Skip to Content

Sunday, July 14th, 2024
پەرواز حوسین و پەروازەکانی پشتی دەرگا داخراوەکان…!

پەرواز حوسین و پەروازەکانی پشتی دەرگا داخراوەکان…!

Closed
by May 19, 2013 گشتی

 

 

 

بەشداری و دەرکەوتنی پەرواز حوسین لە بەرنامەی ئەرەب ئایدل لە کاناڵی تەلەفیزیونی ئیم بی سی بە شیوازیکی سەرکەوتوانەو بروا بە خۆ بونیکی تەواوەوە لەم چەند هەفتەیەدا بوە هەوالی گەرم و سەرنجراکیشی هەمو دەزگاکانی راگەیاندنو ئامرازەکانی پەیوەندی یە کۆمەلایەتی یەکانی وەک فەیس بوک و تویترو تەنانەت مشتو مرو قسەوباس و زیاتر گەرم کردنی کیشەو ململانی سیاسی و کۆمەلایەتی یەکان لە ئاستی ناوەوەو دەرەوەی  کوردستان .بە تایبەتی ئەم هەنگاوە بویرانەیەی پەرواز، بیگومان بە ساپۆرتی گۆرانی هاوسەری کە مایەی دەسخۆشانەیە لە بەرنامەیەک کە دەیان ملیون بینەری هەیەو تایبەت بە زمانیکی ترە زیاتر بۆتە سەرنج راکیشان و ساپۆرتی جەماوەری ئازادیخواز بە جیا لە بیروباوەرو رووهینانی سیاسیان.

دیارە سەرەرای ئاماژەدان بە گرینگی ناوەرۆک و رەهەندی مرۆیی مۆزیکو گۆرانی و هیواو خەونەکانی پەرواز لە هەمو ئاستەکاندا کە هیوای سەرکەوتنی گەورەی بۆ دەخوازم، بەلام  لیرەدا دەکری ئاماژە بە پرسیکی زۆر گرینگ بکری کە ئەویش پرسی مافو ئازادی یەکانی  ژنانە لە کوردستان.

بە رای من پەرواز بەم دەرکەوتنەی ،جا چەندە پیشوەخت خۆی  پیشبینی رۆشنی بۆ کاریگەری ئاکامی ململانیی کۆمەلایەتی و سیاسی ئەم دەرکەوتنەی کردبیت،کە بوە هۆی زیاتر بەرامبەرکیی دوو بەرەی دژ بەیەک کە ئەویش بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و بەرەی کۆنەپاریزی ئیسلامی و ناسیونال عەشیرەتی بە تایبەتی لە بواری کەلتوریدا.

لەم بارەیەوە دەکری وەک بەلگە بۆ ئاکامی ئەو بەشداری و ململانی یە ئاماژە بەو کۆمینتانە بکری کە لەسەر فەیسبوکو تویتر و تەنانەت قسەوباسی زۆریک لە سەرانی ئیسلامی یەکان بکری کە دژی ئەم بەشداری یەی پەرواز نوسیویانەو دەریان بریوە،و سەدان قسەی دژی مرۆیی و سوکایەتیان پیکردوە.هەلبەت بەو پلەیەی کە بەرەی کۆنەپەرستی دژی ئەم بەشداری یەن زۆر لەوە زیاتر خەلکی ئازادیخواز ساپۆرتی دەکەن و دەخۆشانەیان لیکردوە.

هەڵبەت گەرچی هیرش و سوکایەتی بەرەی کۆنەپەرستی کەمتا زۆر فشاریان هینا بۆ پەرواز کە داوای لیبوردن بکات لەوەی کە ناچار بوە جلی کورت بپۆشی و ریورەسمی بەشداری کردنەکە وای  خواستوە ،بەلام بە بروای من ئەو هەرگیز نەدەبوو داوای لیبورن بکات جونکە خۆ ئەو وەک سەرانی ئیسلامی یەکان و ژنکوژەکان و مرۆڤ کوژەکانی کوردستان هیچ کات نە تاوان و نە هەلەو نە سوکایەتی بە هیج کەسیک نەکردوەو بەلکو بە بەشداری کردنەکەی ئەوەی سەلماند کە بەڵی ئەگەر کۆنەپەرستی ئیسلامی و دابونەریتی عەشیرەتگەری زال نەبیت و نە سەپینری بەسەر کۆمەلگای کوردستانێشدا ئەوە نەک هەر یەک پەرواز حوسین بەلکو سەدان پەروازی تر دەکری لەم فرسەتانە بەشدار بن و دەرکەون و خولیاو ئارەزوە هونەری یەکانیان زیاتر شکۆفە بکات و داهینان بکەن .

 بەش بە حالی خۆم  وەک کەسیکی مۆزیک و گۆرانی دۆست هەر کات کە گوی رادەدریم  بۆ هەر گۆرانی یەکی پەرواز ئەوەم وەبیر دیتەوە ئاخۆ ئیستا لە کوردستان چەند پەروازی دەنگی خۆشی تر دەرگایان لە مالەوە لەسەر کڵۆڵدراوەو تەنانەت نەک هەر ریگایان پینادەن وەک ئەم بەشداری بکەن بەڵکو ریگایان پی نادەن کە گوی لە گۆرانی یەکانی ئەمیش بگرن .

جا بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ،بە تایبەتی ژنان کە قوربانی یەکەمن لە کۆمەلگای کوردستان، بتوانن بینە دەری و ئازاد بن و هەمان هەلومەرجیان بۆ ریکەویت، وەک ئەم پەروازە ،دەبیت دریژە بە خەبات و تیکۆشان بدریت لە هەمو رویەکەوە تا بتوانری هەرچی زیاتر مافەکانی ژنان بسەپینری و بە دەست بیت  تا بەدیهینانی ئازادی و یەکسانی تەواو بۆ ئەوەی هەرجی زیاتر پەروازەکانی پشت دەرگا داخراوەکان ئازاد بکرین و ئەوانیش بەشدار بن و تواناو خولیاکانیان شکۆفە بکات و گۆرانی بە سۆز تر بۆ عیشقو ئازادی و  ژیان بچرن.

١٨ مەی ٢٠١٣ 

 

موزەفەر عەبدولا

mozafar_as@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.