
ئه‌كته‌رێك به‌دوای ده‌رهێنه‌ردا ده‌گه‌ڕێت.!
*گه‌ڕان به‌دوای ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئهكتهردا.!
كێ ئه‌كته‌ره؟ بۆچی ده‌گه‌ڕێت؟ چی لێ ون بووه؟ به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا كێ ده‌رهێنه‌ره؟ بۆ خۆی ون كردووه؟ چۆن ده‌دۆزرێته‌وه؟ ئه‌م سێ پرسیاره له بوونی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر، به‌شێكی زۆری هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كرده‌ی هونه‌ریی لای ئێمه شیدهكاتهوهو به‌رچاو ڕوونیمان ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ورد په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر گرفته هه‌نوكه‌ییه‌كانی كاری ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و پرۆسێسی شانۆیی له كوردستاندا.
به‌و پێیه‌ی هه‌میشه له‌گفتوگۆی دوای به‌رهه‌مه شانۆیی و درامییه‌كاندا زۆرترین ڕه‌خنه و سه‌رنج ئاڕاسته‌ی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره ده‌كرێت كه ناویان (ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره) ئه‌م بینینه‌ش بۆ ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه له خۆڕا نییه و په‌یوه‌سته به پێگه و قورسایی ئه‌وان له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی نووسینه‌كه‌مان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره بێت، پێویست ده‌كات وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره كورته بده‌ینه‌وه، وهڵامهكانیش به شێوازێكی جهبرییانه نه‌بێت و پێناسێك بێت كه (كاره‌كته‌ر و ئه‌كته‌ر) له‌چوارچێوه‌یه‌كدا قه‌تیس بكات و دوا ڕووخساریان دیاری بكات، به‌ڵكو پێویسته به‌دیاری كراووی ده‌ستنیشانی ئه‌و گرفتانه بكه‌ین كه ئه‌كته‌ر له كاری شانۆ و درامادا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و گرفتانه، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌ستده‌خات، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پرسیارانه پرسیارێكی گریمانه‌یین له پرۆسه‌ی كاری هونه‌ریدا.
له یه‌كه‌م بینین و ده‌ركه‌وتنی ئهكتهردا به‌و پێناسه‌یه‌ی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی رووسی ستانیسلاڤسكی ده‌یناسێنین، كه ئه‌و پێی وایه “ئه‌كته‌ر مرۆڤێكی هه‌سته‌وه‌ره، وتن و گفتاری له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌جۆرێكه كه ئه‌و هه‌ست به وشه‌كان ده‌كات و به قوڵییهكی زۆره‌وه گوزارشتیان لێده‌كات، ئه‌وه‌نده زیاده‌ڕۆیی ناكات بینه‌ره‌كان گاڵته‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش به سارد‌و سڕی وته‌كانی ناڵێت بینه‌ر هه‌ست به ڕاستگۆیی و ناخی نه‌كه‌ن.”
برتۆڵد برێشت، جۆرێك له پێچه‌وانه‌ی ستانیسلاڤسكی، ئه‌و پێی وایه ئه‌كته‌ر نابێت بیركردنه‌وه‌یه‌كی شاعیرانه‌ی هه‌بێـت بۆ دیالۆگ و وشه و ڕسته‌كانی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، پێویسته ئه‌كته‌ر له رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كه‌یدا نهتووێتهوه، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك به بینه‌ران بڵێت ئه‌وه منی ئه‌كته‌رم ڕۆڵی كاره‌كته‌ره‌كانی (هاملێت، شالیر، ئۆڤیلییا، ڤاسیلی، زاخار ئیڤانۆڤیچ..هتد) بۆ ئێوه نمایش ده‌كه‌م، بیرتان نه‌چێت ئێوه ئه‌و كاره‌كته‌رانه نابینن، ئێوه من ده‌بینن له‌به‌رگێكی ته‌نكی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌دا.”
دوای ئه‌م دوو بینینه جیاوازه بۆ ئه‌كته‌ر، لای دوو ده‌رهێنه‌ر و ئهكتهرناسی گه‌وره‌ی جیهانی، لێره‌دا ده‌پرسین پۆلێنكردنی ئه‌كته‌ری كورد له‌سه‌ر بیردۆزی (برێشت و ستانیسلاڤسكی) ده‌كه‌ونه كام تای ئه‌و دوو بۆچوونه‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش پێویستی به‌كات و زه‌مینه و ده‌رفه‌تی زیاتره، بۆیه پێویسته ئێمه لێره‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی باس له ئه‌كته‌ری كورد له‌ژێر روناكی میتۆدی ئه‌و ده‌رهێنه‌ردا، باس له ئه‌كته‌ری كورد و خه‌ون و رۆڵ بینین و ده‌ركه‌وتنی له شانۆ و به‌رهه‌مه درامییه‌كانی تردا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئه‌و نهێنی و ڕه‌هه‌نده شاراوانه بدۆزینه‌وه كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه ماوه‌یه‌كی زۆره جۆرێك له بێ ئاگایی بۆ درووست بووه‌و نازانێت له‌كوێوه ده‌ست پێده‌كات و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
*چۆن ڕۆڵێكم له‌و درامایانه ده‌ستكه‌وێت؟!
گه‌ڕان به‌دوای ڕۆڵ و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ردا، یه‌كێكی تره له‌خه‌ونه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی خۆی ناوه ئه‌كته‌ر، هیچ كه‌س نییه، یاخود هیچ كۆدو پێوه‌ندێك نییه رێگریی بكات له ئه‌كته‌ری شانۆ و پێی بڵێت نابێت له درامای ته‌له‌فزیۆنیدا ڕۆڵ ببینیت، قسه له‌سه‌ر ڕۆڵ بینین نییه، قسه له‌سه‌ر ئه‌و لێشواوه به‌رفراوانه‌یه كه به‌شێكی زۆری ئه‌كته‌رانی شانۆ، له ئێستا بۆ ڕۆڵ بینین له درامایه‌كی كوردیدا هه‌ڵپه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌رێكی درامای ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌ن تا ڕۆڵی كاره‌كته‌رێكی بێ ڕه‌هه‌ندی بێ مه‌ودای ناشیرینیان بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك هاوپیشه‌كانی تریان ده‌ربكه‌ون و خه‌ڵكی و بینه‌ره ساده‌كانیان ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ن و هه‌ست نه‌كه‌ن له‌بیرچوونه‌ته‌وه، به‌دیوێكی تریشدا به‌شێك له‌و ئه‌كته‌رانه به بیانووی جۆراوجۆر، ده‌یان ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌دۆزنه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێك له‌و دراما فاشیلانه بپچڕن، گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و دراما ته‌له‌فزیۆنییانه بكه‌ین كه له‌ماوه‌ی پانزه ساڵی ڕابردوودا له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كانه‌وه نمایش كراون، ئاستی هونه‌ریی و لایه‌نی ته‌كنیكیان نه‌ك ناگاته ئاستی به‌رهه‌مه‌كانی وڵاتانی دراوسێمان، به‌ڵكو هێنده خراپیشن بینه‌ری ئاسایی ده‌یان ڕه‌خنه و كهموكورتییان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌و به‌رهه‌مه باش و هونه‌رییانه‌ی كه له ڕابردوودا پێشكه‌شكراوون ژماره‌یان هێنده كه‌مه ته‌نانه‌ت له په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست تێناپه‌ڕێت، بێگومان ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه به‌رپرسن كه خۆیان ناوناوه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گر و مونتێر و …هتد كاری درامای ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌ن.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دونیا و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌رێتێكی هونه‌ریی، لێره ئه‌كته‌ر عه‌وداڵه و به‌دوای ده‌رهێنه‌ردا و ڕاده‌كات تا رۆڵێكی چنگ بكه‌وێت، باسی ئه‌و هه‌موو گه‌مه ناشیرینانه‌ش ناكه‌م كه ئێستا خه‌ریكه ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه باند و گرووپ بۆ درۆزینهوهی ئه‌كته‌ر بۆ ده‌رهێنه‌ران، به‌جۆرێكه هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندووه، به‌لام ئه‌م حاڵه‌ته پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌كاری شانۆیدا ده‌بینرێت، له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا ده‌رهێنه‌رانی شانۆ ده‌یان خه‌م و گرفتی جۆراوجۆریان هه‌بووه به‌رامبه‌ر نا ئاماده‌یی ئه‌كته‌ر و ئیلتیزام نه‌كردن به پڕۆڤه و چه‌ندین كێشه‌ی تر، خه‌مه‌كه له‌وه‌دایه زۆرێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه وه‌ك بیمارێك ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كاری ته‌له‌فزیۆنی ئه‌زموون و توانا و ئاستی هونه‌ریی و ته‌نانه‌ت ناوبانگیشیان زۆر زیاتره لهودهرهێنهرانه، به‌داخه‌وه له ڕابردوودا زۆرێك له‌و ئه‌كته‌ره به ئه‌زموونانه‌ی كورد، كه ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك مامامۆستا و پێشه‌نگی كاری هونه‌ریی خۆمان ته‌ماشامان ده‌كردن، له‌و درامایانه زۆر به‌ناشیرینی بینیمانن، دڵنیام له‌و كاتانه‌دا بمانزانیایه داهاتووی ئه‌و ئه‌كته‌ر و شانۆكارانهمان به‌م ڕۆژگارانه ده‌گات هه‌رگیز به‌و چاوه ئهفسانهییانهوه سه‌یرمان نه ده‌كردن.!
ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه ئه‌م وتانه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه نییه كه كاری درامای ته‌له‌فزیۆنی ڕهتبكهینهوهو دایبڕنین له هه‌موو ڕه‌هه‌ندێكی هونه‌ریی، به‌ڵكو ئه‌م نووسینه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دانانی مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌یه له شوێنی خۆیدا و بایهخدانهوهیه به‌و هونه‌ره مه‌زنه‌ی كه پێی ده‌ڵێن شانۆ.
*كاركردنێكی ده‌روێشانه، یان شاهانه ؟
له‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی نووسینه‌كه‌مدا نامه‌وێت باس له تایبه‌تمه‌ندی و شێواز و ستایلی كاری ئه‌كته‌ر بكه‌م له درامای ته‌له‌فزیۆنی و شانۆدا، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌می ئه‌كته‌ر بكه‌م كه ماوه‌یه‌كی زۆره له گفتوگۆدام له‌گه‌ڵ زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شه‌پۆله به‌رفراوانه‌ی كاركردنیان له دراماكان تێبگه‌م، ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا تێی گه‌یشتووم به‌خاڵ و به‌خێرایی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌م كه ئه‌مانه‌ن:
*ئه‌كته‌رێك دوای زیاتر له 20 ساڵ ئه‌زموونی هونه‌ریی پێی وتم “من ئاماده‌نیم چوار مانگ له پڕۆڤهدابم له هۆڵێكی شانۆدا، 3 ڕۆژ نمایش بكه‌م و 400 كه‌س نمایشه‌كه‌م ببینێت، بۆیه ده‌چم له درامایه‌كدا رۆڵ ده‌بینم هه‌زاره‌ها بینه‌ر ده‌یبینێت.!
*ئه‌كته‌رێكی تریش كه دوای تهوكردنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان، هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌هاته به‌رده‌می بۆ رۆڵ بینین له شانۆدا، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌وه توانی رۆڵێكی بچووك لای ده‌رهێنه‌رێك وه‌ربگرێت، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له رێگه‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌وه رۆڵی تر وه‌ربگرم، چی له شانۆ بكه‌م نه هۆڵێكی باشمان هه‌یه، نه ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌زانن چۆن كارده‌كه‌ن و نه هیچ داهاتێكیشی هه‌یه.!
*ئه‌كته‌رێكی تر، ده‌یان ساڵه له هۆڵه‌كانی شانۆدا باسی یاخی بوون و تێكشكانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادی ژن و زۆر پرسی تر ده‌كات، خۆی یه‌كێك بوو له ڕه‌خنه‌گره زۆر دیاره‌كانی ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی كه به درامای ته‌له‌فزیۆنی ناوده‌برێت، پێی وابوو ئه‌وه بازرگانیكردنه به هونه‌ره‌وه‌و چێژی هونه‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌لا هه‌لا ده‌كات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌كته‌ره خۆی له‌و ههڕاجكردنهدا رۆڵ ده‌بینێت و ده‌یان پاساوی لاوازیش ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ی كهكردوویهتی.
*ئه‌كته‌رێكی تر ده‌ڵێت “كاتی كاركردنی ده‌روێشانه به‌سه‌ر چوو، من ئاماده‌م تێدانییه به خۆڕایی خۆم و هونه‌ره‌كه‌م هه‌ڕاج بكه‌م، چه‌ند مانگێك كاتی خۆم بگرم، ده‌چم له درامادا كارده‌كه‌م و پاره وه‌رده‌گرم و بینه‌رێكی زۆریش ده‌مبینێت و ده‌مناسێت.”
*بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر له‌و ئه‌كته‌رانه پێیان وایه رۆڵ بینین له درامادا كات به‌سه‌ربردن و كه‌یف كردن و سه‌یران و سه‌فایه، ده‌یان چیرۆكی سه‌یر وسه‌مه‌ره هه‌ن كه ستافی ئه‌و درامایانه‌ن هه‌یانه له‌كاتی وێنه‌گرتن و كه‌مپه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی شار و گوند و شارۆچكه‌كان، له كه‌شی خواردنه‌وه‌و یاری كاغه‌ز و كه‌ش گۆڕین و گه‌شت و سه‌فاو…هتد ئه‌وان پێیان وایه ئه‌مه جۆرێكه له ژیاندۆستی و دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له‌و مه‌رگدۆستی و ڕه‌شبینییه‌ی شانۆ كه له ماوه‌ی ڕابردوودا گوتاره‌كه‌ی پێی ناسراوه.
له‌م وتانه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین زۆر پێویسته ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد كاری درامای ته‌له‌فزیۆنی بكه‌ن و ئه‌مه مافێكی سه‌ره‌تایی و گرنگی خۆشیانه، به‌ڵام پێویستهئاستی هونه‌ریی خۆیان بزانن و دوای زیاتر له بیست ساڵ كاركردن سه‌یرێكی دواوه بكه‌ن، بزانن چی‌یان كردووه‌و چی ماوه بیكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌و ته‌ماشاكردنه‌ی ڕابردووی كاری ته‌له‌فزیۆنیدا ڕابمێنین، ده‌بینین گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن زیاتر له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیك بووه نه‌ك نواندن و شێوازی ده‌رهێنان، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری دراماكان ده‌بێته‌وه كه بۆچی نه‌یان توانیووه له‌و ماوه‌یه‌دا شان به‌شانی ته‌كنه‌لۆژیا و لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاری درامی ئه‌وانیش گه‌شه به توانا و به‌هره هونه‌رییه‌كانیان بده‌ن.
به‌هیوای ئه‌وه‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره وه‌ڵامێكی وردبێـت بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر كار و پێگه‌ی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له كاری شانۆیی و درامای ته‌له‌فزیۆنیدا.
كامه‌ران سوبحان