وه‌رزی خومه‌ینی، وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن
فیلمی “وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن” تازه‌ترین به‌رهه‌می به‌همه‌نی قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كوردی ئێران ؛به ناوه‌رۆك و بابه‌تی سیاسی مێژوویی و به فیلم نه‌كراوی، به شێوازی شاعیرانه و داهێنه‌رانه‌ی به‌یانی ته‌سویری فیلمه‌كه و به تابۆ شكاندنی له‌وێنا كردن و هێنانه به‌رچاوی ئه‌و جه‌نایه‌ت و ته‌جاوزه قه‌بێحانه‌ی كه به‌سه‌ر زیندانیانی ژن له زیندانی ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری ئیسلامی‌دا هاتووه، فیلمێكی جیگای سرنج و تێڕامانه . فیلمی وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن ده‌مخاته‌وه بیری شانۆنامه‌ی “كه‌رگه‌ده‌نه‌كانی ئۆژێن یۆنێسكۆ، شانۆنامه‌یه‌ك كه دژ به شانۆنامه‌ی فاشیزمی هیتلێری نووسرا و تێیدا مرۆڤه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك
ده‌بوون به كه‌رگه‌ده‌ن. ئه‌م فیلمه به بیانوی گێڕانه‌وه‌ی چاره‌نووسی ژن و مێردێك كه له ده‌ماوده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی زه‌واج ده‌كه‌ن، حه‌یوانی ترین و قه‌باحه‌ت بارترین وێنه‌كانی وه‌رزێك
له مێژووی سیاسی ئێران دێنێته به‌رچاو و وێنای ده‌كات. واته وه‌رزی هاتنی خومه‌ینی.
مرۆڤی ده‌ستكاری كرا‌و، شوێنی ده‌ستكاری كرا‌و، پێوه‌ندی ده‌ستكاری كراوچه‌ند دووئالیته له‌م فیلمه‌دا له ده‌ستپێكه‌وه تا ئاخر دووپات ده‌بێته‌وه. سروشت به‌ربڵاو، سیحرئامیز و فره ره‌نگ، زیندان، گۆڕستان،
لۆكه‌یشێن گه‌لی ته‌نگ و تاریك و به‌رته‌سك. شاعێر، شیعر عێشق و مه‌عشوق،گه‌وره‌یی و جوانی و زه‌و ئیراده‌ی مرۆڤی راسته‌قینه له به‌رانبه‌رمرۆڤی دیلی هه‌وه‌س و قین و لاواز. په‌یوه‌ندی ئازاد و بێ لایه‌نانه و
پڕ له هه‌ست و جوانی شاعیر و مه‌عشوقه‌كه‌ی “بیهروز وسوق و مونیكا به‌لوچی” له به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندی ره‌ش و فێڵبازانه و حه‌یوانی مرۆڤێكی لاواز و بێ رۆح به ناو “ئه‌كبه‌ر ره‌زایی” كه‌یه‌ڵمازئه‌ردۆغان” ئه‌و ده‌وره ده‌نونێت. كه ده‌چیته قووڵایی فیلمه‌كه مه‌رگ و ژیان، عه‌شق و قین و لاوازی و ئیراده، جوانی سروشت و قه‌باحه‌تباری دنیای ساخته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، به روونی وه‌كوو رووه تاڵ و شیرینه‌كانی
ژیان له پلانه جۆراوجۆره‌كانیدا، به‌ش بووه و جیا له گشتگیری ته‌كاموڵی دیالكتیكی، ته‌نه‌وه‌ع و چه‌ند ره‌هه‌ندی به فیلمه‌كه به‌خشیوه. له هه‌مان كاتدا كه ده‌تگریه‌نێت به كاره‌ساته‌كانی ناو زیندان و ده‌ره‌وه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشی به‌خوێن خنكاوی خه‌ڵكی ئێران‌دا، وزه‌یشت ده‌داتێ به پیشاندانی نه‌رم و نیانی جوانیه‌كانی دوونیای دووعاشق كه هێشتا ده‌ڵێی به‌شێك له سروشتن. قینی ره‌ش و كوێری خومه‌ینی و
بكوژه‌كانی نیشان ده‌دا و عه‌شق و دیمانه ئاشناكانیشی دێنێته به‌رانبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام مێژوو و تاوانبارانی ده‌ركه‌ون. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات هونه‌ر شاراوه ترین شاراوه‌كان پیشان ده‌دا و كپ ترین
ده‌نگه‌كان ده‌هێنێته زمان.
“مینا مونیكابه‌لوچی” كچی ژاندارمێكی شاهه‌نشاهی و هاوسه‌ره‌كه‌ی “ساحێل فه‌رزان” كه بێهروز وسوق ده‌وری ده‌گێڕێت، شاعرێكی كورده ناسیاسی وسه‌ركه‌وتوو له بواری نووسیندا. شۆفیری بنه‌ماڵه‌كه‌یان “ئه‌كبه‌رره‌زایی” كه حه‌سره‌ت به ژیان و دارایی ئه‌وان ده‌خوازێ، ته‌نانه‌ت بیرله به‌خاوه‌ن بوونی مینا ده‌كات. خۆی هه‌ڵده‌پێچێ له دار و ده‌سته‌ی خومه‌ینی و ئه‌وێ وه‌ك باشترین ریز بۆ قین رشتن ده‌دۆزێته‌وه و به هۆی خوێنڕێژی و بێ ره‌حمی ئاوا حكومه‌تێك ده‌توانێ بیشیانخاته زیندان و داوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان بكات و هه‌وڵ بدات خۆی به‌سه‌ر مینادا بسه‌پێنێت. ئه‌م چیرۆكه درێژه ده‌كێشێت تا ٢٠١٠ فیلمێك لێوان‌لێو له تێكه‌ڵی وشك و زبری دنیا و ره‌نگ گه‌لی ره‌ش و قاوه‌یی ناو لۆكه‌یشنه‌كانی.
كۆپله كۆپله شێعر، فرِێم فرێم وێنا
له رێگای فلاش به‌كه‌وه چاره‌نووسی كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موویان قوربانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن. سه‌ره‌تا به ششتنی كه‌سایه‌تی شاعێره‌كه ده‌ستپێده‌كات، كه هێنده‌ی لێدراوه ده‌بێ وه‌كوو شتێكی بێ
گیان سونده‌ی لێ بگیردرێ. له راستیدا ده‌یشۆننه‌وه له‌و بۆن و پیسیه‌ی كه بۆگه‌نی كرده وه و ده‌رئه‌نجامی بێ ره‌حمی كوێرانه‌یانه. نه‌رده‌كانی زیندان به‌رته‌سكی ناو رێگاكانی سجن، هاوار و داوی سلول، تابه دوایدا فه‌رزان نیشان ده‌دا. شاعیرێك كه له مه‌راسمێكدا كتێبه‌كه‌ی ئیمزا ده‌كات (بوونه‌وه‌رێكی به هه‌ست و سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی).
له به‌رانبه‌ردا، كه‌سایه‌تی به‌رانبه‌ر شۆفیری بنه‌ماڵه‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی ،كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز و په‌راوێز كه‌وتوو. پاشان شاعیر ومه‌عشوقه‌كه‌ی له قاب به‌ندی سیحرئامیزی سروشتدا نیشان ده‌دات. فلاش
ۆردێك بۆ پێشه‌وه و پێره‌مێردێك له گۆڕستاندا و له‌سه‌ر گۆڕێك.
له ناخی گڵ چت ده‌وێ
مه‌گه‌ر رزگار نه‌كراوی
واڵات كردووه زه‌وی
به‌ڵام چاوه‌كانتیان شاردووه‌ته‌وه
وتوویانه زیندووی
مردووی یان زیندوو له كه‌س ئاشكارا نییه
لێوه‌كانت بدووره و دیوار بنێ به‌كۆڵته‌وه و
رێگا بگره و بڕۆ.
پاشان ساحل به دوای مینادا به ره و ئیستانبول…..زیندان وقه بێحی كرده وه و كه لامی پیاوانی ئیسلام له فلاشبه كێككدا دێته وه بیر.به دوایدا لوكه‌یشنگه‌لی سارد‌و بێرۆحی هۆتێل،جاده،ناوه‌ڕێكانی زیندان ته سك و ناڕون،ئیستانبول شاری سۆزانییه كان، شاری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی پیاوانی تاك ره‌هه‌ند ،ئه وپیاوانه‌ی ژن وه‌ك كاڵایێكی جنسی تاقه ئاسۆیانه و له دنیای ته سك و تاریكی خۆیاندا ده‌یجاونه وه‌و بێڕحمانه دیلیان كردوه.
له پلانه سرنج راكێشه كانیتری ئه وێیه كه فه رزان و ئه وكه‌سانه‌ی بڕیاره هاوسه ره كه ی بدۆزنه وه له حمامی سونه تین زه رو به سه ر له شیانه وه یه زه روه‌كان له له شیان ده‌كه ننه‌وه و بۆ ناو پیساوی به رده‌میانی هه ڵده‌ده‌ن وێنه ی “ره‌زایی “ش هه‌ڵده‌ده‌نه ناو ئاوه كه و م له گه ل زه‌رووه‌كاندا.
شیعرێك
تارماییێك ره‌نگ ده‌دۆڕێنێ
سه ر ئاو ده كه وى
تێی راده‌مێنی كات راده وه‌ستێ
گریشمه ت ماقی ئه‌بێ
به دوای شیعره كه دا جگه ره یێك راست به ئا وه كه دا ده‌چه‌قێنێ و خوی و ها وسه ره كه یی بیر دێته وه كه له ئا و دا مه له یان كردوه.
جاڵجاڵۆكه یێك به سه رتدا دێت
چركه له لیكاوی چه و‌ر و لینجی هه‌ڵده‌ژه‌نێ
تاڵێ له زه مه ن هه ڵده كێشی
ده بیت به داویه وه، رزگارت ده كات
جاڵجاڵۆكه یێك كه به قه ده ر خۆی ئاسمان ده ته نێ
گه ر به م شێوازه هه موو فیلمه كه به سه ر بكه‌ینه وه ئه م دوانه هێڵی سروشتی و جوان و ناسكی ژیان به رانبه ر به هێڵی ده سكاری كرا‌و و نگریس،زبر و قه بێحی داده‌نرێت و پیشان ده‌درێت .شیعر‌و وێنه
گه‌لی ئه فسووناوی ناوه ناوه وه‌كوو سیمای راسته وخۆی ژیان و ده‌نگی ره‌سه ن و په‌ژاره گرتووی ناخی مرۆڤی به هه ست و ته ندروست، چركه چركه ی فیلمه كه لێك هه‌ڵده پێكێ.
له روگه پڕ واتاكانی فیلمه كه یه‌كێكیتر ئه وه یه كه به‌فر چڵی داره كه داده پۆشێ و به شووشه كه دا فرمێسك ئاسا داده‌چۆڕێ ئه مه‌ش ها وكاته له گه ل ده‌نگی دروشم وتنه وه ی خه‌ڵك،ئه مانه ش جۆره
وێنا كردنێكه بۆ ئه و داسه پاندنه سارد‌و بێڕۆحه ی خومه‌ینی به سه‌ر وڵاتی ئێران‌دا له و رۆژانه دا.
گرتن و دادگایی كردن یه كه مین روداوگه لی دوای شۆڕشن له فیلمه كه‌دا.مه حكه مه و ئاخوند‌و وێنه كه ی خومه ینی كه جۆره لێكچونێكی تێدا ده نوێندرێ له گه ل كه رگه ده ندا.ئه كبه ر ره‌زایی كه بیرخه ره وه‌و ئیستعاره‌یێكیشه له “موحسنی ره‌زایی”گه وره جه نایه تكاری سپا كه له ده‌لاقه ی تا ك ره هه‌ندو كه رگه‌ده نانه یه وه جه نایه ت به‌شێك له بڕوا كانیه تی.
دیسان كۆپله‌یێك شیعر
تێخی كام ده‌ست دسوێ به جه سته تدا
سپیێكی تۆخ چاوت تژی ده‌كات
مستی قونجاوت به خۆیدا ده‌گوشرێت
له ژێر ئا ویشدا چه مچه ت گڕ ده گرێت
كۆپله یێكیتر
دڕكێك له گه روت گیراوه
چاوه ڕوانیت بۆ ماوه ته وه
له به رزه‌خی دڕكێكدا داده‌گیرێی
كه س به ئا گا نیه لێت.
فلاشبه ك كامێرا له و دیو نه رده كانی زیندانه وه مینا ده رده‌خات ؛ پشت ده كات له رزگار بونێك كه بیخاته ئامێزی پاسدارێكی نه‌خۆِش، كه هێشتا دیلی مه یلی حه یوانی و نه خۆشانه ی جه سته یه و
له حه قیقه تداو تا ئاخری فیلمه كه ده‌رده كه وێت ئه وه زیندانبانه كه دیلی راسته قینه یه نه وه‌ك زیندانی.
ڕوگه‌یێكی تلری فیلمه كه دیواری زیندانه كه یه ره‌ش كراوه‌ته‌وه به وشه ى هيج ،كه ره نج به خه ساری بێزاری و ئه‌وپه‌ڕی بێهوده‌یی بارودۆخی زاڵ ده‌رده‌خات.له درێژه‌دا ژنه‌كه روت به چارشێوێكه‌وه‌و
كه‌له‌پچه له ده‌ست ده‌به‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ل هاوسه‌ره دیله‌كه‌ی تێكه‌ڵی ئه ویندارانه بكات.دوو عاشق به ده‌نگدا یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه‌و,به كه‌له‌بچه‌كانه‌وه به یه‌كدا ده‌ئاڵێن كه‌له‌بچه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قاییمتر به یه‌كدا باڵێن ره هه ندی جوانیناسی له‌م كاته دازۆر بكرو تایبه‌ته و له‌م جۆره روگانه به بڕوایی من بۆهه‌میشه له‌زه‌ینی بینه‌ردا جێگیر ده بن.به‌وه شه وه كه له نیوه‌ی تێكه‌ڵیه‌كه‌دا دوو عاشقی چاو به‌سراو له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه
ئه‌كبه ر ره‌زایی واته پاسداره‌كه خویی له جێگای عاشقه كه دا داده‌نێت و تا مه عشوقه كه دێت هه ستی پێبكات ته جاوزی پێده‌كات وبه زۆر درێژه به ته‌جاوزه‌كه ده‌ده‌ات. ده نگی زڕه‌ی كه له‌بچه‌كه له گه ل هه ر جوڵه یێكی بكه ره كه‌دا دێت‌و كه‌له بچكه زومی له سه ر ده كرێت , بۆ ئه‌وه‌ی ئیساره‌تباری ئا وا پێوه‌ندیێك كه ئیستعاره‌یێكیشه له پێوه‌ندی ته جاوزكارانه‌ی حكومه ته كه ی خومه‌ینی و كۆمه‌ڵگای ئێران ده ربخات و زۆر به جوانی ده‌ریده‌خات.هه‌روا كه دژه شۆڕش له‌و شۆڕشه‌دا خۆی له جێگای شۆڕش جه‌عل كرد‌و پاش هه‌ست پێكردنی خۆی سه پاند.
روگه‌یێكیتر رزگار بوونی ژنه‌كه‌یه به دوو مناڵی دووقلو وه وه ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا كه له ئاوا زیندانێك هه رگیز رزگارت نابێ و تا دواهه ناست كاریگه ریه كانی گه وره ده‌بێ.روگه یێكی تایبه‌ت به دوای
ئه‌مه‌دا ئه و كاته‌یه كه فه‌رزان پیاوه زیندانیێكه له ژێر به‌فروباراندا به دارێكه‌وه به سراوه‌ته‌وه‌و به چاوی هه‌ڵبه‌سراویشه‌وه،له زه‌وی و ئاسمانه وه جه‌وێكی سارد حه‌شاری داوه .لێره‌دایه كه‌به دابارینی كیسه‌ڵ ده‌رونی فه رزان پیشانده‌درێت داباریبنی سوورئالیستانه‌ی كیسه‌ڵ, وه‌ك سه نبولی خۆڕاگری به دواییدا كۆپله یێك
شیعر
له قاپوڕه‌ی ژێره‌و ژوورتدا چ باسه
به كام بن‌میچ ده‌ڵێی خانوو؟
قه‌پاخی به‌ردین وه‌رگێڕدراوه
له م زه ویه دا كه، سه ر قاپووڕه ده‌تاشێ،
داماو و كاولاش.
گوتیان مردوی هه ناسه‌ت ڕاده‌گری له ئاودا
كه‌ر كه‌سێ له هه وادا خول ده‌خوات.
ناو سلولەكە و كیسەلێ كە فەرزان لە سەر پشت لە بەرانبەر خۆیدا دایدەنی وێنەیەكە كە لە بەرانبەر دەرونی خۆیدا دا یناوە, ئەم وێنەیەشی قولی ئەوگوشارە دەردەخات .
بە دوایدا پەنجەرەیەك كەلێیوە عینوانی گۆڕی پیاوانی لێوە دەدرێت بە كەس وكارەكانیان .
ناو و نیشانى گورەكەت دەدەن
عەربانەی نزا دوردەكەوێتەوە
لە عەردی لەعنەتا ,بڕیارە مردوو گەلێ لە گۆڕ بنرێن
بە تەرم گەلی زیندو و نادیاریانەوە .
گۆرستان ,پاستار رەزایی دێت لەو ژنەی تەجاوزی پێ كردوە سەرخۆشی ئەوخۆشەویستەیی لێدەكات ، كەزیندوە و لە چوارچێوەی بەگۆر كراوی ئەفكاری پاستار رەزایی دا زیندە بەگۆرە .
فلاش ڤۆرد, پاستار رەزایی پاسپۆرتی ژن و مندالەكانی لا خستوە و دواجار لە پێناو ئەوەدا كە جارێك ژنەكە لە ئامێزی نەخۆشیا بنوێت دەیانداتێ .
بهروز وسوق لە كەناری دەریا دا, تەركیزی كامێرا لە سەرچاوی وفلاشبەگگەلێك كە ناخی دەردەخات .
حەپەی سەگەكانی ئیستانبول كوتەك كاری (فەرزان) واتە وسوق بۆ رزگار كردنی دوو ژن لە دەست سەگە هاو چەشنەكانی (رەزاییدا)و,تەركیز لەسەر كۆڵانە تەنگەكانی ئیستانبول و شوبهاندنیان بە زیندانێكەوە كە تەنیا ئێران نیە و لێرەشدا مرۆڤی لە قەباحەتی خۆ‌یا چەقاندوە.
كچ و باوك یە كتر ناناسن، وا دیارە كچی جوان و عاشقی قەدیمی تێكەلی جنسی دەست پێ بكەن ,بەڵام لە روگەیەكی تردا, كردەیەكی كتوپری سینەمایی رودەدات و ئەسپێك سەر دەكات بە ناو ئوتۆمبیلەكەی ” فەرزان” واتە بهروز وسوقدا .بە تەركیزی كامێرا لە سەر چاوی ئەسپەكەو , بە ئاماژە بە چاوی پر لە قسەی “فەرزان ” دەردەكەوێ كە ئەو تێكەلیە و لەو شكڵە روی نەداوە .
وادیارە ئەوەی باسی كرا خەونی فەرزان بووەو ,بەلە خەو هەستانی لەسەر پشتی كچەكە شێعرێك دەناسێتەوە كە بە خاڵ كوتراوە
هەنسكی بلور كافور دەبەستێ
لە نێوان دووبەرددا, بەرد بریسكە لە بەرد دەخات
هەوا خنجێرە
ئاو خنجێرە
تەنیا ئەوەی لەسنوردا دەژی ولاتێك دەدۆزیتەوە .
مۆم , مینا و فەرزان یادەوەری گەلێ كە فەرزان لە ژێر دەستی مینای خالكوت دا دێنێتیە پێش چاو .فید ئاوت , تەریك بوونی بە ئەسپایی ئەو رووگەیەش .
ساحلی فەرزان بە ئوتۆمبیلەكەوە دەچێت بە ناو كەرگەدەنەكانداو دەگاتە كەناری دەریا . لە زمانی فارسی دا ساحل مانای كەنار دەگەیەنێت. كە ناوی ئەكتەری سەركی ساحل فەرزانە.
ساحلی فەرزان (قوربانی)پاستار ئەكبەر رەزای (تاوانبار)لە ژێرخانێكی تەریكدا و هەركامە لە سوچێكەوە نیشان دەدرێن.
شیعرێك
زەوی كڵۆیەك خوێی پان و پۆرە
كەرگەدەن سەری لار دەكاتەوە و زمانی لێ دەدات
بە دەمی بەتاڵەوە دەیجاوێ و دەیجاوێ
ئەو كاتە پڵتەو پیسی وەرز, تف دەكاتەوە
لەوێ و لەو لاترەوە پێست هاڵ دبێتەوە لە وەرزی كەرگەدەندا.
فەرزان , رەزایی لە ئوتۆمبیلەكەی دا تا قوڵایی زەریا دەبات و ئەم جارە ئیتر ئەوە پاستار رەزاییە كە دیلە لە ئوتۆمبیلەكەی فەرزاندا و لە قوڵایی دەریا دا, ئەمەش دەكرێ تەنیا دەرون و ئارەزوی دەرونی و ژیانی دۆڕاو و تاك رەهەندی فەرزان پیشان بدات.ئەو فەرزانە كە دەخوازێ ئەو چەق بەستوییەی ژیانی بەرەو تۆڵە كردنەوە بجوڵێنی و , توڕە و تون لە ئازارەكانی خۆیدا دیلی كات و لە دەریای بێ بنی توڕەیی جەماوەردا بیخنكێنێ .
ئۆتۆمبیلەكەی فەرزان لە ئاوەكە رادەكێشنە دەرەوە, مینا لە ناو كەشتیەكەوە سەیری دەكات و بەرو دەرەوە دەڕوات .ژنەكە بیر لە تۆڵە ناكاتەوە هێندە كە بیر لە خۆ دەرباز كردن دەكاتەوە .
لەو هەرێمە تاك رەهەندیەی كەرگەدەنەكاندا, دوا جار زەوی لە تینویەتیدا درز درز دیارە .فەرزان مرۆڤی رەش پۆش بەرەو خاڵێكی رەش دەروات و رەشایی لە نوردا دەكوژێتە وە.
گەر لە هونەرمەندانی كوردستانی ئێران و بگرە هەر چوار پارچەشدا بە تایبەت هونەری سینەما ,كەسێكی سەركەوتو هەبێ, ئەوە بەهمەن قوبادی سەركەوتووترینیان بووە . سەركەوتن بەو مانایە كە توانیویەتی باش یان خراپ هەر نەبێ كار بكات و درێژە بە چالاكی پر خەرجی سینەمایی بدات . سینەما هونەرێكی پر بایەخ و گرینگ بۆ رژیم گەلی سەرمایە داری حاكمە و راستە و خۆ‌و ناراستەوخۆ بە فیستڤالەكان و ئەنواعی سیاسەتی جۆراوجۆر, دیاری دەكەن سنوری وتن و دەرخستن تا كوێ یە و هونەرمەندی بە ئەزمون و داهێنەر دەبێ لە چ جۆرە كردارێ ,لە هەڵبژاردنی چ جۆرە بابەتێ ,لە قوول بوونەوە تا چ
ئاستێ, خۆی بە دور بگرێ تاوەكو بتوانێ ئاسانكاری و خەڵات و یارمەتی ئەوان بۆ خۆی ڕاكێشێ .
ئەو رەخنەیە لە بەهمەنی قوبادی بەجێ یە كە لێی بپرسی بۆ چی تەنیا بەشێك لە حەقیقەت دەلێیت , یان ئەوەی كە بۆچی بەشێكی زیاد لە حەد زەق دەكەیتەوە ؟ بەڵام لە بەر ئەوەی چینی كرێكار یەكسانی هێز و نوێنەرانی سیاسی ئەو لە بارودۆخیكدا نین كە پشتیوانی ماڵی بكەن لە هونەری دڵخوازی خۆیان ,ئەوە بارودۆخی ئێستایە كە لە بەرامبەر ئاوا پرسیار گەلێك دا وات لێ دەكات بەرهەمەكەی قوبادی بەپێی بارودۆخی چینایەتی ئێستا و پێگەی سینەما لەئاواها بارودۆخێك دا هەڵبسەنگێنێ .بەهەمەن جیهانی بورژوازی وسنورە كانی ناسیوە و بێ باكانەو بێ دەربەست قوماری تێپەڕاندنی نەكردوە,هەرچەند لە ئاستێكدا و تا جێگای مومكین هەوڵی داوە ملی پێ نەدات ,واتە خاوەنی سیاسەتی هونەری تایبەت بە خۆیەتی , سیاسەتی ناسینی نۆرم و پێوانەی فستیڤالەكان , هەر وەها ناسینی بارودۆخی سیاسی و كۆمەلایەتی ئێران وبەرهەم هێنانی فیلم بە پێی ئەم ئیمكانانە . من بۆ خۆم لەو جۆرە هونەرمەندانە نیم كە هەڵوێستی سیاسی ئاشكرای خۆمم نەبێت و لە نێوان بابەتی خوازراو و بابەتی نەوتراو ,بەڵام نەخوازراو لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە دوهەمیانم لا گونجاوتر بووە .هەرچەند دەسەڵاتی چینی سەردەست لە ئاستی وڵات و ناوچەكە و جیهانیش دا وا دەكا پەراوێز بخرێی ,بۆیە هیوادارم بۆ قوبادی كە بە سیاسەتی هونەری خۆی توانی پەراوێز نەخرێ و وزەی داهێنەرانەی بناسرێ ،بەرهەمی رەچە شكێنانەتری لێ ببینین و شتەكان وا پیشان بدات كە هەن نە وەك وەها كە خوازراوترو گونجاوترە لە لای
دەسەڵاتداران .
فیلمە شیعر ,تێكهەڵكێشێكی نوێ
لەكۆتایی دا ئەم فیلمە بە دەست بردن بۆ بابەتێكی سیاسی توانیویەتی گۆشەیەك لە لیتاوی رەشی حكومەتی ئیسلامی ئێران درەبخات .توانیویەتی بە تێكهەڵكێشی شێعر و وینەگەری شاعیرانەی سینەماییەوە , ئەزمونێكی نویش پێشكەش بكات ,ئەوەی كە من پێی دەلێم فیلمە شێعر .دواجار بە خستنە پاڵ
یەكی مونیكا بەلوچی , بهروز وسوق و یەڵماز ئەردوغان و ئارەش و … فیلمێك بەرهەم بێنێت كە لەرێگای ئەكتەرەكانەوە جیهانی و لە رێگای بابەتەكەیەوە ئێرانی، لە رێگای كەسایەتی سەرەكی فیلمەكەو, بە پێشكێش كردنی بە فەرزاد كەمانگەر و سانع ژاڵە گرێیشی بدات بە رەنج و چەرمەسەریە كانی خەڵكی
شورشگێر و ستەم لێكراوی كوردستانەوە .بۆ ئەم فیلمە و فیلمەكانی تری قوبادی چەند پرسیار هەیە كە بە بڕوای من بەهمەن دەشێ وڵامی بۆ یان هەبێ وخۆی لێ نەدزێتەوە ,ئەویش ئەوەیە كە بۆ چی بەهەمەن لە بەرهەمەكانی دا زیاتر تەركیز دەكاتە سەر خەڵكانی سڤیل ؟
بۆ باس لە دژەكردەوەی ئەو خەڵكانەی كە قوربانی ناو فیلمەكانی ئەون نا كا و چاو لە چالاكی شۆرشگیرانەی ئەوان دەقونجێنێ ؟ بۆ چی روی تاڵ و دوا كەوتوانەو, پڕ لە مەینەتی ژیان گەوەرە دەكاتەوە وخەڵك لە فیلمەكانی ئەو دا گیرۆدەو و شەڕ لێ كەوتو و بێ هەڵوێستن ؟
بۆ وڵام دانەوە بەوانە و هەروەها بۆ وڵام دانەوە بەوەی بۆ لەسە ئەو هەمووكەسایەتی سیاسی و قارەمانەی ناو جەرگەی خەباتی پێشكەوتنخوازانەی شۆرشی ئێران و كوردستان گێرانەوەی ژیانی شاعێرێكی بێ لایەن و دڵدارەكەی هەڵبژاردوە ؟ ره نگه فیلمیکی واوه تری به همه ن ولامدره وه بیت.