ده‌نكۆڵه …نووسینس/دیك كینگ – سمیس
جارێكیان له ئه‌فریقا بێچووه فیلێك هه‌بوو ناوی ده‌نكۆڵه بوو.
ڕۆژێكیان دایكی هاواریكرد(ڕاكه!) ده‌نكۆڵه تێنه‌گه‌یی.ووتی(بۆچی؟)
دایه ووتی(چونكه مشكێكم بینی!)
(و هه‌موو فیله‌كانیش له‌مشك ده‌ترسن!)
ده‌نكۆڵه پرسیاریكرد: )مشك چییه ؟
ڕۆیشت به‌ره‌و دارستان .
(ئایا تۆ مشكیت؟)
(نه‌خێر ,من بۆقم!)
(نه‌خێر,من مارمێلكه‌م!)
(نه‌خێر, من قالۆنچه‌م!)
(نه‌خێر,من هاڕڕه‌م!)
ده‌نكۆڵه له نزیك ڕووباره‌كه بۆ مشك ده‌گه‌ڕا.
(تۆ مشكیت؟)
(نه‌خێر, من مارم !)
ده‌نكۆڵه گیانله‌به‌رێكی له‌ناو گیادا دۆزییه‌وه.
(تۆ مشكیت؟)
(به‌ڵێ! ناوم مۆمۆیه.)
مۆمۆ ووتی(فیله‌كان له مشك ده‌ترسن ,له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بچووكین!
مشكه‌كان حه زیان له‌چوونه‌ناو كون وكه‌له‌به‌ره‌كانه…….
………و فیله‌كانیش كون له‌ناو لووتیاندا هه‌یه!
ده‌نكۆڵه ووتی(ئاه ه ه ه!
مۆمۆ ووتی(مه‌ترسه!)
مۆمۆ ووتی(مشكه‌كان حه‌زیان له‌چوونه ناو لوتی فیله‌كان نییه.به‌ڵام ئایا من ده‌توانم سه‌یری ناولوتی تۆبكه‌م؟)
ده‌نكۆڵه ده‌ترسا ,به‌ڵام مۆمۆ نه‌چووه ناولوتی یه‌وه.
پاشان,ده‌نكۆڵه پژمی.
(ها….ها…چیووو!)
دایه و هه‌موو فیله‌كان هاتن.
كاتێك مۆمۆیان له‌نزیك لوتی ده‌نكۆڵه‌وه بینی غه‌مبار بوون.
له ده‌نكۆڵه توڕه بوون و له مۆمۆ ده‌ترسان.
ده‌نكۆڵه ووتی(سه‌یركه‌ن,مۆمۆ هاوڕێمه!)
مۆمۆ به‌هێواشی له لوتی ده‌نكۆڵه هاته ده‌ره‌وه !
هه‌موویان هاواریانكرد(ئۆیی! مشكه‌كان چه‌ند به‌سۆزن!)
وه‌رگێڕانی له ئبنگلیزیه‌وه/ئازاد ته‌ها عه‌لی