Skip to Content

Monday, May 6th, 2024
كۆلاره‌كه‌ی كـــــــــــازیوه‌ …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

كۆلاره‌كه‌ی كـــــــــــازیوه‌ …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

 

كــــازیـــــــــوه‌ حه‌زی ده‌كرد

وه‌كـــــــو منداڵێكی كــــورد

كــــــۆلاره‌ دروســـــــت بكات

بۆ ئاســــــــمانی هــه‌ڵبدات

ڕۆژێكیان بۆ ئـــــــه‌م كـــاره‌

چی ده‌ویســــــت بۆ كــــۆلاره‌

هه‌مووی هێنا ده‌ســـــت وبرد

كــــــۆلاره‌ی پێ‌ دروســـــتكرد

چوار ئـــاڵای كوردســــــــتانی

بچــوك و جـــــــوانی هانـــی

له‌گه‌ڵ نه‌خشــه‌ی كوردســـتان

له‌ســــــه‌ر كـــــــۆلاره‌ داینان

هــات  چه‌سپاندی بـــه‌ وردی

به‌و كـــۆلاره‌وه‌ كـــــــــــردی

ئه‌وســا ده‌زووی بۆ هـــــــێنا

چــــووه‌ ســـه‌ربان هـــه‌ڵیدا

كـــۆلاره‌ بۆ ئاسمان چـــــــوو

هـــه‌تا له‌ چــــــاوان ون بوو

بــــه‌رز بۆوه‌ دیــــــــــار نه‌ما

كـــــازیوه‌ كه‌وته‌ ســـــــه‌ما

له‌ خــۆشی كـــــــــــۆلاره‌كه‌ی

هاواری ده‌كــرد   ئۆخــــــــه‌ی

ئه‌و شه‌وه‌ كـــــــۆلاره‌ی جوان

لای مـــانگ وئه‌ســــــتێره‌كان

لـــه‌ ئاســـــــــــماندا مایه‌وه‌

تا مــــاندووی حه‌ســــــایه‌وه‌

بۆ بــــــه‌یانی كـــــــــــــۆلاره‌

ده‌ركـــــه‌وته‌وه‌ دووبـــــــــــاره‌

هه‌تا له‌گــــــه‌ڵ كــــــــــــازیوه‌

هـــــــاته‌وه‌ لای كـــــــــــــازیوه‌

بــــه‌ڵام گیانی گـــــــــۆڕا بـــوو

پــــارچـــه‌ پارچــــه‌ نه‌مـــابوو

بوو بوو بـــه‌ یه‌ك پارچه‌ی شه‌نگ

بــــه‌ یه‌ك ئالای ڕه‌نگـــــاوڕه‌نگ

كــــــازیــوه‌ش بــــــه‌ كـــــامێرا

وێنه‌یه‌كــــی گـــــــــرت خــێرا

ئه‌وســـــا هـــه‌زاران  وێــــــنه‌ی

جــوانی وه‌كـــــــو ئاوێـــــنه‌ی

هـێناو دای بــــه‌ مـــــــنداڵان

هه‌تا دڵخـــــــــــــۆشبن ئه‌وان

ئاڵاكه‌یان خـــــــــۆشـــــبوێت

هیوا خواز بن ســـــــه‌ركـــه‌وێت

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.