Skip to Content

Wednesday, July 24th, 2024
بە ڕێگاوە …  نەوزاد بەندى

بە ڕێگاوە … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

                                                                                             

 

– زۆر جار سەرشەقامەکان ، وەکو بن دارتووەکان ، پڕن لە شیعرى هەڵوەریو ..-

-1-

عەرەبانچییەک ،

بەو جۆرە بانگى هاوڕێکەى ئەکرد :

-بەکرە بۆرژوا ..

بەکرە سێ خانوو ..

بەکرە گالاکسى چوار .. !

 

-2-

– یەعنى سەرفە نەزەرى لێبکەم ؟

– بە من ئەڵێى ؟

ئەرێوەڵڵا ..هەر ئێستە سەرفە نەزەرى لێبکە ..

حەواڵەى بکە  بە خوا ،

ئەو حەقى بزنى شاخدار 

بەسەر بزنى بێ شاخەوە ناهێڵێ ..

(  جا  دەستى برد بۆ سەرى ..

جێى شاخێکى ،

خوراند ! )

 

-3-

هەر بە کەڵەگایى چومە ژوورەوە ..

چەند پۆلیسەکە هاوارى کرد ..

چەند کابراى ئیستیعلامات نەڕاندى ..

خۆم لێکردن بە کەڕەى شەربەت .. !

 

-4-

ئەگەر لافاو نیوەى کۆمەڵگا ببات ،

نیوەکەى تر ئەبن بە ماسیگر ..

بە زاراوەى عەشایەرى :

ئەبن بە قیرش ..!

 

-5-

ئەوانەى لە جەنگا دەوڵەمەند ئەبن ،

لە ئاشتیدا ئەدرێنە دادگا .. 

( ئەگەر یاسا

لەسەروو پۆستاڵەکانەوە بێ )

 

-6-

شیعر جۆرێکە لە بێ ئەدەبى ،

لە حزوورى دیوەخانى ئاغادا ..

 

-7-

بەنداوێکى تر دروست نەکەن ،

ئەم ڕەمەزانە ئەخنکێین ..

 

-8-

لە جیاتى بایعیەکە ،

بەنزینى بێجى دابەشکەن ، خاسترە ..

( میللەت هەمووى بوون بە سایق ..

لەلایەکى تریشەوە ،

بەنزین وەکو برنجى درێژ و

زەیتى گوڵە بەڕۆژە نییە ،

ئێکسپایەر نابێ )

 

-9-

من ئەڵێم :

وەلى دێوانە بە عەشقى شەم نەمردووە ،

بە مەلاریاى

مێشولەى

ئەنۆفیلسى

گۆماوەکانى

سەید سادق ..مردووە ..

 

-10-

ئەمڕۆیش ،

برنج و فاسۆڵیاکەمان تێکرد ،

خوا کەریمە بۆ سبەینێ …

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.