خۆپیشاندان لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا
له‌سه‌ر بانگه‌وازی حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان رێکخراوی به‌ریتانیا رۆژی 7/5 بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌به‌شداری ئه‌ندامان ودۆستانی حزب و خه‌ڵكانێکی ئازادیخواز، به‌رێوه‌چوو.
خۆپیشاندانه‌که بهپلاکارتی گه‌وره به‌وێنه‌ی سه‌رده‌شت و پلاکارتی نوسراوە بەدهسهڵاتدارانی کوردستان به‌رپرسن له‌پاراستنی ئازادی و گیانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسان، تیرۆر‌و ئیسنانکوژی له‌کوردستان ریسوا ده‌که‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر به‌رپرسیارن له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، بەزمانی ئینگلیزی وکوردی بەرزکرابوە ودرشمی”تەنها قەڵەمێک مابیت ،خۆینی سەدەشت وون نابێت””ئازادی ئازادی خۆینی سەدەشت ون نابیت، تاوانبارانی راستەقینە سەردەشت ئاشکرا بکەن” “نا بۆ کوشتن وتیرۆر لەکوردستان”…. لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەوترانەوە.
دەشتی جەمال پاش بەخێرهاتنی ئامادەبوان لەسەر هۆکاری سازدانی ئەو خۆپیشاندان بۆ سێهەمین سال یادی سەردەشت عوسمان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی روونکردەوە ..بەدوای ئەودا پایزه ئەحمەد وتاری سایتی ئەمرۆی له‌سێ هه‌مین ساڵیادی سه‌رده‌شتدا پیشکەشکرد لهتهواوبووندا دروشمی ئازادی وته‌وه و به‌شداربووانیش له‌گه‌ڵیدا وتیانه‌وه.
هەروەها نوری به‌شیر له‌رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب پاش ده‌ستخۆشانه له‌ئاماده‌بووان بۆ ئاماده‌بونیان له‌خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم له‌یادی سێ ساڵه‌ی سه‌رده‌شتدا له‌له‌نده‌ن، قسهوباسیکی کرد که‌وتی: سه‌باره‌ت به‌که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌نیا رفاندن و تیرۆره‌که‌ی نیه که‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی کوردی خۆمالیهوه ئه‌نجامدرا، که‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو له‌ناوه‌ندی شاری هه‌ولیرو به‌به‌رچاوی خهڵکو ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش و کارمه‌ندانی زانکۆ‌و له‌به‌رچاوی کامیرهکانهوهو به‌ناو شاردا‌و به‌چه‌ندین سهیتهرهدا براوه‌و کوژراوه، به‌ڵکو به‌دوای ئه‌وه‌دا تۆمه‌ت دروستکردن و که‌یسی ساخته بۆ دروستکردن. وه وتی که‌پێش سه‌رده‌شت تیرۆر له‌ژێر حاکمیه‌تی ئامهنهدا کراوه‌و دوای تیرۆری سه‌رده‌شتیش له‌کۆمه‌ڵگا زۆرێک که‌تونه‌ته‌وه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و لێدان ونان بڕین و سه‌رکوت و داخستنی ده‌نگی میدیاکان.
نوری به‌شیر له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی که‌یسی سه‌رده‌شت کارنامه‌ی ره‌شی 22 ساڵی حاکمیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه که‌نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نین و نوێنه‌ری که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌دران و دۆلاراو فیرعهوناوان… هه‌ر بۆیه له17 ی شوباتدا خه‌ڵک زیاتر له ساڵی 1991 ته‌وه‌هومه‌کانی به‌ناسیونالیزمی کوردی و خۆماڵی رهوایهوهو بۆیه نایان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی هه‌ریم و کوردایه‌تی وت. به‌ڵام ئه‌مه کافی نیه‌و خه‌ڵک ده‌بێ ریزی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی جیاکاته‌وه، وه به‌ریزی به‌ره‌ی رادیکاڵی کۆمه‌ڵگاوه؛ کۆمۆنیستی وکرێکاریهوه په‌یوه‌ست بن، که حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان له‌پێشه‌وه‌ی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا وه‌ستاوه، وه به‌رده‌وام به‌رگری له‌ئازادی سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین و مانگرتن و رێکخراو بوون ده‌کات، ئه‌مه‌ش رێگای کۆتایی به سه‌رکوت و کوشتار دێنێت.
شایەنی باسە رادیۆی پێشه‌نگ له‌ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که کرد له‌وانه پایزه ئەحمەد ، نزار عقراوی و نوری به‌شیر.
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان
8-5-2013
Website: www.hkkurdistan.org