Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
ئێتیک و یاسا لە میدیای کوردیدا … د.هێرش ڕەسوڵ

ئێتیک و یاسا لە میدیای کوردیدا … د.هێرش ڕەسوڵ

Closed
by May 9, 2013 کتێبخانە

 

 

 

 

 (ئێتیک و یاسا لە میدیای کوردیدا) ناونیشانی تازەترین کتێبی دکتۆر هێرش ڕەسوڵە، کە لەم رۆژانەی رابردودا، هاوکات لەگەڵ ٢٢ی نیسان (جەژنی رۆژنامەنوسیی کوردی) کەوتە کتێبخانەکانەوە. 

ئەم کتێبە، کە کۆمەڵێ توێژینەوە و وتارە دەربارەی میدیا و میدیای کوردی، وەک ئەمەکێکی زۆر بچوک پێشکەش بەڕۆحی هەریەک لە رۆژنامەنوسانی شەهید سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان کراوە. 

 

کتێبەکە، سەرچاوەیەکی بە کەڵک دەبێت بۆ مامۆستا و خوێندکارانی بەشەکانی راگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم و، هەروا بۆ میدیاکارانیش.

کتێبی ناوبراو، وێڕای پێشەکی، ٢٦ توێژینەوە و وتاری گرتۆتەخۆ، بەم ناونیشانانەی خوارەوە: (ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دروستبونی [ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م] له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستاندا له‌ نێوان ئێتیك و ئازادیدا، رۆژنامه‌نووسیی كوردی.. ده‌سه‌ڵاتێكی بێده‌سه‌ڵات و ناچاودێر، غیابی ئێتیك له‌ میدیای كوردیدا، پرۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان، رێكڵام له‌ نێوان ئێتیك و یاسای راگه‌یاندندا، پرۆژه‌ده‌ستوری هه‌رێم.. ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نووسی سنوردارده‌كات، واقیعی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندن، با تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان نه‌بێته‌ كەلتور، رۆژنامه‌ی ئازاد و فشاری مه‌ده‌نی له‌ نێو گه‌مه‌كانی حزبدا، میدیای بینراو و ئێتیكی پیشه‌، رۆژنامه‌نووسیی زه‌رد و میدیای كوردی، كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئێتیكی میدیاكان، زمانی راگه‌یاندنی بیستراوی كوردی، رۆژنامه‌نوسی ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نوسی ئاره‌زومه‌ند، ئایا میدیای كوردی داهێنه‌ری هه‌یه‌؟، میدیای ئه‌لیكترۆنی، ئازادیی راده‌ربڕین و گه‌شه‌پێدانی سیاسی، فۆتۆ جۆرنالیزم، رۆژنامه‌ و پشو، راگه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ند، ترس له‌ ره‌خنه‌.. ترس له‌ راستی وتن، رۆژنامه‌ و نه‌ریتی خوێندنه‌وه‌ لای ئێمه‌، په‌یامنێر و كاری په‌یامنێری، ده‌رباره‌ی گۆشه‌ی تایبه‌تمه‌ند، مافی زانین بۆ میدیاكاران).

ئەم کتێبە، لە نزیکەی ٢٥٠ لاپەڕە پێکهاتوە و یەکێکە لە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و ژمارەی سپاردنی (١٢٨٥)ی ساڵی ٢٠١٣ی بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەگشتییەکانی دراوەتێ. دیزاینی ناوەوەی سەیران عەبدولرەحمان و دیزاینی بەرگیش ئارام عەلی کردویەتی.

 (ئێتیک و یاسا لە میدیای کوردیدا) پێنجەمین کتێبی چاپکراوی نووسەرە، ئەمەش لە دوای کتێبەکانی (رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌ باشوری كوردستان- توێژینه‌وه‌- 2006، میدیا و ده‌سه‌ڵات- كۆدیدار- 2008، ئازادیی راده‌بڕین له‌ رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا- ماسته‌رنامه‌- 2009، دانپیانانی كوژراوێك- كۆچیرۆك- 2012).

ئێستاش چوار کتێبی تری بە ناونیشانەکانی (ئه‌ركی چاودێركاری له‌ ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیی هه‌رێمی كوردستاندا- تێزی دكتۆرا، میدیا و ئێتیكی پیشه‌- نووسین و ئاماده‌كردن، میتۆدی توێژینه‌وه‌ی میدیایی- ئاماده‌كردن، دیالۆگی ڕۆژنامه‌نووسی- ئاماده‌كردن) ئاماده‌ی چاپن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.