی 3700000000یه‌ن له پشتیوانی حكومه‌تی ره‌تكرده‌وه كه به پێی یاسای ژاپۆنی و هێزی ده‌نگده‌ر بێت مافی خۆی بوو وه‌ریبگرێت (( ألفین واپنی عشر 28 نوفمبر – كانون اڵاول 4 [ السیاسه ] )).
بودجه‌ی حیزبی شیوعی هیندی-ماركسی
حیزبی شیوعی هیندی-ماركسی كه زیاتر له ملیۆنێك و 80 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و پتر له 8 ملیۆن كه‌سیش له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین رۆژنامه‌ی رۆژانه و بڵاوكراوه‌ی هه‌فتانه و مانگانه‌ی هه‌یه, ده‌سه‌ڵاتدار بوو له 3 هه‌رێمی وڵات كۆی ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاتر له 140 ملیۆن كه‌س بووه, له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له 25 ملیۆن ده‌نگی هیناوه‌ته‌وه, له ماوه‌ی 2005 بۆ 2011 كه 7 ساڵ ده‌كات, به‌شداری زیاتر له 3 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی كردووه, كۆی گشتی خه‌رجییه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه 4172636817 روپیه‌ی هیندی بووه, كه هه‌ر روپیه‌یه‌كیش رێژه‌ی نرخی له‌و ماوه زه‌مه‌نییه 50 روپیه بۆ هه‌ر دۆلارێك بووه, به‌مه‌ش كۆی گشتی خه‌رجی ئه‌م پارته سیاسییه 83 ملیۆن دۆلار و 452736 دۆلاربووه له ماوه‌ی7 ساڵدا, به‌مه‌ش ساڵانه رێژه‌ی 11ملیۆن دۆلار و 921 819 دۆلار خه‌رجی بووه .
ئه‌و داهاته 39,97%ی له ئابوونه‌ی ئه‌ندامانه‌وه دابینكراوه, 0,64% له به‌خششه‌كانه‌وه, 39,7%له به‌خششی سندوقی كۆمه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵات, 5,6% له داهاتی بڵاو كراوه‌كان, 2,1% له قازانجی پشك, 0,81% له به‌خششی كۆمپانیاكان, 11,59% داهاتی هه‌مه‌ڕه‌نگ له ئه‌ندامانی حیزب حكومه‌ته ناوچه‌یه‌كان, په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان …….. .
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌شداری ئه‌ندامانی حیزب له خه‌رجی ئه‌م حیزبه خۆی ده‌دات له زیاتر 52%ی خه‌رجیه‌كان, هه‌رچه‌نده ئه‌م پارته ته‌نها 3 ساڵ به‌خششی له كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه, ئه‌ویش ته‌نها 0,81%ی داهاتی حیزبی له‌و 7 ساڵه دیاریكردووه, به‌ڵام هه‌ر كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی توند, چونكه ده‌نگده‌ران پێیان وایه هه‌ر حیزبێك له هه‌ر چین و توێژێك به‌خشش وه‌ربگرێت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌نده چینیایه‌تیه‌كانیه‌وه.
ئایا كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشش ئازاده ؟؟
به‌خششی كه‌س و كۆمپانیاكان بۆ پارته سیاسییه‌كان پێویسته دیاریكراوبێت و به یاسا رێك خرابێت.
له فه‌ره‌نسا پارته سیاسییه‌كان ناتوانن له ماوه‌ی ساڵێكدا له 7500 ئیرۆ زیاتر كۆمه‌ك له كه‌سێك وه‌ربگررن , هه‌روه‌ها هه‌ر دیاریه‌ك له 152 ئیرۆ زیاتر بێت ده‌بێت له ریگای شیكی بانكه‌وه بێت , له ساڵی 2008دا ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی 35%ی بودجه‌ی پارته‌كانی دیاریكردووه, به‌هه‌مان شێوه پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بۆیان هه‌یه كه‌ڵك له بودجه‌ی پارته‌كه‌یان وه‌ربگرن هه‌روه‌ها كۆمه‌كی هاووڵاتیان به مه‌رجێك له 4600 ئیرۆ تێ نه‌په‌ڕیێت , له‌م وڵاته له ساڵی 2005 ه‌وه یاساغه له كه‌سانی جێگای موعته‌به‌ر كۆمه‌ك به پارته سیاسیه‌كان بكه‌ن بۆ رێگا گرتن له ته‌مویلكردنی پارته‌كان له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه .
ساركۆزی له ساڵی 2007 به‌خششی نا شه‌رعی وه‌رگرتبوو, 12 كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵداكرا, به تۆمه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له لیلیان بیتینكۆر كه نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فانی هه‌بوو, كه بڕه پاره‌یه‌كی له رێگای ئیریك فۆرت به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساركۆزی به‌خشی .
له‌م وڵاته بودجه‌ی حكومه‌ت 40%ی بودجه‌ی پارته سیاسیه‌كانی پێك هێناوه, له ساڵی 2007 دا 50 پارتی سیاسی كه‌ڵكیان له 70 ملیۆن ئیرۆی حكومه‌ت بۆ كۆمه‌كی پارته سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه ,رێژه‌ی پشتیوانییه‌كه‌ی حكومه‌ت پشت به دوو شت ده‌به‌ستێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی لایه‌نه‌كه و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له دوا هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێ داوه .
له فه‌ره‌نسا هه‌ر كاندیدێك پێویسته ژماره‌یه‌كی بانكی بكاته‌وه بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی, وه نابێت خۆی راسته‌وخۆ ئه‌و كۆمه‌كانه به‌كاربهێنێت, به‌ڵكه وه‌كاله‌ت بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌كات,پاشان له دوای خولی دووه‌م له ماوه‌ی 2 مانگدا ده‌خرێته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووری .
یاسای فه‌ره‌نسی رێژه‌یه‌كی بۆ ته‌مویلی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكردووه بۆ خولی یه‌كه‌م 13,7 ملیۆن ئیرۆ , بۆ خولی دووه‌م 18,3 ملیۆن ئیرۆ,هه‌ر كاندیدێك5%ی ده‌نگه‌كان زیاتر بهێنێته‌وه ئه‌وا حكومه‌ت نیوه‌ی خه‌رجییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ((
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA_%D9%81%D8%B1%D9%86%D8%B3%D8%A7))
هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌مووان
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ئاده‌م سمیس وتویه‌تی (( ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ند كۆمه‌ڵگان سیاسه‌ته‌كانی دروسته كه‌ن(( بازرگان و پیشه‌سازكارانن)), به‌ڵام ئه‌مرۆ كۆمپانیا فره نه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگا دارییه‌كانی جیهانن سیاسه‌تی جیهان دیاریده‌كه‌ن و حاكمه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن و سیاسه‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن (( وجهات نڤر | من یملك العالم؟ | Al Ittihad Newspaper – جریده الاتحاد
http://www.alittihad.ae/wajhatdetails.php?id=70885#ixzz2L2KEDZ1i )).
بیرمه‌ندی سیاسی ئه‌مه‌ریكی رۆبه‌رت دال گومانی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئابووری بازاڕی ئازاد‌دا یه‌كسانی ئابووری له نێوان تاكه‌كان به‌دی بێت, كه زۆرێك پێیان وایه تاكه رێگایه بۆ گه‌یشتن به دیموكراسیه‌ت, بۆیه ناوبراو پێی وایه سه‌رمایه‌داری چۆن ناتوانێت یه‌كسانی ئابووری دابین بكات, به‌هه‌مان شێوه ناتوانێت یه‌كسانی سیاسی له نێوان تاه‌كان دابین بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان یه‌كسان نین له روی ئابوورییه‌وه بۆیه له روی سیاسیشه‌وه یه‌كسان نابن((: وجهات نڤر | الدیمقراگیه والفرص الاقتصادیه المتكافئه | Al Ittihad Newspaper – جریده الاتحاد http://www.alittihad.ae/wajhatdetails.php?id=68810#ixzz2ANLq4QCN )). هه‌ر ئه‌م نایه‌كسانییه سیاسییه له دیاریكدنی نوێنه‌ره‌كانی فه‌رمانڕه‌واییدا به سانایی ره‌نگ ده‌داته‌وه.
له‌و وڵاتانه‌ی ته‌نانه‌ت به باشترین شێوه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت ,گه‌وره سه‌رمایه‌داران و حوته‌كانی راگه‌یاندن كاریگه‌ری له سه‌ر ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێن, به دوایدا كاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێك ده‌هێنرێن, چونكه ئه‌وان كاریگه‌ری داده‌نێن له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سی هه‌ڵبژێردراو, بۆیه لێره‌وه ده‌بێت بزانین ده‌سه‌ڵات دوای هه‌ڵبژارنه‌كان هه‌مووی له ده‌ست هه‌ڵبژێردراوان و حكومه‌تدا نییه, به‌ڵكه ئه‌وان پێش ده‌رچونیان كڕدراون و له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن, به‌شێكی كاریگه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی له ده‌ست ئه‌و لایه‌نانه ده‌مێنێته‌وه كه هۆكار بوونه بۆ ده‌رچوونی ده‌سه‌ڵاتداران كه سه‌رمایه‌داران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیانن .
ئایا ده‌زانن ۆڵ ستریت ته‌مویلی زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات؟؟, كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2012 ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری, ئه‌نجومه‌نی پیران و سه‌نات كۆی گشتی 6 ملیار دۆلار خه‌رجیان هه‌بووه, ئه‌مه‌ش 13% زیاتر بووه له خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2008 , له‌و بڕه ته‌نها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار 2,6 ملیار دۆلاری به‌ركه‌وتووه, سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پارانه ته‌حه‌كوم ده‌كه‌ن به به‌شێك له سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كان و ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه به پێی به‌خششه‌كانی لایه‌نی به‌خشه‌ر .
((گرافیک؛ بەدەستهێنانی کۆشکی سپی 6 ملیار دۆلاری دەوێت- سبەی )).
هه‌ر ئه‌مه‌یه وایكرد گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی وێنه‌ی كۆشكی سپی بڵاو بكاته‌وه بڵێ به 2,5 ملیار دۆلار بۆ فرۆشتن((معركه انتخابیه… بمَقاسات أمیركیه!- د. عبدالله خلیفه الشایجی – جریده الاتحاد)).
ساڵی 2004 یش جۆرج بۆشی كوڕ 270 ملیۆن دۆلار‌و سه‌ناتۆر كیریش 235 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه, ئه‌م پاره زۆره‌ش كه ساڵ به ساڵ نرخی كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌رزه‌وه ده‌بێت به سانایی بێ پشتیوانی گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندان كۆناكرێته‌وه.
ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 ه‌دا 226 ملیۆن دۆلاری له 1,5 ملیۆن به‌خشه‌ره‌وه كۆكرده‌وه , كه 90%یان كه‌متر له 100 دۆلاریان به‌خشی به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی .
هاوكات به‌خششه‌رانی ده‌ره‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن, به‌دوایدا ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌موو جیهان((بێگانه‌كان 1,3 ملیار دۆلاریان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا به‌كار هێناوه (( مخاگر لعبه الملیاردیرات اڵامیركیین-روبرت رایش-8-1-2013-بیان )).
به‌خشش وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌دارانه له‌بواری بازاڕی سیاسه‌ت, ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌شیان ده‌ریش نه‌چێت ئه‌وا له ماوه‌ی دووردا قازانجه كه‌ن .
بۆیه چه‌نده زیان ده‌كه‌ن هه‌ر دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌م بازاڕه ده‌كه‌ن و زیانه‌كان رابردوو له بیرده‌كه‌نه‌وه , ئه‌وان بیر له دور ده‌كه‌نه‌وه.
كاندید كڕین و ده‌نگ كڕین
له بازاڕی هه‌ڵبژاردندا دوو كاڵا ده‌فرۆشرێت, سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ند كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی زه‌بلاح كاندیده‌كان ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی له دوای سه‌ركه‌وتن به پێی ویستی سیاسی و ئابووریان بڕیار بده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن, نموونه خاوه‌ند پاڵاوگه‌ی نه‌وت و چه‌مه‌نتۆ و داوا له كاندیده‌كانی ده‌كات دژ به هه‌ر بڕیارێك بووه‌ستنه‌وه كه باس له پیس بوونی ژینگه و تاڵانی سامانی ژێر زه‌مینی و دزینی شاخه‌كانی كوردستان بكات و باج بسه‌پێنێت به‌سه‌ر داهات زۆره‌كاندا, جێگای سه‌رسوڕمان نییه یه‌ك پارله‌مانتار له كوردستان تا هه‌نووكه به‌جدی باسی له سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر داهات زۆره‌كان و هه‌مواركردنی یاسای وه‌به‌رهێنان و دیاریكردنی لانی كه‌م و لانی ۆری موچه‌ی نه‌كردبێت!!!!.
له لایه‌كی تره‌وه پارت و سه‌رمایه‌داران ده‌نگی هه‌ژاران ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ربچن, واتا له كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌موو كۆمه‌ڵگا له قۆناغی ئاڵوێڵ پێكردندایه, چ هاووڵاتیان ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دان ده‌نگه‌كانیان ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی خۆیان بده‌ن , له رێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانیان بپارێزن, هاوكات كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به دروشمه روكه‌شه‌كان و له ژێره‌وه‌ش كۆنترۆڵكراون یاخود له لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و پارته‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
به كورتی سه‌رمایه‌داران ئه‌گه‌ر له باری ئاسایی‌دا مامه‌ڵه به كاری مرۆڤه‌كانه‌وه بكات, ئه‌وه له كاتی هه‌ڵبژاردندا مامه‌ڵه به مرۆڤه‌كان به خوێن و ئێسكیانه‌وه ده‌كات.
له كوردستاندا چۆن ته‌مویلی حیزب و سیاسه‌ت كۆنترۆڵ بكرێت
په‌یوه‌ندی نێوان پاره‌و سیاسه‌ت یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی سیاسیه‌تی ئه‌مرۆی جیهان, هه‌موو كات سه‌رمایه‌داران له رێگای پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت داده‌نێن و حیزب و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌كه‌نه ژێر ڕكێفیانه‌وه‌و ده‌یانكه‌نه پاشكۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان .
ژیانی سیاسی له هیچ وڵاتێكدا ته‌ندروست نابێت تا كاریگه‌ری سه‌روه‌ت و سامان له‌سه‌ر سیاسه‌ت به یاسای توند نه‌به‌سترێته‌وه‌و لغاو نه‌كرێت, پاره هه‌میشه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن داده‌نێت. پێوێسته رۆڵی ته‌مویل له ژیانی سیاسی به یاسا رێك بخرێت له هه‌موو پرۆسه‌كانی ژیانی سیاسی, حیزبی, هه‌ڵبژاردن دا.
ده‌نگ كڕین و به‌رتیلدان به دنگده‌ران تاوانه و بكه‌رانی ده‌بێت به پێی یاسای په‌سه‌ندكراو سزا بدرێت, سه‌رچاوه و رێژه‌ی كۆمه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان كه تا هه‌نوكه شاراوه‌یه و كه‌س نازانێت چه‌نده و چۆنه و له كوێوه دێن, ده‌بێت به پێی یاسا رێكبخرێت, هه‌رچه‌نده یارمه‌تی حكومه‌ت بۆ حیزبه‌كان هاوكارییه بۆ به‌شداریكردنی سیاسی و قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت, به‌ڵام رێگایه‌كیشه بۆ شێواندنی ژیانی سیاسی له كوردستان و ملكه‌چ پێكردنی پارتی سیاسی, ته‌نانه‌ت ته‌مویلی حیزب كاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ناوخۆی حیزبیش داده‌نێت, ده‌سه‌ڵاتداران له رێگای ته‌مویله‌وه كه‌سه‌كانی خۆیان له‌ناو پارت و لایه‌نه‌كان ده‌به‌نه پێشه‌وه, ته‌مویلی حیزب ده‌به‌ستنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی كه‌سی جێگی متمانه و ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانیان, هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی به بودجه‌وه, هاوكات هۆكاریشه بۆ گه‌نده‌ڵی سیاسی چونكه لێپرسینه‌وه له خه‌رجییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ناكرێت.
له كوردستان سنوور بۆ به‌خشین و خه‌رجكردن دانه‌نراوه و وه ته‌مویلی بێگانه كه له زۆر وڵات‌دا قه‌ده‌غه‌یه, كه‌چی له كوردستان ئازاده, به‌تایبه‌ت ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌ی سیاسی له كوردستان داده‌نێت له لایه‌ن وڵاتانی داگیر كه‌ره‌وه‌و هه‌میشه به‌دوای سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن, هه‌روه‌ها سنوری خه‌رج كردن و به‌خشین له كاتی هه‌ڵبژاردن ئاوه‌ڵایه‌و ته‌نانه‌ت به‌رتیل و ده‌نگ كڕینه‌كان له لایه‌ن پدك و ینك ه‌وه به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێن, ئه‌مه وێڕای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌زگاو دارایی حكومه‌ت.
پێویسته به‌شی باجی داهات و لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێری دارایی به یاسای تایبه‌تی به داهاتو و حیساباتی پارته‌كاندا بچنه‌وه‌و هه‌ر جۆره حیساباتێكی حیزبه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ژماره بانكه‌كانه‌وه به نایاسایی بدرێته قه‌ڵه‌م و سزای قورسی به بڕینی بودجه‌ی بۆ دیاری بكرێت, ته‌موینی بێگانه‌ش بۆ پارته سیاسیه‌كان سزای سه‌ندنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی حیزبی لێبكرێت وه‌ك له سینیگال په‌یڕه‌و ده‌كرێت ( التمویل السیاسی وأنڤمه التمویل بالدوله -لمحه عامه-د./ ێ‌یفین ێ‌اساس زامورا-مۆسسه بروێ‌نجز/ جامعه ێ‌وستاریكا
مایو 2008 ).
پێویسته لانی زۆری كۆمه‌ك و هاوكاری له لایه‌ن حیزب و كه‌سه‌كان به یاسا دیاری بكرێت, هه‌روه‌ها به یاسا پشتیوانی دارایی له پارت و لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت. كۆمه‌كه‌كان ته‌نها له رێگای ژماره‌ی بانكییه‌وه بێت, رێگا بگرترێت له ده‌ست خستنه ناو سیاسه‌ته‌وه له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه, هه‌روه‌ها دیاریكردنی لانی زۆری رێژه‌ی گشتی خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان به یاسا رێكبخرێت, هه‌روه‌ها ده‌ستی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌خششی حكومه‌ت بۆ پارته‌كان كۆتا بكرێته‌وه.
له كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ حیزبێك حیسابات ناكات, چه‌ندی خه‌رج كردووه, چه‌ندی كۆكردۆته‌وه, كێ هاوكاری كردووه, له كێی وه‌رگرتووه, داهاته‌كان چۆته سه‌ر چ حیسابێك, كام ده‌ست وه‌ریگرتووه, كام گیرفان خواردوییه‌تی, پشتیوانی حكومه‌ت چه‌ند بووه له كاندید و حیزبه‌كان, ئه‌مانه هه‌موو شاره‌وه‌ن .
هه‌لی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان
ئیكوادۆر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی چه‌پگه‌ڕاكاندا توانی یاسای ته‌موینی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكاته‌وه به قازانجی كاندیدی كه‌مده‌رامه‌ت به‌وه‌ی سنوری لانی زۆری خه‌رجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد تا هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌موو كاندیده‌كان دروست بكات, به‌وه‌ی هه‌موو كاندیده‌كان یه‌ك بڕه پاره بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت, به‌خششه تایبه‌تییه‌كان نابێت له 10%ی كۆی خه‌رجی كاندیده‌كان زیاتر بێت,به‌شداری ئه‌ندامانی حیزب 5% , ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی چاودێری وردی پرۆسه‌ی داهات و خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات (( الإكوادور: انتصار ساحق للرئیس رافاییل كوریا / رشید غویلب )).
هه‌رچه‌نده پشتیوانی دارایی حكومه‌ت له كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان پارله‌مان له جیهاندا باو نییه, ته‌نها له ئیكوادۆر و ئۆرۆگوای و فه‌ڕه‌نسا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌هۆی بونی جیاوازی زۆری ته‌مویلی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه, ته‌مویلی حكومه‌ت و دیاریكردنی لانی زۆری خه‌رجی و ته‌رخانكردنی ته‌مویلی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه, ده‌توانێت پارسه‌نگ بگه‌ڕێنێته‌وه له نێوان كاندیده‌كان, ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رفراوانی چه‌پ له ئۆرۆگوای كه ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی بیبی (مۆخیكا) له سه‌ر حوكمه سه‌ربكه‌وێت, به‌ڵێ لێره‌وه به‌ره‌ی به‌رفراوان توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر پارێزگاره‌كانی ئۆرۆگوای كه زیاتر له یه‌ك سه‌ده حوكمڕانی وڵاته‌كه بوون, ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بووه رێگایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی فره‌یی, بگره دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردنیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵات, كه پێشتر ته‌نها له لایه‌ن مه‌لاك و سه‌رمایه‌دارانه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو.
نموونه‌یه‌كی دی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه((93% به‌خششه‌كانی فیرنیناندۆ ئینریكی كاردۆسۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌رازیل له ساڵی 1994 له به‌خششه تایبه‌تییه‌كان له كۆمپانیا‌و سه‌رمه‌یاداره‌كانه‌وه بوو له كه‌رتی بانكه‌كان و ته‌لار سازیه‌وه (( التمویل السیاسی وأنڤمه التمویل بالدوله لمحه عامه-د./ ێ‌یفین ێ‌اساس زامورا-مۆسسه بروێ‌نجز/ جامعه ێ‌وستاریكا-مایو 2008 )) , ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌رمایه‌داران به به‌خششه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابنێن.
چاره‌سه‌ر بۆ كوردستان
بودجه و ته‌مویلی حیزب و ته‌مویلی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكه له كێشه ئاڵۆزه‌كانی به‌رده‌م ژیانی ته‌ندروستی سیاسی له كوردستان, من پێم وایه رێگا چاره‌سه‌ربه یاسا‌و له‌م رێگایانه‌وه ده‌بێت :
1- ته‌مویلی حیزب به یاسا رێكبخرێت, بودجه حیزبه‌كان به پێی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسی و ته‌مه‌نی تێكۆشانی پارته‌كان دیاریبكرێت, تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه لانی كه‌م 10 ساڵ بێت, له دوایدا بودجه‌ی حیزب ببه‌سترێته‌وه به رێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كان, به‌مه‌رجێك پێ به پێی به‌رزبونه‌وه‌ی كورسییه‌كان نرخی كورسیه‌كان كه‌مببێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان هێزه گه‌وره‌كان و هێزه لاوازه‌كان پێك بێت‌و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن پێك بێت.
2- رێگا له ته‌موینی ده‌ره‌كی بگرترێت و قورسترین سزا بۆ پێشێلكار تا راده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن و سزادانی كه‌سی یه‌كه‌مه‌كه‌ی دیاریبكرێت .
3- سنورێك بۆ به‌خششه تایبه‌ته‌كان دیاریبكرێت, كه پشكێكی كه‌م له بڕی خه‌رجی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و خه‌رجی لایه‌نی سیاسی دیاری بكات, به‌خششه گشتییه‌كان كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌یه به یه‌كسانی بۆ كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و لیسته‌كانی پارله‌مان دیاریبكرێت, سنوری به‌خششه تایبه‌تییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر ته‌سك بكرێته‌وه .
4- لانی زۆری خه‌رجی حیزب و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێن و به یاسا رێك بخرێت به ئاستێك هاوسه‌نگی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
5- هاتن و خه‌رجیه‌كانی حیزب له رێگای بانكه‌وه‌و به ژماره‌ی تایبه‌ت له ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج و چاودێری دارایدا بێت و سه‌رپێچی كار ده‌بێت سزای بۆ دیاری بكرێت.
6- خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی حیزب بۆ كاری سیاسی و رۆشنبیری به‌كاربهێنرێت و موچه‌ی حیزبی نه‌مێنێت.
7- كۆمپانیا و پرۆژه ئابوورییه‌كانی حیزب باج بخرێته سه‌ریان و نه‌توانرێت له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ڵك له قازانج و داهاته‌كانیان وه‌ربگرترێت.
8- كاندید كردن ئاسان بكرێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌امبه‌ریدا وه‌رنه‌گرترێت, بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی له بار بۆ كه‌مده‌رامه‌تان بڕه‌خسێنرێت و حكومه‌ت به یه‌كسانی هاوكاری سه‌رجه‌م كاندیده‌كان بكات .
له كۆتایدا ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم تا ده‌ستی پاره‌ی سیاسی له ژیانی سیاسی كوردستاندا كورت نه‌كرێته‌وه, ژیانی حیزبایه‌تی هه‌ر به‌شێك ده‌بێت له گه‌نده‌ڵی و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌سترۆیشتوی سیاسییه‌وه به خۆیان ماڵ و منداڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یانه‌وه هه‌ر كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د-به‌شی یه‌كه‌م
تێبینی: بۆیه ئه‌م 3 نموونه‌یه‌م وه‌رگرتووه چونكه هیچ نموونه‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌ستمدا نه‌بوو.